سينتاپڕاگماتيكى ئامرازەكانى لێكدان لە زمانى كورديدا
محتوى المقالة الرئيسي
الملخص
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به ناونیشانی ( سینتاپڕاگماتیكی ئامرازه‌كانی لێكدان له زمانی كوردی )یه، ئامرازه‌كانی لێكدان ڕۆڵێكی گرنگ له لێكدان و به‌ستنه‌وه‌ی دانه زمانییه‌كان ( وشه، فرێز و ڕسته) له زماندا ده‌بینن . هه‌روه‌ها به كرتاندن و لادانی كه‌ره‌سه دوبارهبووهكان له ڕسته لێكدراوهكاندا ڕۆڵێكی ئابوریكردن ده‌بینن. ئامرازه‌كانی لێكدان ( به‌ڵام، و، به‌ڵكو، نه... نه ، كه‌چی ... هتد ) جگه له ئه‌ركی به‌ستنه‌وه و لێكدانی دانه زمانییه‌كان، ڕۆڵێكی گرنگ له گه‌یاندنی واتا و مه‌به‌ستی قسه‌كه‌ر و بیروبۆچونه جیاوازه‌كان ده‌بینن. توێژینه‌وه‌كه له دو به‌ش و ئه‌نجامه‌كان پێكهاتووه ؛ له به‌شی یه‌كه‌مدا ڕۆڵی ئامرازه‌كان له ڕوی سینتاكسییهوه خراوه‌ته ڕو، هه‌روه‌ها باسی شوێنی ئامرازه‌كان له ڕسته لێكدراوهكاندا كراوه، كه شوێنێكی جێگیریان نییه، به‌ڵكو به‌پێی مه‌به‌ست و جۆری ئامرازه‌كه شوێنه‌كه‌یان له ڕسته لێكدراوهكاندا ده‌گۆڕێت. جگه له‌وه باسی شیكردنه‌وه‌ی ڕسته لێكدراوه‌كان به‌پێی بۆچونی دولقه و فرهلقی كراوه ، كه له ڕسته‌ی لێكدراودا ناكرێت هه‌موو كه‌ره‌سه‌كان به یه‌كچاو سه‌یر بكرێن و له یه‌ك ئاستدا بن. له به‌شی دووه‌مدا ئه‌ركی واتایی هه‌ندێ له ئامرازه لێكدراوه‌كان خراوه‌ته‌ڕو به تایبه‌تی له‌ڕوی ئه‌و واتا پراگماتیكییهی كه ئامرازه‌كان به‌پێی به‌كارهێنانیان و به یاریده‌ی كه‌ره‌سته‌كانی دیكه‌ی گوتن مه‌به‌ستی قسه‌كه‌ر ده‌گه‌یه‌نن. ئه‌و واتا پراگماتیكییهی كه هه‌ندێ له ئامرازه لێكدراوه‌كان ده‌یگه‌یه‌نن زیاتر خۆی له كرده‌ی قسه‌یی و لێكهوتهدا ده‌بینێته‌وه. له كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌شدا گرنگترین ئه‌و ئه‌نجامانه خراونه‌ته‌ڕو، كه پێی گه‌یشتوین .
التنزيلات
تفاصيل المقالة
هذا العمل مرخص بموجب Creative Commons Attribution-NonCommercial-NoDerivatives 4.0 International License.
المراجع
ڕه‌سول، عه‌بدوڵا حوسێن. (٢٠٠٥) پوخته‌یه‌كی وردی ڕسته‌سازی كوردی، هه‌ولێر.
ڕه‌سول، عه‌بدوڵا حوسێن (٢٠١٤) ناكردن لە كورديدا، چاپى يەكەم، چاپخانەى هێڤى، هەولێر.
شوانی، ره‌فیق محه‌مه‌د محێدین. (٢٠٠٢) ئامرازی به‌ستنه‌وه له زمانی كوردیدا، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، چاپی یه‌كه‌م، سلێمانی.
عه‌لی، به‌كر عومه‌ر. (٢٠١٤) چه‌ند لایه‌نێكی زمانه‌وانی، چاپخانه‌ی هێڤی ـ هه‌ولێر.
كه‌ریم، ئاسۆ عه‌بدولڕه‌حمان، (٢٠٠٨) ڕۆنانی ڕسته له شێوه‌زاری فه‌یلیدا، نامه‌ی ماجستێر، كۆلیجی په‌روه‌رده، زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین.
ناوخۆش، سه‌لام. (٢٠٠٥) پوخته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی زمان‌ناسی، چاپخانه‌ی چوارچرا، هه‌ولێر.
عه‌لی، به‌كر عومه‌ر. (١٩٩٢) به‌ستن و كرتاندن له كوردیدا، نامه‌ی ماسته‌ر بڵاونه‌كراوه، كۆلیجی ئاداب، زانكۆی سه‌لاحه‌ددین.
Baldi, Ph and Cuzzolin, P. (2009) New Perspectives on Historical Latin Syntax, Volume 1: Syntax of the Sentences, Berlin, p: 445.
Bloomfield, L. (1933) Language. New York. Holt, Rinehart & Winston, p: 185.
Chomsky, N. (1965) Aspects of the theory of Syntax. MTT Press. Cambridge, MA, p: 12 - 13.
Collins, Ch. (1997) Local Economy. Cambridige. MA: MTT Press, p: 77.
Hansen, C, F and Ramm, W. (2008) Subordination versus Coordination in Sentence and Text, University of Oslo, John Benjamins Publishing Co, p: 6, 63.
Haspelmath, M. (2004) Coordinating Construction in Syntax, John Benjamins B.V. Publishing Co, p: 34, 4, 5, 6.
Hussein, B, A. (2006) Coordination in Standard English and Kurdish, MA. Thesis, Sulaimani University, p:53.
Johannessen, J, B. ( 1998) Coordination. Oxford: Oxford University Press, p: 108.
Joshi, M. (2014) Simple, Compound, Complex and Compound _ Complex Sentences, License _Copyright License, p: 6, 12.
Kroeger, P, R. (2005) Analyzing Grammer, Cambridge University Press, p: 218.
Levinson, S.C. (1997) Pragmatics, Cambridge :Cambridge University Press, p: 27.
Salim, N, H. (2006 ) An introduction to English Grammar Syntax, Dar Al-Moutaz Amman, p: 220.
Yule, G.(2000) Pragmatics, Oxford : Oxford University Press, p: 133, 45.
Zhang, N, N. (2009) Coordinating in Syntax, Cambridge University Press, p: 11.