سستبون و چالاکبونی وشە لە زمانى کوردیدا
محتوى المقالة الرئيسي
الملخص
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانى (سستبون و چالاکبونى وشە لە زمانى کوردیدا)یە، ئەو هۆکارانە شیدەکاتەوە، کە بونەتە هۆى ئەوەى بەشێک لە وشەکانى زمان لەڕوى بەکارهێنانیانەوە سستبون، بەکارهێنەرانى زمانەکە کەمتر پەنایان بۆ دەبەن، لە بەرانبەریشدا بەشێکى تریش لە وشەکان چالاکن و بەردەوام لەلایەن قسەپێکەرانییەوە بە کار دەهێنرێن، لەگەڵ ئەوەشدا وشە کە دێتە ناو فەرهەنگەوە دەشێت تەمەنى کورت، یان درێژ بێت، ئەمەش بەندە بە چالاکی و سستبونى وشەکەوە، سەرەتاى هاتنە ناوەوەى وشە لە زمانێکى ترەوە لەگەڵ وشە بنەڕەتییەکەدا دەکەوێتە ململانێوە، ڕەنگە سەرکەوتو بێت و لە لای قسەپێکەرانییەوە پەسەند بکرێت، یان لەناو چوارچێوەی پیشەیەک وەک زاراوە بەکاربهێنرێت. لە دوو بەش پێکهاتووە; لە بەشى یەکەمى توێژینەوەکەدا بە شێوەیەکى تیۆریی، هەر دوو دیاردەکە ڕونکراونەتەوە و نمونەى پێویست بۆ چالاکبون و سستبونى وشە هێنراونەتەوە، لەگەڵ خستنەڕوى پێکهاتنى وشە و ئەو ڕێگایانەى دەبنە هۆى دەوڵەمەندکردنى فەرهەنگی زمان باس کراوە،. لە بەشی دووەمیشدا بەشێوەیەکى کارەکى (مەیدانى) نمونەکان لەو کەسانەوە وەرگیراون، کە سەردەمانێک بە گڕ و تینەوە کار و پیشەى خۆیان کردووە و بەردەوام بازاڕیان گەرم بووە، لە کۆتایی هەر پار و وەچە پارێکیشدا ئامارى وشەکان کراون و پاشان بەپێی پێکهاتەى دروستبونیان، وەک " لێکدراو و داڕێژراو و سادە و وەرگیراو و داتاشراو و گرێ" پۆلێن کراون. دواتر لە کۆتایی بەشەکەدا ئامارى سەرجەم وشەکان و پێکهاتنیان بە چارتێک خراوەتەڕو و ئەنجامە گرنگەکانى ئەم توێژینەوەیەیان پێکهێناوە، لەگەڵ ئەوەشدا گرنگییەکى باش دراوە بە لێدوانى ئەو کەسانەى چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا کراوە و خودی خۆیان بەردەوام لە ناو کارەکەدا بون، ئەو پیشانە ئاوێتەى ژیانیان بووەو بونەتە بەشێک لە کەسایەتییان، تەنانەت وەک ناسناو بە دواى ناوەکانیانەوە پەیوەست بووە.
التنزيلات
تفاصيل المقالة
هذا العمل مرخص بموجب Creative Commons Attribution-NonCommercial-NoDerivatives 4.0 International License.
المراجع
بەسیر، ک. ح.، (١٩٧٨). زاراوەى کوردى. سلێمانى: کۆلێجى ئاداب، بەشى زمانى کوردى.
زادە، ت. ف.، (١٢٧٦هەتاوى). فەرهەنگی وشە دوانەکانى زمانى کوردی. ورمێ: ئینتشارانى سەلاحەدینى ئەیوبی.
سدیق، ف. ع.، (٢٠١٣). جێپەنجەى فرێزى بە لێکسیکبوو لە پەرەسەندنى فەرهەنگى کوردیدا. زانکۆى سلێمانى.
سورمێ، ن. ع.، (٢٠٠٥). ئازادى لە بەهارى تەمەنیدا - وتارى ڕۆژنامەنووسیی. هەولێر: چاپخانەى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى کوردستان.
سەعید، ت. م.، (٢٠٠٨). گەشەسەندن و پوكانەوەى گەنجینەى وشە لەزمانى كوردیدا. سلێمانى: نامەى ماجستێر(بڵاونەكراوە) كۆلێژى زمان، زانكۆى سلێمانى.
شنۆیی، س.، (٢٠٠١). دەروازەیەک بەرەو جیهانى کۆمپیوتەر. هەولێر: چاپخانەى وەزارەتى پەروەردە.
عەبدوڵا، ڕ. ن.، (٢٠٠٧). فەرهەنگی زمان و زاراوەسازیی کوردی. سلێمانى: چاپخانەى چوارچرا.
فتاح، م. م.، (١٩٨٤). زمانەوانى. هەولێر: کۆلێجى ئاداب، زانکۆی سلێمانى.
القاسمی، ع.، (١٩٨٥). مقدمە فی علم المصطلح. بغداد: دار الحرية.
موکریانى، گ.، (١٩٦١). فەرهەنگی مەهاباد. هەولێر: چاپخانەى کوردستان.
نورى و شکور، ڕ. -. ش.، (٢٠١٩). فەرهەنگی بەساڵاچووان لە شێوەزارى کۆیەدا - لێکۆڵینەوەیەکى کارەکییە. زانکۆى کۆیە.
رەسول, ح. ئ., ٢٠٠٩. سلێمانى: شارى مەلوول و داخراو، شارى دڵتەنگى و تینووى هەتاو [Online] بەردەستە لە: https://emrro.com/silemaniyshari.htm [لە رێككەوتى ٢٨/١٢/٢٠١٩]
امین، محەمەد دلێر (٧٠)ساڵ، ،چاوپێکەوتن هیوا کەریم. وشەى سستبوى بوارى ئەدەب ١٨/١٠/٢٠٢٠.
ڕەحیم، ئیبراهیم حەمە (٤٥)ساڵ، چاوپێکەوتن جوانە ئەحمەد. وشە سستەکانى بوارى پینەچێتى ١٥/١٠/٢٠٢٠.
سدیق، فاروق عومەر، (٧٠)ساڵ، چاوپێکەوتن عوسمان کەریم. لێکسیکۆلۆجی و ئەو وشانەى چالاکن لە زماندا ١/١٠/٢٠٢٠.
سەڕاج، حاجى عوسمانى حاجى ساڵحی، (٦٨)ساڵ، چاوپێکەوتن عوسمان کەریم. وشەى لەناوچوو ١٠/١٠/٢٠٢٠.
شەریف، حاجى عومەر محەمەد، (٦٩)ساڵ، چاوپێکەوتن عوسمان کەریم. وشەى سستووى بەرگدروو ١٧/١٠/٢٠٢٠.
عەتار، حاجى ئەحمەدی حاجى فەتحوڵای، (٦٢)ساڵ، چاوپێکەوتن عوسمان کەریم. وشە سستبووەکانى بوارى عەتار١٦/١٠/٢٠٢٠.
عەتار، هێمنى حاجى ئەحمەدى (٤٤)ساڵ، چاوپێکەوتن عوسمان کەریم. وشە چالاکەکانى بوارى عەتار، ١٦/١٠/٢٠٢٠.
عەلى، حاجى فاتمەى کچى حاجى (٧٢)ساڵ، چاوپێکەوتن جوانە ئەحمەد. وشە سستبووەکانى بوارى جلوبەرگى ئافرەتان ١٨/١٠/٢٠٢٠.
و. ڕەزا، وەستا ڕەزاى بەرگدروو، (٦٦)ساڵ، چاوپێکەوتن هیوا کەریم. وشە سستبوو و چالاکەکانى بەرگدروو ١٨/١٠/٢٠٢٠.