پەیوەندیی نێوان "سەرمایەی كۆمەڵایەتی" و "ئارایشتكردنی كچانی زانكۆ" توێژینەوەیەكی مەیدانییە لە زانكۆ حكوومی و ناحكوومییەكانی شاری هەولێر

محتوى المقالة الرئيسي

بنار مصطفی محمد
طاهر حسو زیباری

الملخص

ئەم توێژینەوەیە، مەبەستیەتی لە پەیوەندیی نێوان ئارایشتكردنی كچانی زانكۆ و سەرمایەی كۆمەڵایەتی بكۆڵێتەوە و چۆنیەتیی كاریگەرییان لەسەر یەكتر شرۆڤە بكات. لەبەر ئەوەی جۆری توێژینەوەكە "چەندایەتیی"ـە، پشت بە "میتۆدی ڕووپێوی كۆمەڵایەتی" بەستراوە، كە "پرسیارنامە" باشترین و گونجاوترین ئامرازی كۆكردنەوەی زانیارییە بۆ ئەم چەشنە توێژینەوانە. شێوازی نموونەگرتنی توێژینەوەكەش بە دوو قۆناغ كراوە؛ قۆناغی یەكەم بە شێوازی "نموونەگرتنی هەڕەمەكیی چینبەندی" و قۆناغی دووەم بە "هەڕەمەكیی سادە" كراوە؛ پرسیارناكەمە لە نێوان 402 كچی خوێندكار لە زانكۆ حكوومی و ناحكوومییەكانی شاری هەولێر دابەش كراوە و بۆ شیكردنەوە و شرۆڤەكردنی داتاكانیش سوود لە بەرنامەی SPSS وەرگیراوە. پاش شیكردنەوەی زانیارییەكان، دەركەوت كە لە نێوان "سەرمایەی كۆمەڵایەتی" كە لە تیۆری پییەر بۆردیۆ هەڵهێنجراوە و "ئارایشتكردنی كچانی زانكۆ" لە هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆی هەیە. كچانی زانكۆ، لەبەر ئەوەی لە تەمەنی گەنجیدان و بەشێكی زۆریان هێشتا ژیانی هاوسەرێنییان پێك نەهێناوە، هێشتا نەچوونەتە سەر كاروپیشەیەك، تەنانەت لە دەرفەتی خوێندندا كە سەرەڕای ئەوەی هەموویان تێیدا هاوبەشن، بەڵام لە سەركەوتن و دەرچوون بە نمرەی بەرزتر لەگەڵ یەكتر ڕكابەرایەتی دەكەن، بۆیە هەروەك بۆردیۆ جەختی دەكردە سەر ڕكابەرایەتی و پێشبڕكێ لەسەر دەستكەوتی سەرمایەی كۆمەڵایەتیدا، بۆ ئەوەی لە ڕكابەرایەتییەكاندا نەدۆڕێنن، زیاتر پەنا دەبەنە بەر ڕواڵەت و خۆجوانكردن و ئارایشتكردن. پاش بەستنەوەی هەمان دوو گۆڕاو لەگەڵ یەكتر و خستنەوەیان لە مودێلی ڕێگرێشنی هێڵیدا، دەركەوت كە ڕێژەی كاریگەرییان لەسەر یەكتر دەگاتە نزیكەی 25%؛ بەو واتایەی سەرمایەی كۆمەڵایەتی دەتوانێت 25%ی ڤاریانس و گۆڕانكارییەكانی ئارایشتكردنی كچانی زانكۆ ڕوون بكاتەوە. بۆ دەرخستنی هۆكارەكانی دیكە، پێویستە توێژینەوەیەك یان چەند توێژینەوەیەكی دیکە لەمبارەیەوە بكرێت.

التنزيلات

بيانات التنزيل غير متوفرة بعد.

تفاصيل المقالة

كيفية الاقتباس
محمد ب. م. و زیباری ط. ح. (2024) " پەیوەندیی نێوان "سەرمایەی كۆمەڵایەتی" و "ئارایشتكردنی كچانی زانكۆ" : توێژینەوەیەكی مەیدانییە لە زانكۆ حكوومی و ناحكوومییەكانی شاری هەولێر", مجلة جامعة كويه للعلوم الإنسانية والاجتماعية, 7(1), ص 261-272. doi: 10.14500/kujhss.v7n1y2024.pp261-272.
القسم
Articles

المراجع

انوری، حسن (200). فرهنگ بزرگ سخن. تهران: انتشارات سخن.

بابایی، رحمت الله و سمنانی، محبوبه (2017). جامعەشناسی بدن؛ مطالعات فرهنگی و زندگی روزمره. تهران: انتشارات ارون.

بازرگان، عباس (2006). روشهای تحقیق در علوم رفتاری. تهران: انتشارت آگاه.

بوردیو، پی¬یر (2014). تمایز؛ نقد اجتماعی قضاوت¬های ذوقی. ترجمە: حسن چاوشیان. تهران: نشر ثالث. 2014.

دواس، دی. ای. (1997). پیمایش در تحقیقات اجتماعی. ترجمه: هوشنگ نایبی. تهران: نشر نی.

ذكایی، محمدسعید (2012). فراغت، مصرف و جامعە؛ گفتارهایی انتقادی. تهران: انتشارات تیسا.

ذکايی، محمدسعيد (2007). جامعەشناسی جوانان ایران. تهران: نشر آگە.

شیلینگ، كریس (2021). بدن و نظریه اجتماعی. ترجمە: حسن شهركی. تهران: انتشارات انسان¬شناسی.

فوكویاما، فرانسیس (2000). پایان نظم: سرمایە اجتماعی و حفظ آن. ترجمە: غلامعباس توسلی. تهران: جامعه ایرانیان.

كریمی، رامین (2015). راهنمای آسان تحلیل آماری با SPSS. تهران: نشر هنگام.

كلانتری، خلیل (2016). پردازش و تحلیل دادەها در تحقیقات اجتماعی– اقتصادی با استفادە از نرم¬افزار SPSS. تهران: نشر فرهنگ صبا.

كیوان آرا، محمود و دیگران (2011). قشربندی اجتماعی و اصلاح بدن؛ جراحی زیبایی بە مثابە نماد پایگاه اجتماعی، فصلنامه اجتماعی و مطالعات راهبردی زنان، سال دوازدهم، شمارە (47).

کیا دربندرسری، علی (2015). مدیریت بدن با تأکید بر نگرش اسلامی. قم: انتشارات آل یاسین.

وەزارەتی خوێندنی باڵا (2022). ئاماری قوتابیان بە پێی ناوخۆی هەرێم و دەرەوەی هەرێم و ڕەگەز بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022. بەشی ئامار لە فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون. 2022.

یوردوسف، احمد نوری (1993). سطح تحلیل و واحد تحلیل: موردی برای تمایز. میلنیوم: 1993، 22(1).

Bourdieu, P., (1983). Ökonomisches Kapital, Kulturelles Kapital, Soziales Kapital. In Soziale Ungleichheiten (Soziale Welt, Sonderheft 2). R. Kreckel (eds). Goettingen, Otto Schartz.

Carrie r. Howell, et al., (2020). Area based stratified random sampling using geospatial technology in a community-based survey. BMC Public Health

Chatterjee, Samprit & Simonoff, Jeffrey (2013). Handbook of Regression Analysis. John Wiley & Sons.

Foley, M. W. & B. Edwards. (1997). Escape from politics? Social theory and the social capital debate.. American Behavioral Scientist. 40(5): 550-561.

Likert R. A., (1932). Technique for the measurements of attitudes. Archives of psychology. 140(22): pp. 5-55.

Mulaik, S. A., (2010). The foundations of factor analysis. 2nd ed., Boca Raton, FL: Chapman & Hall/CRC.

Statista (2023a). “Retail e-commerce sales compound annual growth rate (CAGR) from 2023 to 2027, by country”. From:

https://www.statista.com/forecasts/220177/b2c-e-commerce-sales-cagr-forecast-for-selected-countries

Statista (2023b). “Beauty & Personal Care – Iraq”. From:

https://www.statista.com/outlook/cmo/beauty-personal-care/iraq#revenue

Taylor, Catherine S., (2013). Validity and Validation. Oxford University Press.