دابەشبونی جوگرافی بۆ خزمه‌تگوزاریی‌ خۆشگوزه‌رانی له‌ شاری كه‌سنه‌زان

محتوى المقالة الرئيسي

عبدالڵە حاتم یوسف
بژار عبدالستار عبدالقادر
ساسان حکمت علی

الملخص

خزمه‌تگوزارییه‌ خۆشگوزه‌رانییه‌كان، كه‌ شاره‌كان پێشكه‌شی دانیشتوانیان ده‌كه‌ن، له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ گرنگه‌كانن، چونكه ڕۆڵیان ‌ له‌ گواستنەوەی مرۆڤدا هه‌یه له‌ جیهانێكی پڕ كێشه‌وه‌ بۆ جیهانێكی ئارام، به‌ جۆرێك له‌گه‌ڵ تاكه‌كان و ئاره‌زوه‌كانی ئێستایاندا بگونجێت. سەبارەت بە ناوچەی توێژینەوە، باس لە شێوازی دابەشبونی خزمەتگوزارییە خۆشگوزەرانییەكان بەسەر گەڕەكەكانی شارەكە دەكات، بەشێوەیەك بەراورد لەگەڵ پێوەرەكانی خۆشگوزەرانیی نێوخۆیی و جیهانی دەکات، بەتایبەت دوای زیادبونی داواكاری لەسەر ئەم خزمەتگوزارییانە، بە هۆی گەشەسەندنی لایەنی ئابوری و زیادبونی ژمارەی دانیشتوانی ناوچەی توێژینەوە. ئامانجی توێژینه‌وه‌كه‌مان بریتییه‌ له‌ دەرخستنی شێوازی دابەشبونی خزمەتگوزارییە خۆشگوزەرانییەكان و هەڵسەنگاندنی توانستی خزمەتگوزارییەكان بەرامبەر دانیشتوانی ناوچەی توێژینەوە، له‌ توێژینه‌وه‌كه‌مان دا پشتمان به‌ ڕێبازی په‌سنی – شیكاری بەستووە، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ به‌كارهێنانی ڕێگای چه‌ندێتی و هاوكۆلكه‌ی ئاماری و شوێنی له‌ ماوه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان و شیكردنه‌وه‌یان و خستنه‌ڕویان. به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانمان پلانی توێژینه‌وه‌كه‌مان به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌شكردووه‌، تەوەری یەكەم(ناساندنی ناوچە و بابەتی توێژینەوە)، تەوەرەی دووەم(دابەشبونی خزمه‌تگوزارییه‌ خۆشگوزه‌رانییه‌كان لە شاری كەسنەزان)، تەوەرەی سێیەم(شیكردنه‌وه‌ی تایبەتمەندی شوێنی خزمه‌تگوزارییه‌ خۆشگوزه‌رانییه‌كانی ناوچەی توێژینەوە)، تەوەرەی چوارەم(شێوازی دابەشبونی خزمەتگوزارییە خۆشگوزەرانییەكانی ناوچەی توێژینەوە). لە كۆتایدا توێژینەوەكە گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی ڕێژه‌ی گردبونه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌ خۆشگوزه‌رانییه‌كان له‌ ناوچه‌ی توێژینەوەدا له‌ گه‌ڕه‌كێكه‌وه‌ بۆ گه‌ڕه‌كێكی تر جیاوازبوه‌، هەروەها سروشتی دابەشبونی خزمەتگوزارییە خۆشگوزەرانییەكان بە گوێرەی تەكنیكەكانی هاوكۆلكەی مۆران و نزیكترین هاوسێ شێوازێكی هەڕەمەكی و لەیەك دووریان وەرگرتووە. لە هەمان كاتدا توێژینەوەكە پێشنیار دەكات گرنگی زیاتر بدرێت بەم جۆرە توێژینەوانە چونكە دەبێتە هۆی بەرچاوڕونی بۆ لایەنی پەیوەندیدار لە كاتی پلاندانان و كرداری پەرەپێدان، هەروەها دووبارە ڕێكخستنەوەی خزمەتگوزارییە خۆشگوزەرانییەكانی ناوچەی توێژینەوە، ئەمەش بە پشت بەستن بە پێوەر و تەكنیكە نوێیەكانی وەك سیستەمی زانیارییە جوگرافییەكان، له‌گه‌ڵ گه‌یشتن به‌ چه‌ندین ئه‌نجام و خستنه‌ڕوی چه‌ندین ڕاسپارده‌ به‌ مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی توێژینه‌وه‌كه‌.

التنزيلات

بيانات التنزيل غير متوفرة بعد.

تفاصيل المقالة

كيفية الاقتباس
یوسف ع. . ح., عبدالقادر ب. ع. و علی س. ح. (2024) "دابەشبونی جوگرافی بۆ خزمه‌تگوزاریی‌ خۆشگوزه‌رانی له‌ شاری كه‌سنه‌زان", مجلة جامعة كويه للعلوم الإنسانية والاجتماعية, 7(2), ص 458-468. doi: 10.14500/kujhss.v7n2y2024.pp458-468.
القسم
Articles

المراجع

مصطفی، فاطمە قادر و ئەوانیتر(2021)، شیكردنەوەی شوێنی بۆ خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان لە قەزای مێرگەسوور، گۆڤاری زانكۆی ڕاپەڕین، بەرگی (8)، ژمارە (1).

مصطفی، فاطمە قادر و ئەوانیتر(2022)، توانستی خزمەتگوزاری تەندروستی لە قەزای ئاكرێ بە بەكارهێنانی سیستەمە زانیارییە جوگرافییەكان، گۆڤاری زانكۆی ڕاپەڕین، بەرگی (9)، ژمارە (3).

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، شاره‌وانی كه‌سنه‌زان، به‌شی هونه‌ری و ڕوپێو، 2019.

الجابری، مظفر علی(6198)، التخطیط الحضری، جامعة بغداد، بغداد.

الجمیلی، ریاض كاظم السلمان(2007)، كفاءة التوزیع المكانی للخدمات المجتمعیة(التعلیمیة، الصحیة، الترفیهیة) في مدينة كربلاء, دراسة في جغرافية المدن, أطروحة دكتورا, كلية التربية, جامعة بغداد, بغداد.

الحدیثي، عباس غالي داود (1982)، الخدمات الترفیهیة لسكان مدینة البصرة، دراسة تحلیلة في الجغرافیة المدینة واقلیمها، رسالة ماجستیر (غیر منشورة)، كلیة الاداب، جامعة بغداد، بغداد.

داود، جمعە محمد (2012)، أسس التحلیل المكانی فی اطار نظم المعلومات الجغرافیة، المملكة العربیة السعودیة.

الدلیمی، خلف حسین علی(2009)، تخطیط الخدمات المجتمعیة و البنیة التحتیة، أسس، معاییر، تقنیات، دار صفاء للنشر و التوزیع، عمان.

سعید، كامران طاهر(2013)، التوزیع المكانی للخدمات الترفیهیة و الترویحیة فی مدینة كویة، جامعة كویة، قسم الجغرافیة.

الشمرى, صالح(1988), المساحات الخضراء بمدينة مكة المكرمة, مجلة الجمعية الجغرافية الكويتية, العدد 119.

عبداللە، نشوان شكری و حسن، مزگین محمد (2008)، تحلیل الخصائص المكانیة والوظیفیة لوحدات الورش الصناعیة فی المدینة دهوك باستخدام ال (GIS)، مجلة جامعة دهوك، المجلد (11)، العدد(2).

عبدالرحمن، ریدار نبیل(2014)، التحلیل المكانی والوظیفي للخدمات الصحیة في محافظة دهوك، رسالة ماجستیر(غیر منشورة)، سكول الاداب، جامعة دهوك، دهوك.

علی، القطان محمد(1980)، الوسائل الترویحیة فی المدینة السعودیة، المؤتمر السادس لمنظمة المدن العربیة، الدوحة.

النعیمي، احمد محمد (2009)، التوزیع المكاني للخدمات الترفیهیة والترویحیة في مدینة بغداد، مجلة الادارة والاقتصاد، الجامعیة المصتنصریة، بغداد، عدد 23.

وزارة التخطیط، هیئة التخطیط الاقلیمی، قسم الاسكان، خطة التنمیة العراقیة لعام 2018.