كاريگەريى ڕۆڵى سەركردە لە سەر بارودۆخى سياسى باكور و باشورى كوردستان لە نێوان ساڵانى ١٩١٨- ١٩٢١ توێژينەوەيەكى مێژووييە

محتوى المقالة الرئيسي

Hewa H. Shareef

الملخص

ئەم توێژينەوەيە هەوڵێكە بۆ تيشك خستنەسەر ڕۆڵ و هەڵوێستى سياسى و سەربازى سەركردە كوردەكان لە باكور و باشورى كوردستان، مەبەست لە زاراوەى (سەركردە) لەم توێژينەوەيەدا ئەو سەركردە خۆجێى و ناوچەيیانەيە كە لە دواى جەنگى يەكەمى جيهانى دەركەوتن و ڕۆڵ و چالاكى سياسى و سەربازيان لە ناوچەكانى خۆيان بينيوە، هەڵوێست و كردار و بڕيارەكانيان كەم تا زۆر كاريگەرى ئەرێنى و نەرێنى بۆ سەر دوا ڕۆژى سياسى هەبووە. دواى جەنگى يەكەمى جيهانى و شكستى دەوڵەتى عوسمانى لە جەنگەكەدا چەند گۆڕانكاريەكى گەورەى لە كوردستان بە دواى خۆيدا هێنا، كە خۆى لە كۆتايهێنان بە دەسەڵاتى عوسمانيەكان لە كوردستان هێنا و بەمەش بۆشايەكى سياسى و كارگێرى ناوچە كوردنشينەكانى گرتەوە، ئەم پێشهاتانە دەرفەتێكى سياسى گونجاوى بۆ كورد هێنايە پێش تا پرسە نەتەوەيى و سياسيەكەى بەرەو پێش ببات، بەڵام بە هۆى چەند هۆکارێكەوە كورد نەيتوانى دەرفەتەكە بقۆزێتەوە، كە يەكێك لەم هۆکارانە كورتبينى و كەم ئەزمونى (سەركردە) كانى كورد بو لە كارى سياسيدا. توێژينەوەكە لە پێشەكى و دەروازەيەك و دو تەوەر و ئەنجام پێكهاتووە، دەروازەكەى بۆ خستنەڕوى بارودۆخى سياسى و سەربازى و كۆمەڵايەتى لە ناوچە كوردنشينەكانى باكور و باشورى كوردستان لە پێش و لە سەروبەندى جەنگی يەكەمى جيهانى تەرخانکراوە. تەوەرەى يەكەم بۆ ڕۆڵ و چالاكى و كاريگەرى (سەركردە) سياسى و سەربازيە كوردەكانى باكورى كوردستان لە ڕوداوەكانى دواى جەنگى يەكەمى جيهانى تەرخان كراوە. تەوەرەى دووەميش پێكهاتووە لە ڕۆڵ و هەڵوێست و كاريگەرى (سەركردە) كوردەكانى باشورى كوردستان بەرامبەر بارودۆخى سياسى و سەربازى لە دواى جەنگى يەكەمى جيهانى.  

التنزيلات

بيانات التنزيل غير متوفرة بعد.

تفاصيل المقالة

كيفية الاقتباس
Shareef, H. H. (2019) "كاريگەريى ڕۆڵى سەركردە لە سەر بارودۆخى سياسى باكور و باشورى كوردستان لە نێوان ساڵانى ١٩١٨- ١٩٢١: توێژينەوەيەكى مێژووييە", مجلة جامعة كويه للعلوم الإنسانية والاجتماعية, 2(2), ص 78-86. doi: 10.14500/kujhss.v2n2y2019.pp78-86.
القسم
Articles
السيرة الشخصية للمؤلف

Hewa H. Shareef، بەشى مێژوو، فاكەڵتيى پەروەردە، زانكۆى كۆيە، هەرێمى كوردستان، عێراق

هيوا حەميد شەريف، پرۆفيسۆرى ياريدەدەرە لە مێژووى هاوچەرخى كورد، لە ساڵى ٢٠٠٨وە مامۆستايە لە زانكۆى كۆيە. لە ساڵى ٢٠٠١ بڕوانامەى بەكاليۆرۆسى لە مێژوو بە دەستهێناوە لە زانكۆى صلاح الدين - هەولێر. بڕوانامەى ماستەرى لە ساڵى ٢٠٠٦ لە بەشى مێژوو، كۆلێژى پەروەردەى زانكۆى موصل بەدەستهێناوە. لە ساڵى ٢٠١٤ بڕوانامەى دكتۆراى لە زانكۆى صلاح الدين- هەولێر بەدەستهێناوە و نازناوى زانستيى پرۆفيسۆرى ياريدەدەرى لە ٢٠١٧ لە زانكۆى كۆيە بەدەستهێناوە. چەندين تۆژينەوە و كتێبى بڵاوكراوەى هەيە

المراجع

ابوبكر، أحمد عثمان وأخرون، (٢٠٠١)، عشائر كردستان، أربیل، رابطة كاوا الثقافة الكردیة.

ابوبكر، أحمد عثمان،(٢٠٠٢)، كردستان فی عهد السلام بعد الحرب العالمیة الاولی، أربیل.

اسكندر، سعد بشیر، (٢٠٠٧)، من التخطیط الی التجزئة، سیاسة بریطانیا العظمی تجاه مستقبل كردستان ١٩١٥- ١٩٢٣، السلیمانیة، بنكه‌ی ژین.

أوزاغلو، هاكان، (٢٠١٦)، أعیان الكورد والدولة، ت، د. خلیل علی مراد، أربیل، مطبعة جامعة صلاح الدین.

بانگى كردستان (ڕۆژنامە)، ژ (١٠)، ١٥ى تشرينى يەكەمى ١٩٢٢، سلێمانى.

جلیلی، جلیل وأخرون، (٢٠٠٢)، الحركة الكردیة فی العصر الحدیث، ت، د. عبدی حاجی، ط٢، أربیل.

حسرتیان، م. أ، (١٩٨٧)، كردستان بین الحربین، ط١، بیروت، دار الكتاب.

حيلمى، رەفيق(يادداشت)، (١٩٥٦)، كوردستانى عێراق و شۆرشەكانى شێخ مەحمود، بەرگى ١-٤، بغداد، چاپخانەى مەعاريف.

دەرسيمى، نورى، (٢٠٠١)، دەرسيم لە مێژوى كوردستاندا، و، د. ئەحمەد فەتاح دزەيى، هەولێر دەزگاى موكريانى.

شاوەيس، ئيسماعيل حەقى، (١٩٦١)، شۆڕشى قۆچگيرى ١٩٢٠- ١٩٢٦، گۆڤار (ڕۆژى نوێ)، ژ (٣)، بەغداد.

شمو، قادر سلیم، (٢٠٠٨)، موقف الكورد من الحرب الاستقلال التركیة ١٩١٩-١٩٢٢، دهوك، دار سپیرێز.

شوانى، ئاكۆ عەبدولكەريم، (٢٠٠٢)، شارى سلێمانى ١٩١٨-١٩٣٢، سلێمانى، چاپخانەى زانست.

شێركۆ، بلەچ، (١٩٩٢)، كێشەى مێژينە و ئێستاى كورد، و، محەمەد حەمە باقى، چ٣، هەولێر.

شەريف، هيوا حەميد، (٢٠١٤)، ڕەوشى سياسى كوردە عەلەوييەكانى باكورى كوردستان ١٩٠٨- ١٩٣٨، هەولێر، زانكۆى سەلاحەددين.

صابر، سروه أسعد، (٢٠٠١)، كوردستان من بدایة الحرب العالمیة الاولی الی النهایة مشكلة الموصل ١٩١٤-١٩٢٦، أربیل، مؤسسة موكریانی للطباعة والنشر.

صابر، شاخه‌وان عبدالله، (٢٠٠٧)، رفیق حیلمی، دراسة تاریخیة فی نشاطه‌ السیاسی و الثقافی، السلیمانیة‌، بنكه‌ی ژین.

عەبدوڵڵا، نەجاتى، (٢٠٠٦)، وەفدى شێخ مەحمود بۆ كۆنفرانسى ئاشتى ٢٠ى ئازار- سەرەتاى ئۆكتۆبەرى ١٩١٩ بە گوێرەى بەڵگەنامەكانى وەزارەتى دەرەوەى فرانسا، لە، يادنامەى شێخ مەحمودى حەفيد، سلێمانى، بنكەى ژين.

گوێلداش، ئيسماعيل،(٢٠١١)، جەمعييەتى تەعالى كوردستان، و، زريان ڕۆژهەلآتى، سلێمانى، بنكەى ژين.

لازاریف، م. س، (١٩٩١)، المسألة الكردیة ١٩١٧- ١٩٢٣، ت، د. عبدی حاجی، بیروت، دار الرازی.

مراد، خلیل علی،(١٩٩٤)، القضیة الكردیة فی تركیا ١٩١٩- ١٩٢٥، فی، د. خلیل علی مراد وأخرون، القضیة الكردیة فی تركیا و تاثیرها علی دول الجوار، مركز الدراسات التركیة، الموصل.

نۆئێل، مێجەر، (١٩٨٧)، يادداشتەكانى لە كوردستان، و، حسێن ئەحمەد جاف و عثمان نێرگزە جارى، بەغداد.

ویلسون، أرنلد تی، (١٩٩٢)، بلاد ما بین النهرین بین ولاءین، ت، فؤاد جمیل، ط١، ج٣، بغداد.

هاوار، محەمەد ڕەسول، (١٩٩١)، شێخ مەحمودى قارەمان و دەوڵەتەكەى خواروى كوردستان، ب١، لەندەن.

هاوار، محەمەد ڕەسول، (٢٠٠٦)، كورد و باكورى كوردستان لە سەرەتاى مێژووەوە هەتا شەڕى دووەمى جيهانى، بەرگى دووەم، سلێمانى.

Koçaş, Sadi, )1976(Tarih Boyunca Ermeniler ve Turk-Ermeni Ilișkileri , (Ankara) , s; 229, 230, 231.

Şener, Cemal, (2006)، Atatürk ve Aleviler، kurtuluș savașinda Aleviler- Bektaşiler, (Istanbul, Yayinlari Etik) , s،21, 22, 23.