هێمای بازرگانی و ناولێنان له‌ تابلۆی شوێنكاردا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كاره‌كییه‌

محتوى المقالة الرئيسي

Rozhan N. Abdullah

الملخص

 ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌، به‌ناونیشانی (هێمای بازرگانی و ناولێنان له‌ تابلۆی شوێنكاردا) یه‌، ناولێنانی تابلۆی شوێنكار و ده‌رخستنی گرفتی تابلۆكان له‌ ڕوی زۆر به‌كارهێنانی وشه‌ی بیانی و هه‌ڵه‌ی ڕێزمانیی و ڕێنوس و په‌یڕه‌و نه‌كردنی ڕێساكان یه‌كێكه‌ له‌ بواره‌كانی كاركردنی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌، كه‌ له‌ پێشه‌كیی و دو به‌ش و ئه‌نجام و لیستی سه‌رچاوه‌كان پێكهاتووه‌. له‌ به‌شی یه‌كه‌مدا، به‌شێوه‌یه‌كی تیۆری پێناسه‌ وئه‌ركی ناوی بازرگانی و په‌یوه‌ندی نێوان ناوی بازرگانی و هێمای بازرگانی و پێناسه‌ی هێمای بازرگانی و تایبه‌تمه‌ندیی یاسایی ناوی بازرگانی خراوه‌ته‌ ڕو. له‌به‌شی دووه‌مدا: به‌ كاره‌كیی كار له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردن و ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی تابلۆكان كراوه‌، كه‌ بریتییه‌ له‌ چۆنیه‌تی ناولێنان له‌ شوێنكارێكی بازرگانیدا، ئه‌ومه‌رجانه‌ی كه‌ پێویسته‌ له‌ ناولێنانی شوێنكارێكی بازرگانیدا هه‌بێت، وه‌ك: نوێكاری (نوێبون) و داهێنان، دواتر بۆ ناولێنانی شوێنكار و شوێنه‌ گشتییه‌كان، باسی چه‌ند ڕێنمایییه‌كمان كردووه.‌ بۆ ڕونكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ چه‌ند نمونه‌یه‌كمان به‌ تێكه‌ڵی له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كۆیه‌ و ڕانیه‌ وه‌رگرتووه‌، ئه‌م دیارده‌یه‌مان له‌ چوارچێوه‌ی فه‌رهه‌نگ و به‌كارهێنانی وشه‌ی بێگانه‌ و په‌یڕه‌وكردنی پلانێكی زمانیی و چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی ناولێنانی گونجاو ڕونكردۆته‌وه‌ و هه‌ڵه‌كان شیكراونه‌ته‌وه. لێكۆڵه‌ر به‌ چه‌ند ئه‌نجامێك گه‌یشتووه‌، له‌وانه‌: به‌شێكی زۆری تابلۆكانی ناولێنانی شوێنكار له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، ڕه‌چاوی ده‌ستوری به‌كارهێنانی زمانی كوردی وه‌ك زمانی نه‌ته‌وه‌یی تێدا نه‌كراوه‌ و وشه‌ و زاراوه‌ی بیانی به‌كارده‌هێنن . خاوه‌ن كاره‌كان، پتر به‌مه‌به‌ستی ڕاكێشانی كڕیاره‌كان ناولێنان ساز ده‌كه‌ن، حكومه‌تی هه‌رێم تاوه‌كو ئێستا وه‌ك پێویست ئاوڕی له‌م لایه‌نه‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌ و به‌ جدی هه‌وڵ بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی ناولێنانی شوێنكارنه‌كراوه‌، هه‌ڵه‌ی ڕێنوس له‌ ناولێنانی تابلۆكاندا یه‌كجار زۆره‌، كه‌ پێویسته‌ دوباره‌ پێداچونه‌وه‌یان بۆ بكرێت و هه‌وڵی ڕاستكردنه‌وه‌یان بدرێت.  

التنزيلات

بيانات التنزيل غير متوفرة بعد.

تفاصيل المقالة

كيفية الاقتباس
Abdullah, R. N. (2020) "هێمای بازرگانی و ناولێنان له‌ تابلۆی شوێنكاردا: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كاره‌كییه‌", مجلة جامعة كويه للعلوم الإنسانية والاجتماعية, 3(2), ص 18-32. doi: 10.14500/kujhss.v3n2y2020.pp18-32.
القسم
Articles
السيرة الشخصية للمؤلف

Rozhan N. Abdullah، Department of Kurdish Language, Faculty of Education, koya University, Kurdistan Region, Iraq

Rozhan is a Lecturer in the Department of Kurdish Language, where she joined the work at Koya University in 2001.  Before that, she was a teacher at secondary school. she gained a B. A degree in Kurdish Language from Salahaddin University in 2000, M.A. degree in Kurdish Language 2006, and a Ph.D. degree in Kurdish Language 2012. DR. Rozhan Participated in four kinds of research of the Kurdish Language. Participated in two training courses. 

المراجع

استیتیة، سمیر شریف (٢٠٠٨)، اللسانيات المجال، والوظيفة والمنهج، الطبعة الثانية عالم الكتب الحدیث، عمان الاردن.

اسماعیل، طالب محمد، (٢٠١٠ (مقدمة لدراسة علم الدلالة (فی ضوء التطبيق القرانی والنص الشعری)، الطبعة الاولی، دار كنوزالمعرفة العلمیة.

افیتیش، میلكا، (١٩٩٦) اتجاهات البحث اللسانی، الترجمة:مصلوح، سعد عبدالعزیز، فاید، وفاء كامل، طبع بالهیئة العامة لشؤن المطابع الامیریة.

البوطیی، محمد توفیق رمضان (٢٠٠٥)، البیوع الشائعة وأثر المبیع علی شرعیتها للتطور، الطبعة الثالثة الناشر دار الفكر.

الجاف، محمد مصطفی محمود (٢٠١٧)، مفهوم العلامة التجاریة و حمایتها وتطبیقاتها القضائیة، مطبعة رۆژهه‌ڵات، اربیل.

حاجی مارف، ئه‌وره‌حمان (١٩٧٥)، وشه‌ی زمانی كوردی، چاپخانه‌ی كۆڕی زانیاری كورد، به‌غدا.

حه‌مه‌ ئه‌مین، خۆشناو عه‌زیز، كه‌ریم، عومه‌ر محمود (٢٠١٧)، كورد و پلانسازیی زمان، گۆڤاری زانكۆی كۆیه‌، ژماره‌ (٤٢)، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر.

دزه‌یی، عه‌بدولواحید موشیر(٢٠١٤)، زمانه‌وانیی ده‌رونی، ناوه‌ندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌، هه‌ولێر.

زین الدین، صلاح (٢٠٠٦)، شرح التشریعات الصناعیة و التجاریة، دارالنشر و التوزیعالاردنی، الاردن.

سید، خالد محمد (٢٠١٦)، الحق فی الاسم التجاری(دراسة مقارنة)، الطبعة الاولی، مركز الدراسات العربیة للنشر و التوزیع.

شه‌مس، هێمن عه‌بدولحه‌مید (٢٠١٧)، ڕێنوسی تابلۆكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ڕێنماییه‌كانی ئه‌كادیمیای كوردی(تابلۆ فه‌رمییه‌كانی قه‌زای كۆیه‌ به‌ نمونه‌)، گۆڤاری زانكۆی ڕاپه‌ڕین.

شه‌مس، هێمن عه‌بدولحه‌مید (٢٠٠٦)، شێواز و ده‌ربڕین له‌ بۆنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، نامه‌ی ماسته‌ر، زانكۆی كۆیه‌، كۆیه‌.

شوانی، ڕه‌فیق (٢٠١١)، وشه‌سازی زمانی كوردی، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر.

طه، مصطفی كمال (٢٠٠٦)، أساسیات القانون التجاری، الطبعة الاولی، منشورات الجلی الحقوقیة، بیروت.

عباس، محمد حسن (١٩٧٦)، التشریع الظناعی، الطبعة الاولی، دار النهضة العربیة، القاهرة.

عه‌بدول، جه‌مال (٢٠٠٨) به‌ركوڵێكی زاراوه‌سازیی كوردی، چاپی دووه‌م، چاپخانه‌ی خانی، هه‌ولێر.

عه‌بدولڕه‌حیم، عوسمان كه‌ریم (٢٠١٤)، وشه‌ی زمانی كوردی و ڕێگاكانی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی، نامه‌ی ماسته‌ر، زانكۆی سلێمانی.

عياشى، منذر (٢٠١٣)، اللسانيات والحظارة مساهمة في علم طرع القظايا وانشاء، الطبعة الاولى، عالم الكتب.

فتاح، محمد معروف (١٩٩٠)، زمانه‌وانی، دار الحكمة، زانكۆی سه‌لاحه‌دین، هه‌ولێر.

قاسم، علی (١٩٩٧)، قانون الاعمال، جزء الاول، دار النهضة العربیة.

قاسم، علی (٢٠١٢)، حقوق الملكیة الفكریةفی القانون الاماراتی، دار النهضة العربیة.

مسته‌فا، په‌روین عوسمان (٢٠٠٩)، واتاو وه‌رگێڕان، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر.

ناوخۆش، سه‌لام(٢٠١٠)، ستانده‌ربوونی زمانی كوردی له‌نێوان زمانی سیاسه‌ت و سیاسه‌تی زمان، چاپی یه‌كه‌م، هه‌ولێر،

النعمة، مقبول علی بشیر(٢٠١١)، الاتساع فی المعنی، عالم الكتب الحدیث، الاردن.

نۆردنستام، کریستین، خورشید، غازى عەلى (٢٠٠٩)، زمان لە ڕوانگەى ڕەگەزەوە، چاپخانه‌ى رەنج، سلێمانى.