سازمانی ئینقلابی و ڕەوتی چەپی نوێ لە باشوری کوردستان (١٩٦٨– ١٩٧٠)

محتوى المقالة الرئيسي

اسماعیل عبد الرحمن سعید

الملخص

جیهان لە دەیەی شەستی سەدەی ڕابردوودا شاهیدی دەیان بزووتنەوە و ڕاپەڕین بوو، کە هەڵگری تایبەتمەندیی ڕزگاریخوازی لەدژی کۆلۆنیالیزم، ئازادیخوازانە لە بەرامبەر دیکتاتۆری و پاوانخوازی و یەکسانیخوازی لە دژی سیستەمی سەرمایەداری و دەرهاویشتەکانی بوون. ئەمەش وای کردبوو کە گوتاری شۆڕشگێڕی و ڕادیکاڵیزم بەسەر کەش‌وهەوای سیاسیی زۆر لە وڵاتاندا زاڵ بێ، بۆ وێنە لە وڵاتانی داگیرکراوی جیهانی سێهەم‌دا، کە بۆ سەربەخۆیی لە خەباتێکی توندوتیژدا بوون و لە هەندێک وڵاتی ڕۆژئاواش تێکۆشان بۆ پەرەسەندنی پتری دێموکراسی و ئازادیی فرەڕەهەند لە ئارادا بوو. لەو کەش‌وهەوا سیاسییەدا، گەنجە ڕادیکاڵەکانی حیزبی توودەی ئێران لە ئەورووپا لەژێر کاریگەریی کەرتبوونی کامپی سۆسیالیستی و ناڕازی لە سیاسەتی پرۆسۆڤییەتی و ناکاریگەربوونی ڕێبەرانی ئەم حیزبە، ڕیزی خۆیان لەم حیزبە جیاکردەوە و ڕێکخراوێکیان بەناوی "سازمانی ئینقلابیی حیزبی توودەی ئێران" دامەزراند. کادیر و ڕێبەرانی سازمانی ئینقلابی، بە ئاگاداربوون لە بەرپابوونی ڕاپەڕینی چەکدارانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵەکانی ١٩٦٧- ١٩٦٨، بەهۆی کۆمیتەی ئینقلابیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە ئەورووپاوە دەگەڕێنەوە بۆ کوردستان، تا لەم ڕاپەڕینەدا بەشدار بن. بە تێکشکانی ڕاپەڕینی چەکدارانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کادیرەکانی سازمانی ئینقلابی ناچار دەبن لە باشووری کوردستان جێگیر بن. بە جێگیربوونی کادیرانی سازمانی ئینقلابی لە باشووری کوردستان پەیوەندییەکی پتەوی فکری و دۆستانە لەنێوان ئەوان و لایەنگرانی باڵی چەپی مەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکرات کوردستان و ئەڵقە ڕۆشنبیرییەکانی سلێمانی و بەغدا، پێک دێت. شارەزایی و ئەزموونی کادیرانی سازمانی ئینقلابی لە چەمک و تیۆرییەکانی مارکسی-لینینی و بیری ماوتسی‌تۆنگ، شوێنەواری قووڵ لەسەر شێوازی بیرکردنەوەی ئەو گەنج و خوێندکارانە دادەنێت، کە سۆزیان بۆ بیری چەپ هەیە و لە دەوری ئەڵقە ڕۆشنبیرییەکان کۆ بوونەتەوە. کاریگەریی فکریی سازمانی ئینقلابی و کەرتبوونی کامپی سۆسیالیستی، دەبێتە هۆی لەدایکبوونی ڕەوتێکی چەپی نوێ لە باشووری کوردستان، کە دواجار ڕێکخراوێکی مارکسی-لینینی بیری ماوتسی‌تۆنگی لێکەوتەوە.

التنزيلات

بيانات التنزيل غير متوفرة بعد.

تفاصيل المقالة

كيفية الاقتباس
سعید ا. ع. ا. (2023) "سازمانی ئینقلابی و ڕەوتی چەپی نوێ لە باشوری کوردستان (١٩٦٨– ١٩٧٠)", مجلة جامعة كويه للعلوم الإنسانية والاجتماعية, 5(2), ص 90-99. doi: 10.14500/kujhss.v5n2y2022.pp90-99.
القسم
Articles
السيرة الشخصية للمؤلف

اسماعیل عبد الرحمن سعید، بەشی مێژوو، فاکەڵتیی پەروەردە، زانکۆی کۆیە، هەرێمی کوردستان، عێراق

He is a Historian in Modern History. He obtained his BA in History from Salahadin University in 2006 and His MA in Modern and Contemporary History in the same University in 2008. Nowadays, he works as an assistant lecturer at Koya University/ F. of Education/ Dept. of History since 2009.

المراجع

بازیار، سمایل، ٢٠٢٠، کاریگەریی بیری چەپ لەسەر بزاڤی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (حیزبی دێموکراتی کوردستان وەک نموونە ١٩٤٥- ١٩٩١)، هەولێر.

بدل، سعید (صادق شرفکندی)، مهرماه ١٣٥٩، استراتژی و تاکتیک جنگ‌های چریکی، کمیسیون انتشارات و تبلیغات حزب دمکرات کردستان ایران.

بهروز، مازیار، ١٣٨٠، شورشیان آرمانخواه (ناکامی چپ در ایران)، چاپ اول، تهران.

پیترۆزا، دەیڤید، ٢٠٠٩، شۆڕشی کولتووری لە چین، وەرگێڕ: هەژار ڕەحیمی، هەولێر، چاپخانەی ڕۆژهەڵات.

ترابیشی، جۆرج و ئەوانی تر، ٢٠١٠، شۆڕشی خوێندکارانی ٦٨، وەرگێڕ: شوان ئەحمەد، هەولێر.

تیشک، جۆزەردانی ١٣٨٦، گۆڤاری سیاسی-ڕۆشنبیریی گشتیی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوە و فێرکردنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ژمارەی ١٩.

جزنی، بیژن، ١٣٥٧، طرح جامعەشناسی و مبانی استراتژی جنبش انقلابی خلق ایران، بخش دوم تاریخ سی سالە سیاسی، انتشارات مازیار.

جەلال، برایم، ٢٠١٢، چەپکێک لە مێژووی کۆمەڵە، چاپی دووهەم.

حیسامی، کەریم، ١٩٧١، کاروانێک لە شەهیدانی کوردستانی ئێران.

حیسامی، کەریم، ١٩٩٠، لە بیرەوەرییەکانم، بەرگی سێهەم ١٩٦٥- ١٩٧٠، ستۆکهۆڵم، چاپخانەی شیلان.

حەسەن‌زادە، عەبدوڵڵا، ١٩٩٧، نیو سەدە تێکۆشان، بەرگی یەکەم، بڵاوکراوەی کۆمیسیۆنی چاپەمەنیی حدکا.

حەمەدئەمین، ئەحمەد، ٢٠٢٠، بیبیلیۆگرافیای گۆڤاری ڕزگاری (٢٠ـی نیسانی ١٩٦٩- ٢٧ـی مارتی ١٩٧٠)، چاپی یەکەم، هەولێر.

ڕزگاری، ١٤ی شوباتی ١٩٧٠، گۆڤاری هەفتانەی گشتی، ژمارەی ١٣.

ڕزگاری، ١٤ی کانوونی دووهەمی ١٩٧٠، گۆڤاری هەفتانەی گشتی، ژمارەی ١١.

ڕزگاری، ١٨ی ئایاری ١٩٦٩، گۆڤاری هەفتانەی گشتی، ژمارەی ٤.

ڕزگاری، ٢٠ـی نیسانی ١٩٦٩، گۆڤاری هەفتانەی گشتی، ژمارەی ١.

ڕزگاری، ٢١ـی کانوونی یەکەمی ١٩٦٩، گۆڤاری هەفتانەی گشتی، ژمارەی ٩.

ڕزگاری، ٢١ـی ئەیلوولی ١٩٦٩، گۆڤاری هەفتانەی گشتی، ژمارەی ٧.

ڕزگاری، ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٦٩، گۆڤاری هەفتانەی گشتی، ژمارەی ٥.

ڕزگاری، ٢٧ـی تەمووزی ١٩٦٩، گۆڤاری هەفتانەی گشتی، ژمارەی ٦.

ڕزگاری، ٢٧ـی مارتی ١٩٧٠، گۆڤاری هەفتانەی گشتی، ژمارەی ١٤- ١٥.

ڕزگاری، ٢٧ـی نیسانی ١٩٦٩، گۆڤاری هەفتانەی گشتی، ژمارەی ٢.

ڕزگاری، ٣١ـی کانوونی یەکەمی ١٩٦٩، گۆڤاری هەفتانەی گشتی، ژمارەی ١٠.

ڕزگاری، ٤ی ئایاری ١٩٦٩، گۆڤاری هەفتانەی گشتی، ژمارەی ٣.

ڕزگاری، ٧ـی شوباتی ١٩٧٠، گۆڤاری هەفتانەی گشتی، ژمارەی ١٢.

ڕزگاری، ٧ـی کانوونی یەکەمی ١٩٦٩، گۆڤاری هەفتانەی گشتی، ژمارەی ٨.

ڕەشید، سەلاح، ٢٠١٧، دیداری تەمەن (لە لاوێتییەوە بۆ کۆشکی کۆماری)، چاپی سێهەم.

ستارە سرخ، ١٣٥٧، ارگان تئوری-سیاسی سازمان انقلابی حیزب تودە، دورەی سوم، شمارە ١.

سەردەشتی، یاسین، ٢٠٢٠، خوێندنەوەیەکی مێژووییی جووڵانەوە چەکدارییەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئێران لە ساڵانی ١٩٦٧- ١٩٦٨، سلێمانی.

شوکت، حمید، ١٣٦٨، نگاهی از درون بە جنبش چپ در ایران (گفتگو با مهدی خانبابا تهرانی)، چاپ اول.

شوکت، حمید، ١٣٨٠، نگاهی از درون بە جنبش چپ در ایران (گفتگو با ایرج کشکولی)، چاپ اول.

شوکت، حمید، ١٣٨١، نگاهی از درون بە جنبش چپ در ایران (گفتگو با کوروش لاشایی)، چاپ اول.

شوکت، حمید، ١٣٨٦، نگاهی از درون بە جنبش چپ در ایران (گفتگو با محسن رضوانی)، چاپ اول.

طبری، احسان، ١٣٦٦، کژراهە (خاطراتی از تاریخ حزب تودە)، چاپ اول.

علی‌بابایی، غلامرضا، ١٣٦٩، فرهنگ علوم سیاسی، چاپ دوم، تهران.

عوسمان، نەرمین، ٢٠٢٠، لەبەر تریفەی مانگ خەونەکانی نیشتمانمان دەچنی، چاپی یەکەم.

عەبدوڵا، ئەردەڵان، ٢٠١٠، چین زلهێزی نوێی جیهان (لێکۆڵینەوەیەکی سیاسی، مێژوویی، ئابووری و سۆسیۆلۆجییە)، هەولێر.

عەبدولقادر، فەرەیدوون، ٢٠١٧، هەڵۆ سوورەکانی قەندیل، چاپی یەکەم، سلێمانی.

غفاری‌فرد، عباسقلی، ١٣٩٠، تاریخ اروپا (از آغاز تا پایان قرن بیستم)، چاپ سوم، تهران.

فوران، جان، ١٣٨٠، مقاومت شکنندە، تاریخ تحولات اجتماعی ایران (از صفویە تا سال‌های پس از انقلاب اسلامی)، ترجمە: احمد تدین، چاپ سوم.

فونتن، آندرە، ١٣٦٦، تاریخ جنگ سرد، جلد دوم، ترجمە: عبدالرضا هوشنگ مهدوی، تهران.

قازی، حەسەن، ٢٠٢٠، سازمانی ئینقلابی و کوردستان، چاپی یەکەم.

کاوە، سەعید، ١٩٩٦، ئاوڕێک لە بەسەرهاتی خۆم و ڕووداوەکانی نێو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ب، چ.

کوچرا، کریس، ١٣٧٣، جنبش ملی کرد، ترجمە: ابراهیم یونسی، تهران.

کیانوری، نورالدین، ١٣٧١، خاطرات نورالدین کیانوری، موسسە تحقیقاتی و انتشاراتی دیدگاه، تهران.

کەریم، حیکمەت محەممەد (مەلا بەختیار)، ١٩٩٣، شۆڕشی کوردستان و گۆڕانکارییەکانی سەردەم، سوید.

لیندرۆزێنبێرگ، ڕۆزا، ٢٠٠٩، مێژووی سەدەی بیستەم، زانکۆی کۆلۆمبیا، و: مەسعوود ڕەواندووست، دهۆک.

ماتیل، الکساندر، ١٣٨٣، دایرةالمعارف ناسیونالیسم، جلد سوم، مترجمان: کامران فانی – نوراللە مرادی، تهران.

ماسالی، حسن، ٢٠٠٢، سیر تحول جنبش چپ ایران و عوامل بحران مداوم آن، چاپ دوم.

میلانی، عباس، ٢٠١٣، نگاهی بە شاه، ناشر: پرشین سیرکل.

مەلا بەختیار، ٢٠٢٠، لەبری بیرەوەری (خوێندنەوەیەکی جیاواز)، تاران.

نستانی، ئەحمەد، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢، کۆیە.

هابسبام، اریک، ١٣٨٣، عصر نهایت‌ها (تاریخ جهان ١٩١٤- ١٩٩١)، ترجمە: حسن مرتضوی، چاپ دوم.

ئەمین، نەوشیروان مستەفا، بێ‌شوێن و ساڵی چاپ، لە کەناری دانووبەوە بۆ خڕی ناوزەنگ (دیوی ناوەوەی ڕووداوەکانی کوردستانی عێراق ١٩٧٥- ١٩٧٨).