ئاوێتەبوونی ژانرەکان لە شیعری شێرکۆ بێکەسدا

محتوى المقالة الرئيسي

Avin A. hama
عوسمان حەمەد خضر

الملخص

لە ڕوانگەی مێژووییەوە، لە تیۆرە کۆنەکانی ئەدەبدا سنووربەندی لەنێوان ژانرە ئەدەبییەکاندا هەبوو، بەڵام لەگەڵ گەشەسەندنی تیۆرەکانی ئەدەب و بەرەوپێش چوونی ڕەخنەی ئەدەبی، سنووری نێوان ژانرەکانی ئەدەب بەرەو کاڵبوونەوە چوو، بەمەش ژانرەکان لە ڕێگای جیاوازەوە سوودیان لەیەکتر وەرگرت، ئەمەش زۆرجار لە ڕێگای ئاوێتەبوون و بەناویەکداچوونی ژانرە ئەدەبییەکان هاتووەتە ئاراوە. لەم ڕوانگەیەوە؛ ئاوێتەبوونی ژانرەکان یەكێکە لە دیاریدەکانی گەشەسەندنی تیۆری ژانرە ئەدەبییەکان کەوا ژانرێک لەگەڵ ژانرێکی تر تێکەڵی یەکتر دەبن، بەمەش ژانرێکی نوێ دێتە ئاراوە کەوا ئەدگار و خاسیەتی هەردوو ژانرەکە لەخۆیداکۆدەکاتەوە.
شێرکۆ بێکەس، هەر لە سەرەتای ئەزموونی ئەدەبیدا، پەنای بۆ ئاوێتەبوونی ژانرە ئەدەبییەکان بردووە، بۆ ئەم مەبەستەش سوودی لە شێوازە جیاوازەکانی ئاوێتەبوونی ژانرەکان بردووە، لەبەرهەمەکانیدا ئاوێتەبوونی دوو ژانر لە بۆتەی ژانرێکی نوێ یان فۆڕمێکی ئەدەبی نوێ بەرچاودەکەوێت، لەوانەش چیرۆکە شیعر، ڕۆمانە شیعر، پەخشانە شیعر. لە دواین وێستگەی ئەدەبیدا دەقی واڵا وەک ژانرێکی نوێ و سەردەم دەهێنێتە ئاراوە.
لەم ڕوانگەیەوە، ئەم توێژینەوەیە هەوڵدەدات، شێوازەکانی ئاوێتەبوونی ژانرەکان لە شیعرەکانی شاعیردا ڕوونبکاتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش توێژینەوەکەمان لە چەند تەوەرێک پێکدێت، لەتەوەری یەکەم و دووەمدا بەشێوەیەکی تیۆری کارمان لە ناساندنی چەمکی ژانرە ئەدەبییەکان وئاوێتەبوونی ژانرە ئەدەبییەکان کردووە، بەشێوەیەکی پراکتیکیش لە تەوەری سێیەم و چوارەمدا ئاوێتەبوونی ژانرەکان لە ئەدەبی کوردی و شێوازەکانی ئاوێتەبوون لە شیعرەکانی شێرکۆدا باسکراوە. بۆ ئەم مەبەستەش نموونەکانمان لە بەرهەمەکانی شاعیر وەرگرتووە. لە کۆتاییشدا ئەنجام و لیستی سەرچاوەکان خراونەتە بەردەست.

التنزيلات

بيانات التنزيل غير متوفرة بعد.

تفاصيل المقالة

كيفية الاقتباس
hama, A. A. . و Khidir , O. H. (2024) "ئاوێتەبوونی ژانرەکان لە شیعری شێرکۆ بێکەسدا", مجلة جامعة كويه للعلوم الإنسانية والاجتماعية, 6(2), ص 300-309. doi: 10.14500/kujhss.v6n2y2023.pp300-309.
القسم
Articles
السيرة الشخصية للمؤلف

Avin A. hama،

ناو/ ئەڤین ئاسۆس حەمە
مامۆستا لە بەڕێوابەرایەتی پەروەردەی ڕانیە/ ئامادەیی ڕاپەڕین لە ڕانیە.
نازناوی مامۆستای یاریدەدەر
بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کۆلێژی زمان / زانکۆی سەلاحەدین ساڵی ٢٠٠٦
بڕوانامەی ماستەر لە کۆلێژی زمان / زانکۆی سلێمانی ساڵی ٢٠١٤ لە ئەدەبی کوردی
ئێستاش خوێندکاری دکتۆرام لە ئەدەبی کوردی / کۆلێژی پەروەردە/ زانکۆی کۆیە
٦توێژینەوەی بڵاوکراوەم هەیە لە گۆڤاری زانکۆکانی ناوخۆ و دەرەوە

المراجع

- ئەحمەد، سافیە محەمەد، ٢٠١٣، لادان لە شیعری هاوچەرخی کوردیدا،چ١، چاپخانەی حاجی هاشم، هەولێر.

- ئەحمەد زادە، هاشم، ٢٠١٩، مێژوو بەڕاوێژی ئەدەب، چ١، چاپ و بڵاوگەی کتاب ارزان، سوید.

- بێکەس، شێرکۆ، ١٣٩٩، کۆکراوەی دیوانی شێرکۆ بێکەس، ب١،ب٢،ب٤،ب٥،ب٦، انتشارات مادیار، سنندج.

- بێکەس، شێرکۆ، ٢٠١١، ئێستا کچێک نیشتمانمە، چ١، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی .

- بەرزنجی، عەبدوڵڵا تاهیر، ١٩٩٩، دەقی بینینکاری و خوێندنەوەی، گۆڤاری گەلاوێژی نوێ، ژ: ١٢ – ١٣، سلێمانی .

- پیرباڵ، فەرهاد، ٢٠٠٥، شیعری نوێی کوردی ١٨٩٨ – ١٩٥٨، چ١، دەزگای کوردستان، هەولێر .

- حەمە ئەمین، باخان، ٢٠١٤، شیعری چیرۆکئامێز لە ئەدەبی کوردیدا (بە کەرەستەی کرمانجی خواروو، ساڵانی ١٩٩٠- ٢٠٠٠) نامەی ماستەر، زانکۆی سلێمانی .

- دەشتی، عوسمان حمد خضر(د.)، ٢٠٢١، ئاوێتە بوونی ژانرەکان لە شیعری ڕوانگەدا، گ:ڕامان، ژ: ٢٧٩ – ٢٨٠، ٢٨١ – ٢٨٢، دەزگای گوڵان، هەولێر.

- ڕەئوف، لوقمان، ٢٠١١، سیماکانی پۆست مۆدێرنە لە ئایدیای شیعری شێرکۆ بێکەس، چاپخانەی بینایی، سلێمانی.

- ڕەحمان، عەبدوڵڵا، ٢٠١٢، ڕۆمانە شیعر مێژوو وسەرهەڵدان، چ١، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر.

- ڕەشید، فوئاد، ٢٠٠١، دەقی ئاوێتە ناو و ناسنامە (کێشەی ئاوێتەبوونی ژانرە ئەدەبییەکان لە شیعری هاوچەرخی کوردیدا)، گ: ڕامان، ژ: ٦٥، دەزگای گوڵان، هەولێر .

- ڕەشید، فوئاد، دەقی ئەدەبی "ئەدگار، چێژ، بەها"، چ١، دەزگای ئاراس، هەولێر .

- سەعید، ناز ئەحمەد، ئەڤین ئاسۆس، ٢٠١٨، دیالۆگ و فرەدەنگی لە شیعرە فارسییەکانی مەحوی دا، گۆڤاری زانکۆی ڕاپەڕین، ژ: ١٥، ڕانیە .

- سەعدون، سامان عزالدین، ٢٠١٥، شیعری سەربەست لە ئەدەبی کوردیدا، گۆڤاری زانکۆی ڕاپەڕین، ژ: ٣، ب: ٢، ڕانیە .

- عومەر، موحسین ئەحمەد، ٢٠١٢، فەرهەنگی ئەدەبی، چ١، چاپخانەی مەحوی، سلێمانی .

- عەبدولوەهاب، کوردستان نادر، ٢٠١٦، تیۆری بونیادی دەق لە دەقەکانی شێرکۆ بێکەس دا، نامەی ماستەر، زانکۆی سەلاحەدین، هەولێر .

- مەولود، ڕیزان ساڵح، سەنگەر نازم، ٢٠١٨، ژانرە ئەدەبییەکان، چ١، ناوەندی ئاوێر، هەولێر .

- مفتاح، محمد (د.)، ١٩٩٩، بونیادی شیعری بەرجەستەکراو، و: گ. ن، گ: گەلاوێژی نوێ، ژ: ١٢ – ١٣، سلێمانی .

- مەحمود، محمد قادر، ٢٠٢٢، فۆڕمەکانی دەقی شیعری هاوچەرخی کوردی (١٩٧٣، ٢٠١٠)، نامەی ماستەر، زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر.

- هالبێرگ و دانەرانی تر، پیتەر، ٢٠١٠، تیۆری ئەدەبی و شێوازناسی، و: ئەنوەر قادر جاف، مەڵبەندی کوردۆلۆجی، سلێمانی.

- هەینی، شێرزاد، ٢٠٠٨، نۆسەدو پەنجاوپێنج دەقیقە لەگەڵ شێرکۆ بێکەس دا (هەڤپەیڤین و ئامادەکردن)، چاپخانەی تیشک، سلێمانی.

بەزمانی عەرەبی :

- الأسدی، حیدر علی، ٢٠١٩، تداخل الاجناس الادبیة وأثرها الجمالی فی النص المسرح العربی، ط١، دار أمجد للنشر والتوزیع، عمان .

- ابو مصطفی، احمد، ٢٠١٥، تداخل الاجناس الادبیة، رسالة الماجستر، کلیة الاداب، الجامعة الاسلامیة، غزە .

- جوە، احمد، ٢٠٠٩، بناء الشعری علی السرد فی نماذج الشعر العربی الحدیث، المجلد الاول ، مؤتمر النقد الدول الثانی عشر، جامعة الیرموک، اربد- عمان.

- حمدامین، مسعود سلیم، ٢٠١٤، تداخل الفنون فی قصص القیسی القصیرة، مجلة جامعة کویە، عدد ٣١، کویە .

- دومة، خیری، ١٩٩٨، تداخل الانواع فی القصة المصریة القصیرة، الهیئة المصریة العامة للکتاب، قاهرة ،

- عروس، بسمە، ٢٠١٠، التفاعل فی الاجناس الادبیة، مؤسسة الانتشار العربی، بیروت.

- فوغالی، بادیس، ٢٠٠٨، السرد الروائی واتداخل الانواع روایة (جسر البوح و آخر للحنین) لزهور ونیس انموذجا، المجلد الاول، مؤتمر النقد الدول الثانی عشر، جامعة الیرموک، اربد – اردن .

- منصوری، نجاح، ٢٠١٥، فی حدود تجنیس الادب (الفراشات والغیلان) لعزالدین جلاوجی انموذجا، مجلة مقالید، عدد: ١٥

- ویلک و وارین، رینیة ، ئوستن، ١٩٩١، نظریة الادب، ت: عادل السلامة، دار المریخ للنشر، ریاض.

- وهبة، مجدی، ١٩٧٢، معجم المصطلحات الادب، مکتبة لبنان، لبنان .

بەزمانی فارسی :

- داد، سیما، ١٣٨٥، فرهنگ اصطلاحات ادبی، چ٣، انتشارات مردارید، تهران .

- دوبرو، هدر، ١٣٩٥، ژانر، ت: فرزانە طاهری، چ٢، نشر مرکز، تهران .

- سیروس، شمیسا، ١٣٨٧، انواع ادبی، چ٣، انتشارات تابش، تهران