مۆدێڵی هەلسەنگاندنی ئاسودەیی گەرمی بۆ بیناكان لەشاری هەولێر بە بەكارهێنانی هەردوو ئیندێكسی (PMV , UTCI)

##plugins.themes.bootstrap3.article.main##

بەهار حەسەن سەعید
ئاشتی سەلام سدیق

پوختە

ڕێكخراوی (ASHRAE) ئاسوودەیی پێناسە دەکات بە بارودۆخی رازی بوون لە ژینگەی گەرمی دەوروبەر. ئاسوودەیی گەرمی لە دەرەوە بە دوو شێوە بەدەست دێت، ئەوانیش (مۆدێلی جێگیر و مۆدێلی گونجاوی)ن، مۆدێلی جێگیر کاریگەریی کەشوهەوای شارەکانی ناوخۆی لەسەرە، لەکاتێکدا مۆدێلی گونجاوی پشت بەو تیۆرییە دەبەستێت کە وا جەستەی مرۆڤ لەگەڵ کەشوهەوای دەرەوە و ناوەوە خۆی دەگونجێنێت. بۆ شیکردنەوەی ئاسوودەیی گەرمی لە شاری هەولێر، پێوانەی مەیدانی ئەنجامدرا بۆ پێوانەکردنی هەندێک لە توخمەکانی ئاووهەوا لە دەرەوە و ناوەوەی ئەو بینایانەی وەک نموونە بۆ توێژینەوەکە هەڵبژێردران. شاری هەولێر هەڵبژێردرا وەک مۆدێلێک بۆ ئاووهەوای (BSh) لەسەر بنەمای پۆلێنکردنی Köppen لە دە شوێنی جیاواز. لە دەرەوەی بیناکان توخمەکانی ئاووهەوا پێوانە کران، لەوانە: (تێکڕای پلەی گەرمی، بەرترین و نزمترین پلەی گەرمی، ڕێژەی شێ و خێرایی با). سەبارەت بە ناوەوەی بیناکانیش، بەهەمان شێوە توخمەکانی ئاووهەوا پێوانە کران لەوانە: (تێکڕای پلەی گەرمی، بەرزترین و نزمترین پلەی گەرمی، و ڕێژەی شێ). ئامێری پێوانەکردن لە جۆری BTMETER بەکارهێنرا لە وەرزی هاوین و زستاندا، دەستكرا بە تۆماركردنی پێوانەكان لە زستاندا لە بەرواری (4-10 ی کانوونی دووەمی 2023) و لە هاوینیشدا لە بەرواری (4-10 ی تەمووزی 2023) لە کاتژمێر 6:00 بەیانی و 1:00 ی پاش نیوەڕۆ. نموونە و بیناكان بەپێی ئاڕاستەی جوگرافی و دیزاینی بینا جۆراوجۆرەكان هەڵبژێردران بۆ بەدەستهێنانی ئەم پێوانانە. ئاسوودەیی گەرمی بە بەکارهێنانی ئیندێکسی (PMV، UTCI) لەگەڵ بەكارهێنانی بەرنامەی (Rhino/Grasshopper) شیكردنەوەی بۆ كرا. بە بەکارهێنانی داتای مەیدانی بەردەست و ئەنجامەکانی شیكردنەوە بە بەکارهێنانی پێوەرەکانی هەردوو ئیندێكسی PMV و UTCI لە شاری ھەولێر، دەرکەوت کە ئاسوودەیی گەرمی بەپێی وەرزەکان دەگۆڕێت،بە پێی پێوەری ئیندێكسی PMV پلەی گەرمی بەرزە لە هاویندا، لەکاتێکدا وەرزی زستان کەمێک ساردە. لە لایەکی دیکەوە، بە پێی پێوەری ئیندێكسی UTCI گەرمی بەهێزە لە هاویندا و ساردی مام ناوەند لە زستاندا. ئەم دەرەنجامانە کاریگەری ئاووهەوای شار لەسەر ئاسوودەیی گەرمی دەردەخەن و جەخت لەسەر گرنگی ڕەچاوکردنی فاکتەرە ئاووهەواییەکان لە دیزاینی باڵەخانەکاندا دەکەن.

##plugins.generic.usageStats.downloads##

##plugins.generic.usageStats.noStats##

##plugins.themes.bootstrap3.article.details##

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
بەش
Articles
ژیاننامەی توێژەر

بەهار حەسەن سەعید, بەشی جوگرافیا، فاکەڵتیی پەروەردە، زانکۆی کۆیە، هەرێمی کوردستان، عێراق

Bahar Hassan Saeed. She is an Assistant Lecturer on the Minisrty of Education. She is a PhD student in the Department of Geography, Faculty of Education at Koya University

سەرچاوەکان

- ابورحيل، عبدالحسن مدفون، 2020، المناخ والعمارة في العراق، الطبعة الأولى

- جاسم، صالح عاتي وعبدالحسين، حسين علي، 2018، تقيم الراحة البايومناخية لشاغلي الفضاءات لأبينية في مدينة الديوانية، مجلة جامعة بابل للعلوم الانسانية، عدد7، مجلد26 صفحة 200-222.

- شريف، آزاد جلال، 1998، مناخ منطقة أربيل، رسالة دكتوراه غير منشورة قدمت لجامعة صلاح الدين.

- هیئە احصاء إقلیم كوردستان العراق 2019

-Arendt, Krzysztof, 2016 , Indoor Thermal Comfort Modeling and Simulation Using Computational Fluid Dynamics, PHD these Katedra Podstaw Budownictwa iInżynierii Materiałowej, Politechnika Gdańska, 2016.

-Boutellis, Toufik and Bouchair, Ammar, 2022 Predictive Capacity Analysis for Outdoor Thermal Comfort Assessments, A Case Study of Jijel City, Algeria, Journal of Advanced Research in Fluid Mechanics and Thermal Sciences98, Issue 1(2022) p18-41

-Evans. m, Housing Climate and Comfort, the Architectural Press, London,1980,P.20.

-Langner, Marcel & Scherber, Katharina & Endlicher, Wilfried R. 2014, Indoor heat stress: An assessment of human bioclimate using the UTCI in different buildings in Berlin, DIE ERDE 144 (3-4): 260-273.

-Mohammad. J. M, 2023, Sustainable Urbanism Approach for Achieving Outdoor Thermal Comfort in Sulaimani City Residential Neighborhoods, A Master Thesis Submitted to the Council of Technical College of Engineering, Sulaimani Polytechnic University.

-Parsons, Kin, 2002, Human Thermal Environment, 3rd edition, pressed by Taylor & Francis Group

- Thompson, D. Russell and Allen Perry, 1997, Applied climatology

-Zhang, Y. Liu, C, 2021, Digital Simulation for Buildings’ Outdoor Thermal Comfort in Urban Neighborhoods, Buildings 2021, 11,541. https://doi.org/10.3390/ buildings11110541.