هەڵسەنگاندنی توانستی دابەشبونی خزمەتگوزاریی فێرکاری لە شاری پیرەمەگروندا

##plugins.themes.bootstrap3.article.main##

شوان سەعدی محەمەد
کامەران تاهیر سەعید

پوختە

خزمەتگوزارییە فێرکارییەکان، یەکێکن لە گرنگترین خزمەتگوزارییەکان بۆ دانیشتوان، کە بۆ مانەوە و گەشەکردنی مرۆڤ و درێژەدان بە ژیانێکی شایستە لە کۆمەڵگە پێویستن. لەگەڵ تێپەڕبونی کات و پێشکەوتنی شارستانیەت، پێداویستییەکانی مرۆڤ بۆ فێربون و زانست ڕو لەزیادبوندایە. گرنگیی ئەم خزمەتگوزارییە لەوەدایە، جگە لە فێربون، پەروەردەش ئامانجی سەرەکییەتی لە ڕێگەی ئەم خزمەتگوزارییە منداڵان و خوێندکاران فێردەبن و لە قۆناغی باخچەی منداڵان تا قۆناغی پێش زانکۆ و پەیمانگاکان، وادەکات توانای بیرکردنەوە و شێوازی ڕەفتاری خوێندکاران بگۆڕێت. بۆیە پشتبەست بە سەردانی مەیدانی و داتا و زانیاریی تایبەت بە ناوەندە فێرکارییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دوکان و بەڕێوەبەری قوتابخانەکان، گەیشتینە ئەوەی کە شاری پیرەمەگرون، ئێستا، ژمارەی خوێندکارانی باخچەی منداڵانی دەگاتە (٦٥٠) خوێندکار و(٣٨) مامۆستا و (٢) باخچەی منداڵان، خوێندنگا بنەڕەتییەکان ژمارەیان(٩) ناوەند و (٥٣٥٣) خوێندکار و (٣٢٧) مامۆستایە، خوێندنگا ناوەندییەکان (٤) ناوەند و (٢٤٧٥) خوێندکار و (١١٠) مامۆستایە، خوێندنگای ئامادەیی لە (٣) ناوەند و (١٣٠٧) خوێندکار و (٩٧) مامۆستا پێکدێت، واتە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەگاتە (١٨) ناوەندی فێرکاری، ناوندەکانی خوێندنی باڵا لە (زانکۆ و پەیمانگا) لە شارەکەدا نییە. ناوەندە فێرکارییەکان کاریگەرییان لەسەر لایەنی ڕۆشنبیری و پێشکەوتنی هەر کۆمەڵگایەک هەیە، گرنگیی توێژینەوەکە لەوەدایە، کە پێشتر لە ناوچەکە توێژینەوە لەم بوارەدا نەکراوە. ئامانجی سەرەکیی توێژینەوەکە دیاریکردنی توانای ناوەندە فێرکاریەکان و دەرخستنی کەموکووڕییەکان و هەڵسەنگاندنی ئەم ناوەندانەیە لە ناوچەی توێژینەوە، لە ڕێگەی دەستخستنی داتا ژمارەییەکان و شیکردنەوەیان. گرفتی توێژینەوەکە ئەوەیە کە ژمارەی دانیشتوان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە بەرزبونەوەدایە، لەبەرانبەر ژمارەی ناوەندە فێرکاریەکان وەک خۆیەتی؛ بەجۆرێک لە ساڵی ٢٠٠٩ز ژمارەی دانیشتوانی ناحیەکە ٢٣٠٠٦ کەس بووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٣ ژمارەکە بۆ ٣٤٥٥٠ کەس.

##plugins.generic.usageStats.downloads##

##plugins.generic.usageStats.noStats##

##plugins.themes.bootstrap3.article.details##

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
بەش
Articles
زانیاریی کەسیی نوسەر

شوان سەعدی محەمەد, بەشی جوگرافیا، فاکەڵتیی پەروەردە، زانکۆی کۆیە، هەرێمی کوردستان، عێراق

He is an Assistant Lecturer, graduated from the Department of Geography at University of koya. His master's degree in 2022. Now he currently working as a lecturer at Koya University

کامەران تاهیر سەعید, بەشی جوگرافیا، فاکەڵتیی پەروەردە، زانکۆی کۆیە، هەرێمی کوردستان، عێراق

He graduated from Baghdad University with a master's degree in regional geography at University of Koya in 2006.PhD in Urban Geography in 2011, Became an Assistant Professor in 2015 and in 2021 received the rank of Professor.His research interest in the city and its services, planning and development

سەرچاوەکان

امین، هاوری یاسین محمد، لێکۆڵینەوەیەک لە جوگرافیای هەرێمی کوردستان، چاپی دووەم، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی،٢٠١٣.

احمد،ئامانج جلال، شیکردنەوەیەکی جوگرافی بۆ توانستەکانی گەشەپێدانی گەشتوگوزارلە قەزای دوکان،٢٠١٥، نامەی ماستەر، بڵاو نەکراوە، زانکۆی کۆیە.

حمە علی، هەردی عبدالرحمن، دابەشبونی خزمەتگوزاری فێرکاری لەشاری هەڵەبجە، ٢٠١٦، نامەی ماستەر، بڵاونەکراوە، زانکۆی سلێمانی.

شاسوار محمد محمود، شیکردنەوەیەکی جوگرافی بۆ دانیشتوانی قەزای دوکان، ٢٠١٣، نامەی ماستەر، زانکۆی صلاح الدین، هەولێر، بڵاونەکراوە.

کریم، محمد مهدی، دابەشبونی نشینگە مرۆییەکانی ئیدارەی گەرمیان، ن٢٠١٦، نامەی ماستەر، زانکۆی گەرمیان ، کۆلێژی ئاداب، بڵاونەکراوە.

حسێن، عبدالرزاق عباس، جغرافیە المدن، مطبعە اسعد، بغداد، ١٩٩٧ز.

السماک ، محمد ازهر، واخرون، البحث الجغرافي المنهجیة التخصصة و الاسالیب الکمیة وتقنیات المعلوماتیة المعاصرة GIS، دار ابن الاثیر للطباعة و النشر، الموصل، ط1، 2008.

أبو جاد الله ، دولاء عادل على حسن، ٢٠٢١، توزيع السکان الأميين وکثافتهم بمحافظة دمياط في الفترة (1976-2017)، مجلة القراءة والمعرفة.

الزیادی، عسین علوی ناصر و عبدالرزاق، عبدالجلیل عبدالوهاب، ٢٠١٤، تحلیل المکانی لنمو سکان محافظە المثنی للمدە (١٠٧٧-٢٠١٢)، مجلە قورک للعلوم الانسانیە، مجلە ١٩، عدد ١١.

عبد الخالق, حسین عبداللە محمد و حسين عبد الفتاح محمد, ٢٠٢١، أثر النمو السکاني على مساجد الدمام–تقويم جغرافي. مجلة کلية الآداب. جامعة بورسعيد، عدد ١٧.

العبيدي، جاسم، مثنى ناظم داود سلمان و سارة عبد الخالق، ٢٠٢٢، توزيع وكفاءة الخدمات التعليمية في حي الجامعة ببغداد لعام ٢٠٢١، مجلة العلوم التربوية والانسانية، عدد ١٤.

مهدی، حلا صالح، تنظیم الخدمات التعلیمیە فی ظل المتغیرات الدیموگرافیە لسکان طبقا للمعایرە للطخطیطیە مفاهم وتجارب، ٢٠٢٢، مجلە نسق، عدد ٢٢، جامعە بغداد.

الفتلاوی، علي تركي شاكر، التعليم الثانوي في محافظة كربالء المقدسة تشخيص ومعالجة، ٢٠١٩، مجلة كلية التربية االساسية، (عدد خاص ) وقائع المؤتمر العلمي التاسع عشر مجلة كلية التربية االساسية كلية التربية االساسية.

الربیعی، سعید عبید جودت، الخدمات الترفیهە السیاحە فی مدینە بغداد، ١٩٩١، اطروحە دکتورا، کلیە اداب، جامعە بغداد.

جیدی، منداو حمد عبداللە، التباین المکانی لکفاءە الخدمات المجتمعیە(التعلیمیە والصحیە والترفیهیە) وعلاقتها بتوزیع السکان فیمدینە کویە، اطروحە دکتورا، غیر منشورە، کلیە العلوم الاجتماعیە، جامعە کویە، ٢٠٢٣

دام و دەزگا حکومییەکان

حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پلاندانان، بەڕیوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی، ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی ساڵی ٢٠٠٩ وە پێشبینی کردنی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ز

حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی پیرەمەگرون، ٢٠٢٣، بڵاونەکراوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی پیرەمەگرون، ٢٠٢٣، بڵاونەکراوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پەروەردە، بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دوکان، بەشی پلاندانان، داتا و زانیاری لەسەر قۆناغی باخچەی منداڵان و مامۆستا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤، بڵاونەکراوە.

جمهوریە العراق، وزارە الاعمال والاسکان والبدیات والاشغال العامە، معایر الاسکان الحظری والریفی فی العراق،٢٠١٨.

شحادة،نعمان، التحليل االحصائي يف اجلغرافية والعلوم االجتماعية، ط ،1 دار صفاء للنشر والتوزيع-عمان، االردن .