په‌یوه‌ندیی نێوان زمان و ئه‌ده‌ب له دیدی دڵداردا
##plugins.themes.bootstrap3.article.main##
پوختە
ئه‌ده‌ب بونیادێكی زمانییه، له ڕێگه‌ی یاریكردن به واتا و شوێنی كه‌ره‌سته زمانییه‌كانه‌وه، وێنه‌ی جوان و تازه و سه‌رنجڕاكێش و كاریگه‌ر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت ،کە بەپێی جیاوازیی توانای ئەدیبەکان، ئەفراندن و تازەگەری دەکرێت. له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا، هه‌وڵ دراوه دید و تێڕوانینی دڵدار سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی نێوان زمان و ئه‌ده‌ب بخرێته ڕو. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سێ وتاری 'دڵدار'، كه بریتین له 'زوبانی كوردی و ئه‌ده‌بیات، ئه‌ده‌ب به خواری ته‌ماشا ئه‌كرێت، نووسینی كوردی'، هه‌ڵبژێرراون و كه‌ره‌سته‌ی ئه‌م لێكۆڵینهوهیهن، كه سه‌رجه‌میان له لاپه‌ڕه '100 – 116'ی كتێبی 'دڵدار شاعیری شۆڕشگێڕی كورد'، نوسینی 'عه‌بدولخالق عه‌لائه‌دین'دا بڵاوكراونه‌ته‌وه. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له پێشه‌كی و سێ به‌ش و ئه‌نجام پێكهاتووه. له به‌شی یه‌كه‌مدا باس له ئه‌ده‌ب و زمان كراوه و پێناسه‌ی ئه‌ده‌ب له لایه‌نی زمانه‌وانییه‌وه خراوه‌ته‌ڕو، پاشان ڕۆڵی زمان له ئه‌ده‌بدا باس كراوه، به‌و پێیه‌ی كه ئه‌ده‌ب فراوانكردنی هه‌ندێك له تایبه‌تمه‌ندی و به‌كارهێنانه‌كانی زمانه. دواتر ئه‌م ڕۆڵه له دیدی دڵداردا به‌تایبه‌ت باسكراوه. له به‌شی دووه‌مدا، باسی ئه‌ركه‌كانی زمان و پێكهاته‌ی زمان كراوه، له دیدی دڵداره‌وه، به تایبه‌ت ئه‌ركی ده‌رونی و سۆزداریی زمان و مه‌زراندنی 'توضیف' له ئه‌ده‌بدا و شیكردنه‌وه‌ی تێڕوانینی دڵدار له‌م بابه‌ته‌دا پانتاییی ئه‌م به‌شه داگیرده‌كات، له‌گه‌ڵ دیدی دڵدار بۆ مژاری ڕۆڵی زمان له داهێنانی ئه‌ده‌بیدا. له به‌شی سێیه‌مدا باس له تێڕوانین و بۆچونی دڵدار كراوه، سه‌باره‌ت به شێوازی نوسین و ئه‌ركی نوسه‌ران و گۆڤاره‌كان له به‌ره‌وپێشبردنی زمانی كوردیدا. دواتر چه‌ند ئه‌نجامێك خراوه‌ته‌ڕو، له‌وانه: دیدی دڵدار بۆ زمان و ئه‌ركی زمان، زانستییانه‌یه. 'دڵدار'، وه‌ك شاره‌زایه‌كی بواری زمانه‌وانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ شێوازی نوسین و فه‌رهه‌نگ و ئه‌ركی نوسه‌ردا كردووه.
##plugins.generic.usageStats.downloads##
##plugins.themes.bootstrap3.article.details##
سەرچاوەکان
الخولي، م. ع. (٢٠٠٠) مدخل الی علم اللغة، الاردن: دار الفلاح للنشر و التوزیع.
الضامن، ح. ص.(١٩٨٩) علم اللغة، الموصل: جامعة بغداد، بیت الحکمة .
تودوروف، ت. (١٩٩٣) اللغة و الادب - اللغة و الخطاب الادبي-، بیروت
چۆمسکی، ن. (٢٠١٣) زمانناسیی دیکارتی، چاپی ١ . هەولێر: چاپخانەی موکریانی.
خوڕشید، غ. ع. (٢٠١١) زمانی فەرمی بۆ کوردستان، چاپ ١ . سلێمانی: دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.
زیائەدین، چ. ن. م. (٢٠١١) کاریگەرییا تەمەنێ ل سەر زمانێ پەیوەندیکرنێ - باژێرێ دهۆکێ وەک نمونە، نامەی ماستەر، دهۆک: فەکوڵتیا زانستێن مرۆڤایەتی - زانکۆیا دهۆک.
سابیر، ڕ. (٢٠١٤) بەستانداردکردنی زمان و ئەلفوبێی کوردی، چاپ ٢، سلێمانی: ناوەندی غەزەلنوس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە.
ساپیر، (١٩٩٣) اللغة و الادب -اللغة و الخطاب الادبي-، بیروت.
سەعید، ی. ش. (٢٠١١) زمانەوانی. چاپ ١، هەولێر: ڕێکخراوی زمان‌ناسی.
شوانی، ڕ. (٢٠٠٨) زمانی کوردی و شوێنی لەناو زمانەکانی جیهاندا، هەولێر: دەزگای موکریانی.
علی، م. م. ی. (٢٠٠٤) مدخل الی اللسانیات، بنغازي، لیبیا: دار الکتب الوطنیة.
عون، ن. (٢٠٠٥) الالسنیة، لبنان: دار الفارابي.
عەلائەدین، ع. (١٩٨٣) دڵدار شاعیری شۆڕشگێڕی کورد، دار افاق العربية.
عەللاف، پ. ع. م. (٢٠٠٩) واتا و وەرگێڕان، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر: دەزگای موکریانی.
غلفان، م. (٢٠١٠) في اللسانیات العامة، ط ١، بنغازي، لیبیا: دار الکتاب الجدید المتحدة.
فەتاح، م. م. (٢٠١٠) لێکۆڵینەوە زمانەوانییەکان، هەولێر: دەزگای بڵاوکردنەوەی موکریانی.
فەتاح، م. م. (٢٠١١) زمانەوانی. چاپ ٣، هەولێر: ئەکادیمیای کوردی.
لطفي، م. (١٩٨١) اللغة العربییة في اطارها الاجتماعي، معهد الانماء العربي.
ئەحمەد، ش. ش. (٢٠٠٢) شێوازی شیعری جزیری، نامەی ماستەر، زانکۆی سەلاحەدین.
ئەمین، و. ع. (٢٠٠٤) چەند ئاسۆیەکی تری زمانەوانی، بەرگی یەکەم، هەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس