پەيوەندييە كۆمەڵايەتييەكان لە ڕۆمانى كورديدا

محتوى المقالة الرئيسي

Salim R. Salih
Abdulla R. Awla

الملخص

  ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ شیكردنه‌وه‌ی ڕۆڵی ڕۆمان له‌ به‌رجه‌سته‌كردنی په‌یوه‌ندییه‌  كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و پیشاندانی واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌، به‌تایبه‌تیش كاریگه‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ‌كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ له‌سه‌ر ڕه‌وشی گشتی تاك و كۆمه‌ڵگه‌وه‌, له‌سه‌ره‌تاشدا باسی كۆمه‌ڵناسی ئه‌ده‌ب كراوه‌ وه‌كو زانستێك بایه‌خ به‌ لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ده‌ب و له‌ناویشدا جه‌ختمان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵناسی ڕۆمان كردۆته‌وه‌ له‌ڕوی تیۆرییه‌وه‌ لایه‌نه‌كانی باس كراوه‌، چونكه‌ باسكردن له‌ په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌یوه‌سته‌ به‌و بواره‌وه‌. دواتر په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌كو ( په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی و په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی) و ڕه‌نگدانه‌وه‌یان له‌ناو به‌شێك له‌ڕۆمانه‌ كوردیەکاندا دیاریكراوه‌و تیشكی خراوه‌ته‌ سه‌رو له‌ كۆتایشدا ئه‌نجام و لیستی سه‌رچاوه‌كان به‌رچاوخراوه‌. سنوری لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌نێوان ساڵانی (1961-1990)ە‌و، ڕۆمانه‌كانی ئه‌و ماوه‌یه‌ كاریان له‌سه‌ركراوه‌، ئه‌و كاركردنه‌ش زیاتر لایه‌نی بابه‌ت و ناوه‌رۆكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ...هتد، گرتۆته‌وه‌، به‌واتایه‌ی ناوه‌رۆك و ده‌رخستنی كێشه‌و گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ چه‌قی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ پێكده‌هێنن و كه‌متر باس له‌ لایه‌نه‌ ته‌كنیكییه‌كان كراوه‌، مه‌گه‌ر ئه‌و كاته‌ی له‌ خزمه‌ت باسكردن بابه‌ته‌كه‌ بێت. له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه‌ هه‌وڵمانداوه‌ له‌ چه‌ند نمونه‌یه‌كی ڕۆمانی كوردیدا بابه‌ته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ین و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ له‌ناو ده‌قی ڕۆمانه‌كان و بۆچونی ڕۆماننوسان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ بخه‌ینه‌ڕو. هۆكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و بابه‌ته‌ زیاتر كاركردن بووه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ڕۆمان و كۆمه‌ڵگه‌، كه‌ ئه‌م باسه‌ش ده‌مانباته‌وه‌ سه‌ر باسی  كۆمه‌ڵناسی ڕۆمان وه‌كو لقێك له‌ لقه‌كانی كۆمه‌ڵناسی ئه‌ده‌ب. ئه‌م بابه‌تش له‌ ڕه‌خنه‌ی ڕۆمانی كوریدا و به‌تایبه‌تیش له‌ ئاسته‌ ئه‌كادیمییه‌كه‌ی به‌ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م كاری له‌سه‌ر كراوه‌. ئه‌و میتۆده‌ی كه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ په‌یڕه‌وی لێكراوه‌ برییته‌ له‌ میتۆدی وه‌سفی شیكاری هه‌روه‌ها  له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌ناو بازنه‌ی كۆمه‌ڵناسی ڕۆمانه‌، بۆیه‌ له‌ ڕێڕه‌وی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ماندا سودمان له‌ میتۆدی كۆمه‌ڵایه‌تیش وه‌رگرتووه‌

التنزيلات

بيانات التنزيل غير متوفرة بعد.

تفاصيل المقالة

كيفية الاقتباس
Salih, S. R. و Awla, A. R. (2019) "پەيوەندييە كۆمەڵايەتييەكان لە ڕۆمانى كورديدا", مجلة جامعة كويه للعلوم الإنسانية والاجتماعية, 2(2), ص 39-49. doi: 10.14500/kujhss.v2n2y2019.pp39-49.
القسم
Articles
السيرة الشخصية للمؤلف

Abdulla R. Awla، بەشى زمانى كوردى، كۆليجى پەروەردە - مەخموور، زانكۆى سەڵاحەددين- هەولێر، هەرێمى كوردستان، عێراق

Abdulla is an Assistant Lecturer of Modern Literature in the Department of Kurdish Language where he has joined the work at Salahaddin University.
He gained a B.A. degree in Kurdish Language and Literature from Salahaddin University in 2010, M.A. degree in Modern Kurdish Literature at Salahuddin University-Erbil. Now he is a Ph.D. Student at the same University.

المراجع

باختین، میخایل، (٢٠٠٨)، سه‌ودای وتوێژ، و: به‌ختیار سه‌جادی، ده‌زگای توێژینه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی، هه‌ولێر.

به‌رزنجی، حسام، (١٩٨٨) كانگه‌ی به‌لأ، مطبعة الحوداث، بغداد.

حسن، سمیر ابراهیم، (٢٠١٢)، تمهید في علم الأجتماع، دار المسیره‌ للنشر و التوزیع و الطباعة‌، عمان ــ الأردن.

رسوڵ، ته‌ها ئه‌حمه‌د، (٢٠٠٩)، فه‌نتازیای داخراو، به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاپ و بلأوكردنه‌وه‌ی سلێمانى.

سالح، ئاواره‌ كه‌مال، (٢٠١٢)، ره‌خنه‌ی كۆمه‌لأیه‌تی و پراكتیزه‌كردنی له‌ شیعره‌كانی گۆراندا، بلأوكراوه‌كانی ئه‌كادیمیای كرودی، ژماره‌ (١٥٨)، هه‌ولێر.

سراج، هاشم، (٢٠١١)، فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵ، گۆڤاری رامان، ژماره‌ (١٧٤) تشرینی دووه‌می.

سه‌راج، عه‌بدوڵلأ، (١٩٨٩)، هه‌ڵكشان به‌ره‌و لوتكه‌، دار الحریه‌ للطباعة‌، بغداد.

عارف، حسین،(٢٠١١)، شار، ده‌زگای چاپ و بلأوكردنه‌وه‌ی ئاراس، چاپی دووه‌م، هه‌ولێر.

عه‌بدوڵا، غه‌فور ساڵح، (٢٠٠٩)، توانه‌وه‌، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیر، چاپی دووه‌م، هه‌ولێر.

عه‌بود، حه‌ننا، (٢٠١٠) له‌باره‌ی مێژووی رۆمانه‌وه‌، و: عه‌بدوڵلأ ره‌حمان،چاپخانه‌ی مناره‌، هه‌ولێر.

عیسا، محه‌مه‌د، (٢٠٠٩) سێكس وه‌ك خوازه‌ له‌ نێوان هونه‌ری شێوه‌كاری و رۆماندا، و: دڵشاد ئه‌نوه‌ر عه‌لی، گۆڤاری (كاروان)، ژماره‌ (٢٤٠).

غولدمان، لوسیان، (١٩٨٨)، البنویة‌ التكوینة وتاریخ الأدب، ت: علي الشرع، مجله‌ الثقافة الأجنبیة‌، العدد الرابع، السنه‌ الثامنة‌، بغداد.

فرح، محمد سعید و عبد الجواد، مصطفی خلف، (٢٠٠٩)، علم اجتماع الأدب، دار المسیرة للنشر و والتوزیع و الطباعة‌، عمان.

مرادخانی، علی، كاریگه‌ری هیگڵ له‌سه‌ر ماركس، و: خه‌بات رسوڵی، به‌شی دووه‌م و كۆتایی، هه‌فته‌نامه‌ی (هزرو هونه‌ر) ی خه‌بات، ژماره‌ (٢٥)، هه‌ینی ٢١/١٢/٢٠١٢.

مه‌لای ڕه‌ش، عه‌زیزی، (١٩٨٦)، كوێخا سێوێ، الأمانه‌ العامه‌ الثقافة و الشباب، هه‌ولێر.

هه‌ره‌س، موكری، (١٩٩٨)، چاپخانه‌ی بێسارانی، چاپی سێیه‌م، سلێمانی.

ئه‌حمه‌د، ئیبراهیم، (٢٠١٠)، ژانی گه‌ل، ده‌زگای چاپ و بلأوكردنه‌وه‌ی ئاراس، چاپی پێنجه‌م، هه‌ولێر.

ئه‌لحه‌سه‌ن، ئیحسان محه‌مه‌د، (٢٠١٢)، ئینسایكلۆپیدیای كۆمه‌ڵناسی، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، سلێمانی.

ئه‌ڵوه‌نی، نه‌جم، (٢٠١٧)، تیۆری كۆمه‌ڵناسی ڕۆمان، چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، هه‌ولێر.