پراگماتیزم و ئایین

##plugins.themes.bootstrap3.article.main##

Salim M. Ibrahim

پوختە

ئایین بەشێکی لەسەر بنەمای بەڵگەی شایەتحاڵی و بەشێکی لەسەر ئارگیومێنتە فەلسەفیەکان بۆ بوونی بوونەوەرێکی باڵا دامەزراوە. شایەتحاڵی سەرچاوەیەکی بەنرخە بۆ بەڵگە. ئەگەر شایەتحاڵی کەسانی دیکە و مەیلی ئێمە بۆ قبوڵکردنی وەک سەرچاوەیەکی زانین نەبوایە، فێربوون بە شێوەیەک کۆسپی لەسەر دروست دەبوو کە کاریگەری لەسەر خێرایی پێشکەوتنی مرۆڤەکان دەبوو. کاتێک کتێبێک دەخوێنینەوە، بە شێوەیەکی ئاسایی لە ڕێگەی قبوڵکردنی ئیفادەی نووسەرەوە شتگەلێکی نوێ فێر دەبین و مەیلی ئەوەمان هەیە کە شایەتحاڵی وەک بەڵگە تەنها لەو کاتەدا قبوڵ بکەین کە بەدیهەتوو غەریزەکانمان پەسەندی بکات، و ئەگەر شایەتحاڵەکە جێی متمانە بێت. گوتاری ئایینی ئەوە دەگەیەنێت کە نێردراوانی ئایینی بەهۆی کارەکتەری ئاکاری نایابیانەوە، دەستڕاگەیشتنێکی ئیمتیازیان بە ڕاستی هەبووە. ئەم بابەتە باس لەوە دەکات کە تەنانەت ئەگەر قبووڵی بکەین کە ئەوان لە ڕووی ئاکاریەوە نایاب بوون و بە تەواوی ڕاستگۆ بوون لە شایەتحاڵییەکانیاندا، هێشتا لێرەوە دەرناکەوێت کە ڕاستییەکانیان زانیوە، یان ڕاستییەکانیان بۆ ئێمە ڕاگەیاندووە. دەکرێت ئەوە بێت کە ئەوان بە تەواوی ڕاستگۆ بوون لە ئیفادەکانیاندا، و ڕاپۆرتیان بۆ کردین کە پێیانوابوو ڕاستی چییە، نەک ڕاستییەکان بەڕاستی چییە. لەم نووسینەدا ئامانجم ئەوەیە کە لە ژێر ڕۆشنایی پراگماتیزمدا، هێزی زانستیی شایەتحاڵی ئایینی و باوەڕی ئایینی بپشکنم.

##plugins.generic.usageStats.downloads##

##plugins.generic.usageStats.noStats##

##plugins.themes.bootstrap3.article.details##

بەش
Articles
ژیاننامەی توێژەر

Salim M. Ibrahim, بەشی فەلسەفە، کۆلێژی ئاداب، زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق

Salim Mustafa Ibrahim is a lecturer in philosophy at Salahaddin University, working on epistemology, metaphysics, theology, free will, and other central philosophical questions.

سەرچاوەکان

Audi, R. (2008). "Belief, Faith, and Acceptance", International Journal for Philosophy of Religion, 63(1/3): pp. 87-102.

Clifford, W. (1999). The Ethics of Belief. New York: Prometheus Books.

Cohen, J. (1992). An Essay on Belief and Acceptance. New York: Oxford University Press.

Dewey, J. (1903). Studies in Logical Theory. Chicago: The University of Chicago Press.

Engel, P. (ed.) (2000). Believing and Accepting. Dordrecht: Kluwer Academic Publishers.

Hume, D. (1977). An Enquiry Concerning Human Understanding. Indiannapolis: Hackett Publishing Company.

James, W. (2007). The Principles of Psychology, Vol. 2. New York: Cosimo Classics.

James, W. (1907). Pragmatism: A New Name For Some Old Ways Of Thinking. New York: Longman, Green and Co.

Lackey, J. and Sosa, E. (eds.) (2006). The Epistemology of Testimony. Oxford: Clarendon Press.

Peirce, C. (1878). "How to Make Our Ideas Clear," Popular Science Monthly, 12: pp. 286-302.

Russell, B. (2009). Philosophical Essays. London: Routledge

Russell, B. (1921). Unpopular Essays. London: Ruskin House.

Ryle, G. (2000). The Concept of Mind. London: Penguin Books.

Sosa, E. and Villanueva, E. (eds.) (2004). Epistemology: Philosophical Issues. Oxford: Blackwell Publishing.

Swinburne, R. (2001). Epistemic Justification. Oxford: Oxford University Press.

Voltaire, M. (1768). Epistle to the Author of "The Three Impostors”.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.