زمان وەک ئامرازێک بۆ داپۆشینی ئەجێندا شاراوەکان لە ڕۆمانی ئۆلیانای دەیڤید مامێتدا

توێژەران

  • پشتیوان میرە عارف بەشی زمانی ئینگلیزی، فاکەڵتی زانستە کۆمەڵایەتییەکان و زانستە مرۆییەکان، زانکۆی کۆیە، هەرێمی کوردستان، عێراق https://orcid.org/0000-0003-2804-3603

##semicolon##

https://doi.org/10.14500/kujhss.v9n2y2026.pp795-801

##semicolon##

ئامراز##common.commaListSeparator## ئەجێندا##common.commaListSeparator## زمان##common.commaListSeparator## دەمامک##common.commaListSeparator## کارەکتەرەکان

پوختە

دەیڤید مامێت وەک شانۆنامەنووس و دەرهێنەر و سیناریۆنووسێکی دیاری ئەمریکی بە وە ناسراوە کە ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە شانۆی ئەمریکیدا. شێوازی نووسینی ئاخافتنی مامێت کە بە Mamet-Speak ناودەبرێت، تایبەتمەندی جیاوازی نووسینی شانۆیی هەیە وەک دووبارەکردنەوە، وتەی ڕەق و ناشیرن لەرووی ماناوە، فۆڕمی ئاخافتنی زۆر ستایلدار کە ڕستەکانی بەزۆری پارچە پارچەن و بەسەریەکدا کەوتوون. لە نووسینە شانۆییەکانی نووسەردا، زمان ڕۆڵێکی جیاواز دەگێڕێت. ئەم ڕۆڵە دەربڕینی هەستەکان یان گواستنەوەی سادەی زانیاری ڕاستەقینە نییە بەڵکو بۆ ئەوەیە کە وەک کرداری شانۆیی ڕۆڵ بگێڕێت؛ وەک ئامرازێک بۆ هێز و کردار و بەکارهێنان و قۆستنەوە. ئەم توێژینەوەیە باس لە زمان دەکات لە شانۆی دەیڤید مامێت، و شانۆنامە ناسراوەکەی بەناوی ئۆلیانا Oleanna. ئامانجی کۆتایی ئەم توێژینەوەیە ئەوەیە کە نیشانی بدات کە نووسەر گرنگییەکی زۆر بە زیندوویی زمان دەدات چونکە زمان دەتوانێت لە چەک کاریگەرتر بێت و دەتوانرێت وەک ئامرازێک بۆ داپۆشینی ئەجێندا شاراوەکان لەلایەن کارەکتەرەکانەوە بەکاربهێنرێت. ئەمەش لە ئۆلیانادا بە باشی دەردەکەوێت کاتێک کارەکتەرەکان، بەتایبەتی جۆن و کارۆل، زمان بەکاردەهێنن نەک بۆ دەربڕینی هەست و گەیاندنی زانیاری ڕاستەقینە بەڵکو بۆ داپۆشینی ئەوەی کە بەنیازن بەدیبهێنن، ئەجێندا شاراوەکانیان. مامێت لە ڕێگەی ئۆلیانا جیهان وەک مەیدانێکی شەڕ نیشان دەدات کە مرۆڤەکان زمان بۆ جەنگان لەگەڵ یەکتری بەکاردێنن، ئەم جەنگاننە لە ئاستی زماندا بەڕێوەدەچێت. کارەکتەرەکان ڕووخساری ڕاستەقینەی خۆیان بە وشە دەمامک دەکەن و هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی زمانەوە یەکتری جڵەو بکەن و بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاریانبێنن. لە کۆتاییدا لە هێزی زمان لە شانۆنامەکەدا بە باشی دەکۆڵرێتەوە کاتێک لە ژێر ئەوەی کارەکتەرەکان دەیڵێن ئەجێندای شاراوە هەیە. ئەم توێژینەوەیە شیکاری دەقی ستایلیستی و چۆنایەتی لە ئۆلیانای دەیڤید مامێت دەخاتە ڕوو، بە بەکارهێنانی تیۆرییەکانی ماناسازی و پراگماتیکی.

##plugins.generic.usageStats.downloads##

##plugins.generic.usageStats.noStats##

ژیاننامەی توێژەر

پشتیوان میرە عارف, بەشی زمانی ئینگلیزی، فاکەڵتی زانستە کۆمەڵایەتییەکان و زانستە مرۆییەکان، زانکۆی کۆیە، هەرێمی کوردستان، عێراق

Pshtiwan Mira Arif is a member of the teaching staff at Koya University, Faculty of Humanities and Social Sciences, Department of English Language. He has a BA in English Translation Studies and an MA in English Literature. Mr Pshtiwan is the manager of the Koya University President's Office. His research interests include language and literature.

سەرچاوەکان

Amani, B. (2021) ‘David Mamet’s Oleanna’ PhD thesis, Faculty of Foreign Languages, Kharazmi University, Tehran, Iran. P.p 43-45.

Abboud, Z., Ayad,A.C. (2025) ‘A Discourse- Stylistic Study of Power, Manipulation, and Self-Assertion in David Mamet’s ‘Oleanna’ in Terms of Speech Act Theory’, Journal of Studies, Valume7, Issue 7. P.p. 16-18.

Abed, H.H. (2023) ‘David Mamet’s Oleanna: A Contravention of University Ethics Through Controversial Defamation, Journal of Human and Social Sciences, Volume 50, Issue 1. P.p 16-18.

Bigsby, C. (2004) The Cambridge Companion to David Mamet, Cambridge University Press, USA. P11.

Das, S. (2012) ‘Laying Language, Playing Fear in David Mamet's The Cryptogram’ Salesian Journal of Humanities and Social Sciences, Vol. 3, Issue. 1, Pp.1-8

Dan Kulmala, D. (2007) ‘Let’s take the mysticism out of it, shall we?”: Habitus as Conflict in Mamet’s Oleanna’, Journal of Dramatic Theory and Criticism, Volume 3, Issue 101. Pp1-24.

Kane, L. (2001) David Mamet in Conversation, University of Michigan Press. Pp.13-15.

Kalay, F. (2018) A Gender Study or Shift of Balance in David Mamet’s Oleanna, Atatürk University. Pp.7-8.

Kellman, S. Magill, N.F. (2006) Magill's survey of American literature, USA. Pp.13-17.

Larasati, S. (2022) Power Manipulation in David Mamet’s Oleanna; A Genetic Structuralism Analytics Thesis, Universitas Islam Negeri Maulana Malik Ibrahim Malang. P.p 39-47, 78.

Mamet, D. (1992) Oleanna, New York: Vintage Books.

Mahdavinejad, M, Nevisi, R., Moghaddam, A. (2024)’ Mastering the “Term of Art”: Linguistic Avoidance in David Mamet’s Oleanna’, Journal of Applied Linguistics and Applied Literature: Dynamics and Advances, Volume 12, Issue 2. Pp.1-18.

MacLeod, C. (1995) ‘The Politics of Gender, Language and Hierarchy in Mamet's Oleanna’, Journal of American Studies, Vol. 29, Issue. 2. P 16.

Roudane, C. M. (2020) An Interview with David Mamet, USA.

Silverstein, M. (2015) ‘We're Just Human: Oleanna and Cultural Crisis’, South Atlantic Modern Language Association Stable, Vol. 60, Issue 2. Pp. 103-120.

Whatley, R. (2021) ‘Mamet Speak: David Mamet’s Theory on the Power and Political of Dramatic Language’, PhD thesis, USA. Pp. 36,14,40-41.

White, E. (1997) The Reception of David Mamet’s Oleanna; The Politics of Interpretation and Received Opinion, MA Thesis, The College of Wiliam and Mary in Virginia. P.p 46-48, 13,17,29.

بڵاو کرایەوە

2026-10-20

توێژینەوە هاوشێوەکان

1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 > >> 

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.