کاریگەریی کەناڵە تەلەفزیۆنییە کوردییەکان لە تەشەنەکردنی توندوتیژیی خێزانی و لادانە کۆمەڵایەتییەکان
##plugins.themes.bootstrap3.article.main##
پوختە
ئەم توێژینەوەیە بەناونیشانی (کاریگەریی کەناڵە تەلەفزیۆنییە کوردییەکان لەتەشەنەکردنی توندوتیژیی خێزانی و لادانە کۆمەڵایەتییەکان)ە، توێژینەوەیەکی ڕوپێوییە و بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگەچارە بۆ ئەو گرفت و کێشانەی لەڕێگەی هەمو ئەو ناوەرۆکە میدیاییانەی توندوتیژی و لادانی کۆمەڵایەتی پەخشدەکەن، یاخود کاریگەرییان دەبێتە تەشەنەکردنی لادانە کۆمەڵایەتییەکان لەهەرێمی کوردستاندا. بەشێوەیەکی هەڕەمەکی مشتە لە هەمو چین و توێژەکان وەرگیراون. هەروەها کێشەی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە ناڕونیی کاریگەریی کەناڵە تەلەڤزیۆنییە کوردییەکان لەسەر تەشەنەکردنی توندوتیژیی خێزانی و لادانە کۆمەڵایەتییەکان لە هەرێمی کوردستاندا. ئەم توێژینەوەیە، زۆرێک لەگرفتە کۆمەڵایەتییەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ جوڵەی میدیا و ناوەرۆکی کەناڵە تەلەفزیۆنیە ناوخۆییەکان لەهەرێمی کوردستاندا، چونکە بەشێک لەو کەناڵانە، ناوەرۆکی پەیام و پڕۆگرامەکانیان بارگاوین بە توندوتیژی و لادانی کۆمەڵایەتی، بۆیە نەوەک ناتوانن ڕێگاچارەبن؛ بەڵکو زۆرکات سەرچاوەی دەرکەوتنی توندوتیژییە خێزانییەکان و لادانە کۆمەڵایەتییەکانن. هەموو ئەمانە پەیوەندییان بە کەمی و نەبونی کاری پرۆفیشناڵ و ئەکادیمی لەکەناڵە تەلەفزیۆنییە کوردییەکان و لاوازیی کوالێتیی کەناڵە ناوخۆییە کوردییەکان و ئاستی هۆشیاری و ڕۆشنبیریی تاک و کۆمەڵگەی کوردی هەیە. هەر بۆیە تادێت لادانە کۆمەڵایەتییەکان و توندوتیژییە خیزانییەکان زۆرتر و ئاڵۆزتر دەبن. لە ئەنجامی ئەم توێژینەوەیەدا دەردەکەوێت، کەوا قەبارەی لادانە کۆمەڵایەتی و توندوتیژییە خێزانییەکان لەهەرێمی کوردستاندا، تادێت زیاتر و ئاڵۆزتر دەبن، کە میدیا، نەوەک لە چارەسەرکردنیان ڕۆڵی نییە، بەڵکو کەناڵەکانی میدیا- بەتایبەتی کەناڵە تەلەفزیۆنییە کوردییەکان- لەهەندێک کەناڵ و لەهەندێک پڕۆگرام و ناوەرۆکە میدیایەکانیاندا، بونەتە هۆکاری زۆربونی ئەو گرفتانە.
##plugins.generic.usageStats.downloads##
##plugins.themes.bootstrap3.article.details##
سەرچاوەکان
ئیبراهیم، عەبدولخالق (٢٠١٤)، میدیای کوردی لە سەردەمی ئاسمانە کراوەکاندا، چاپخانەی موکریانی، هەولێر،
بۆکانی، صابر بەکر (٢٠٠٢)، سوسیۆلۆژیای خێزان، سلێمانی، چاپخانەی داناز، سلێمانی.
شاخەوان خالید (٢٠١٧)، سۆشیال میدیا و گۆڕانكاری له كۆمهڵگه [ئۆنلاین]، وەرگیراوە لە سایتی : https://wishe.net/drejaWtar.aspx?NusarID=30&Jmare=439
فاتح، محمد (٢٠١١)، گۆڕانی کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری، هەولێر: چاپخانەی هەولێر.
فەرەج، گەشاو عەلی (٢٠٢٠)، رۆڵی دەزگاکانی چاودێریکردنی میدیایی لە جاودێری کەناڵەکانی تەلەفزیۆن لەهەرێمی کوردستاندا. ماستەرنامە، زانکۆی سەلاحەدین، بڵاونهكراوه.
محەمەد، بەشدار حوسێن (٢٠٢٠)، کۆمەڵناسیی راگەیاندن، هەولێر: چاپخانەی هەولێر.
مهولود، سامان جلال (٢٠٢٣)، ئینسکلۆپیدیای میدیای کوردی لەباشووری کوردستان، هەولێر، چاپخانەی زانکۆ.
مەولود، سامان جلال (٢٠١٨)، هونەرەکانی رۆژنامەوانی، هەولێر، چاپخانەی رۆژهەڵات.
مەولود، سامان جلال (٢٠١٩)، ریکلام لەراگەیاندنی کوردیدا، هەولێر، چاپخانەی رۆژهەڵات.
نەزاکەت حسێن (٢٠٢٢)، میدیاو سۆشیاڵ میدیا کاریگەری و چارەسەر، سلێمانی، چاپخانەی پاندا.
یاسین، عزالدین عبداللە (٢٠١٢)، یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی لەهەرێمی کوردستان –عێراق، ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠١١. هەولێر، چاپخانەی شەهاب.
Walma van der Molen JH. (2004)Violence and Suffering in Television News: Toward a Broader Conception of Harmful Television Content for Children at: Violence and suffering in television news: toward a broader conception of harmful television content for children. [online], at:- Violence and suffering in television news: toward a broader conception of harmful television content for children - PubMed (nih.gov), accessed on 22/11/2023
UNESCO (2002), UNESCO Universal Declaration on Cultural Diversity: a vision, a conceptual platform, a pool of ideas for implementation, a new paradigm [ONLINE], At UNESCO Universal Declaration on Cultural Diversity: a vision, a conceptual platform, a pool of ideas for implementation, a new paradigm - UNESCO Digital Library, accessed on 15/11/2023
The Young African Leaders Initiative (2015), Media Literacy: Five Core Concepts [Online], At : Media Literacy: Five Core Concepts - Young African Leaders Initiative (state.gov), accessed ON 17/11/2023