ئاستەنگەکانی بەردەم بەکارهێنان و پێوانەکردنی ژمێریاری بۆ بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی لە یەکە ئابوورییەکان توێژینەوەیەکی گەڕان لە ڕای نمونەی ژمێریاران لە فەرمانگە حکومییەکانی قەزای کۆیە)
##plugins.themes.bootstrap3.article.main##
پوختە
ئەم توێژینەوەیە ئامانجی لێکۆڵینەوەیە لە کاریگەریی بەربەستەکانی پێوانەکردنی ژمێریاری پەیوەست بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی لە دامەزراوەکاندا، کە نوێنەرایەتی قۆناغێکی گرنگ دەکات لە پەرەپێدانی ژمێریاری مۆدێرن. ئەم قۆناغە لە ئەنجامی زیادبوونی قەبارەی یەکە ئابوورییەکان و هەمەجۆریی بڕیارەکانیان سەریهەڵدا، کە تیشکی خستە سەر گرنگی ئەم بوارە ژمێریارییە. زیادبوونی کاریگەرییە دارایی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان وایکردووە دامەزراوەکان گرنگی بە چوارچێوەی چەمکی ژمێریاری بدەن، بەڵام هێشتا ئەم چوارچێوەیە بەس نییە. وەڵامی تایبەت بۆ زۆرێک لە بابەتەکانی ژمێریاری ناداتەوە، وەک چۆنیەتی پێوانەکردنی تێچوون و قازانجی کۆمەڵایەتی بە شێوەیەکی ورد کە کاریگەری ڕاستەقینەی دامەزراوەکان لەسەر کۆمەڵگا و ژینگە دەربخات. گرنگی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی لە پێدانی زانیاری پێویستدایە بۆ باشترکردن و پێوانەکردنی کوالیتی خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان. دەتوانرێت دەستەواژەی "بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و ژینگەیی" بەکاربهێنرێت بۆ وەسفکردنی ئەو پابەندبوونانەی کە بەسەر کۆمپانیاکاندا سەپێنراون بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەی کە سوود بە کۆمەڵگا دەگەیەنن و بەشداربن لە بەرزکردنەوەی بەردەوامیی ژینگەیی. توێژینەوەکە بە دابەشکردنی پرسیارنامەیەک بەسەر نمونەیەکدا ئەنجامدراوە کە کۆمەڵێک ژمێریاری لەخۆگرتبوو کە لە بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکان لە قەزای کۆیە کاردەکەن. پەنجا پرسیارنامە دابەشکران، و هەموویان وەرگیرانەوە، کە 47 پرسیارنامە بۆ شیکاری ئاماری بە بەکارهێنانی SPSS ڕەوا بوون. ئەنجامەکان پەیوەندییەکی نزیکیان لە نێوان ژمێریاری بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و ئەو تەحەددایانەی پەیوەستن بە پێوانەکەیەوە نیشان دا. توێژینەوەکە بە چەند ڕاسپاردەیەک کۆتایی هات، لەوانە پێویستی زیادکردنی ئارەزووی ژمێریاری بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەنێو دامەزراوەکان و تاکەکاندا سەبارەت بە گرنگی ئەم بوارە لە باشترکردنی بڕیارە ئابووری و کۆمەڵایەتی و ژینگەییەکان.
##plugins.generic.usageStats.downloads##
##plugins.themes.bootstrap3.article.details##
سەرچاوەکان
الشيرازي عباس، نظرية المحاسبة، الطبعة الأولى، ذات السلاسل، الكويت، 1990, ص351.
محمد، مطر, (2004). التأصيل النظري للممارسات المهنية المحاسبية في مجالات القياس والعرض والإفصاح, دار وائل للطباعة والنشر والتوزيع.
الصبان محمد عبد السلام، (1987). "المحاسبة الاجتماعية"، مجلة كلية التجارة للبحوث العلمية، جامعة الإسكندرية، العدد الأول، السنة الخامسة عشرة، الإسكندرية، جمهورية مصر العربية.
حارس كريم العالي، (2004). دور معلومات المحاسبية في القياس والتقيم الاداء الاجتماعي للموسسات الصناعية، دراسة تطبيقية في مملكة البحرين, عمان: الاردن, جامعة فلادلفيا, الموتمر العلمي الرابع.
بزماوي محمد حسام، (2002).( القياس والإفصاح للأداء الاجتماعية في المنشآت الصناعية)، رسالة ماجستير غير منشورة، جامعة حلب، الجمهورية السورية.
خديجة وزملائة، (٢٠١٧). مشاكل القيــاس المحاسبي للمسؤولية االجتماعية, دراسة ميدانية.
كمال النتقيب، (1999). تطور الفكر المحاسبي، عمان : مطبعة الزرقاء.
وليد ناجي الحيالي، (2017). المحاسبة المتوسطة، ط 2 ، منشورات الأكاديمية العربية المفتوحة في الدنمارك.
محمد عباس بدوي، (2007). المحاسبة البيئية بين النظرية والتطبيق، الاسكندرية : القاهرة ، دارالمكتب الجامعي للنشر.
وليد ناجي الحيالي، (2002).دراسات في المشاكل المحاسبية المعاصرة، عمان، دار مكتبة الحامد.
رولا كاسر لايقه،(2008). القياس و الافصاح المحاسبي عن تكلفة موارد البشرية و اثره على اتخاذ القرارات المالية ,غزة , فلسطين.
عنابي ،بن عيسى، (2012). وقسول، فاطمة الزهرة: إدارة السلوك الأخلاقي والمسؤولية الاجتماعية في منظمات الأعمال. ورقة عمل مقدمة في الملتقى الدولي الثالث: منظمات الأعمال والمسؤولية الاجتماعية، كلية العلوم الاقتصادية والتجارية وعلوم التسيير، جامعة بشار، الجزائر.
صمـويل عبـود، (1982). اقتصــاد المؤسسة، ديوان المطبوعات الجامعية، الجزائر، الطبعة الثانية.
بوشريبة محمد, (2020). محاضرات في اقتصاد المؤسسة، جامعة قسنطينة, جزائر ,كلية علوم و الاقتصادية.
أحمد طرطار، (1999). تقنيات المحاسبة العامة في المؤسسة، ديوان المطبوعات الجامعية.
ايمان الحياري، (٨ نوفمبر (٢٠٢١)). تعريف المؤسسة الاقتصادية، https://mawdoo3.com/تعريف_المؤسسة_الاقتصادية.
محمد العلوان، (2020). مبادى مسؤلية الاجتماعية، https://www.rowadalaamal.com/mag-sub
Kaya, U. and Yayla, H.E., )2007(. Remembering Thirty-five Years of Social Accounting: A review of the literature and the practice.
Mysaka, H. and Derun, I., )2022(. GRI 400 as a Contemporary tool to Increase trust in Corporate Social Responsibility. Calitatea, 23(187), pp.256-270.