زمانی جه‌سته له شعری كوردیدا
:
https://doi.org/10.14500/kujhss.v8n2y2025.pp154-169:
زمانی جه‌سته،" ; (هێڵکە شعر،" ; (هێڵکە ده‌ست،" ; (هێڵکە چاوه‌كان،" ; (هێڵکە ڕوخسارپوختە
یه‌کێك له بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی بونیادی ده‌ق زمانه، به‌تایبه‌تی له شیعردا ڕۆڵێكى گرنگى هه‌یه. به‌پێى ئه‌و حاڵه‌ته ده‌رونییه‌ى گوزارشتى لێده‌كرێت، ده‌كه‌وێته ژێر چه‌ندین پێوانه‌ى هه‌مه‌جۆر. ده‌ربڕینه زمانی و نازمانییه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆیان به ده‌رونی مرۆڤه‌وه هه‌یه. ئه‌م توێژینەوەیە لە ڕۆڵی زمانی جەستە وەک ئامرازێک بۆ دەربڕینی هەست و بیرکردنەوەکان لە شیعردا و چۆنیەتیی بونی جوڵەی جەستەیی بە هێمایەکی بێدەنگ، بۆ پەیوەندیی قووڵی نێوان تاکەکان، دەکۆڵێتەوە. جەستە لە شیعردا بە ئاوێنەیەک دادەنرێت، کە ڕەنگدانەوەی حاڵەتە دەرونییە ئاڵۆزەکان ده‌خاته‌ڕو، بەبێ ئەوەی پێویستی بە وشەی و ده‌ربڕاو هەبێت. له دنیای ئه‌ده‌بدا، به‌تایبه‌تی له شیعردا، زمانی جه‌سته ڕۆڵێکی گرنگی هەیە و ده‌بێته به‌شێكى گرنگى ئیستاتیكاى شیعر. ئەم توێژینه‌وه‌یه تیشک دەخاتە سەر توانای شاعیر بۆ بەکارهێنانی زمانی جەستە وەک ئامرازێکی هونەری بۆ گەڕان بەدوای هەست و هێما کلتورییەکانی مرۆڤ، هه‌ربۆیه هه‌وڵمانداوه زمانی جه‌سته له شیعری چه‌ند شاعیرێکی هاوچه‌رخ به نمونه وه‌ربگرین، له‌وانه (که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د، عه‌بدوڵڵا په‌شێو، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، فه‌ره‌یدون عه‌بدول به‌رزنجی، ساڵح بێچار)، شیكارێكی وه‌سفی بۆ ئه‌و شیعرانه كراوه، كه‌زمانی جه‌سته‌ی تێدا به‌كارهاتووه، ئامارێكی سه‌رتاسه‌رییش بۆ به‌كارهێنانی زمانی جه‌سته كراوه له‌و دیوانانه‌ی به‌كارهاتون، بۆمان ده‌ركه‌وتووه، كه چاو سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی زمانی جه‌سته‌یه لای هه‌ر شاعیرێك پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه و دواتر ده‌م و لێو ڕوخسار، ئینجا گه‌ردن و ده‌ست و مه‌چه‌ك و له‌شولار، به ڕیزبه‌ندی به‌دوایه‌كتردا دێن. توێژینەوەکە لە دوبەش پێکدێت: بەشی یەکەم تایبەتە بەلایه‌نی تیۆریی زمانی جەستە، بەشی دووەمیش تایبەتە بە زمانی جەستە لە شیعردا، خستنه‌ڕوی كاریگه‌رییه ده‌رونییه‌كان و شیكردنه‌وه‌یان.
Downloads
سەرچاوەکان
ئه‌حمه‌د، شنه ئه‌بوبه‌كر (2008) زمانی جه‌سته، توێژینه‌وه‌یه‌كی وه‌سفی مه‌یدانییه، نامه‌ی ماسته‌ر، كۆلیژی زمان، زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین.
بێچار، ساڵح (2019) دیوانی ساڵح بێچار، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی یه‌كه‌م، سلێمانی، كوردستان.
بەرزنجی، فەرەیدوون عەبدول(٢٠١٨)، دیوانی فەرەیدوون عەبدول بەرزنجی، سلێمانی، کتێبخانەی یادگار.
په‌شێو١، عه‌بدوڵڵا)2008( پشت له‌نه‌واو ڕوو له‌کڕێوه شیعری 1965-1979، چاپی سێیه‌م، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی هێڤی.
په‌شێو٢، عه‌بدوڵڵا)200( هه‌سپم هه‌وره‌و ڕکێفم چیا شیعری 1980-2005، چاپی سێیه‌م،هه‌ولێر، چاپخانه‌ی هێڤی.
الخولي، محمد علي(1982) معجم علم اللغه النظري، ط1، بيڕوت، ساحه الرياض الصلح.
دزه‌يى، عه‌بدولواحيد موشير ( 2014) زمانه‌وانيى ده‌رونى، هه‌ولێر، ناوه‌ندى ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه.
دزه‌يى، عه‌بدولواحيد موشير( 2015) زمان و كه‌سايه‌تى، هه‌ولێر، ناوه‌ندى ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه.
ڕۆبه‌رت ئێڵ، وايتسايد(2007) زمانى ڕوخسار، وه‌رگێرانى له ئينگليزييه‌وه: مينه، له بڵاوكراوه‌كانى كۆمپانياى ئاوێنه.
زەنگەنە، مستەفا (٢٠٠٢) ڕەنگ لە زمانی کوردی‌دا- لێکۆڵینەوەیەکی لێکسیکی سیمانتیکییە، زنجیرەی بڵاوکراوەکانی گۆڤاری ئاسۆی پەروەردەیی، ژمارە ٩، چاپی یەکەم، هەولێر، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە.
سه‌مه‌د، مه‌ريوان ئه‌سعه‌د (2021) شيكردنه‌وه‌ى كرده قسه‌ييه‌كان له ده‌ربڕينه نازمانييه‌كان (زمانى جه‌سته)، نامه‌ى ماسته‌ر، فه‌كه‌ڵتيى په‌ڕوه‌رده، زانكۆى كۆيه.
صالح، پەروه‌ر عبدالرحمن (2014) هه‌ندێ لايه‌نى كۆمه‌ڵايه‌تى پڕاگماتيكس، زمانی بواری پزیشكی به نمونه، نامه‌ى ماسته‌ر، زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددين، هه‌ولێر، كۆليژى زمان،.
عبدالاحد غیبی، مه‌ین حاجی زادە، شهلا حیدری (٢٠٢١) توظیف لغة الجسد وغایتها في اشعار الحب عند بدر شاکر السیاب، اضاءات نقدیة، السنة ١١، العدد ٤١.
کەژاڵ ئەحمەد (١٩٩٩) وتەکانی وتن، سلێمانی.
__. (٢٠٢٠) زمانی باڵندەم دەزانی، سلێمانی.
گۆران، محەمەدی مەلا کەریم (١٩٨٠) دیوانی گۆران، بەغدا، چاپخانەی کۆڕی زانیاری عێراق.
قادر، كاروان عومه‌ر(2016) ڕێزمانی بینراو له زمانی بینراودا(وێنه‌كاریی په‌روه‌رده‌یی وه‌ك نموونه)، گۆڤاری زانكۆی كۆیه بۆ زانسته مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ژماره(38).
مەدهۆش، محەمەد عەلی (١٩٧٦) دڵی کچان، بەغدا.
مينه، محه‌مه‌د ئه‌مين حسين (2004) زمانى جه‌سته، په‌يوه‌ندييه گۆنه‌كراوه‌كان، هه‌رێمى كوردستان.
مينه، محه‌مه‌د ئه‌مين حسين (2007) زمانى جه‌سته درۆ و هێماكانى درۆكردن، سلێمانى، چاپخانه‌ى ئاوێنه.
نالی، مەلا عبدالکریمی مدرس و فاتح عبدالکریم (١٩٧٦) بەغدا، چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد.
ال‌ن پيز، ( 2014) زمانى جه‌سته، و: دانا نادر محه‌مه‌د، چاپى سێيه‌م، سلێمانى، چاپخانه‌ى گه‌نج.
هه‌ڵمه‌ت، له‌تیف(2005) دیوانی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، چاپی دووه‌م، سلێمانی، چاپخانه‌ی شڤان.
وەفایی، موحەممەد سەعید نەجاڕی(ئاسۆ)، (١٣٨٩) سنندج، انتشارات کردستان.
Allan & Barbara Pease, (2004) BODY LANGUAGE, Australia
Davies and Elder, (2004) The Handbook Of Applied Linguistics. USA, Blackwell Publishing,.
Kar, A., & Kar, A. (2017) How to Walk Your Talk: Effective Use of Body Language for Business Professionals. The IUP Journal of Soft Skills, 11, 16.
Portch, Stephen R. (1985) Literature’s Silent Language nonverbal Communication.
REN Zhi-peng, (2014) Body Language in Different Cultures, DAVID PUBLISHING, Vol. 12, No. 12, 1029-1033.
Downloads
بڵاو کرایەوە
چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
ژمارە
بەش
License
Copyright (c) 2025 Nazira S. Mustafa, Hemin A. Shams , Srusht J. Hawez

This work is licensed under a Creative Commons Attribution-NonCommercial-NoDerivatives 4.0 International License.