شیکردنه‌وه‌ی گوتاری ناڕه‌زایه‌تی له‌هه‌رێمی كوردستان
خۆپیشاندانی مامۆستایانی په‌روه‌رده 2023 به نموونه
:
https://doi.org/10.14500/kujhss.v8n1y2025.pp200-210:
گوتار،" ; (هێڵکە زمان،" ; (هێڵکە خۆپێشاندان،" ; (هێڵکە ناڕەزایەتی،" ; (هێڵکە دروشمپوختە
زمان هەم وەک ڕەنگدانەوەی بیروباوەڕی ئایدیۆلۆژی، هەم وەک ئامرازێک بۆ داڕشتن و کێبڕکێکردن لەناو بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان كارده‌كات. بە شیکردنەوەی ئەو زمانەی، کە لە ناڕەزایەتییەکاندا بەکاردەهێنرێت، دەتوانین تێڕوانینێک سەبارەت بە ئایدۆلۆژیا بنەڕەتییه‌كانی خۆپیشاندان بەدەستبهێنین. (شیکردنه‌وه‌ی گوتاری ناڕه‌زایه‌تی له‌هه‌رێمی كوردستان (خۆپیشاندانی مامۆستایانی په‌روه‌رده 2023 به نموونه)) ناونیشانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، كه ئێمه ئه‌نجامانداوه. شیكردنه‌وه‌ی گوتاری ناڕه‌زایه‌تی(ڕه‌خه‌گرانه) هه‌موو په‌یوه‌ندییه شاراوه‌كانی ناو گوتار و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات، زمان ده‌كاته چه‌كێكی به‌هێز بۆ كۆنترۆڵكردنی جه‌ماوه‌ر. گرنگی توێژینه‌وه‌كه‌مان شیكردنه‌وه‌ی زمانی خۆپیشانده‌رانه له ناڕه‌زایه‌تی مامۆستایان، بە پشتبەستن بەو بنەمایانەی، کە ڕەنگدانەوە و ڕۆڵێكی كارا‌و چالاكییان له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بینیوه، ئامانجی توێژینه‌وه‌كه‌شمان شیکردنه‌وه‌ی تابلۆ و دروشمه‌كانی مامۆستانی ستەملێکراوه، كه لە ڕێگەی پلاتفۆرمە جیاوازەکانی سۆشیال میدیای وەک فەیسبوک، واتسئەپ، تویتەر و ئینستاگرامەوە بڵاوكراونه‌ته‌وه. بۆگه‌یشتن به ئامانجه‌كه‌شمان په‌یڕه‌وی ڕێبازی وه‌سفی شیكاریمان كردوه. شێوازی کۆکردنەوەی داتاکانیش ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی مامۆستایان بو، كه له پلاتفۆرمە جیاوازەکانی سۆشیال میدیاوه بڵاوكرابونه‌ته‌وه. له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌م توێژینه‌وه گه‌یشتینه چه‌ند ئه‌نجامێكی گرنگ كه مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه. خۆپیشانده‌ران له ده‌ربڕینی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانه‌كاندا هەر دو زمانی بینراو و بیستراویان بەیەکەوە به‌كارده‌هێنا، بۆ ئەوەی په‌یامه‌كه‌یان به‌ڕونی بگه‌یه‌نن، دروشمەکانیان وه‌كو ئامرازێکی ئاشتیانە بۆ داواكردنی مافەکانیان بەکاردەهێنا، چونكه پەیوەندییەکی بەهێزە لە نێوان بەکارهێنانی زمانی کاریگەر و هەستەکان هه‌یه. زمانی دروشمی خۆپیشانده‌ران هه‌ڵگری دەربڕینی هەر دو هەستی نەرێنی و ئەرێنی بون. هه‌ستی ئه‌رێنی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رچاوی هه‌بو له ده‌ربرێنی خۆپیشاندانه‌كان داواکارییەکانیان بە ڕێگەی بەکارهێنانی وشە و دەربڕینی کاریگەرەوە ده‌رده‌بری. ئەم دەربڕینەش ڕەنگدانەوەی واتا و هەستە جیاوازەکانی وەک ترس، هەڕەشە، بوێری، ئیرادە، دڵتەنگی ... هتد بو.
Downloads
سەرچاوەکان
حوسین، هێرش چه‌تۆ،(2016)، شیكردنه‌وه‌ی نوكته‌ی كوردی به‌پێی بنه‌مای هاریكاری،نامه‌ی ماسته‌ر، زانكۆی سۆران
دزه‌يى, عبدولواحيد موشير, (2011), زانستی پراگماتیك، چاپی یه‌كه‌م, چاپخانه‌ی پاك, هه‌ولێر.
السویدان، طارق،(2017)، و. مه‌ریوان عارف عه‌لی، ڕێبه‌ری وتاربێژی سه‌ركه‌وتوو، چاپی یه‌كه‌م، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئارا.
شەمس، هێمن عەبدولحمید ،(٢٠٠٦)، شێوازودەربرین لەبۆنە کۆمەڵایەتییەکان، نامەی ماستەر، کۆلیجی پەروەردە، زانکۆی کۆیە.
عثمان، ڕێبه‌رعمر، (2015)، ڕۆڵی پۆلیسی پارێزگاری چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان له كاتی خۆپیشاندانه‌كان، نامه‌ی ماسته‌ر، كۆلیژی ئه‌ده‌بیات، زانكۆی سه‌لاحه‌ددین.
كساب، یاسر محمد سرحان، 2002، الهجرة الداخلیة الی مدینتی رام الله والبیرة، الرسالة الماجستیر، جامعة النجاح الوطنیة، نابلس-فلسطین
یاسای ڕێكخستنی خۆپیشاندان له‌هه‌رێمی كوردستان یاسای ژماره 11 سالی 2010)
ئیبراهیم، هاوسه‌ر نه‌وزاد فه‌قێ، (2022)، ده‌نگسازیی به‌رهه‌مهێنان له‌نێوان ده‌نگسازیی كێشناسی ده‌نگسازیی كه‌رتی ده‌نگییه خودكارییه‌كاندا، تێزی دكتۆرا، زانكۆی ڕاپه‌رین.
Crystal, D. (1997). Why a Global Language? In English as a Global Language (pp. 1-23). Cambridge: Cambridge University Press.
Edison Lanza .Special Rapporteur for Freedom of Expression,(2019), Protest and Human Rights, Title. III. Series. OEA/Ser.L/V/II CIDH/RELE/INF.22/19
Fairclough,Norman,( 1989),Language and power,London and NewYork, Longman.
Fasold,R.(1990),Sociolinguistics of Language, Oxford: Blacwell.
Goodson, P. (2010). Theory in Health Promotion Research and Practice: Thinking Outside the Box. Jones & Bartlett Publishers.
Mira Bekar,(2015), SPACE, LANGUAGE AND POWER: THE RHETORIC OF STREET PROTESTS, Социолошки преглед, vol. XLIX (2015), no. 3, стр. 337–348
Oxford Wordpower dictionary . ( 2010 ) . Oxford : Oxford University Press.
van Dijk ,T. A. ( 1988a ) . News analysis: case studies of international and national news in the press. Hillsdale, NJ: Lawrence Erlbaum.
van Dijk ,T.A. (1998). Ideology: A multidisciplinary approach. London: Sage Publications.
Van Dijk, T. A. (1991). Racism and the Press. London and New York: Routledge.
Wodak,R.,and Meyer,M.Eds.(2001) Methods of Critical Discourse Analysis, London: sage.
Downloads
بڵاو کرایەوە
چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
ژمارە
بەش
License
Copyright (c) 2025 Talar S. Omar

This work is licensed under a Creative Commons Attribution-NonCommercial-NoDerivatives 4.0 International License.