کێشەی کۆمەڵایەتی لە ڕۆمانی کوردیدا

##plugins.themes.bootstrap3.article.main##

عەبدوڵا رەحمان عەوڵا

پوختە

کێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بریتییه‌ له‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه‌ له‌چوارچێوه‌ی ره‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی دێنه‌ ئاراوه‌ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان و هزر و په‌یوه‌ندییه‌كانی مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن. كێشه‌كان ژیانی مرۆڤ له‌ دۆخێكه‌وه‌ بۆ دۆخێكی دیكه‌ ده‌گوازنه‌وه‌، گه‌لێكجاریش ئه‌و دۆخه‌ نوێیه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامی كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ دروست ده‌بێت به‌دڵ و هزری خاوه‌نه‌كه‌ی نییه‌، به‌و واتایه‌ی كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بارودۆخێك ده‌هێننه‌ ئاراوه‌ كه‌ مرۆڤ به‌ناچاری خۆی له‌گه‌ڵ ده‌گونجێنێت. ئه‌و بارودۆخه‌ به‌هه‌موو قورساییه‌كه‌وه‌ خۆی به‌سه‌ریدا ده‌چه‌سپێنیێت و چاره‌نووسی بۆ دیاری ده‌كات. مرۆڤه‌كان له‌ناوخۆیاندا كۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندی جۆارجۆر ده‌هێننه‌كایه‌وه‌ و له‌ كۆی گشتی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌شدا ئاساییه‌ كێشه‌و گرفت بێته‌كایه‌وه‌، كه‌ له‌ ئه‌نجامی بیروڕا و سروشتی ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وته‌ جیاكانی مرۆڤه‌وه‌ دورست بێت و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌روه‌كو كێشه‌كانی دیكه‌ی سیاسی و ئابووری و ئایینی لێبكه‌وێته‌وه‌. بۆیه‌ له‌ زانستی كۆمه‌ڵناسیدا (كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی) وه‌كو زاراوه‌یه‌ك ناسێنراوه‌ و مامه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌ته‌ك كراوه‌. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا رۆمان له‌ چاو ژانره‌كانی دیكه‌ی ئه‌ده‌بی وه‌كو شیعرو چیرۆك به‌هۆی ئه‌و پانتایی فراوانه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی توانای نمایش و به‌رجه‌سته‌كردنی ته‌واوی كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌یه‌، چونكه‌ رۆمان له‌رێگه‌ی فره‌ ته‌كنیكه‌كانییه‌وه‌ ده‌توانێت وردو درشتی لایه‌ن و ره‌هه‌نده‌كانی كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان شه‌ن و كه‌و بكات و چاره‌سه‌ری گونجاویش بخاته‌ڕوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دیدو بۆچوونی رۆماننوسیش له‌مه‌ڕ ئه‌و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ روون بكاته‌وه‌ و هۆشیاری و رۆشنبیرییه‌كی گونجاو و هه‌مه‌ لایه‌نه‌ش پێشكه‌ش به‌ خوێنه‌رانی بكات و كاریگه‌ری و كارتێكردنی ئه‌نجامه‌ راسته‌وخۆ و ناراسته‌خۆیه‌كانی كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر تاك و گرووپی كۆمه‌ڵگه‌ روون بكاته‌وه‌.

##plugins.generic.usageStats.downloads##

##plugins.generic.usageStats.noStats##

##plugins.themes.bootstrap3.article.details##

بەش
Articles

سەرچاوەکان

ئه‌لحه‌سه‌ن، ئیحسان محه‌مه‌د (د) ،(2012) ئینسایكلۆپیدیای كۆمه‌ڵناسی، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م ، سلێمانی.

ئه‌ڵوه‌نی، نه‌جم (پ.ی.د) ، (2017) تیۆری كۆمه‌ڵناسی رۆمان، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ـ هه‌ولێر.

به‌رزنجی، حسام ،( 1988 ) كانگه‌ی به‌ڵا، مطبعة الحوداث، بغداد.

جاف، خسره‌و ،( 1989 ) كۆرده‌ره‌، ده‌زگای رۆشنبیری و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی، بغداد.

حوسێن، هیمداد ،( 1988 ) ماڵئاوا گوڵی خه‌م، چاپخانه‌ی (الحوداث)، به‌غدا.

مه‌لای ڕه‌ش، عه‌زیزی ،( 1986 ) كوێخا سێوێ، الأمانة‌‌ العامة للثقافة‌ و الشباب، هه‌ولێر.

رسوڵ، ئیسماعیل ،( 1990) په‌رستگه‌ی دڵداری، دار الحریة للطباعة‌‌، بغداد،.

عارف، حسین ،( 2011 ) ، شار، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، چاپی دووه‌م، هه‌ولێر،.

عه‌بدوڵڵا ، غه‌فور ساڵح ،( 2009 ) توانه‌وه‌، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیر، چاپی دووه‌م، هه‌ولێر.

عه‌بدوڵڵا، كاروان ، هه‌ژان،( 2003) ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، هه‌ولێر،.

موكری، محمد ،( 2015 ) تۆڵه‌، ناوه‌ندی رۆشنبیری و هونه‌ریی ئه‌ندێشه‌، چاپی پێنجه‌م، سلێمانی.

گه‌رمیانی، عادل ،( 1999 ) ئایا سه‌رده‌می رۆمان له‌ له‌ناوچووندایه‌....؟، گۆڤاری (كاروان)، ژ(131).

استیتیه‌، دلال ملحس(د) ، سرحان، عمر موسی(د) ، (2012) ، المشكلات الأجتماعیة‌، الطبعة‌ الاولی، دار وائل للنشر و التوزیع، عمان.

العزوی، فهمی سلیم، (2000)،مدخل الی علم الأجتماع، الطبعة‌ الثانیة‌،دار الشروق للنشر و التوزیع ـ عمان.

بدر،د.عبدالمنعم محمد، (1985)، مشكلاتنا الأجتماعیة‌، مكتبه‌ الأسكندریة‌، مصر.

حسن، أ.د.سمیر ابراهیم ،( 2012) تمهید فی علم الاجتماع، الطبعة‌ الاولی ، دار المسیرة للنشر و التوزیع و الطباعة‌.

راغب، د.علی عید، (1994)، المشكلات الأجتماعیة‌ المعاصرة‌، الطبعة‌ الثانیة‌، نشر و توزیع مجموعه‌ دلتا، الكویت.

غباری، محمد سلامه‌(1980) مدخل الی علاج المشكلات اڵاجتماعیه‌ والفردیه‌، الاسكندریه‌ المكتب الجامعی الحدیپ.

قنوص، محمد صبحی،(2000) دراسات فی علم الاجتماع، الطبعة‌ الاولی ، بیروت، دار النهضة‌ العربیة‌.

البیاتی، اخلاص محمود سلطان (2014)، المشكلات الأجتماعیة‌ للتلوث البیئی في المجتمع الحضري، رسالة‌ ماجستر، جامعه‌ القادسیه‌، كلیه‌ الاداب.

ایغوف، شیلا ،( 1989) الروایه‌ الأجتماعیة‌ في ادب الأطفال، ت: عباس العویني، مجلة‌ (الأقلام)، العدد(7)، تموز.

عبدالحافظ، ناهدة، (1982) ، المشكلات الأجتماعیة‌: تعریفها، اسبابها، نتائجها و علاجها، جامعة بغداد، مجلة‌ كلیه‌ الأداب ، عدد (33).