گەشەسەندنی کلتوری و بەرپرسیارێتی خوێندنەوەیەکی سیاسەتی کلتوری لە خوارەوە و ڕەچەڵەکناسی "هەرچی کوردییە باشە" A Reading of Cultural Policy Below and the Genealogy of "Everything Kurdish is Good"
##plugins.themes.bootstrap3.article.main##
پوختە
ئەم دێڕانەی خوارەوە لە هەوڵدایە خۆی لەسەر پرسیارێک ساخ بکاتەوە کە هەم پرسیارێکی زانینناسانەیە و هەمیش بە چۆنێتیی گەشەسەندنی مێژوویی کۆمەڵگایەکەوە گرێدراوە. زۆر دەگوترێت کە کۆمەڵگای کوردی لە باشووری کوردستان لە دوای ڕاپەڕینەوە گەشەیەکی ئەوتۆی کلتوریی نەبینیوە. ئەگەر بە ئەرێنی وەڵامی ئەم گریمانەیە بدەینەوە، دەبێت دەستبەجێ لە خۆمان بپرسین ئەم گەشەنەسەندنە لە کوێوە دێت؟ هۆکار چییە؟ دەکرێت هەلومەرجی نالەباری سیاسی، بەتایبەت ڕۆڵی بەرپرسانی سیاسی هۆکار بێت بۆ ئەم گرفتە؟ یان دەبێت بگوترێت کە ئەوە زۆرتر کەمکاریی ئەهلی کلتورە کە ئەم دۆخەی ڕەخساندووە؟ لەم توێژینەوەدا، ئێمە خۆمان لەم هەڵوێست نواندنە بەدووردەگرێن و هەوڵدەدەین نیشانی بدەین کە هەردوو دامەزراوەی سیاسی و کلتوری هاوبەشن لە گەشەسەندنی زانینێک کە ئێمە بە هۆکاری گەورەی گەشەنەسەندنی کلتوری لە باشوری کوردستان دەژمێرین. جۆرێتی گەشەسەندنی گوتارێک بە شێوەی مێژوویی لای ئێمە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە بۆ ئەم پرسە کە ناوی گوتاری " ترۆمای سڕانەوە و گوتاری مانەوەی" لێ دەنێین. پاڵپشت بە مێتۆدی ئاوێتەی گەشەسەندنی مێژوویی و ئەپیستێمۆلۆژیای پەیڕەوکارانە، سەرەتا ئەم هەوڵە بە پێناسەی کلتوردا تێدەپەڕێت. دواتر بە شیکردنەوەی ئەم گوتارە، ڕەچەڵەکناسییەک دەکرێت بۆ چەمکی "هەرچی کوردییە باشە".
##plugins.generic.usageStats.downloads##
##plugins.themes.bootstrap3.article.details##
سەرچاوەکان
ئاری، ڕ.، ٢٠٢١. مێژووی کوردایەتی، بەرگی یەکەم، کتێبفرۆشی ڕۆمان: سلێمانی.
بێکەس، ش.، ١٩٩٨. دەربەندی پەپوولە. چاپی دووەم، چاپخانەی بێسارانی: سلێمانی.
پەشێو، ع.، ١٣٩٥. بەرەو زەردەپەڕ، کانی کتێب: سنە.
پەشێو، ع.، ١٩٨٢. بروسکەچاندن، دیوانی پەشێو ٢، چاپخانەی ڕۆژهەڵات: هەولێر.
قانع، ٢٠١٤. دیوانی قانع، چاپی هەشتەم، کۆکردنەوەی بورهان قانع، چاپخانەی داڵاهۆ: تاران.
هەژار، ٢٠٠١. بۆ کوردستان. دەزگای ئاراس: هەولێر.
Barker, C., 2002. Making Sense of Cultural Studies. SAGE Publications: London.
Bernard, W., 1989. “The Scientific and the Ethical”. In: Stanley G. Clarke and Evan Simpson (edited). Anti-theory in ethics and moral conservatism. State University of New York Press, Albany.
Coady, D., 2012. What to Believe Now: Applying Epistemology to Contemporary Issues. Malden, MA: Wiley‐Blackwell.
Coady, D., 2017. Applied Epistemology, in A Companion to Applied Philosophy, Edited by Kasper Lippert‐Rasmussen, Kimberley Brownlee, and David Coady. Wiley Blackwell, Chichester.
Dastooreh, K., 2016. Le dilemme de la continuité et de la discontinuité : la diversité méthodologique foucaldienne. Connaissances et savoirs, Paris.
Foucault, M., 1984. L’usage des plaisirs. Histoire de la sexualité, tome II, Gallimard, Paris.
Foucault, M., 1971. Les mots et les choses. Gallimard, Paris.
Foucault, M., 2001. Dits et écrits, tome I. Gallimard, Paris.
Foucault, M., 2008. Le gouvernement de soi et des autres. Gallimard/Seuil, Paris.
MacIntyre, A., 1981. After Virtue. Notre Dame, University of Notre Dame Press.
McRobbie, A., 2005. The Uses of Cultural Studies, A Textbook. Sage, London.
Nietzsche, F., 1977. A Nietzsche Reader, Harmondsworth, Penguin.
Oswell, D., 2006. Culture and Society: An Introduction to Cultural Studies. SAGE Publications, London.
Popper, K., 1957. The Poverty of Historicism, The Beacon Press, London.
Taylor, C., 1989. “The Diversity of Goods”. In: Stanley G.Clarke and Evan Simpson (edited). Anti-theory in Ethics and moral conservatism. State University of New York Press, Albany.
Walton, D., 2008. Introducing Cultural Studies, Learning through Practice, Sage, London.