ڕەگەزەکانی دراما لە کۆمەڵە شیعری (ئۆپەریت و پیەس لە یەك پەردەی كورتا) ی گۆراندا
##plugins.themes.bootstrap3.article.main##
پوختە
شیعرى درامى هەڵگرى هەموو تایبەتمەندییەكانی شیعر و ڕەگەز و توخمەکانى درامایە و دەقێکى درامى لە بۆتەیەکى شیعرى پێشکەش بە خوێنەران و بینەران دەکات و کار دەکات لەپێناو بەرەوپێش بردنى کۆمەڵگا و هۆشیارکردنەوەى تاکەکانى. پیشاندانى واقیعى کۆمەڵگ بە هەردوو شێوازى (تراژیدى و کۆمیدى) لە ئامانجە سەرەکیەکانى ئەم ژانرەیە. ئەم توێژینەوەیە بە سوود وەرگرتن لە میتۆدی ڕەخنەى شیکارى، لێهاتوویی و ئەزموونی شیعری گۆران لە بەكارهێنانی ڕەگەزەكانی دەخاتەڕوو. گۆران بە سوود وەرگرتن لە ڕەگەزەكانی دراما توانیوویەتی هاوشێوەی ئەو گۆڕانكارییە گەورەیەی كە لە بواری ڕووخسار و ناوەڕۆكی شیعریدا كردی، بە هەمانشێوە توانیوویەتی جۆرێك لە شێوازی تری شیعری بهێنێتە ناو ئەدەبی كوردی، كە بە شیعری درامی ناسراوە. بە تایبەت لە كۆمەڵە شیعری، (ئۆپەریت و پیەس لە یەك پەردەی كورتا) بە شێوازێكی باش ڕەگەزەكانی لە خستنەڕووی دەقە شیعرییەكان بەكارهێناوە ، بە پێی بابەت و شوێنی بەكارهێنانی، چ جۆرێك لە ڕەگەزی دراما پێویست بێت بەكاریهێناوە. واتە لە هەرشوێنێك پێویست بە كام لە ڕەگەزەكانی دراما كرابێت ئەوی كردۆتە بابەتی سەرەكی لە خزمەت پەیام و مەبەستە شیعرییەكانی خۆی بەكاریهێناوە. بە تایبەت ڕەگەزی كەسایەتی شاعیر توانیویەتی تەنانەت ناوی كەسایەتییەكان لەگەڵ ڕۆڵ و بیركردنەوە و هەڵسوكەوتیان بگونجێنێت و كەسایەتییەكان ڕەنگدانەوەی ناو كۆمەڵگای كوردی بن. ئەمەش ئامانج و مەبەستی شاعیر دەخاتەڕوو، كە ویستویەتی لە ڕێگەی ئەم ژانرەوە هاوشێوەی ژانرەكانی تری شیعر و ئەدەبی منداڵان...تاد بە شێوازی جیاواز خزمەت بە ئەدەبی كوردی بكات لە هەمانكاتدا لە ڕێگەی پەیامەكانییەوە خەڵك هۆشیار بكاتەوە. هاوشێوەی رەگەزی كەسایەتی شاعیر گرنگی بە رەگەزەكانی تری وەك شوێن، گفتوگۆ، ململانێ، كات داوە هەریەكەیان بە شێوازی جیاواز بەكارهێناون.
##plugins.generic.usageStats.downloads##
##plugins.themes.bootstrap3.article.details##
سەرچاوەکان
بێکەس، شێرکۆ،( ٢٠٠٦)، دیوانى شێرکۆ بێکەس، بەرگى شەشەم، کوردستان.
حسەین، هەڤاڵ ئەبوبەکر،( ٢٠٠٧)، چەشنە ئەدەبی و ڕۆژنامەنووسییەکان و ڕەنگدانەوەیان لە "ژیان و ژین" دا (١٩٣٢- ١٩٥٠)، چاپخانەى شڤان، سلێمانى.
حسێن ، سەنگەر نازم و مەولود، و ڕێزان ساڵح،( ٢٠١٨)، ژانرە ئەدەبیەکان، بەرگى یەکەم، ناوەندى ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، هەولێر.
حوسێن، هیمداد ،(٢٠١٠)، دەروازەیەک بۆ ڕەخنەى ئەدەبی نوێى کوردى، چاپى دووەم، چاپخانەى باز، هەولێر.
ڕەسوڵ، شوکریە،( ١٩٨٩)، ئەدەبى کوردى و هونەرەکانى ئەدەب، مطابع التعليم العالى، هەولێر.
ڕەئوف، لوقمان،( ٢٠١١)، ئەدەب و ڕەخنەى نوێ- سەرەتایەک بۆ ڕەخنەى ئەکادیمى، چاپخانەى بینایی.
سدیق، ئارام،( ٢٠٠٩)، ناونیشان لە چیرۆکى کوردیدا، چاپخانەى کارۆ، سلێمانى.
عومەر، موحسین ئەحمەد،(٢٠٠٥)، فەرهەنگی زاراوەی ئەدەبی،بەرگی١، دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاراس ، هەولێر.
عومەر، موحسین ئەحمەد،(٢٠١٢)، فەرهەنگی ئەدەبی، چاپخانەی حەمدی، سلێمانی.
عەوڵا، عەبدوڵڵا ڕەحمان،( ٢٠١١)، شیعرى شانۆیی لە ئەدەبى کوردیدا- باشوورى کوردستان (١٩٢٥- ١٩٦١)، چاپخانەى حاجى هاشم، هەولێر.
گەردى، عەزیز،( ٢٠١١)، هونەرى شیعر (شیعر ناسى)، چاپی دووەم، چاپخانەى کەنج، سلێمانى.
گۆران، عەبدوڵڵا،( ١٣٨٩)، دیوانى گۆران، چاپی چوارەم، چاپخانەى داڵاهۆ، تهران.
هەورامى، حەمە کەریم،( ٢٠٠١)، دراماى کوردى لەناو دراماى جیهاندا، چاپى یەکەم، چاپخانەى وەزارەتى پەروەردە، هەولێر.
حەمە، ئەڤین ئاسۆس،( ٢٠٢٣)، ئاوێتەبوونی ژانرەئەدەبیەکان لە شیعری شێرکۆبێکەسدا، نامەی دکتۆرا، فاکەڵتی پەروەردە، زانکۆی کۆیە.
حەسەن ، یاسین ڕەشید ،(٢٠٠٤)، ناوەڕۆك و تەكنیكی درامای كوردی ١٩٩١-٢٠٠٠، نامەی ماستەر، كۆلێژی زمان، زانكۆی سلێمانی.
خدر، پەروین عەبدوڵڵا،( ٢٠٠٨)، ڕەگەزەکانى دراما لە شیعرى لیریکى کوردیدا (کرمانجى خواروو ١٩٨٠- ڕاپەڕین)، نامەى ماستەر، کۆلێژى پەروەردە ، زانکۆى کۆیە.
عبداللـە، شەیدا باسم،( ٢٠١٦)، ئەزموونی عەبدولرەزاق بیمار، نامەی ماستەر، کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ، زانكۆی ڕاپەڕین.