¬کێشە زمانییەکانی پڕۆگرامی خوێندنی بابەتی کوردیی بازنەی یەکەم- بەپێی بنەمای زمانەوانی– زمانی

توێژەران

  • حاجی عەبدوڵڕەحمان حاجی بەشی کوردی، فەکەڵتیی پەروەردە، زانکۆی سۆران، هەرێمی کوردستان، عێراق
  • تالیا عەلی برایم بەشی کوردی، فەکەڵتیی پەروەردە، زانکۆی سۆران، هەرێمی کوردستان، عێراق
  • ڕەوەز حوسێن برایم برایم بەشی کوردی، فەکەڵتیی پەروەردە، زانکۆی کۆیە، هەرێمی کوردستان، عێراق

:

https://doi.org/10.14500/kujhss.v8n2y2025.pp136-146

:

گیروگرفت،" ; (هێڵکە کێشە زمانییەکان،" ; (هێڵکە خاڵبەندی،" ; (هێڵکە پرۆگرامی خوێندن،" ; (هێڵکە زمانی نوسین

پوختە

ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (کێشە زمانییەکانی پڕۆگرامی خوێندنی بابەتی کوردیی بازنەی یەکەم- بە پێی بنەمای زمانەوانی – زمانی) خراوەتەڕوو، هەڵسەنگاندن و شیکردنەوە بۆ ئەو کێشە زمانییانە دەکات، کە لە نوسینی پەرتوکی خوێندنی بابەتی کوردیی پۆلی دووەمدا بەرچاودەکەون، دەقەکانی ناو پەرتوکەکە لە ڕووی زمان و بنەمای زمانەوانی _ زمانی پڕۆگرامی خوێندن هەڵدەسەنگێنێت، بۆ ئەوەی بزانێ لە کوێدا کورتی هێناوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گیروگرفتانە، لەم ڕێگەیەوە دەتوانرێت وەزارەتی پەروەردە_ بەشی پڕۆگرامەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەموکووڕییەکان ئاگادار بکرێنەوە بۆ ئەوەی لە چاپەکانی داهاتوودا پێداچوونەوە بۆ گرفتەکان بکەن. توێژینەوەکە بەپێی ڕێبازی وەسفی شیکاری خراوەتەڕوو، ڕۆڵ و گرنگیی پەرتووکی خوێندن لە پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردندا بەرز دەنرخێنێت، لەمیانەی هەڵسەنگاندنی پەرتوکی خوێندنی پۆلی دووەمیشدا هەموو قورسایی خۆی دەخاتە ئەو کێشە زمانییانەی کە لە نوسینی پەرتوکی سەرەتایی خوێندن بە زمانی کوردی لە بابەتی کوردیدا نیشاندەدات و چەند سەرنجێک لە بارەی زمانی نوسینی دەقەکان دەخاتەڕوو. وەک بەکارهێنانی زمانی ستاندارد بۆ نوسینی پرۆگرامەکانی خوێندن و بایەخدان بە دروستنوسینی پیت و وشەکان و نوسینی تەواوەتیی وشە و کردارەکان و کورتکردنەوەیان، هەروەها پەیڕەوکردنی یاسا مۆرفۆلۆژی و سینتاکسییەکان لە نوسینی پڕۆگرامەکانی خوێندن، چونکە پێویستە پڕۆگرامی خوێندن بە شێوازێک دابڕێژرێت هەموو بنەماکانی پڕۆگرامەکانی خوێندن لەخۆبگرێت، قوتابی بە زمانی نوسین و خوێندنەوە ئاشنا بکەین و زانیارییەکان بەپێی قۆناغەکان دیاریبکرێن، بە تایبەت لە قۆناغی بنەڕەتی کە پێویستە لە ڕووی نوسین و خوێندنەوە و دروستنوسین و یەک شێوازی نوسین کامڵ بکرێت چونکە قۆناغی بنەڕەتی چەسپاندنی پیتەکان وشێوازی نوسینە.

Downloads

Download data is not yet available.

زانیاریی کەسیی نوسەر

حاجی عەبدوڵڕەحمان حاجی, بەشی کوردی، فەکەڵتیی پەروەردە، زانکۆی سۆران، هەرێمی کوردستان، عێراق

Haji A. Haji is an assistant lecturer at Kurdish Department, College of Education, University of Soran - Soran. He got BA degree in Kurdish Language at Salahaddin University and MA degree in Kurdish Language at Soran University. His research interest’s linguistic problems in Kurdish curriculum according to linguistic structures.

تالیا عەلی برایم, بەشی کوردی، فەکەڵتیی پەروەردە، زانکۆی سۆران، هەرێمی کوردستان، عێراق

Talia A. Braim graduated at the Kurdish Department of the Faculty of Education, Soran University ,His research interest’s linguistic problems in Kurdish curriculum according to linguistic structures.

ڕەوەز حوسێن برایم برایم, بەشی کوردی، فەکەڵتیی پەروەردە، زانکۆی کۆیە، هەرێمی کوردستان، عێراق

Rawaz H. Braim graduated at the Kurdish Department of the Faculty of Education, Soran University ,His research interest’s linguistic problems in Kurdish curriculum according to linguistic structures.

سەرچاوەکان

حسەین، شیلان عومەر (٢٠١٥)، هەڵسەنگاندنی دروستەی کۆزانیاریی پڕۆگرامی خوێندنی قۆناغی بنەڕەتی، خوێندنی کوردی وەک نمونە، گۆڤاری زانکۆی ڕاپەڕین، ژمارە(٢).

حمەسعید، محەمەد عبدولفتاح (٢٠٠١)، زانستی زمان، زانکۆی سلێمانی، سلێمانی.

خۆشناو، نەریمان عەبدوڵڵا(٢٠١٦)، ڕێنووس و خاڵبەندی، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات/ هەولێر.

خۆشناو، نەریمان عەبدوڵڵا(٢٠١٣)، زمانی ستانداردی کوردی، چاپی یەکەم، چاپخانەی هێڤی/ هەولێر.

خوێندنی کوردی(٢٠٢٢)، قۆناغی بنەڕەتی، پۆلی دووەم، وەرزی یەکەم و دووەم، چاپی دووەم.

مەحمود، ئاڤێستا کەمال(٢٠١٤)، ئاوەزداری و درککردنی زمانیی جێناوەکان لە زمانی کوردی دا، گۆڤاری زانکۆی سلێمانی، ژمارە (٤٥).

عبداللە، مهاباد کامل (٢٠١٤)، پێوەرە پەروەردەییەکان لە پڕۆگرامی خوێندنی بنەڕەتیدا (بابەتە مرۆییەکان بە نمونە)، گۆڤاری زانکۆی سلێمانی، ١-٢٦.

علی، بکر عومەر، کاکەسور، کاروان عومەر، مەحمود، ئاڤێستا کەمال(٢٠١١)، فێربوون و فێرکردن لە ڕوانگەی زانستی زمانی پەروەردەییەوە، کۆنفرانس.

علی، حسێن اسماعیل، سمین، سرحد محمد (٢٠٢٢)، بنەماکانی دانانی پڕۆگرامی خوێندن، گۆڤاری زانکۆی گەرمیان، (٢٩)،٢٥-٣٤.

کمال،دیار علی(٢٠٠٢)، ڕێزمانی کوردی ڕوانگەیەکی بەرهەمهێنان و گوێزانەوە، نامەی ماستەر، زانکۆی سەڵاحەددین.

عەبدولڕەحمان، عومەر ئەحمەد (٢٠٢٢)، شیکردنەوەی زمانی پڕۆگرامەکانی خوێندنی کوردی لە هەرێمی کوردستاندا، گۆڤاری زانکۆی سەڵاحەدین.

عەبدولوەهاب، عەدنان عەبدوڵڵا(٢٠١٥)، وەرگرتنی زمان لای منداڵ، نامەی ماستەر، زانکۆی سلێمانی.

عەزیز، ڕزگار عومەر، ئۆمەر، ئەحمەد حەمەدئەمین(٢٠٢٣)، گرفتەکانی پڕۆگرامی خوێندنی بابەتی مێژووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لە قوتابخانەکانی ناوەندی هەولێر، گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی، ژمارە (٥٤).

عزیز، کریم احمد (٢٠١٩)، پڕۆگرامی پەروەردەیی (دەروازەیەک بۆ ناسینی پڕۆگرام و شیکردنەوەی کتێب)، چاپی یەکەم، هەولێر، چاپخانەی نارین.

فەرەج، شاخەوان جەلال، مەحموود، ئاڤێستا کەمال (٢٠١٣)، ڕێکخستنەوە و چاڵاککردنەوەی فۆڕمە زمانییەکان لە نێوان پرۆسەکانی بەکارهێنانی زمانی یەکەم و دووهەم، گۆڤاری زانکۆی سلێمانی ژمارە (٤٣).

فەقێ ئەمین، هەوار عومەر (٢٠١٥)، بنەماکانی زمانی پەروەردەیی لە پڕۆگرامی خوێندندا (خوێندنی زمانی کوردی وەک نمونە)، ماستەرنامە، زانکۆی سلێمانی.

الحسین،عزي(٢٠١٨)، المناهج التعلیمییة و دورها في بناء منظومة القیم لدی التلمیذ في مرحلة المراهقة المبکرە-دراسة میدانیە لتلامیذ الصف الرابع متوسط بمیدنة بوسعادة (أطروحة دکتوراە غیر منشورة).

بدوي،أحمد زکي(١٩٨٢)، معجم علم اجتماع (انجلیزی-فرنسی-عربی)، ط٢، مکتبە لبنان،بیروت.

التمیمي، عبدالعزیز بن صلاح (٢٠٢٠)، المناهج (اسسها و عناصرها و تنظیماتها).

عبدالسلام، مصطفی عبدالسلام (٢٠٠٦)، تطویر مناهج التعلیم لتلبیە متطلبات التنمیة و مواجهة تحدیات العولمة، مؤتمر التعلیم النوعی و دورە في التنمیة البشریة في عصر العولمە.

یوسف، جمعە سید(١٩٩٠)، سایکولوجیە اللغة والمرض العقلي.

Spolsky, Bernard and M.Hult, Francis (2008)The Handbook of educational Linguistics.

بڵاو کرایەوە

2025-07-15

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

حاجی ح. ع., برایم ت. ع. and برایم ڕ. ح. ب. (2025) “¬کێشە زمانییەکانی پڕۆگرامی خوێندنی بابەتی کوردیی بازنەی یەکەم- بەپێی بنەمای زمانەوانی– زمانی”, گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان, 8(2), pp. 136–146. doi: 10.14500/kujhss.v8n2y2025.pp136-146.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 > >> 

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.