پەیوەندیی شوێنی نێوان توخمەکانی کەشوهەوا و بەرهەمداریی گەنم لە قەزای کۆیە
##semicolon##
https://doi.org/10.14500/kujhss.v9n2y2026.pp423-433##semicolon##
پەیوەندیی شوێنی##common.commaListSeparator## توخمەکانی کەشوهەوا##common.commaListSeparator## بەرهەمهێنانی گەنم##common.commaListSeparator## قەزای کۆیە##common.commaListSeparator## کەشوهەواپوختە
ئامانج لەم توێژینەوەیە ڕوونکردنەوەی (پەیوەندیی شوێنی نێوان توخمەکانی کەشوهەوا و بەرهەمداریی گەنم لە قەزای کۆیە)، بۆ دەرخستنی کاریگەریی کەشوهەوا لەسەر چاندنی بەرھەمی گەنم لە قەزای کۆیە، هەروەها زانینی پەیوەندیی نێوان پێداویستییە کەشوهەواییەکانی بەرھەمی ژێر توێژینەوەکە و توخمەکانی کەشوهەوا لە ڕووی (پلەی گەرما، بارانبارین، شێی ڕێژەیی، و هەڵمبوون). بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجە، توێژینەوەکە پشتی بە میتۆدی بڕی (کەمی) بەستووە لە چارەسەرکردن و شیکردنەوەی داتاکاندا لە ڕێگەی بەکارهێنانی بەرنامەی (SPSS 27) بۆ دۆزینەوەی پەیوەندیی نێوان توخمەکانی کەشوهەوا و بەرهەمداریی بەرھەمی گەنم، لەگەڵ میتۆدی بەرھەمەکان (المنهج المحصولي). گرنگیی توێژینەوەکە لەوەدایە کە هیچ توێژینەوەیەکی ورد لەسەر پەیوەندیی نێوان بەرهەمی گەنم و توخمەکانی کەشوهەوا بوونی نییە. بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی توێژینەوەکە، بە گونجاومان زانی کە بەسەر چوار تەوەردا دابەشی بکەین، کە بریتیین لە: گەشەسەندنی چاندنی گەنم لە قەزای کۆیە پێداویستییە کەشوهەواییەکانی بەرھەمی گەنم. کەشوهەوای قەزای کۆیە. توانستە کەشوهەواییە بەردەستەکان لە قەزای کۆیە بۆ بەرهەمداریی گەنم. توێژینەوەکە گەیشتە چەند ئەنجامێک کە دیارترینیان ئەمانەن: بەرھەمی گەنم پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە لە ڕووی ڕووبەری چێنراوەوە کە تێکڕاکەی گەیشتووەتە (74,216.65) دۆنم، کە ڕێژەی (56.38%) لە کۆی زەوییە چێنراوەکانی وەرزەچاندنی زستانە پێکدەهێنێت، و (9.04%) لە ڕووبەری ناوچەی توێژینەوەکە پێکدەهێنێت. توخمەکانی کەشوهەوا کاریگەریی ڕوونیان لەسەر گەشە و بەرهەمی گەنم هەیە بە شێوەیەکی بەکۆمەڵ زیاتر لەوەی بە جیا بن؛ بەجۆرێک نرخی هاوکۆلکەی پەیوەندی (معامل الإرتباط) گەیشتووەتە (0.99)، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بوونی پەیوەندییەکی بەهێزی ئەرێنی لە نێوان گۆڕاوی پاشکۆ و گۆڕاوە سەربەخۆکاندا. بە واتایەکی دیکە، ئەم چوار گۆڕاوە توانیویانە نزیکەی 98%ی ئەو هۆکارانە ڕوون بکنندەوە کە کاریگەرییان لەسەر بەرهەمداری هەیە، و ڕێژەکەی تریشی بەندە لەسەر هۆکارەکانی تر.
##plugins.generic.usageStats.downloads##
سەرچاوەکان
البرازي، المشهداني، نوري خليل وعبد الجبار،1980، الجغرافية الزراعية، طبعة الاولى، دار المعرفة، بغداد .
الشواورة، علي سالم ، 2012، جغرافية علم المناخ والطقس، دار المسيرة، عمان .
دبنماير،أر.أف، 1988، النباتات وبيئتها،ترجمة يحيى داود المشهداني،وزارة التعليم العالي والبحث العلمي ،جامعة الموصل ، الموصل .
الراوي ، السامرائي، د.عادل سعيد ود.قصي عبد المجيد، 1990، المناخ التطبيقي، المكتبة الوطنية، بغداد .
هارون، علي احمد، 2000، جغرافية الزراعة ، دار الفكر العربي ، القاهرة ، ط1
وهبي، صالح محمود، أصول الجغرافية الزراعية، ط1، منشورات جامعة دمشق، سوريا.
اليونس، الشماع، عبد الحميد احمد، وفقي شاكر، المحاصيل الحبوبية والبقولية (المرشد العملي)، دار الكتب للطباعة والنشر، بغداد، بدون سنة طبع .
الفخري، عبد الله قاسم،1981، الزراعة الجافة أسسها وعناصر استثمارها ، دار الكتب للطباعة والنشر ، جامعة الموصل .
مرعي، القصاب،مخلف شلال و ابراهيم محمد حسون، 1996، جغرافية الزراعة، جامعة الموصل ،الموصل .
موسى، علي حسن، 1982، الوجيزة في المناخ التطبيقي، مطبعة دار الفكر، دمشق، ط1.
عيسى، صالحة مصطفى، 2006، الجغرافيا المناخية، مكتبة المجتمع العربي للنشر والتوزيع، عمان، ط1 .
غانم، علي احمد، 2003، الجغرافية المناخية، دار المسيرة للنشروالتوزيع والطباعة، عمان .
أحمد، هدية محمد، 2008، أثر العوامل الطبيعية في تحديد ألانماط الزراعية في منطقة الجبلية في محافظة أربيل، رسالة ماجستير، كلية الاداب، قسم الجغرافية، جامعة صلاح الدين .
شلش،علي حسين، 1984، أثر الحرارة المتجمعة على نمو ونضج المحاصيل الزراعية في العراق، نشرة دورية تصدرها الجمعية الجغرافية الكويتية، العدد 61، جامعة كويت .
هابيل، باسم إيليا، 2000، تأثير العامل المناخي على إنتاج محاصيل القمح والشعير في قضاء الحمدانية، مجلة التربية والعلم، عدد 25 .
إقليم كوردستان العراق، وزارة الزراعة، مديرية زراعة كويه، بيانات عن العناصر المناخية المتمثلة بـ(درجات الحرارة والرطوبة النسبية والتبخر والامطار)، بيانات غير منشورة ، 2024 .
إقليم كوردستان العراق، وزارة الزراعة والري، المديرية العامة للزراعة لقضاء كويه، قسم التخطيط والمتابعة، بيانات غير منشورة ، 2024 .
##submission.downloads##
بڵاو کرایەوە
چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
ژمارە
بەش
##submission.license##
##submission.copyrightStatement##
##submission.license.cc.by-nc-nd4.footer##

