چۆنیەتیی جیاوازى شـوێنیى مـەتـرسـی دروستبوونى لافـاو لـە ئاوزێـڵــى دەشتى سلێمانی بە بەکارهێنانى مۆدێلى HEC-1 – WMS
##semicolon##
https://doi.org/10.14500/kujhss.v9n2y2026.pp443-452##semicolon##
لافاو##common.commaListSeparator## مهترسى##common.commaListSeparator## ئاوزێڵ##common.commaListSeparator## مۆدێلى HEC-1 WMS##common.commaListSeparator## چهماوهى هايدرۆگرافپوختە
ئاوزێڵى دەشتى سلێمانی دەكــەوێـتـە باکوورى خۆرهەڵاتى عێراق و خۆرهەڵاتى هەرێمى کوردستانى عێراق. ئەم ئاوزێڵە ڕووبەرەکەى (719.81 کم2) ە، کەوتۆتە نـێـوان هـەر دوو بــازنـەى پانى (23- . 35◦ ــ 45- . 35◦)ى نيوهگۆى باكور و نێوان ههردوو هێڵى درێژى (11- . 45◦ ــ 34- . 45◦)ى خۆرهەڵات. لەم توێژینەوەیەدا شیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ ئاستى مەترسى دروستبوونى لافاو لە ئاوزێڵى دەشتى سلێمانیدا لەڕووى چەندێتى و چۆنیەتى مەترسى لافاو و قەبارەى لەبەرڕۆیشتنى ئاو و چەماوەى هایدرۆگرافی لافاو کراوە. لە ئاوزێڵەکانى ناوچەى توێژینەوەدا، بەسوود وەرگرتن لە (GIS) و (RS) پشت بە مۆدێلى HEC-1 - WMS بەستراوە. ئەم مۆدێلە بۆ گەیشتن بە ئامانج و بە بەکارهێنانى چەند هاوکێشەیەک، پشت بە کۆمەلێک پێوەری وەک پلەی لێژى، بەکارهێنانەکانى زەوى و ڕووپۆشى ڕووەکى و جۆرى خاک و بەرزترین بڕى بارانى باریوو لە ماوەى (24 کاتژمێر)دا و شێوە و ڕووبەرى ئاوزێڵەکان دەبەستێت. توێژینەوەکە ڕێبازى شیکارى شوێنى (Spatial analysis) و شیکارى چەندێتى (Quantitative Analysis) بەکارهێناوە. ئەم توێژینەوەیە بۆى دەرکەوتووە، ئاوزێڵەکانى (کۆڵەبی، هەواری شار-چنارۆک، قولەرەیسی، قڕگە) تێکڕاى ماوەى چڕبوونەوەیان کەمترە لە پێنج کاتژمێر، ئەو ماوەیەش کەمە و مەترسیدارترن بۆ دروستبوونى مەترسى لافاو بە بەراورد بە ئاوزێڵى (کانى پان)، کە تێکڕاى ماوەى چڕبوونەوەکەی (١٢.٦٧کاتژمێر)ە. کۆى قەبارەى ساڵانەى ئاوى ڕێکردووى سەرجەم ئاوزێڵەکانى ناوچەى توێژینەوە (١٩٠٩٢٦٩٥.٤م3) ە و ئاوزێڵى (کانى پان) بەرزترین قەبارەی لەبەرڕۆیشتنی ئاوی هەیە بە (٧٠٣٣٠٤٦.٤م3). توێژینەوەکە دروستکردنى دیواربەندى لافاو و دوورخستنەوەى ناوچەکانى نیشتەجێبوون و پرۆژەکان لەسەر دۆڵى سەرەکى ئاوزێڵەکانى ناوچەکە بە پێوویست دەزانێت، تا لە کاریگەریی و مەترسییەکانى لافاو پارێزراوبن.
##plugins.generic.usageStats.downloads##
سەرچاوەکان
حداد، هاشم یاسین حمدأمین و سەردار محمد عبدالرحمن و هوشیار محمدأمین خۆشناو، (2009)، ئەتڵەسی هەرێمی كوردسـتانی عێراق- عێـراق و جـیهان، چاپی یەكەم، تیانووس بۆ چاپەمەنى و کاری هونەرى، هەولێر.
عباس، ارام داود، (2023)، تایبەتمەندییە هایدرۆلۆجییەکانى ئاوزێڵى ڕووبارى قەڵاچوالان و چۆنیەتى دروێنەکردنى ئاوەکەى، تێزى دکتۆرا (بڵاونەکراوە)، کۆلێجى زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانکۆى سلێمانى، سلێمانى.
هەرێمى کوردستانى عێراق، (2024)، وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، بەڕێوەبەرایەتى گشتى کشتوکاڵى سلێمانى، بەڕێوەبەرایەتى خزمەتگوزارییە کشتوکاڵییەکان، هۆبەى کەشناسى کشتوکاڵى.
هەرێمى کوردستانى عێراق، (2024)، وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن، فەرمانگەی کەشناسیى سلێمانی، داتاى وێستگەى کەشناسیى سلێمانی ، بڵاونەکراوە.
هەرێمی كوردستانى عێراق، (2024)، وەزارەتی پلان دانان، دەستەی ئاماری هەرێم، بەڕێوەبەرایەتی ئاماری پارێزگای سلێمانی، سەنتەری تەكنەلۆجیای زانیاری، بەشی (GIS)، نەخشەی كارگێری پارێزگاى سلێمانى و قەزاکانى.
سلمان، ادريس على، (2014)، مخاطر السيول فى منطقة جازان جنوب غربى المملكة العربية السعودية (منظور جيومورفولوجى)، مجلة جامعة جازان، فرع العلوم الانسانية، المجلد 3، العدد1.
سليم ، غادة محمد ، محمد مهدى عباس و اخرون، (1984)، المباديْ الجيولوجيا و الجيومورفولوجيا، مطبعة المؤسسة المعاهد الفنية، بغداد.
شلش، على حسين، احمد حديد ولي، (1978)، جغرافية الاقاليم المناخية، جامعة بغداد.
عباس، اسراء عبدالحسين – عبود، عبداللة صبار، (2018)، تقدیر حجم الجریان السطحي لاحواض غرب بحيرة دربنديخان، مجلة الاداب/ملحق ،1العدد ( 127كانون الاول .).
العكام ،اسحاق صالح، (2017)، نوال كامل علوان، مقارنة بين طريقتى ((SCS-CN –(GIUF) لتقدير حجم الجريان السصحى لحوض وادى طويريج باستخدام (GIS) ، مجلة كلية التربية للبنات، مجلد 28، العدد 1.
رحيم زاده، زهرا و مینا حبیبی، (زمستان 1397(2018))، شبيه سازي هيدروگراف سيلاب با مدل هيدرولوژیک HEC-HMSو پيش بينی دوره بازگشت در حوضه روانسر کرمانشاه، فصلنامه جغرافیا و توسعه، سال شانزدهم، شماره 53، دانشگاه سیستان و بلوچستان، دانشکدۀ ادبیات پژوهشکده علوم زمین و جغرافیا، زاهدان.
شن، زكای، (1395(2016))، هیدرولوژی مناطق خوشك، ترجمه: شهرام خلیقی سیگارودی و ارش ملكیان و دیگران، چاپ و صحافی مؤسسه اتشارات دنشگاه تهران، چاپ اول، تهران.
Hayat Kareem Shukur, (2017), Estimation Curve Numbers using GIS and Hec-GeoHMS Model, Journal of Engineering, N5, Vol.23, pp 1-11H.M. Raghunath. (2006), Hydrology, Principles, Analysis and Design, John Wiley, New York.
Victor Ponce, Richard Hawkins,(1996), Runoff Curve Number: Has It Reached Maturity?, Journal of Hyrologic Engineering. Vol. 1, pp 9-20
Yaser H. et al., (2017), Flood modeling using WMS model for determining peak flood discharge in southwest Iran case study: Simili basin in Khuzestan Province, Applied Water Science · Vol. 7, PP. 3355–3363.
Jnad, Ihab. (Nov. 2010), Evaluation the Performance of Two Hydrological Models for the Estimation of Surface Run-off, the Arab Journal for Arid Environments, Vol. 3, no. 2, Syria
##submission.downloads##
بڵاو کرایەوە
چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
ژمارە
بەش
##submission.license##
##submission.copyrightStatement##
##submission.license.cc.by-nc-nd4.footer##

