نەخشەکێشانی ڕووبەری سەوزایی قەزای مێرگەسۆر لە ساڵی ٢٠٢٤ بە بەکارهێنانی هەستکردن لە دوورەوە
##semicolon##
ڕووبەری سەوزایی جیاوازی شوێنی##common.commaListSeparator## جیاوازی شوێنی##common.commaListSeparator## چڕی سەوزایی##common.commaListSeparator## هەستکردن لە دوورەوە##common.commaListSeparator## NDVIپوختە
ڕووپۆشی سەوزایی لە لێکۆڵینەوە جوگرافیەکاندا گرنگی خۆی هەیە، دەرکەوتنی ئەم ڕووپۆشەش لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر جیاوازە، ڕووپۆشی سەوزایی پێکهاتەیەکی گرنگی ژینگەییە و لەگەڵ زۆربوونی مرۆڤ و چاڵاکییەکانی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بایەخی زیاتر دەبێت بۆ مرۆڤ و گیانەواران و ژیانی کێوی. ئامانجی ئەم تویژینەوەیە بریتیە لە دیاریکردنی ڕووبەری سەوزایی قەزای مێرگەسۆر لە ساڵی ٢٠٢٤، و شیکردنەوەی گۆڕانکارییەکانی ڕووبەری سەوزایی بەپێی وێنەی مانگی دەستکرد. لەم توێژینەوەیەدا پشت بە ڕێبازی (شیکاری و بەراوردکاری) بەستراوە، لەگەڵ بەکارهێنانی وێنەی سەتەلایتی سێنتینێل-٢ و پێوەری (Normalized Difference Vegetation Index) (NDVI) بۆ شیکردنەوەی داینامیکی ڕووەکی لە ناوچەی مێرگەسۆر. پلانی توێژینەوە بەم شێوەیە دابەش کراوە ١: ناساندنی ناوچەی توێژینەوە. ٢: توێژینەوەکانی پێشوو. ٣: میتۆدۆلۆژیا. ٤: نەخشەکێشانی ڕووبەری سەوزایی لە قەزای مێرگەسۆر. دواتر توێژینەوەکە چەند دەرئەنجام و ڕاسپاردەیەک دەخاتە ڕوو، گرنگترین دەرئەنجامەکان بریتین ڕووبەری سەوزای لە قەزای مێرگەسۆر بەپێی پێوەری (NDVI) پۆڵێنکراوە بۆ چوار پۆڵ: سەوزای چڕ، سەوزایی مامناوەند، سەوزایی کەم و بێ سەوزایی. لە وەرزی بەهاردا سەوزای مامناوەند زۆرتەین ڕووبەری داگیرکردووە (٥٢.١٩) واتە (١٠٣.١٢٧کم٢)، لە کاتێکدا لە هاویندا سەوزای کەم زۆرترین ڕێژەی هەیە (٦٨.٠٦) واتە (١٣٤٤.٨٦٦کم٢)، سەبارەت بە جیاوازی شوێنی زستان زۆرترین جیاوازی هەیە بە پێوەری لادانی پێوانەیی ٠.١٠٦. هەروەها دیارترین ڕاسپاردەکان بریتین لە گرنگیدان بە توێژینەوەی زیاتر لە بواری ڕووبەری سەوزایی، جێبەجێکردنی یاسایی پاراستنی سەوزایی بەسەر سەرجەم هاولاتیانی ناوچەکەدا بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی سەوزایی لەناو دەبەن.
##plugins.generic.usageStats.downloads##
سەرچاوەکان
تۆفیق، هەڵبەست عبدالرحمن (٢٠١٢). توانستە جوگرافییەکانی گەشەپێدانی چالاکی گەشتوگوزاری لە قەزای مێرگەسۆر، نامەی ماستەر، زانکۆی سەلاحەددین، هەولێر.
عبدالکریم، جلال احمد (٢٠٢٢)، دەستنیشانکردنی ڕووبەری سەوزایی و کاریگەرییەکانی لەسەر گۆڕانکاری پلەی گەرمی لە شاری هەلەبجە لە نێوان (٢٠٠٠- ٢٠٢٠) بە بەکارهێنانی (GIS ⁄ RS)، نامەی ماستەر بلاونەکراوە، زانکۆی سلێمانی- کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەشی جوگرافیا.
محمد، محمد وەتمان (٢٠١٦)، خستنەڕووی کارتۆگرافیانەی ناوچە سەوزاییەکانی شاری قەڵادزێ بە بەکارهێنانی (GIS)، گۆڤاری زانکۆی ڕاپەڕین، ساڵی سێیەم، ژمارە ٨.
موسا، محمد میرزا ئاغا مەحمود (٢٠٢٠)، دەروازەیەک بۆ جوگرافیای سروشتی قەزای مێرگەسۆر- بارزان، چاپی یەکەم، چاپخانەی توانا، هەولێر.
هەنارەیی، ڕزگار محمد عثمان (٢٠١٩)، هەڵسەنگاندنی جوگرافیی توانستە سروشتییەکانی گەشتوگوزاری ژینگەیی لە قەزای مێرگەسۆر، گۆڤاری توێژەر، ژمارەی تایبەت بە کۆنفرانسی جوگرافی.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر، هۆبەی کەشناسی داتای بڵاونەکراوە (٢٠١٤، ٢٠٢٤).
حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پلاندانان، دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، هۆبەی نەخشەسازی، نەخشەی کارگێڕی ئیدارەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ٢٠٢٤.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی مێرگەسۆر، ئاماری وێستگەی کەشناسی مێرگەسۆر.
الجمادة، فرح غنام صبر (٢٠٠٣)، أثر المناخ والسطح علی النبات الطبیعي في المنطقة التحلیل (دراسة دینامیة البیئة)، جامعة النجاح الوطنیة، کلیة دراسات العلیا.
الحسین، حسین کاظم عبد (٢٠١٣)، منحدرات سلسلة جبال برادوست فی محافظة أربیل (دراسة جیمۆرفۆلۆجیة)، رسالة ماجستیر غیر منشورة، کلیة التربیة، الجامعة المستنصریة.
الزنکنە، لیث محمود محمد الزنکنە (بدون السنة)، أثر العناصر المناخیة علی التوزیع الجغرافی للنبات الطبیعی في العراق، (دراسة في الجگرافییة المناخ)، کلیة الاداب، جامعة بغداد، غیر المنشورة.
سماک و عبدالعزیز، محمد أزهر سعید و باسم (١٩٨٠)، جغرافیة الموارد الطبیعیة، وزارة التعلیم العالي والبحث العلمي، جامعة الموصل، مدیریة دارالکتب للطباعة والنشر.
الصفار، فؤاد محمد، 1980، الجغرافية الصناعية في العالم، دار المنشأه المعارف، الاسكندریه.
عبدالعودات، محمد، عبدالسالم محمود و عبداللە مح الشیخ (١٩٩٧)، جغرافیة النباتیة، دار نشر العلمي و المطابع، الطبع الثانی.
فاید، یوسف عبدالمجید (بدون السنة)، جغرافیة المناخ و النبات، دار النهضة العربیة، بیروت، لبنان.
Abhay Sharma and Abha Sharma (2018), Remote sensing: A tool for sustainable environment, journal of Pharmacognosy and Phytochemistry.
Badar Ghauri and Arjumand Zaidi (2015), Application of Remote Sensing in Environmental Studies, Conference Paper, on 30 August.
Fabrizio Ungaro and Mara Ottoboni (2023), Characterization and Mapping of Public and Private Green Areas in the Municipality of Forlì (NE Italy) Using High-Resolution Images, ،Journal of Land.
Mahmood, Mohammed Mirza Agha (2022), LU/LC changes and its impacts on land surface temperature in Erbil City in the Kurdistan Region of Iraq, International Conference on Climate Change and their Environmental Risks from Geographical Perspective Koya University.
Rishiraj Dutta (2017), On the Relation between NDVI Fractional Vegetation Cover and Leaf Area Index Remote Sensing Environment, 62: 241-252.
##submission.downloads##
بڵاو کرایەوە
چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
ژمارە
بەش
##submission.license##
##submission.copyrightStatement##
##submission.license.cc.by-nc-nd4.footer##

