جياوازى فاكتەرەكان وكاريگەرى لە سەر گۆڕانكارييە سياسيەكانى توركيا ١٩٤٦- ١٩٦٠ توێژينەوەيەكى مێژووييە
##plugins.themes.bootstrap3.article.main##
پوختە
ئەم توێژينەوەيە هەوڵێكە بۆ تيشك خستنەسەر گۆڕانكارييە سياسيەكان لە پەراوێزى ڕۆڵ و كاريگەرى هەردوو فاكتەرى دەرەكى و ناوخۆيى، هەروەها لێكۆڵينەوەيەكى بەراوردكاريشە لە نێوان مۆركى ئەم دوو فاكتەرە لە سەر گۆڕانكارييە سياسيەكان و ڕاست و دروستى ئەنجامەكان. ڕووداو و پێشهاتە سياسى و ئابورى و كۆمەڵايەتى و كلتورييەكانى دواى جەنگى دووەمى جيهانى توركيا و ئەو گۆڕانكارييانەى لەم قۆناغەدا سەريهەڵدا، زەمينەيەكى گونجاوە بۆ جێبەجێكردنى هاوكێشەى كاريگەرى فاكتەرەكان و شيكردنەوەى ئەنجامى گۆڕانكارييەكان لە ژێر ڕۆشنايى هێزى فاكتەرەكان. لە ڕاستيدا گۆڕانكارييە سياسيەكانى ئەم قۆناغە مێژووييەى توركيا ئەوەندەى كەوتە ژێر كاريگەرى فاكتەرە دەرەكيەكان كەمتر هەڵقوڵاويى فاكتەرە ناوخۆييەكان بوو، ئەمەش هۆكارێكى گرنگ و سەرەكى بوو لە دروست نەبوونى سيستەمێكى تەندروست وديموكراسى، كە تێدا پارتە سياسيەكان بە عەقڵيەتێكى كراوە سياسەت بكەن و قۆناغى لۆژيكى هێز و پەراوێز خستن و داننەنان بە ئەوانى ديكە تێپەڕێنن، هەر لەم گۆشەنيگايەوەيە نيوەى دووەمى دەيەى چوارەم و دەيەى پێنجەمى سەدەى ڕابردوو سيستەمى سياسى لە توركيا تەنيا بە ڕووكەش سيستەمێكى ديموكراتى بوو، كەچى لە ناوەڕۆك و واقيعدا نە عەقڵى سياسى كاربەدەستان گەيشتبووە ئەو ئاستەى باوەڕى تەواويان بە بنەماكانى ديموكراتى بێت، نە هەڵسوكەوتى پارتە سياسيەكان لەو ئاستەدا بوو ڕكابەرى سياسيانەى بەرامبەرەكەى بە گيانێكى ديموكراتيانە وەرگرێت و هەوڵى پاكتاو كردنى يەكترى نەدەن، هەموو ئەمانەش دۆخێكى ئەوەندە ئاڵۆزى سياسى هێنا بووە كايەوە كە كاريگەرى خستبووە سەر تەواوى ژيانى خەڵك لە سەرجەم بوارەكانى سياسى و ئابورى و كۆمەڵايەتى و كلتورى.
##plugins.generic.usageStats.downloads##
##plugins.themes.bootstrap3.article.details##
سەرچاوەکان
أحمد، مراد، إبراهيم خليل و. خليل علی، ١٩٩٢، ایران وتركیا: دراسة فی تاریخ الحدیث والمعاصر، الموصل.
باركی وآخرون، هنري، ٢٠٠٧، القضية الكردية فی تركیا، ت: هڤال، أربيل: بنكهی توێژینهوە.
البديري، خضیر، ٢٠١٥، التاریخ المعاصر لایران و تركیا، بیروت: شركة العارف للمطبوعات.
برۆنسن، مارتن ڤان، ٢٠٠٣، ئاغا و شێخ و دەوڵەت، سلێمانى: و: كوردۆ عەلى، ب١.
بهنان، حنا عزو، ١٩٨٩، التطورات السیاسیة فی تركیا١٩١٩- ١٩٢٣، رسالة ماجستیر غیر منشورة، كلیة الاداب- جامعة بغداد.
الجمهانی، یوسف ابراهیم، ٢٠٠٠، أتاتوركیة القرن العشرین، دمشق: دار الحوران.
جول، محمد زاهد، ٢٠١٣، التجربة النهضویة التركیة، بیروت: مركز نماء للبحوث و الدراسات.
حهسرهتیان، م. ئه، ٢٠٠٧، یاسا دهستوورییهكانی توركیا و كورد له سهردهمی نوێدا، سلێمانى: و. دلێر ئەحمەد، مەڵبەندى كوردۆلۆجى.
الزبیدی، كریم مطر حمزه، ٢٠١٤، دراسات فی تاریخ تركیا الحدیث، بیروت: دار العلوم العربیة.
زوچەر، ئێريك جەى، ٢٠٠٩، مێژووى توركياى هاوچەرخ، سلێمانى: و. د. ياسين سەردەشتى، چاپخانەى سيڤا.
الزین، مصطفی، ١٩٩١، ذئب الاناضول- مصطفی اتاتورك، ریاض: الریس للكتب و النشر.
السوفیت، مجموعة من الباحثین، ٢٠٠٧، تاریخ تركیا المعاصر، السلیمانیة: ت. هاشم صالح التكریتی.
عەبدولحەكيم، مەنسور، ٢٠١٢، مستەفا كەمال ئەتاتورك، هەولێر: و: شەويار حەسەن، چاپخانەى ڕۆژهەڵات.
فاتح، محەمەد، ٢٠١٦، پارت و ڕێكخراوە سياسيەكان لە توركيا١٩٢٣- ٢٠٠٣، سلێمانى: دەزگاى ئايديا.
فەتاح، ماجيد خەليل، ٢٠١٢، ڕێكخستنە سياسيەكانى باكورى كوردستان ١٩٦٠- ١٩٨٠، هەولێر: ئەكاديمياى كوردى.
لازاريف و ئەوانى تر، م.س، ٢٠١٠، مێژووى كوردستان، بەيروت: و. هۆشيار عبداللە سەنگاوى، بنكەى ڕۆشنبيرى لوبنان.
موراد، خەليل عەلى، ٢٠١٥، پاسەوانانى كەماليزم: هەڵوێستى دامەزراوەى سەربازيى بەرامبەر بە ئيسلام و بزاوتى ئيسلامى لە توركيا ١٩٥٠- ١٩٩٧، سلێمانى: و. بەرزان مەلا تەها –سەلام عەبدولكەريم، ناوەندى مێژوويى جەميل ڕۆژبەيانى.
النعیمی، أحمد نوری، ١٩٩٠، الحیاة السیاسیة فی تركیا الحدیثة١٩١٩- ١٩٣٨، بغداد: دار الحریة للطباعة.
النعیمی، أحمد نوری، ٢٠١١، النظام السیاسی فی تركیا، بغداد: دار زهران.
واف- لارابی، انجیل باسا و ستیفن، ٢٠١٥، صعود الاسلام السیاسی فی تركیا، ت: ابراهیم عوض، مركز نماء للبحوث و الدراسات.
ئەحمەد- مەحمود، سامان حوسێن و بەختيار سەعيد، ٢٠١٢، مێژوى هاوچەرخى توركيا، هەولێر: دەزگاى چاپ و پەخشى نارين.
ئەرسەلان، حەميد بۆز، ٢٠٠٩، مێژوى توركياى هاوچەرخ، هەولێر: و: نەجاتى عەبدوڵڵا، دەزگاى ئاراس.
ئەركۆن، محەمەد، ٢٠٠٢، ئايين- عەلمانيەت- فێندەمێتاليزم، سلێمانى: و: شوان ئەحمەد، دەزگاى چاپ و پەخشى سەردەم.
Aslan، Emel 2014،: Turkiy، uin icsiyasetinde democrat partti 1950- 1960 Ankara.
Lewis، Geofry، 1965،: Turkey، London.
Sutcu، Guliz 2011،: Democratic party and Democracy in Turkey، Ankara