پەیوەندی فرەحیزبی بە سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان/عێراق
##plugins.themes.bootstrap3.article.main##
پوختە
ئامانج لەم توێژینەوەیە زانینی پەیوەندی فرە حیزبی بە سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتییە لە هەرێمی کوردستان، هەربۆیە توێژەران بەمەبەستی گەیشتن بەو ئامانجە سەرەکییە، چەند ئامانجێکی لاوەکییان داناوە کە بریتین لە: ئاشنابوون بە واقعیی سیاسی فرە حیزبی لە هەرێمی کوردستان. کاریگەرىی ململانێی سیاسی حیزبە سیاسییەکان لە سەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و گیانی ڕق و تۆڵە سەندنەوە. خستنەڕوی ڕوانگەی فرە حیزی لەبەرجەستە کردنی دیمۆکراسی، بەشداری سیاسی و بونیادنانی حوکمرانیەتییەکی سەقامگیر. هەر بۆیە توێژەران بۆ ئەم توێژینەوەیە پشتیان بە ئاڕاستە چۆنایەتی بەستووە. کۆمەڵگای ئەم توێژینەوەیە کۆی حیزبە سیاسییەکانی هەرێمە کوردستانە. بە ڕێگای نمونەی مەبەستدار (23) کەس لە ئەندامانی سەرکردایەتی حیزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و کەسایەتییە سیاسییەکان هەڵبژێردراون وەکو ئەندامانی نمونەی توێژینەوەکە. ئامرازی بەکار هاتوو لەم توێژینەوەیە بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان چاوپێکەوتنی نیمچە کراوە بووە. گرنگترین ئەنجامەکانی توێژینەوەکە بریتیبوون لەوەی: سیستەمی فرە حیزبی وەکو هەر وڵاتێکی ئەم سەردەمە لە کوردستانیش بوونی هەیە. بەڵام ئەو فرە حیزبیە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لەوەی سودی هەبێت، زیانی هەبووە و نەتوانراوە وەکو پێویست سود لە پێکەوەبوون و هاوئاهەنگی نێوان یەکتر وەربگرن. هەروەها فرە حیزبی لە کوردستان نەبۆتە هۆی سەقامگیری, بەڵکو بە پێچەوانەوە بە هۆی ئەم فرە حیزبییە، ناسەقامگیری زیاتر بووە. فرە حیزبی کاریگەریی نەرێنی لە سەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی نێوان تاکەکان هەبووە، ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر سەقامگیری کۆمەڵایەتی دادەنێت. کەوایە بەو دەرئەنجامە دەگەین کە لە ئێستادا کە بۆ بەڕێوەبەر بردنی هەر کۆمەڵگایەک سیستەمی فرەیی پێویستە بۆ هەبوونی ڕای جیاواز و جۆراوجۆر، سەرەرای سودەکانی فرە حیزبی لە هەر وڵاتێک، بەڵام لە کوردستان زیانی زیاترە لە سودەکانی. هەروەها هۆکارێکیش بووە بۆ ناسەقامگیری لە سەرجەم بوارەکانی ژیان.
##plugins.generic.usageStats.downloads##
##plugins.themes.bootstrap3.article.details##
سەرچاوەکان
انور، بەسیدە حیدر، (2022)، سەرمایەی کۆمەڵایەتی و ڕەزامەندی پیشەیی لای مامۆستایانی زانکۆ، توێژینەوەیەکی مەیدانییە لە زانکۆ حکومییەکانی شاری هەولێر، ماستەرنامەی بڵاو نەکراوە، بەشی کۆمەڵناسی، کۆلێژی ئاداب، زانکۆی سەلاحەددین-هەولێر.
حوسێن، هەژار عوسمان (2021)، سهقامگیریی كۆمهڵایهتی و پهیوهندیی به متمانهی سیاسی به پارته كوردستانییهكان؛ توێژینەوەیەکی مهیدانییه لهسهر گهنجانی زانكۆ (زانكۆكانی سهلاحهددین ههولێر، سلێمانی، دهۆك بهنموونه)، (نامەی ماستەر، بڵاو نەکراوە، کۆلێژی ئاداب، زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.
هادی محمد، کیفی (2023)، ململانێی پارتە سیاسییە کۆردستانییەکان و کاریگەری لە سەر سەقامگیری کۆمەڵایەتی؛ توێژینەوەیەکی مەیدانییە لە شاری هەولێر، (نامەی ماستەر، بڵاو نەکراوە، بەشی کۆمەڵناسی، کۆلێژی ئاداب، زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.
ئەلحەسەن، ئیحسان محەمەد (2018)، ڕابەرانی هزری کۆمەڵایەتی، وەرگێڕان دانا مەلا حەسەن، سلێمانی: ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری ئەندێشە.
ابراهیم، سعدی، (2018)، توێژینەوەی، عدم الاستقرار السیاسة في العراق بعد عام 2003، (ANKASAM/ Bolgesel AraSTRMALAR Dergisi، Vol. 2, No. 1, 2018).
الحسن ، احسان محمد (2005)، النظريات الاجتماعية المتقدمة، دار وائل للنشر،عمان.
دوفرجیە، موریس (1991)، علم اجتماع السیاسة، ترجمە: سلیم حداد، الطبعة الاولی، بیروت، المؤسسة الجامعیة للدراسات و النشر و التوزیع.
ساڵح، یاسین(2009)،ئۆپۆزسیۆنی سیاسی ، چاپخانەی رەنج، هەولێر.
طاهر، عبدالجليل(2011)، مسيرة المجتمع،بحث في النظرية التقديم الاجتماعي ، صيدا، بيروت.
عبدالرحمن، عبدالله محمد(2001)، علم الاجتماع السیاسی، دارالنهضة العربیة للطباعە والنشر، بیروت.
الغویل، سلیمان صالح(1983)، دیمقراطیة الاحزاب السياسية والجماعات الضاعطة، منشورات جامعة قاريونس , بنغازي.
مصطفى، جليل إسماعيل (٢٠١٠)، التعددية السياسية في الأردن وجذورها الفكرية، أطروحة دكتوراه غير منشورة، كلية العلوم السياسية، جامعة بغداد.
بشیریە، حسین (2004)، عقل در سیاست، چاپ اول، تهران: انتشارات نگاە معاصر.
بیتس، دانیل و بلاگ، فرد (1976)، انسان شناسی فرهنگی، ترجمە محسن ثلاثی، تهران، نشر علمی.
توسلی، غلام عباس (2012)، نظریەهای جامعەشناسی، چاپ هجدهم، تهران: نشر سمت.
خوشحال، امیر و فرهی اصلی (2015)، کارکرد انسجام و همبستگی اجتماعی در رابطە بین دولت و ملت و تاثیر آن در ایران، کنفرانس بین المللی علوم انسانی، روانشناسی و علوم اجتماعی، مرکز همایشهای بین المللی صدا و سیما، 27 آبان، تهران-ایران.
ساروخانی، باقر (2004)، روشهای تحقیق در علوم اجتماعی، جلد اول- اصول ومبانی، تهران: پژوهشگاە علوم انسانی و مطالعات فرهنگی.
کوزر، لیوئیس (2003)، زندگی و اندیشە برزگان جامعە شناسی، ترجمە محسن ثلاثی، چاپ دهم، تهران: نشر علمی.
کوهن، پرسای. ا (2002)، نظریە اجتماعی نوین، یوسف نراقی، تهران، شرکت سهامی انتشار.
Benoit, Kenneth (2006), Duverger’s law and the Study of Electoral Systems, French Politics, 4. Pp 69-83.
Cohen, Taya, R. (2010). Conflict resolution. In I. B. Weiner & W. E. Craighead (Eds.), The Corsini، Encyclopedia of Psychology, 4th edition, Volume.
Donovan. Todd and Smith, Heather (1994), Proportional Representation in Local Election: A Review, Washington State Institute for Public Policy, the Evergreen State College.
Mahmood, D. O. . and Anwar, B. H. . (2024) “The Relationship Between Frustration and Forms of Violence Among Young People: From the Perspective Frustration Theories "Albert Cohen" And "John Dollard"”, Koya University Journal of Humanities and Social Sciences, 7(2), pp. 58-72. https://doi.org/10.14500/kujhss.v7n2y2024.pp58-72
Rich, Timothy, (2014), Duverger's Law in mixed legislative systems: The impact of national electoral rules on district competition, European Journal of Political Research, Vol. 54, Issu. 1.
Spencer, Herbert (1892) Social Statics A Bird Grand and Revised.