ڕەنگدانەوە كۆمەڵايەتی و دەروونييەكانى نيشتەجێبوونى ستوونى؛ توێژینەوەیەکی مەیدانییە لە شاری هەولێر
A Field Study in Erbil
DOI:
https://doi.org/10.14500/kujhss.v8n2y2025.pp26-40الكلمات المفتاحية:
نیشتەجێبوونی ستوونی، لێکەوتەی کۆمەڵایەتی، لێکەوتەی دەروونی، لێکەوتەی ئابووری، خزمەتگوزاریالملخص
ئامانج لەم توێژینەوەیە زانینی ئاستی لێکەوتە کۆمەڵایەتی و دەروونیەکانی نیشتەجێبوون لە باڵەخانە ستوونییەکانە و زانینی کاریگەری خزمەتگوزارییەکان لە سەر کەم کردنەوەی ئەو لێکەوتە دەروونی و کۆمەڵایەتییانە. ئەم توێژینەوەیە بە ئاڕاستەی چەندایەتی ئەنجامدراوە، و بۆ شیکردنەوەی ئامانجەکان توێژەران سوودیان لە میتۆدی وەسفی بە ڕێگەی ڕووپێوی کۆمەڵایەتی بە نموونە وەرگرتووە. بۆ ئەم مەبەستەش توێژەران فۆرمێکی ڕاپرسییان ئامادە کردووە کە چوار ڕەهەندی (کۆمەڵایەتی، دەروونی، ئابووری و خزمەتگوزاری) لە خۆ گرتبوو کە بە گشتی بڕگەکانی پێوەرەکە بە هەر چوار ڕەهەندەکەی لە (٣٦) بڕگە پێکهاتبوو، کە تەواوی تایبەتمەندییە سایکۆسۆسیۆمەترییەکان بۆ پێوەرەکە ئەنجامدراوە. كۆمەڵگەی توێژینەوە لەو خێزانانه پێكدێ كە دانیشتووی كۆمهڵگاكانی نیشتهجێبووی ستوونین، كه له سهنتهری شاری هەولێردا دەژین،و نموونەى توێژينەوەكە لە (٣٨٠) يەكە پێكهاتووە كە دانيشتووى يەكەكانى نيشتەجێبوونى ستوونين بە ڕێگای نموونەی هەڕەمەکی چینایەتی هەڵبژێردراون. گرینگترین ئەو ئەنجامانەی کە ئەم توێژینەوەیە پێ گەیشتووە بریتییە لەوە: بە شێوەیەکی گشتی لێکەوتە کۆمەڵایەتی، دەروونی و ئابوورییەکانی نیشتەجێبوونی ستوونی لای بەشدارانی نمونەی توێژینەوەکە لە ئاستی مامناوەند دایە. هەروەها ڕۆڵی گۆڕاوە دیمۆگرافییەکانی وەکو ڕەگەز لە سەر لێکەوتەکانی نیشتەجێبوونی ستوونی، جیاوازییەکی بەڵگەداری ئاماری لە نێوان ڕەگەزی نیر و مێ دا نیە، بەڵام لە هەموو رەهەندەكاندا (كۆمەڵايەتى، دەروونى، ئابوورى و خزمەتگوزارى) جياوازي بەڵگەدارى ئامارى لە نێوان گرووپە تەمەنييەكاندا هەيە و ئەم جیاوازییەش بۆ ئهو گروپە دەگەڕێتەوە کە تەمەنیان کەمترە بە بەراورد بەو گروپەی تەمەنیان لە سەرترە، بەتایبەتی گروپی تەمەنی (٣٠-٣٩) لە گەڵ هەموو گروپە تەمەنییەکانی دوای خۆیان جیاوازییان هەیە. هەروەها سەبارەت بە کاریگەری خزمەتگوزارییەکان لە سەر لێکەوتەکان (کۆمەڵایەتی، دەروونی و ئابووری)، دەرکەوت کە خزمەتگوزارییەکان کاریگەری هەیە و جۆرى ئەم كاريگەرييە پێچەوانەيە، واتە هەرچى خزمەتگوزارييەكان زياد بكات، لێكەوتەكان كەم دەكات.
التنزيلات
المراجع
جبار ، شهلا وهلی ( 2014 ) كێشه كۆمهڵایهتییهكانی نیشهجێبونی یهكهی نیشتهجێبونی ستونی-توێژینهوهوهیهكی مهیدانییه له كۆمهڵگای هاناستی له شاری ههولێر ، گۆڤاری زانكۆ بۆ زانسته مرۆڤایهتییهكان ، بهرگی 18 ، ژماره 4 .
ال طعمة , حسام صاحب , ( 2009 ) التمثيل الخرائطي للسكن العمودي في المحافظة , كلية الاداب , جامعة بغداد .
أمين , الآن فريدون علي , ( 2013 ) تقيم التفاعل الأجتماعي في الفضاءات المفتوحة للمجمعات السكنية الحديثة-مدينة السليمانية حالة دراسية , مجلة سليمانية للعلوم الهندسية , مجلد1 , عدد ( 1 ) .
بدوي , احمد (1998) معجم المصلحات الاجتماعية , مكتبة البناء القاهرة .
جميلة ، سليماني (2011) : دراسات في علم النفس الأجتماعي الفضائي , دار هومة للنشر و التوزيع (الجزائر) .
الجوهري , عبدالهادي ( 1983 ) قاموس علم الأجتماع , مكتبة نهضة الشرق , جامعة القاهرة .
ذراع ، ميدني شايب (2015) : مدخل العلماء الى سيكولوجية وسوسيولوجية الفضاء , دار المجدد .
شغيت , مروة عبداللة ( 2023 ) الأنعكاسات الأجتماعية للنمو السكاني على المجتمع , مجلة الدراسات المستدامة , المجلد ( 5 ) , العدد ( 4 )
غيث, محمد عاطف (1988)علم الاجتماع الحضري,دار المعرفة الجامعية,الاسكندرية
محمود , عبدالرزاق صالح (2012) واقع السكن العمودي في مدينة الموصل , مركز دراسات موصلية , عدد 38 , العراق
ناصف ، سعيد (2006) علم الاجتماع المفاهيم – القضايا- المشكلات، ط1،دار المكتب الوثائق القومية، القاهرة
الهيتي , عبدالرزاق محمود ( 2006 ) أنعكاسات الأحتلال الأمريكي البريطاني على التنمية الأجتماعية , جامعة صنعاء , اليمن .
- Lindner, R., 1996. The reportage of urban culture: Robert Park and the Chicago School (Vol. 43). Cambridge University Press. Mahmood, D. O. . and Anwar, B. H. . (2024) “The Relationship Between Frustration and Forms of Violence Among Young People: From the Perspective Frustration Theories "Albert Cohen" And ‘John Dollard’”, KOYA UNIVERSITY JOURNAL OF HUMANITIES AND SOCIAL SCIENCES, 7(2), pp. 58–72. doi: https://doi.org/10.14500/kujhss.v7n2y2024.pp58-72
Park, R.E., 1915. The city: Suggestions for the investigation of human behavior in the city environment. American journal of sociology, 20(5), pp.577-612.
Salerno, R. A. (1992). Theory and Action in Wirth's" Urbanism". International Social Science Review, 67(2), 51.
Wirth, L. (1938). Urbanism as a Way of Life. American journal of sociology, 44(1), 1-24.
التنزيلات
منشور
كيفية الاقتباس
إصدار
القسم
الرخصة
الحقوق الفكرية (c) 2025 Mehtab M. Omer, Abdulmajid Gh. Ibrahim

هذا العمل مرخص بموجب Creative Commons Attribution-NonCommercial-NoDerivatives 4.0 International License.