ڕەنگدانەوە كۆمەڵايەتی و دەرونييەكانى نيشتەجێبونى ستونى

توێژینەوەیەکی مەیدانییە لە شاری هەولێر

توێژەران

  • مەهتاب مستەفا عومەر بەشی کۆمەڵناسی، کۆلێژی ئاداب، زانکۆی سەلاحەدین، ھەرێمی کوردستان، عێراق https://orcid.org/0009-0004-0247-0038
  • عەبدولمەجید غەفور ئیبراهیم بەشی کۆمەڵناسی، کۆلێژی ئاداب، زانکۆی سەلاحەدین، ھەرێمی کوردستان، عێراق https://orcid.org/0009-0003-1766-0101

:

https://doi.org/10.14500/kujhss.v8n2y2025.pp26-40

:

نیشتەجێبونی ستونی،" ; (هێڵکە لێکەوتەی کۆمەڵایەتی،" ; (هێڵکە لێکەوتەی دەرونی،" ; (هێڵکە لێکەوتەی ئابوری،" ; (هێڵکە خزمەتگوزاری

پوختە

ئامانج لەم توێژینەوەیە، زانینی ئاستی لێکەوتە کۆمەڵایەتی و دەرونیەکانی نیشتەجێبونە لە باڵەخانە ستونییەکان و زانینی کاریگەریی خزمەتگوزارییەکان لەسەر کەمکردنەوەی ئەو لێکەوتە دەرونی و کۆمەڵایەتییانە. ئەم توێژینەوەیە بە ئاراستەی چەندایەتی ئەنجامدراوە و بۆ شیکردنەوەی ئامانجەکان، توێژەران سودیان لە میتۆدی پەسنی (وەسفی) بە ڕێگەی ڕوپێوی کۆمەڵایەتی بە نمونە وەرگرتووە. بۆ ئەم مەبەستەش توێژەران فۆڕمێکی ڕاپرسییان ئامادەکردووە، کە چوار ڕەهەندی (کۆمەڵایەتی، دەرونی، ئابوری و خزمەتگوزاری) لەخۆگرتبو؛ بە گشتی بڕگەکانی پێوەرەکە بە هەرچوار ڕەهەندەکەی لە (٣٦) بڕگە پێکهاتبو، کە تەواوی تایبەتمەندییە سایکۆسۆسیۆمەترییەکان بۆ پێوەرەکە ئەنجامدراوە. كۆمەڵگەی توێژینەوە لەو خێزانانه‌ پێكدێ كە دانیشتوی كۆمه‌ڵگاكانی‌ نیشته‌جێبوی ستونین، كه‌ له‌ سه‌نته‌ری شاری هەولێردا دەژین. نمونەى توێژينەوەكە لە (٣٨٠) يەكە پێكهاتووە، كە دانيشتوى يەكەكانى نيشتەجێبونى ستونين بە ڕێگای نمونەی هەڕەمەکیی چینایەتی هەڵبژێردراون. گرنگترین ئەو ئەنجامانەی ئەم توێژینەوەیە پێی گەیشتووە بریتین لە: بە شێوەیەکی گشتی لێکەوتە کۆمەڵایەتی، دەرونی و ئابورییەکانی نیشتەجێبونی ستونی لای بەشدارانی نمونەی توێژینەوەکە لە ئاستی مامناوەند دایە. هەروەها ڕۆڵی گۆڕاوە دیمۆگرافییەکانی وەکو ڕەگەز لەسەر لێکەوتەکانی نیشتەجێبونی ستونی، جیاوازییەکی بەڵگەداری ئاماری لە نێوان ڕەگەزی نێر و مێدا نییە، بەڵام لە هەمو ڕەهەندەكاندا (كۆمەڵايەتى، دەرونى، ئابورى و خزمەتگوزارى) جياوازیی بەڵگەدارى ئامارى لە نێوان گروپە تەمەنييەكاندا هەيە و ئەم جیاوازییەش بۆ ئه‌و گروپە دەگەڕێتەوە کە تەمەنیان کەمترە بە بەراورد بەو گروپەی تەمەنیان لە سەرترە، بەتایبەتی گروپی تەمەنی (٣٠-٣٩) لەگەڵ هەمو گروپە تەمەنییەکانی دوای خۆیان جیاوازییان هەیە. هەروەها سەبارەت بە کاریگەریی خزمەتگوزارییەکان لەسەر لێکەوتەکان (کۆمەڵایەتی، دەرونی و ئابوری)، دەرکەوت کە خزمەتگوزارییەکان کاریگەرییان هەیە و جۆرى ئەم كاريگەرييە پێچەوانەيە، واتە هەرچەند خزمەتگوزارييەكان زياد بكات، لێكەوتەكان كەم دەكات.

Downloads

Download data is not yet available.

ژیاننامەی توێژەر

مەهتاب مستەفا عومەر, بەشی کۆمەڵناسی، کۆلێژی ئاداب، زانکۆی سەلاحەدین، ھەرێمی کوردستان، عێراق

Mehtab M. Omer is an assistant lecture who teaches at salahaddin university.She graduated from salahaddin university ,college of Arts, Sociology department in 2013 .In 2017 got Master degree in sociology department .Now she is a student of PHD degree in salahaddin university department of sociology.

سەرچاوەکان

جبار ، شهلا وه‌لی ( 2014 ) كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نیشه‌جێبونی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونی ستونی-توێژینه‌وه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانییه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای هاناستی له‌ شاری هه‌ولێر ، گۆڤاری زانكۆ بۆ زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان ، به‌رگی 18 ، ژماره‌ 4 .

ال طعمة , حسام صاحب , ( 2009 ) التمثيل الخرائطي للسكن العمودي في المحافظة , كلية الاداب , جامعة بغداد .

أمين , الآن فريدون علي , ( 2013 ) تقيم التفاعل الأجتماعي في الفضاءات المفتوحة للمجمعات السكنية الحديثة-مدينة السليمانية حالة دراسية , مجلة سليمانية للعلوم الهندسية , مجلد1 , عدد ( 1 ) .

بدوي , احمد (1998) معجم المصلحات الاجتماعية , مكتبة البناء القاهرة .

جميلة ، سليماني (2011) : دراسات في علم النفس الأجتماعي الفضائي , دار هومة للنشر و التوزيع (الجزائر) .

الجوهري , عبدالهادي ( 1983 ) قاموس علم الأجتماع , مكتبة نهضة الشرق , جامعة القاهرة .

ذراع ، ميدني شايب (2015) : مدخل العلماء الى سيكولوجية وسوسيولوجية الفضاء , دار المجدد .

شغيت , مروة عبداللة ( 2023 ) الأنعكاسات الأجتماعية للنمو السكاني على المجتمع , مجلة الدراسات المستدامة , المجلد ( 5 ) , العدد ( 4 )

غيث, محمد عاطف (1988)علم الاجتماع الحضري,دار المعرفة الجامعية,الاسكندرية

محمود , عبدالرزاق صالح (2012) واقع السكن العمودي في مدينة الموصل , مركز دراسات موصلية , عدد 38 , العراق

ناصف ، سعيد (2006) علم الاجتماع المفاهيم – القضايا- المشكلات، ط1،دار المكتب الوثائق القومية، القاهرة

الهيتي , عبدالرزاق محمود ( 2006 ) أنعكاسات الأحتلال الأمريكي البريطاني على التنمية الأجتماعية , جامعة صنعاء , اليمن .

- Lindner, R., 1996. The reportage of urban culture: Robert Park and the Chicago School (Vol. 43). Cambridge University Press. Mahmood, D. O. . and Anwar, B. H. . (2024) “The Relationship Between Frustration and Forms of Violence Among Young People: From the Perspective Frustration Theories "Albert Cohen" And ‘John Dollard’”, KOYA UNIVERSITY JOURNAL OF HUMANITIES AND SOCIAL SCIENCES, 7(2), pp. 58–72. doi: https://doi.org/10.14500/kujhss.v7n2y2024.pp58-72

Park, R.E., 1915. The city: Suggestions for the investigation of human behavior in the city environment. American journal of sociology, 20(5), pp.577-612.

Salerno, R. A. (1992). Theory and Action in Wirth's" Urbanism". International Social Science Review, 67(2), 51.

Wirth, L. (1938). Urbanism as a Way of Life. American journal of sociology, 44(1), 1-24.‏

بڵاو کرایەوە

2025-07-07

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

عومەر م. م. and ئیبراهیم ع. غ. (2025) “ڕەنگدانەوە كۆمەڵايەتی و دەرونييەكانى نيشتەجێبونى ستونى : توێژینەوەیەکی مەیدانییە لە شاری هەولێر”, گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان, 8(2), pp. 26–40. doi: 10.14500/kujhss.v8n2y2025.pp26-40.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 > >> 

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.