ڕۆمانسیزم له شیعره‌كانی عه‌بدولڕه‌زاق بیمار دا
محتوى المقالة الرئيسي
الملخص
شیعر به‌و پێیه‌ی له لای میلله‌ته زیندووه‌كاندا ئه‌و میلله‌تانه‌ی خاوه‌ن ڕۆشنبیر و شاعیری گه‌وره‌ن، ئاماده‌یی به‌رده‌وام و په‌یامێكی وشیاركردنه‌وه‌ی گه‌وره‌یان هه‌یه، بیماریش وه‌كو شاعیرێكی سه‌ركه‌وتوو، كه له‌بیری نه‌ته‌وه‌كه‌یدا بووه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه تێیانبگه‌یه‌نێت و ڕابه‌رایه‌تیان بكات. به پێی ئه‌زمونی شیعری خۆی گرنگی به شیعر و ئه‌ده‌بی كوردی داوه تا له په‌راوێز دا نه‌كه‌ون و بیانگه‌یه‌نێته لوتكه بڵنده‌كانی سه‌ركه‌وتن و هاوشانی ئه‌ده‌بی ڕۆژئاوا و نه‌ته‌وه‌كانی دراوسێ بێت، هه‌ربۆیه ڕۆمانسیزمیش وه‌كو ڕێبازێكی نوێ له شیعره‌كانیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. هه‌تا ئێستا هیچ توێژینه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانی ئه‌م شاعیره ئه‌نجام نه‌دراوه هۆكاری ئه‌نجامدانی ئه‌م لێكۆڵینهیهش له‌و ڕوانگه‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه جێ ده‌ستی ئه‌م شاعیره له گه‌شه پێدانی شیعری نوێی كوردی دیاری بكرێت و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ڕۆمانسیزم وه‌ك ڕێبازێك له به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانی بیماردا بخرێته‌ڕوو. لێكۆڵینه‌وه‌كه‌مان له دو به‌ش پێكهاتووه به‌شی یه‌كه‌م: ته‌رخان كراوه بۆ باسكردنی چه‌مك و زاراوه‌ی ڕۆمانسیزم وه‌كو ڕێبازێك هه‌روه‌ها مێژو و سه‌رهه‌ڵدانی ڕێبازی ڕۆمانسیزم له ناو ئه‌ده‌بیاتی ئه‌وروپیدا له هه‌مانكاتیشدا سه‌رهه‌ڵدان و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕۆمانسیزم وه‌ك ڕێبازێك له ناو ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا. به‌شی دووه‌م به شێوه‌یكی گشتی باس له بنه‌ما و خاسیه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی ڕێبازی ڕۆمانسیزم كراوه به سود وه‌رگرتن له به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانی (عه‌بدولڕه‌زاق بیمار) وه‌ك نمونه. له كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌شدا به چه‌ند خاڵێك ئاماژه‌مان به گرنگترین ئه‌و ئه‌نجامانه كردووه ، كه پێی گه‌یشتوین، له‌هه‌مان كاتیش‌دا لیستی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی سودی لێوه‌ر گیراوه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه خراوه‌ته‌ڕو.
التنزيلات
تفاصيل المقالة
هذا العمل مرخص بموجب Creative Commons Attribution-NonCommercial-NoDerivatives 4.0 International License.
المراجع
بیمار، عه‌بدولڕه‌زاق، ١٩٨١، دیوانی بنهوشهكان، بغداد: دار الحریة للطباعة.
بیمار، عه‌بدولڕه‌زاق، ١٩٨٤، كانیله و خۆشه‌ویستی، بغداد: دار الحریة للطباعة.
بیمار، عه‌بدولڕه‌زاق، ٢٠٠٠، ناوچه‌وان، به‌غدا.
بیمار، عه‌بدولڕه‌زاق، ٢٠٠٦، ڕۆژانێك بوو، به‌غداد: مطبعة ایلاف.
پیرباڵ، فه‌رهاد، ٢٠٠٥، شیعری نوێی كوردی(١٨٩٨- ١٩٥٨)، هه‌ولێر: ده‌زگای كوردستان.
پیرباڵ، فه‌رهاد، ٢٠٠٦، ڕێبازه ئه‌ده‌بییه‌كان، هه‌ولێر: چاپخانه‌ی مناره.
حوسێن، هیمداد ،٢٠٠٧، ڕێبازه ئه‌ده‌بییه‌كان، هه‌ولێر: چاپی١، چاپخانه‌ی ئاراس.
ساڵح، ئاواره كه‌مال،٢٠١٢، ڕه‌خنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و پراكتیزه‌كردنی له شیعره‌كانی گۆران‌دا، هه‌ولێر: چاپخانه‌ی حاجی هاشم.
سه‌جادی، به‌ختیار و مه‌حمودى، محه‌مه‌د ، ٢٠٠٤، فه‌رهه‌نگی شیكارانه‌ی زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی، هه‌ولێر: چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
شه‌جیعی، ره‌زا، ٢٠٠٣، ڕۆمانسیزم...واقیع خوازی...ره‌مز...چه‌ند یاداشتێك له سه‌ر ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی، هه‌ولێر: گۆڤاری كاروان، ژماره (١٧٤-١٧٥)، چایخانه‌ی ده‌زگای ڕۆشنبیری و بڵاوكراوه‌ی كوردی.
الطاهر، علی جواد،١٩٩٣، الخلاصة في مذاهب الادب العربي، بغداد: منشورات دار الجاحظ.
فه‌تاح، ڕزگار عومه‌ر، ٢٠٠٨، ڕۆمانسیزم له شیعری (هێمن و محه‌مه‌د نوری) دا، كۆیه: ماسته‌ر، كۆلێژی زمان، زانكۆی كۆیه.
گه‌ردی، عه‌زیز، ١٩٧٤، ئه‌ده‌ب و ڕه‌خنه، به‌غدا: چاپخانه‌ی الحوادث.
مبارك، محمد رضا، ١٩٩٣، اللغة الشعرية في الخطاب النقد العربي، بغداد: مطبعة وزاره الثقافة.
محه‌مه‌د، ڕێزان محه‌مه‌د غه‌فور، ٢٠٠٥، ڕێبازی رۆمانسیزم له‌شیعری كوردیدا له (١٩١٨-١٩٤٥)، هه‌ولێر: ماسته‌ر، كۆلێژی په‌روه‌رده، زانكۆی سڵاحەددين.
مه‌زهه‌ر، كه‌مال، ١٩٧٤، كوردستان له ساڵه‌كانی شه‌ری یه‌كه‌می جیهانی، به‌غدا: گۆڤاری كۆڕی زانیاری كورد.
هلال، محمد غنیمی،١٩٨١، الرومانتیكیة، بیروت: ط٦، دار العودة.
ئه‌مین، عبدالقادر محمد، ٢٠٠٠، وێنه‌ی شیعری له ڕیبازی ڕۆمانسی كوردیدا، سلێمانی: ماسته‌ر، زانكۆی سلێمانی.