توانسته جوگرافیه‌كانی په‌یدابونی گه‌شتوگوزارى زستانی و دروستكردنی پارێزراوی سروشتی له قه‌زای پێنجوێندا
محتوى المقالة الرئيسي
الملخص
دوایی ده‌ركه‌وتنی گرنگیی كه‌رتی گه‌شتوگوزار له‌لایه‌ن وڵاتان و به‌شداریكردنی له داهاتی نه‌ته‌وه‌یی و بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار، زۆر له وڵاتان كه‌وتنه گرنگیدان به‌م كه‌رته و وه‌ك پیشه‌سازییه‌كی خاوێن سهیركراو هه‌وڵیاندا بۆ گه‌شه‌پێدانی ناوچه گه‌شتوگوزارییه شاراوه‌كان و دروستكردنی جۆریی نوێی گه‌شتوگوزاری وه‌ك پارێزراوی سروشتی و گه‌شتوگوزاری زستانه‌یی تاوه‌كو له‌ڕێیانه‌وه سه‌رنجی زۆرترین گه‌شتیار بۆ خۆیان ڕاكێشن و بیكه‌نه مایه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری وڵات. ئامانجی لێكۆڵینه‌وه‌كه بریتیه له دیاریكردنی باشترین شوێنی جوگرافی له ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ دروستكردنی گه‌شتوگوزاری زستانه‌یی كه بگونجێت له‌گه‌ڵ هه‌مو ئاسته‌كانی ته‌مه‌ن و لێژی گونجاوی هه‌بێت، هه‌روه‌ها دیاریكردنی شوێنی گونجاو دور له كاریگه‌ری چالاكی مرۆیی بۆ دروستكردنی پارێزراوی سروشتی له ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه. بۆ گه‌یشتن به ئامانجی لێكۆڵینه‌وه‌كه، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌مان دابه‌شكراوه بۆ پێشه‌كیه‌ك و سێ ته‌وه‌ره، ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌م تایبه‌ت كراوه به ناساندنی ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه و ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م تایبه‌ته به دروستكردنی شێوازی نوێی گه‌شتوگوزاری وه‌ك گه‌شتوگوزاری زستانه، تەوەرەی سێیەم تایبەتە به‌دروستكردنی پارێزراوی سروشتی، له كۆتاییدا به چه‌ند ئه‌نجام و پێشنیاز و لیستی سه‌رچاوه‌كان كۆتایی به لێكۆڵینه‌وه‌كه هێنراوه. لێكۆڵینه‌وه‌كه گه‌یشت به‌و ئه‌نجامه‌ی قه‌زای پێنجوێن خاوه‌نی چه‌ندین بنه‌مای جوگرافی سروشتی و مرۆیی گرنگه بۆ دروستكردنی گه‌شتوگوزاری زستانه‌یی و پارێزراوه سروشتیه‌كان له ڕێگه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری دانیشتوانی ناوچه‌كه سه‌باره‌ت به گرنگی گه‌شتوگوزار و دابینكردنی پێداویستیيه گرنگه‌كانی ژێرخانی و سه‌رخانی گه‌شتیاری بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و چالاكیانه.
التنزيلات
تفاصيل المقالة
هذا العمل مرخص بموجب Creative Commons Attribution-NonCommercial-NoDerivatives 4.0 International License.
المراجع
احمد و طه، م، ٢٠٠٧، الجغرافيا السياحية، دار وفاء الدنيا للطباعة والنشر، ٩٢.
امین، أ، واخرون،١٩٨٠، مقومات الجغرافیة الطبیعیة لنشوء وتطور السیاحة فی الامنطقة الجبلیة فی العراق، مقدمة فی الجغرافیة السیاحیة مع دراسة تطبیقیة عن القطر العراقی، بغداد: المكتبة الوطنیة ، ٩٢-٩٣.
امین، ع، ٢٠١١، قه‌زای پێنجوێن لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌جوگرافیای سروشتی، زانكۆی سلێمانی، كۆلێجی زانسته‌مرۆڤایه‌تییه‌كان.
بابان، ج، ١٩٧٦، اصول اسماءالمدن والمواقع العراقية، بغداد: جزء الأول، مطبع المجمع العلمى الكردى، ١٢٥.
بكر، س، ٢٠١٣، إمكانات إنشاء محمية طبيعية في ناحية بارزان و أهميتها في عملية التنمية السياحية المستدامة، مجلة زانكو، العدد٥٥، ٣٠-٣١.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی پێنجوێن، ك، ٢٠١٠، تۆماری ڕۆژانه و مانگانه‌ی كه‌ش و هه‌وای وێستگه‌ی پێنجوێن له‌ماوه‌ی ساڵانی (٢٠٠٢– ٢٠١٠)، پێنجوێن: به‌شی كه‌شناسی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری سلێمانی، ئ، ٢٠١٢، زانیاری له‌سه‌ر گونده‌كان بۆ پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان، سلێمانی: سه‌نته‌ری ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری، به‌شیGIS.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری سلێمانی، ئ، ٢٠١٥، دووری نێوان سه‌نته‌ری قه‌زای پێنجوێن و هه‌ندێ له‌شاره‌كانی عێراق، سلێمانی: سه‌نته‌ری ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری، به‌شی GIS.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری سلێمانی، ئ، ٢٠١٥، ڕووبه‌ری یه‌كه كارگێڕییه‌كانی قه‌زای پێنجوێن، سلێمانی: سه‌نته‌ری ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری، به‌شیGIS.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری سلێمانی، ئ، ٢٠١٥، زانیاری له‌سه‌ر ژماره‌ی دانیشتوانی یه‌كه كارگیڕیهكانی قه‌زای پێنجوێن، سلێمانی: به‌شی توێژینه‌وه‌ی دانیشتوان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری سلێمانی، ئ، ٢٠١٥، نه‌خشه‌ی كارگێڕی پارێزگای سلێمانی به‌پێوه‌ری(١:٤٠٠٠٠٠)، سلێمانی: سه‌نته‌ری ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری، به‌شی GIS.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری سلێمانی، ئ، ٢٠١٥، نەخشەی بنه‌ڕه‌تی قه‌زای پێنجوێن، به‌پێوه‌ری (١:٣٥٠٠٠٠)، سلێمانی: سه‌نته‌ری ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری، به‌شی GIS.
پارێزگای سلێمانی، پ، ١٩٩٩، ساڵنامه‌ی سلێمانی، سلێمانی: پارێزگای سلێمانی، ١٢٣.
جمهورية العراق، وزارة التخطيط، الجهاز المركزي للإحصاء، المجموعة الإحصائية السنوية، إسقاطات السكان حسب المحافظات والبيئة لسنة٢٠١٧، ص٥٥.
ڕه‌شید، ش، ٢٠٠٧، گرفته‌كانی به‌رده‌م گه‌شه‌پێدانی گه‌شتوگوزار و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان له‌پارێزگای سلێمانیدا، گۆڤاری سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی كوردستان، ژماره ٢، ١٩٣-١٩٤.
على، أ، المرتكزات الجغرافية للتخطيط السياحى بقضاء سوران، جامعة الموصل، كلية التربية.
غرايبة، خ، السياحة البيئية، دار ناشري للنشر الالكتروني، ١١٥.
الكتانى، م، ١٩٩٠، علم السياحة والمتنزهات، الموصل: دار الحكمة للطباعة والنشر، ١٤٤.
لالۆ، ع، ٢٠٠١، مێژوی پێنجوێن و ناوچه‌كه‌ی، سلێمانی: چاپخانه‌ی ئه‌ژین،١٨.
مارف، شەماڵ، ٢٠١٤، بنەما جوگرافییەكانی پلاندانانی گەشتیاری لە قەزای هەڵەبجە، زانكۆی سلێمانی، كۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەكان.
هه‌ناره‌یی، ڕ، ٢٠١١، توانسته جوگرافییهكانی دروستكردنی پارێزراوه سروشتییه‌كان له‌هه‌رێمی چیایی پارێزگای هه‌ولێر و گرنگیان له‌به‌دیهێنانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام، زانكۆی سه‌لاحه‌دین، كۆلێژی ئه‌ده‌بیات.
وه‌زاره‌تی پلان دانان، پ، ٢٠٠٩، زانیاری ده‌رباره‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی (شارنشین و گوندنشین) ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی (٢٠٠٩)، هەولێر: وەزارەتی پلاندانان.
یاره، ج، ١٩٩٩، پێنجوێن و بیره‌وه‌ریه‌كان، سلێمانی: چاپخانه‌ی ژین،٥.
به‌رنامه‌ی:Arc GIS Version10.3.
بەرنامەی: Google earth