زمانی یاسا، ئاریشە و چارەسەر پەرلەمان و دامەزراوە دادوەرییەکان بەنمونە

محتوى المقالة الرئيسي

شێركۆ حەمەئەمين قادر

الملخص

زمانی یاسا بابەتێکی ورد و تایبەتە، لە هەر دو ڕوی زمانی و پسپۆڕییەوە، بە تایبەت لە هەرێمی کوردستاندا توێژینەوەی کەم و سنورداری لەبارەوە نوسراوە، کە کێشەی بەرچاوی هەیە. بەڵام ئەم بابەتە گرنگیی زۆری هەیە و پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتییانەوە هەیە. دەشێت هەر هەڵە لێکدانەوەیەک بۆ دەقە یاساییەکان لە ڕوی زمانەوانییەوە ژیان یان ئازادیی کەسێک بخاتە مەترسییەوە. بۆیە تیشکخستنەسەر ئەم بابەتە زۆر گرنگە و پێویستە زاراوەکان زۆر ورد بن و بە تەواوی ئامانجی خۆیان بپێکن. کۆی ئەمەش پەیوەندیدارە بە زمانی ستاندارد و فەرمیی دەوڵەتەوە، کە پێویستە یاساکانی ڕێزمان و دروستنوسین تێیاندا پەیڕەو بکرێت. ئەم توێژینەوەیە بە ڕێبازی وەسفیی شیکاری هەوڵی دەستنیشانکردنی کێشەکان و خستنەڕوی چارەسەر دەدات، پشتبەستو بە شیکردنەوەی چەند دەقێکی یاسایی کە پێکهاتون لە کۆمەڵێک نوسراوی فەرمیی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان لە نمونەی پەرلەمان، ئەنجومەنی دادوەری و دادگاکان. توێژینەوەکە لە دو بەش و ئەنجام پێکهاتووە، بەشی یەکەم کە زیاتر لایەنی تیۆریی توێژینەوەکەیە. زمانی نوسین، زمانی گشتی و تایبەتی، زمان بەپێی زانست و بوارەکان و تایبەتییەکانیان بە نمونەی پێویستەوە خراونەتە ڕو. لە سەرەتای بەشی دووەمدا کورتەیەکی مێژویی هەیە و زمانی یاسایی و پێناسە و تایبەتییەکانی باسکراون، پاشان لە ئاستی ڕێنوس و پەیوەندیی ڕێنوس و واتا، ئاستی ڕێزمان و گرنگیی ڕێزمان لە دروستنوسین و پاشان زاراوەکان و لە ڕوانگەی تایبەتییەکانی زمانی یاساوە شیکراونەتەوە. سودمان لە تێۆری بەرهەمهێنان و گوێزانەوە بۆ شیکردنەوەی لایەنی ڕێزمانی نمونەکان وەرگرتووە، لە کۆتاییشدا ئەو ئەنجامانەی بەدەستهاتون و لەگەڵ پێشنیاز و لیستی سەرچاوەکان خراونەتەڕو.

التنزيلات

بيانات التنزيل غير متوفرة بعد.

تفاصيل المقالة

كيفية الاقتباس
Qadr, S. H. (2021) "زمانی یاسا، ئاریشە و چارەسەر: پەرلەمان و دامەزراوە دادوەرییەکان بەنمونە", مجلة جامعة كويه للعلوم الإنسانية والاجتماعية, 4(2), ص 83-90. doi: 10.14500/kujhss.v4n2y2021.pp83-90.
القسم
Articles
السيرة الشخصية للمؤلف

شێركۆ حەمەئەمين قادر، بەشى زمانى كوردى، كۆليجى پەروەردەى بنەڕەت، زانكۆى هەڵەبجە، هەرێمى كوردستان، عێراق

شێرکۆ حەمەئەمین قادر، دکتۆرا لە زمانی کوردی (٢٠٠٩) زانکۆی کۆیە، ماستەر لە زمانی کوردی (٢٠٠٢) زانکۆی سلێمانی، بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی کوردی (١٩٩٤) زانکۆی سەلاحەدین. لە ساڵی (٢٠١٣-٢٠١٨) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بووە. ئێستا لە زانکۆی هەڵەبجە مامۆستایە.

المراجع

تاڵەبانی، ن، ٢٠٠٩، فەرهەنگی قانونی، لە بڵاوکراوەکانی کتێبجانەی سارا.

حاجی مارف، ئـ، ١٩٩٨، ڕێزمانی کوردی وشەسازی، ژمارە و ئاوەڵکردار، بەغدا: بەرگی یەکەم.

خورشید، ف، ح، ٢٠٠٨، زمانی کوردی و دیالێکتەکانی، سلێمانی: چاپی یەکەم، دەزگای چاپ و پەخشی سەرەم.

ڕەسوڵ، ش، ١٩٨٩، ئەدەبی کوردی و هونەرەکانی ئەدەب، هەولێر.

سەعید، م، ل، ٢٠١٥، فەرهەنگ و پرۆسەی بە لێکسیمبوون، سلێمانی: نامەی ماستەر: زانکۆی سلێمانی.

عبداللە، ڕ.، ن. ٢٠١٣، فەرهەنگی زمان و زاراوەسازیی کوردی، سلێمانی: چاپی دووەم.

عومەر، ش، ح، ٢٠١٢، پەیوەندیی سینتاکس و سیمانتیک لە ڕێزمانی کوردیدا، سلێمانی: چاپخانەی کارۆ.

عومەر، ش، ح، لەتیف، م، ٢٠٢١، زمانی دادگاکان لە هەرێمی کوردستاندا، سلێمانی: لە بڵاوکراوەکانی ڕێکخراوی خانی و دەزگای مارگرێت.

فتاح، م، م، ٢٠١٠، لێکۆڵینەوە زمانەوانییەکان، هەولێر: چاپخانەی ڕۆژهەڵات.

فتاح، م، م، ٢٠١١، زمانەوانی، هەولێر: چاپی سێیەم، ئەکادیمیای کوردی.

فەرەج، هـ، م، ٢٠١٢، ڕەچاوکردنی زمان ئەرکی لە پێشینەی پەرلەمانی هەر گەلێکی زیندوە، سلێمانی: لە بڵاوکراوەکانی ڕێکخراوی خانی و دەزگای مارگرێت.

کەرەمی، س، ٢٠١٧، وشەناسی زمانی کوردی، سنە: زانکۆی کوردستان.

مەحوی، م، ٢٠١٤، مۆدێل و مۆدێلەکانی ڕێزمان، سلێمانی: مەڵبەندی کوردۆلۆجی.

ئەحمەد، ن، ع، ٢٠٠٩، بە بەرهەمی لە مۆرفۆلۆژیی کوردیدا، نامەی ماستەر، زانکۆی سلێمانی.

ئەمین، ع، م، ئەمین، هـ، چ، ٢٠٢١، زمانی یاسا لە فەرهەنگی کوردیدا، سلێمانی: لە بڵاوکراوەکانی دەزگای خانی و ریکخراوی مارگرێت.

ئەمین، هـ، چ، ٢٠١٥، داڕشتەی زمانی یاسایی لە زمانی کوردیدا، نامەی ماستەر، زانکۆی سۆران.

ئەمین، و.،عـ. ٢٠٠٤، ئاسۆیەکی تری زمانەوانی، هەولێر: چاپی یەکەم.

بڕیار و نوسراوەکانی دادگای پێداچونەوە ژمارە ٧٢/٢٠١٩ لە ٢٣/٢/٢٠١٢ و دادگای ٣ سلێمانی ژمارە ٣١٤٠/ب/٢٠١٩ لە ٤/٤/٢٠١٢

دەستوری عێراق، ٢٠٠٥.

وەقایعی کوردستان، ٢٠١٢، بەشی یەکەم، خانەی ئەربیل بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، هەولێر.

یاسا و بڕیارەکانی پەرلەمانی کوردستان، ٢٠٠٨، چاپی یەکەم، بەرگی یەکەم، بڵاوکراوەکانی پەرلەمانی کوردستان.

یاسا و بڕیارەکانی پەرلەمانی کوردستان، ٢٠١٤، چاپی یەکەم، بەرگی شازدەهەم.

Katmab, F. & Tonman, j. 2006, Morphology, second Edition, Palgrave Macmillmn.

Tiersma Peter M., and Solan Lawrwnce M., 2012, The oxford Handbook of Language and Law, oxford university Press.