شیكردنەوەی تایبەتمەنديیە هایدرۆمۆرفۆمەتری ئاوەزێڵی ڕووباری بازیان لێکۆڵینەوەیەکی جیۆمۆرفۆلۆجی
محتوى المقالة الرئيسي
الملخص
جیۆمۆرفۆلۆجیا وەک لقێکی جوگرافیای سروشتی، زۆر گرنگی بە ئاوەزێڵی ڕوبارەکان دەدات وەک یەکەیەکی سروشتی تەواو لە کردارەکان و شێوەکان ھەموو ئەو گۆڕانکاریانەی بەسەریاندا ڕودەدات دەکۆڵێتەوە، جگە لەمانە لە تایبەتمەنديیە ھایدرۆلۆجییەکانی ئاوزێڵەکان دەکۆڵێتەوە, وەک دەستنیشانکردنی بڕو خێرايی لە بەرڕۆیشتنی ئاوی ڕوبارەکان کە کاریگەریی لەسەر دەرکەوتنی چەند شێوەیەکی جیۆمۆرفۆلۆجی ھەیە. ئاوه‌زێڵی ڕوباری بازیان ده‌كه‌وێته نێوان ههردوبازنهی پانی (٠٠':٢٧":٣٥°ـــ٠٠' : ٤٣":٣٥°) ی باكوری هه‌ردو هێڵی درێژی (٤٠' : ٥٧" : ٤٤° ــــ ٤٠' : ١٨": ٤٥°) ى خۆرهه‌ڵات، كە دەکەوێتە باشوری خۆرئاوای شاری سلێمانی، ڕوبەرەکەی دەگاتە (٣٥٧.٨٧کم٢) کە ڕێژەی (٢.٥%) کۆی گشتی ڕوبەری پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت، درێژییەكەی (٣٧.٥٨ کم)، لە (٦) ئاوەزێڵی لاوەکی پێکھاتووە، لەڕوی جیۆلۆجیەوە پێکھاتەکانی جیۆلۆجی ناوچەی لێکۆڵینەوە ھەموویان دەگەرێتەوە بۆسەردەمی (سێیەم و چوارەم)، لەڕوی ئاووھەوایشەوە ناوچەکە دەکەوێتە سنوری ئاووھەوای دەریای ناوەراست ھاوینی وشک وگەرمە و زستانی سارد و باراناوییە بڕی بارانی ساڵانە لە وێستگەی بازیان (٦٣٤.٨ ملم) و تێکرای پلەی گەرمی ساڵانەی ناوچەی لێکۆڵینەوە ( ١٧.٣) سەدی، ناوچەكە لەڕوی بەرزونزمییەوە ھەمەچەشنەیەو بەرزونزمیی جیاجیای تێدا بەدیدەکرێت، بەجۆرک بەرزترین لوتکە لە ئاوەزێڵەکە (١٤٢٩م) ە، دەکەوێتە زنجیرە چیای ھەنجیرە،و ھێڵی کەنتۆریی (٦٢٧م) بە نزمترین خاڵی ئاوەزێڵەکە دادەنرێت. هەروەها بۆدۆزینەوەی قەبارەی داهاتی ئاوی ڕۆیشتوی ساڵانەی ناوچەكە توێژەر هاوكێشەی بێركلی بەكارهێناوە، بەوپێیەش بڕەكەی دەگاتە (٠.٦٢٨ملیار م٣) و ماوەی كۆبۆوە دەگاتە (١.٣خولەك/ كاتژمێر)، بەهای ماوەی وەڵامدانەوەی ئاویش دەگاتە (١.١٦خولەك/كاتژمێر) بەهای هاوكۆڵكەی لافاویش لە حەوزی بازیان (٠.٤٢).
التنزيلات
تفاصيل المقالة
هذا العمل مرخص بموجب Creative Commons Attribution-NonCommercial-NoDerivatives 4.0 International License.
المراجع
ابراهیم، يادگارمصطفى ، 2015، جیمۆرفۆلۆجیای ئاوه‌زێڵی ڕووباری قه‌ندیل و به‌كارهێنانی، نامه‌ی ماسته‌ر، بڵاونه‌كراوه، زانكۆی صلاح ا‌لدین. برایم، سەرباز حولا، 2021، مەترسییە جیمۆرفۆلۆجییەكانی ئاوەزێڵی ڕووباری بەستەسێن وكاریگەریان لەسەربەكارهێنانی زەوی، نامەی ماستەر، بڵاونەكراوە ، فاكەڵتی ئاداب ، زانكۆی سۆران.
حمـــد، نالى جواد، 2013، التباين الجيمورفولوجية في حوض وادى (هيزۆپ) باستخدام نظم المعلومات الجغرافية GIS وبيانات التحسس النائي ، أطروحة دكتوراه ، غير منشورة ، كلية التربية ،جامعة كوية .
حــمه أمین، هێمن كمال، 2019، ئاوه‌زێڵی ڕووباری تەوێڵە، گۆڤاری زانكۆی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه، ژماره (5 ) .
حــمه أمین، هێمن كمال و ئه‌وانی تر، 2020، ئاوه‌زێڵی دۆڵی سه‌رگه‌ت (لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مۆرفۆمه‌تری)، گۆڤاری زانكۆی هه‌ڵه‌بجه، ژماره (5).
حــمهأمین، ئومێد جمه باقی، 2013، جیمۆرفۆلۆجیای ئاوه‌زێڵی ڕووباری زهڵـــم و ههڵسهنگاندنـــی بەكارهێنانەكانی، نامه‌ی ماسته‌ر، بڵاونه‌كراوه، زانكۆی سلێمانی .
حـــــهمــهد، نالی جه‌واد، 2008، خه‌سڵه‌ته سروشتیه‌كانی هه‌رێمی چیاكان له‌پارێزگای هه‌ولێرو گیروگرفته ژینگه‌ییه‌كان، نامه‌ی ماسته‌ر، بڵاونه‌كراوه ، فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده، زانكۆی كۆیه.
خـــضر، به‌ختیار عثـــمان، 2017، جــیۆمۆرفۆلۆجیای ئاوهزێـــڵی ڕووبــاری هه‌ڵشۆو چۆنیه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌كارهێنانی، نامه‌ی ماسته‌ر، بڵاونه‌كراوه، زانكۆی ڕاپه‌رین .
الدلیمی، خلف حسین، 2021، جیمۆرفۆلۆجیای كرداری، وه‌رگێرانی: هێمن كمال حمه أمین و ئوسامه ئه‌شره‌ف محمد، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی نارین .
ده‌روێش، عزالدین جمعه‌و ئه‌وانیتر، 2019، شیكردنه‌وه‌ی تابیهتمهندیه هایدرۆمۆرفۆمهتریهكانی ئاوه‌زێڵه به‌نداوی دێوانه وكاریگه‌ری دروست بوونی دیاریده‌ی لافاو له وه‌رزی باران باریندا، به به‌كارهێنانی سیسته‌می زانیاری (GIS)، گۆڤاری زانكۆی گه‌رمیان، ژماره (4).
دەروێش، عزالدین جمعەو ئەوانیتر،2016 تایبەتمەندییە مۆرفۆمەترییەكانی ئاوەزێڵی ژاراوە، گۆڤاری زانكۆی ڕاپەرین، VOL3.NO7.
سابیر، سایه سلام، 2014، شێوه‌كانی ڕووی زه‌وی ناوچه‌ی قه‌راغ و كارگهرییان له‌سه‌ر په‌ڕه‌پێدانی كشتوكاڵ، تێزی دكتۆرا، بڵاونه‌كراوه، زانكۆی سلێمانی .
سابیر، سایە سلام، 2006، خه‌سڵه‌ته‌كانی لێژی چیای هه‌یبه سوڵتان ومۆرفۆمهتری ئاوهزێڵهكانی، نامەی ماستەر، بڵاونه‌كراوه، فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده، زانكۆی كۆیه.
عبدالحسین،كاظم حسين، 2017، تحلیل مخاطرجیومورفولوجیة فی منطقة بنجوین، أطروحە دكتوراە، غیرمنشورة، جامعە مستنصریە،كلیةترببیة، قسم الجغرافیة .
عزیز، جوانرۆ ئازاد، 2017، جیمۆرفۆلۆجیای ئاوه‌زێڵی ڕووباری چهمهسوور و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بەكارهێنانی زه‌وی، نامه‌ی ماسته‌ر، بڵاونه‌كراوه، فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده، زانكۆی كۆیه .
قادر، محمد علی، 2013، نواندنی كارتۆگرافی تایبه‌تمه‌ندییه سروشتیه‌كانی قه‌زای ڕانیه به به‌كارهێنانی (GIS و RS) ، نامه‌ی ماسته‌ر، بڵاونه‌كراوه، كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان، زانكۆی سلێمانی .
مولود، هۆزان صادق، 2014، الأشكال الأرضية في منطقة سهل هريروأحواضها النهرية مع تطبيقاتها، رسالة ماستير (غير منشورة)، جامعة صلاح الدين، كلية أداب، اربيل.
Michel Meybeck,2001, Pamela Green, and Channels Vorosmarty, A New Typology for Mountain and other Relief Classes, Mountain Research and Development, Vol. 21, No, 1.
Horton, R. E. ,1932, Drainage-Basin Characteristics. In Transactions, American Geophysical Union Yoorhees ville, New York.
K.J. GRGORY, 1973, D.E Walling, Drainage Basin from and process (A Geomorphological approach), publisher Edward Arnold, London.
Kh. Abdulhadi, N., & Omer , L. . W. (2023). Assessment of Tourism Climate in Barzan District. Koya University Journal of Humanities and Social Sciences, 5(2), 149-160. https://doi.org/10.14500/kujhss.v5n2y2022.pp149-160
Jerry R. Miller et al, 1999, morphometric Assessment of Lithologic controls on Drainage basin Evolution in the Crawford upland, south- central Indiana, American journal of scicence F, VO290.