ئیسلامی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا (١٩٧٩-٢٠٠١) ڕەوتی مەکتەبی قورئان و دەعوەت و ئیسڵاح بە نموونە
محتوى المقالة الرئيسي
الملخص
ئەم توێژینەوەیە تاوتوێ کردنی ڕەوتی ئیسلامی سیاسییە لە ڕۆژهەلاتی کوردستان لە ماوەی ساڵانی ١٩٧٩-٢٠٠١. سەرەداوى بيرى مۆدێرنى ئيسلامى دەگەڕێتەوە بۆ كۆتايى سەدەى ١٩ى زايينى، كە عوسمانى و قاجارەكان، بە هۆى هاتنى ڕۆژئاواييەكان بۆ ڕۆژهەڵاتى ناڤين و دەسەڵاتى باڵاى سەربازييان، تووشى گرفتى قووڵ ببوون. ئەمەش وايكرد نەوەيەكى ڕيفۆرميست لەم دەوڵەتانەدا سەرهەڵبدەن، كە بيرييان لە سەركەوتنى ڕۆژئاواييەكان لە هەموو بوارەكاندا دەكردەوە، بۆ دەربازبوون لەو دۆخە دواكەوتوو و داتەپيوەى تێيدان. ئەم ڕيفۆرميستانە بە سەر دوو بەرە دابەش ببوون، يەكەميان: ئەو بيرمەندانەى كە ئايين و بيروباوەڕەكانيان بە هۆكارى سەرەكى دواكەوتوويى خۆيان دادەنا، كە ئەمانە زياتر ناسيۆناليستەكان بوون. دووەميان: ئەوانەى كە بۆ دەربازبوون لەم دۆخە سەرقاڵى گەڵاڵە كردنى بيرى مۆدێرنى ئيسلامى بوون، كە پێيان وابوو نەك ئايينى ئيسلام، بەڵكوو لادان لە پڕەنسيپى ئايينى ئيسلاميان وەك هۆكارى دواكەوتوويى شارستانييەتى ئيسلامى و باڵادەستى وڵاتانى ڕۆژئاوايى نيشان دەدا. بۆيەش پڕۆژەى چاكسازى ئايينييان بەرزكردەوە و ساڵی ١٩٢٨ یەكەم ڕێكخراوی ئیسلامی فێندەمێنتاڵ لە میسر بە ناوی ئیخوان ئەلموسلمین دامەزرا. ساڵى ١٩٧٩ کاتێک شۆڕشى گەلانى ئێران سەرکەوت لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان کۆمەڵێک بزووتنەوە و ڕێکخراوى ئايينی بە شێوەى ئاشکرا سەريان هەڵدا، کە بەشێکيان مەبەستيان هاوتەريبى بوو لەگەڵ سياسەتەکانى ئايەتوڵا خومەينى و بەشێکی دیکەشیان خۆيان لە ژێر چەترى ئيخوانى نێودەوڵەتى دەبينييەوە. میتۆدی توێژینەوەکە، ڕێبازی لێکۆڵینەوەی مێژووییانەیە لە ڕێگای چاوپێکەوتن و پشت بەستن بە سەرچاوە و زانیارییەکان لە کتێب و توێژینەوە زانستییەکانی پەیوەندیدار لەو بوارە. ئامانجی ئەم توێژینەوەیە: تيشک خستنەسەر مێژوو و پەيڕەو و پرۆگرام وئامانجى هەر يەک لە ڕێکخراوەکانى مەکتەبى قورئان، کە بە ڕەوتێکی کوردانە دانراوە، و ئيخوانييەکان کە لە ژێر کاريگەرى ئيخوانى جيهانى دابوون بە ناوى "جەماعەتى دەعوەت و ئيسلاح" چالاکیان دەکرد.
التنزيلات
تفاصيل المقالة
هذا العمل مرخص بموجب Creative Commons Attribution-NonCommercial-NoDerivatives 4.0 International License.
المراجع
آبراهاميان، يرواند، ١٣٩٨هـ.ش، ايران بين دو انقلاب، ت، احمد گل محمدى، محمد ابراهيم فتاحى،ليلايى، تهران، نشر نى.
اطلاعيە ٨ مادەاى احمد مفتى زادە، ٦/١٢/١٣٥٨هـ.ش، کرمانشاە.
امينى، حسن،١٣٨٤هـ.ش، انتساب پيشمرگان مسلمان بە کاک احمد مفتىزادە ڕا تکذيب ميکنم، مجلەى چشمانداز ايران، ويژنامە کردستان، ش٢.
بينندە، مسعود و نادرى، هيوا، ١٣٥٨هـ.ش، خەسار ناسى ڕەوتە ئيسلامييەکان لە کوردستان، مريوان، گۆڤارى زرێبار، ب.چ، ژ٦١-٦٢.
التکريتى، أسامة،٢٠٠٣، المراقب العام للإخوان المسلمين في العراق، برنامج بلا حدود، قناة الجزيرة، ١٤ مايو، تم الاسترجاع في ٢٩/٦/٢٠٢٢ من هذا الرابط https://ytube.io/3Y5j.
خسرو پناە، محمد حسين، ٢٠٢١، خدا پرستان سوسياليست، تهران، چاپ شوميز.
خلخالى، صادق، ١٣٧٩هـ.ش، ايام انزوا خاطرات آيت اللە خلخالى، تهران، نشر سايە، ج٢، چ١.
خوشحاڵى، بێهزاد، ٢٠١٤ وردەکارييەکانى شەڕى سێ مانگەى کوردستان، ڕێکەوتی ٢٢/٦/٢٠٢٢ لەم بەستەرە وەرگیراوە https://bityl.co/FXzL
دلاويز، على، ١٣٨٥هـ.ش، احزاب و سازمانهاى اسلامى در کردستان ١٩٧٨-٢٠٠٦، مريوان، مجلە زريبار، ش ٦١-٦٢.
روزنامە اطلاعات، ١٣٥٨هـ.ش، شمارە ١٥٩٣٣.
رۆچنە ،١٣٩٣ه.ش، خاڵە هاوبەشەکانى مەکتەبى قورئان و کۆمارى ئيسلامى، ڕێکەوتی ٩/٧/٢٠٢٢ لەم بەستەرە وەرگیراوە https://bityl.co/FY1a
رەحمانى، سيد عەلى، ٢٠٠٥، بەشێک لە بيرەوەرييە تاڵ و شيرينەکانى ژيانم، سلێمانى، چاپخانەى ڕوون.
سايت ڕسمى دعوت و اصلاح ايران، بەردەستە لەم بەستەرە ڕێکەوتی ١٢/٨/٢٠٢٢ لەم بەستەرە وەرگیراوەhttps://bityl.co/FY1T .
ستار، سنۆبەر سەردار، ٢٠٢١ ڕەوتى ئيسلامى سياسى لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان (١٩٧٩-١٩٨٨) مەکتەبى قورئان و سازمانى خەبات بە نموونە، گوڤارى زانکۆى ڕاپەڕين، خولى هەشتەم، ژ٣
سخنرانى آيت اللە خمىينى،گرگان، ٢٤/١/١٣٦٠هـ.ش، سايت جامع امام خمينى، ڕێکەوتی ١٤/٨/٢٠٢٢ لەم بەستەرە وەرگیراوە https://bityl.co/FY1g
سنجابى، کريم، ١٣٦٨هـ.ش، اميدها و نااميدى ها، لندن، انتشارات جبهە مليون ايران، نشر کتاب،چ١.
سوبحانى، ناسر ،٢٠١٧، ويلايەت و ئيمامەت، و، بشير عيدالکريم ولى، هەڵەبجە، چاپخانەى هەژار.
سوبحانى، ناسر، ٢٠٠٦، بەندايەتى، سلێمانى، دەزگاى بەرهەم، چ٢.
سەيدى، هێمن، ٢٠١٩، کورد و ڕيفراندۆم لە ئێران، کوردستان ٢٤ ڕێکەوتی ١٦/٧/٢٠٢٢ لەم بەستەرە وەرگیراوە https://bityl.co/FY1z
عبدالعزيز، عمر، ٢٠١٧، پێگەى فەرموودە و حوجەتى سوننەت لاى عەلامە ناسرى سوبحانى، سلێمانى، ناوەندى سارا.
عيزەتيار، عەلى،٢٧١٩ ک، شۆڕشى کوردستان و بزووتنەوەى مەکتەبى قورئان، و، ڕەزا فتح اللە نژاد، دەزگاى پەروەردە و لێکۆڵينەوەى حيزبى دێموکراتى کوردستانى ئێران، گۆڤارى تيشک، ساڵى بيست و يەکەم ژ:٥٤.
کديور،محسن،١٣٩٧هـ.ش، جفاى جمهورى اسلامى بە احمد مفتى زادە، مقالە، ڕێکەوتی ١٦/٨/٢٠٢٢ لەم بەستەرە وەرگیراوە https://bityl.co/FY29
کۆمەڵێک نووسەر، ٢٠١٥، سوننەکانى ئێران، و، بەرزانى مەلاتەها، سلێمانى، حەمدى، چ١.
گلزار ڕاغب، کيانوش،١٣٩٧هـ.ش، عصرهاى کريسکان، تهران، سورەنهر.
گەوهەرى، حاميد، ب.س، چەککردنى سەربازگەى مەهاباد ١٩٧٩، سويد، ئۆپسالا، نينا.
مفتى زادە، احمد ، ١٣٥٩هـ.ش، دربارە کردستان، سنندج، نور.
مفتى زادە، احمد،١٣٧٣هـ.ش، اجمالى از نام هاى کاک احمد،. سنندج، ب.چ.
موفيدى، صباح، ٢٠١٧، کاريگەريى بزاڤى ئيسلامى لە کوردستانى ڕۆژهەڵات، ڕێکەوتی ٣/٨/٢٠٢٢ لەم بەستەرە وەرگیراوە https://bityl.co/FY2O.
موکرى، ڕزگار، ٢٧١٩ ک، مەکتەبى قورئان بەرانبەر گوتارى نەتەوەيى لە چوارچێوەى ئيسلامى سياسى هاوچەرخدا، دەزگاى پەروەردە و لێکۆڵينەوەى حيزبى دێمەکراتى کوردستانى ئێران، گۆڤارى تيشک، ساڵى بيست و يەکەم، ژ ٥٤.
ميرزادە، وحيد، ٢٠٠٤، تداوم حيات سياسى در اختناق، تهران، انتشارات سلک.
ميرسليم، مصطفى١٣٩٨هـ.ش، ڕوايت مصطفى ميرسليم از ڕوزهاى نخست انقلاب، ڕوزنامە همشهرى، تهران، چاپ همشهرى، سال بیست و هشتم، ش ٧٩٠٤.
مەحمود، هۆشمەند عەلى، ٢٠٠٧، عەبدولرەحمانى قاسملوو، ژيان و ڕۆڵى لە بزووتنەوەى ڕزگارى خوازى کورد (١٩٣٠-١٩٨٩)، هەولێر، شەهاب.
مەحمود، هۆشمەند عەلى،٢٠١٢، ڕۆژهەڵاتى کوردستان لێکۆڵينەوەيەک لە بزووتنەوەى ڕزگارى خوازى کورد (١٩٧٩-١٩٨٩)، هەولێر، شەهاب.
نامە بە احمد مفتى زادە و اعزام آقاى نوورى بە کردستان، ٣٠/١١/١٣٥٧هـ.ش، ڕێکەوتی٢٩/٦/٢٠٢٢ لەم بەستەرە وەرگیراوە https://bit.ly/3whYldp .
نصر، ولى، ١٩٦٦، مودودى و ايجاد تجديد حيات اسلامى، بريتانيا، آکسفورد.
نورى پور، عبداللـە، ١٣٩٩هـ.ش، او يک دسمال سرخ بود، تهران، انتشارات سورەمهر.
وتووێژ لەگەڵ دکتۆر کەماڵ سولەيمانى، ٢٤/٨/٢٠٢٢، شارەزاى ئيسلامى سياسى.
وتووێژ لەگەڵ مامۆستا حەسەن واژى، ٢٧/٧/٢٠٢٢، شارەزاى ئيسلامى سياسى و نەريتى.
وتووێژ لەگەڵ ئاگرى ئيسماعيل نژاد، ١٣/٨/٢٠٢٢، شارەزاى ئيسلامى سياسى و ڕەوتەکانى ئيسلامى سياسى لە ڕۆژهەڵات.
وتووێژ لەگەڵ ئالان زاگرۆس،١٦/٧/٢٠٢٢، شارەزاى ئيسلامى سياسى شيعە و سوننە.
ئەلياس، بابان، ٢٧١٩ ک، ئاۆڕدانەوەيەک لە سەەرهەڵدانى ئيسلامى سياسى لە پارچەکانى کوردستان، گۆڤارى تيشک، بلاوکراوەکانى دەزگاى پەروەردەى حيزبى دێمەکراتى کوردستانى ئێران، ساڵى بيست و يەکەم، ژ ٥٤.