ژنبوون له‌ نێوان هۆشیاربه‌خۆبوون و ویستی یه‌كسانیدا به‌ نموونه‌ی شیعره‌كانی زه‌ینه‌ب خادم سوجاده

محتوى المقالة الرئيسي

Mahabad A. Mohammad

الملخص

ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌‌ به‌ ناونیشانی ( ژنبوون له‌ نێوان هۆشیاربه‌خۆبوون و ویستی یه‌كسانیدا) ، لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی ئۆنتۆلۆجییه‌ بۆ تێڕامان له‌ پرسی ژن و تێگه‌یشتن له‌ بنه‌مای بیركردنه‌وه‌ی ژن. ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ رۆڵی له‌ تێڕامانی ژنێتی ژن هه‌یه‌ له‌ ناسینی خۆیدا له‌لایه‌ك و رۆڵی له‌ ره‌نگرێژكردنی  تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵگه‌ و ئه‌وانی تریشدا هه‌یه‌ له‌ بینین و پیناسه‌كردنی ژن له‌ دیدی ئه‌وانی تردا. لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ دووبه‌ش، هه‌ر به‌شه‌ش چه‌ندین بابه‌ت ده‌گرێته‌خۆی. له‌ به‌شی یه‌كه‌مدا كورته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ زه‌مینه‌ی دروستبوونی بزووتنه‌وه‌ی فێمینیزم ده‌خرێته‌ڕوو. دواتر باس له‌ ویستی یه‌كسانی و دیدی شه‌پۆڵه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌ ده‌كرێت. هه‌وڵی خستنه‌رووی ئه‌و لێكدژییه‌ فكرییانه‌ ده‌درێت، كه‌ له‌ تێگه‌یشتنی رۆشنبیری مۆدێڕندا هه‌یه‌ بۆ پرسی ژن، تاوه‌كو ژنیش وه‌ك دانه‌یه‌كی ناو سیسته‌مه‌ تازه‌كه‌،‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه‌ ئابووری و پیشه‌سازی و كلتووری و سیاسییه‌ی مۆدێرنیزم سنووره‌كانی ده‌كێشێت، یه‌كڕاست و ته‌بابێته‌وه‌. به‌شی دووه‌می لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ته‌رخانكراوه‌ بۆ شیكردنه‌وه‌ی فیكری شیعره‌كانی زه‌ینه‌ب خان و تێگه‌یشتن له‌و هۆشیارییه‌ عه‌قڵییه‌ی له‌ بیركردنه‌وه‌ی شاعیردا هه‌یه‌، بۆ تێگه‌یشتن له‌ ژنێتی ژن و له‌ ئه‌ویتری ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر،  كه‌ له‌ كرۆكدا جیاوازه‌ له‌و ئاگاییه‌ واقیعییه‌ هه‌سته‌كی و ماددییه‌ی، له‌ بیركردنه‌وه‌ی گشتی و رۆشنبیری بزووتنه‌وه‌ی مێناسیدا هه‌یه‌. پرسەکانی ئەم توێژینەوەیە لەوەدا خۆیان دەبیننەوە،‌ کە بوونی ژن ده‌خاته‌ كوێی ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ی‌‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌ویتری پیاودا رایده‌گرێت؟ تێگه‌یشتن له‌ بنه‌مای ئه‌م هۆشیارییه‌ گریمانه‌یه‌كی تری ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ ده‌خاته‌ سه‌رپێ كه‌ رووی له‌ شیعره‌كانی (زه‌ینه‌ب خادم سه‌جاده‌)یه‌، به‌وه‌ی بنه‌مای فكری شیعره‌كان و ئه‌م هۆشیارییه‌ی شیعرییه‌تی شیعره‌كان ره‌نگرێژ ده‌كات، ئایا هه‌مان ئه‌و هۆشیارییه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌رده‌مه‌ مۆدێرنه‌كه‌دا بۆ ژن له‌ ئارادایه‌؟ یان هۆشیارییه‌كی بنه‌ڕه‌تیتره‌، جیاواز له‌م هۆشیارییه‌ی كه‌ هه‌یه‌. ئایا ژن نیوه‌ی كۆمه‌ڵه‌؟ بنه‌مای ئه‌م گوتنه‌ سه‌رچاوه‌ له‌ چییه‌وه‌ ده‌گرێت؟ ده‌نگی ژن به‌ چی له‌ ده‌نگی بیركردنه‌وه‌ی ژنێكی تر جیاده‌بێته‌وه‌؟

التنزيلات

بيانات التنزيل غير متوفرة بعد.

تفاصيل المقالة

كيفية الاقتباس
Mohammad, M. A. (2024) "ژنبوون له‌ نێوان هۆشیاربه‌خۆبوون و ویستی یه‌كسانیدا به‌ نموونه‌ی شیعره‌كانی زه‌ینه‌ب خادم سوجاده", مجلة جامعة كويه للعلوم الإنسانية والاجتماعية, 7(1), ص 9-27. doi: 10.14500/kujhss.v7n1y2024.pp9-27.
القسم
Articles
السيرة الشخصية للمؤلف

Mahabad A. Mohammad، بەشی کوردی، فەکەڵتی پەروەردە، زانکۆی کۆیە، هەرێمی کوردستان، عێراق

My name is Mahabad Azad Mohammad. I am a Lecturer teaching in the Department of Kurdish Language, Faculty of Education at Koya University, Kurdistan Region, F.R. Iraq.

I have a B.Sc. degree in Kurdish Language and Literature, M.A. degree in Kurdish Literature and a Ph.D. degree in Philosophy of Literature. I am a member of Malay Gawra Research Center at Koya University.

My research interest includes Kurdish literature, Philosophy of Literature.

المراجع

حه‌مه‌، ئه‌ڤین ئاسۆس، 2013 ، فیمینیزم له‌ چیرۆكه‌كانی شێرزاد حه‌سه‌ن دا، نامه‌ی ماسته‌ر، زانكۆی سلێمانی.

خادم سوجاده‌، زه‌ینه‌ب مه‌لا ره‌ئووفه ‌فه‌ندی ، 2018، دیوانی زه‌ینه‌ب خان ، پێداچوونه‌وه‌ و رێكخستن: عه‌بدوڵا زه‌نگه‌نه‌، چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات، چ1، هه‌ولێر.

خادم سوجاده‌، مه‌لاره‌ئوف، 2021، دیوانی ره‌ئوف، ساغكردنه‌وه‌: د. كه‌مال غه‌مبار، چاپخانه‌ی فێربوون، چ1،هه‌ولێر.

دیبۆڤار ، سیمۆن، 2021 ، ره‌گه‌زی دووه‌م، و: كارزان كاوسێن، ژیار سابیر، كارزان غه‌فوور، ده‌زگای ئایدیا، چ1، سلێمانی.

مه‌زهه‌ر، كه‌مال، 2008 ، ئافره‌ت له‌ مێژوودا، ، I.S.B.N-91-972491-1-4، Innom historja

موفتی، عوسمان ره‌شاد ،2020. زه‌ینه‌ب خان و چه‌ند بیره‌وه‌رییه‌ك ، چ 1، چاپخانه‌ی ماد، هه‌ولێر.

وولف ، فرجینیا ، 2009 ، غرفة تخص المرء وحده ، ترجمة: سمية رمضان، مكتبة مدبولي، القاهرة.

كولمار ، ويندى ، فرانسيس بارتكوفيسكي ، 2010 النظرية النسوية، ترجمة: عماد ابراهيم, الأهلية للنشر والتوزيع، ط 1، بيروت.

رودگر، نرجس، 2019 فیمینزم ( الحركة النسوية ) – مفهومها، اصولها النظرية وتياراتها الاجتماعية، ترجمة: هبة ضافر، العتبة العباسية، ، ط1 ، بيروت- لبنان.

جامبل ، سارة ، 2002 ،النسویة و مابعد النسوية ، ترجمة: احمد الشامي ، المجلس الاعلي الثقافة، ط1، ، القاهرة.

. Was ist Aufklärung?l. Herstellung und Vefrlag: CreateSpace,North Charleston Immanuel . 2016 Kant

Wollstonecraft, Mary: 2008 https://d-nb.info/989082733/04