شیكردنه‌وه‌یه‌كی جوگرافی بۆ گۆڕانه‌كانی به‌كارهێنانی زه‌وی له شاری بنه‌سڵاوه
##plugins.themes.bootstrap3.article.main##
پوختە
شار، ئەم شوێنەیە کە سەرچاوەى دابینکردنى پێداویستییەکانى مرۆڤە، مرۆڤیش ڕێکخەرى شێوازەکانى بەکارهێنانى زەوییە لە ناو شاردا. هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی نیشتەجێبون له هه‌مو شاره‌كانی وڵاته پێشكه‌وتو و تازه گه‌شه‌كردووه‌كان ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌مه. ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه كه شار له ئه‌نجامی گه‌شه‌ی خێرای دانیشتوان زیاد ده‌كات، ده‌بێته هۆی زیاتر به‌رزبونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر زه‌وی. ئامانجی ئه‌م توێژینەوە‌یه بریتییه له دیاریكردنی ئاستی گۆڕانی به‌كارهێنانی زه‌وی له شاری بنه‌سڵاوه. ئه‌م توێژینەوە‌یه پشتی به میتۆدی مۆرفۆلۆجی و میتۆدی شیکارى و میتۆدى مێژویى به‌ستووه، به‌مه‌به‌ستی پێكانی ئامانجه‌كان، پلانی توێژینەوە به‌م شێوه‌یه دابه‌ش كراوه 1: چوارچێوه‌ی تیۆریی توێژینەوە، (توێژینەوە‌كانی پێشوتر و ناساندنی ناوچه‌ی توێژینەوە). 2: قۆناغه‌كانی مۆرفۆلۆجیی شاری بنه‌سڵاوه. 3: پێوانی گۆڕانی به‌كارهێنانی زه‌وی. دواتر توێژینەوە‌كه چه‌ند ئه‌نجام و ڕاسپارده‌یه‌ك ده‌خاته ڕو. گرنگترین ئه‌نجامه‌كان بریتین له هه‌ڵكه‌وته‌ی شوێنی جوگرافیی شاری بنه‌سڵاوه و هه‌رزانیی نرخی زه‌وی، هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ زیادبونی ژماره‌ی دانیشتوان و گۆڕانی به‌كارهێنانی زه‌وی. به‌درێژاییی قۆناغه مۆرفۆلۆجییه‌كان به‌كارهێنانی زەویی نیشتەجێبون زۆرترین ڕوبه‌ری داگیركردووه، به‌جۆرێك له (171.21) هكتاره‌وه زیادی كردووه بۆ (612.51)هكتار له كۆتاییی قۆناغی مۆرفۆلۆجیی سێیه‌م، له هه‌مو قۆناغه مۆرفۆلۆجیه‌كانی گۆڕانی به‌كارهێنانی زه‌وی، له‌سه‌رجه‌م به‌كارهێنانه‌كانی زه‌وی ڕویداوه. هه‌روه‌ها دیارترین ڕاسپارده‌كان بریتیه له خزمه‌تگوزاریی زیاتر پێشكه‌ش به دانیشتوانی شاره‌كه بكرێت، له هه‌مو لایه‌نه‌كان. به‌شێوه‌یه‌كی پلانداڕێژراو و بەگوێره‌ی پێوه‌ره جیهانییه‌كان، خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌سه‌ر شاره‌كه‌دا بڵاوبكرێنه‌وه.
##plugins.generic.usageStats.downloads##
##plugins.themes.bootstrap3.article.details##
سەرچاوەکان
عبدالرحمن و خؤشناو, سردار محمد, هوشیار محمدامین (٢٠١٠). الاطلس السیاحى الأقلیم کوردستان العراق (الاثار و السیاحیة)، مطبعة تینوس، أربیل.
الجنابى, صلاح حميد(1987)، جغرافية الحضر اسس وتطبيقات، مطبعة جامعة الموصل، الموصل.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی پلاندانان، ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاماری هه‌ولێر، وێنه‌ی ئاسمانیی Quick bird (یه‌ك مه‌تر)، ساڵی 2023.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی بنه‌سڵاوه، هۆبه‌ی كارگێڕی، 2023.
حداد، هاشم یاسین و محمود، كامران ولی، ئه‌تڵه‌سی پارێزگای هه‌ولێر،چ2، چاپخانه‌ی شه‌هاب، هه‌ولێر، 2011، ل9.
القصاب، إبراهیم و أخرون(1987)، أطلس العراق التعلیمي, مطبعة جامعة الموصل, الموصل.
الجابری، مظفر علی(1986)، التخطیط الحضری، دار الكتب للطباعة و النشر، جامعة الموصل، الموصل.
الدلیمي, خلف حسین علی(2015) ، تخطیط المدن: نظریات-أسالیب-معاییر-تقنیات، دارصفاء للنشر والطبع، عمان.
صفر، زین العابدین علی(2015)، تخطیط المدن أسس ومفاهیم وتطبیقات، دار الوضاح للنشر، عمان.
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز/ خدر, نجات مامند, دانيشتوى ڕه‌سه‌نی بنه‌سڵاوه، (10/3/2024).
نه‌قشبه‌ندی، ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین(2013)، توێژینەوە كوردستانییه‌كان، چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری، هه‌ولێر.
أحمد، كامه‌ران نه‌وزاد، به‌ڕێوه‌به‌ری موڵكایه‌تی له شاره‌وانیی بنه‌سڵاوه، (23/2/2024)
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز/ یونس، محمد شێروان 21/2/2024، فه‌رمانبه‌ر له به‌شی كارگێڕیی شاره‌وانیی بنه‌سڵاوه.
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز/ عبدالغفور، كاروان محمد، فه‌رمانبه‌ر له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی بنه‌سڵاوه، 21/2/2024)
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز/ (هیمداد، قاره‌مان عبدالله 23/2/2024)، فه‌رمانبه‌ر له فه‌رمانگه‌ی ئه‌وقافی بنه‌سڵاوه.
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز/ (عبدالكریم، به‌درخان محمد 23/2/2024) به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی له قائیمقامیه‌تی بنه‌سڵاوه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی بنه‌سڵاوه، 3/3/2024 ژوری بازرگانی و خزمه‌تگوزاری، داتای بڵاونه‌كراوه.
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز/ دلێر، كامه‌ران محمد، فه‌رمانبه‌ر له فه‌رمانگه‌ی ئه‌وقافی بنه‌سڵاوه، 24/2/2024)
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز/ گه‌ڕه‌سۆری، نه‌وشێروان، 24/2/2024.
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز/ (حمد, 24/2/2024) فه‌رمانبه‌ر له سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی بنه‌سڵاوه، هۆبه‌ی كارگێڕی.
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز/ ڕێبوار، دلاوه‌ر عبدالله(24/2/2024)، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی له فه‌رمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی بنه‌سڵاوه.