پەسنکردنی ئەسپێکت و لێکچوون و جیاوازیی لەگەڵ تێنس و مود لە زمانی کوردیدا
:
https://doi.org/10.14500/kujhss.v8n2y2025.pp48-58:
کاتیگۆری،" ; (هێڵکە تێنس،" ; (هێڵکە ئەسپێکت،" ; (هێڵکە مود،" ; (هێڵکە بارودۆخپوختە
ئەم توێژینەوەیە بۆ کاتیگۆریی ئەسپێکت، یا جەختکردنەوەی باری سەرنج لە بارودۆخی دەربڕاو، هەروەها لێکچوون و جیاوازیی لەگەڵ تێنس و مود تەرخانکراوە، واتە خستنەڕووی لایەنی ڕێزمانی و بونیاتی واتایی "ئەسپێکت" لە زمانی کوردیدایە، لە ئەم پێناوەشدا زۆر لایەن و بابەت دەبنە كەرەستەی توێژینەوەكە، تاوەکو پشتبەست بە یاسا جیهانییەکان جەخت لە لایەنی مۆررفۆلۆژیکەڵی/ وشەسازییانە، سینتاكتیكی و واتایی کاتیگۆریی ئەسپێکت بكرێتەوە، چونکە كوردی زمانێكی تێنسییە وەك ئەوەی ئەسپێكتی بێت، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت، ئەسپێكتی نییە، بەڵكو ئەوە ڕاستییەکە و یەکلاکراوەتەوە. هۆی هەڵبژاردنی ئەم ناونیشانە ئەوەیە، کە ئەمڕۆ زمانەکان شیدەکرێنەوە و پەسندەکرێن، تا توخم و دروستەی کردارەکانیان بخرێتەڕوو، بەڵام باسکردن لە ئەسپێکتی کوردی لە توێژینەوەی سەربەخۆدا دەگمەنە، بۆیە ئەنجامدانی ئەم کارە، لەگەڵ هەندێک بابەتی نزیکی دیکەدا بە پێویست زانرا. بۆ ئەنجامدانی ئەم توێژینەوە و گەیشتن بە ئەنجامە دیاریکراوەکان ڕێبازی نوسینەوەی (پەسنیی شیکارانە) پەیڕەوکراوە، هەروەها بۆ دەستەبەرکردنی سەرجەمی كەرەستە و نموونە بەكارهاتووەکانیش سوود لە زمانی ئاخاوتنی ڕۆژانەی قسەپێکەرانی (زمانی کوردی ــ زاری نێوەڕاست ــ شێوەزاری سلێمانی)، لەگەڵ سەرچاوە بەکارهاتووەکانی ئەنجامدانی کارەکە وەرگیراوە. دروستەی پار و بابەتەکانیشی، جگە لە پێشەکی، کە دەستپێکێکە بۆ چوونە نێو باسەکەوە، بەسەر سێ پاردا دابەشکراوە: لە پاری یەکهەمدا سەرەتایەک دەربارەی ئەسپێکت و بنەماکانی کارکردنی باسکراوە. پاری دوهەم: بۆ دروستەی ئەسپێکت و چەند بنەمایەکی دیکەی تایبەتکراوە، لە پاری سێهەم و کۆتاییشدا لێکچوون و جیاوازیی ئەسپێکت لەگەڵ تێنس و موددا نیشاندراوە، لە دوا پەڕەکانیشدا ئەنجامە بەدەستهاتووەکان و سەرچاوەکان خراونەتەڕوو.
Downloads
سەرچاوەکان
ئەحمەد، مەحموود فەتخوڵڵا و حەمەئەمین، خۆشناو عەزیز حەمەئەمین (٢٠١٨). پڕۆگرێسڤ لە زمانی کوردیدا، بە بەراوردی زمانەکانی تری وەک ئینگلیزی و فارسی، گۆڤاری زانکۆی گەرمیان، Vol. (5)، No. (1)، زانکۆی گەرمیان، کەلار.
حەمەئەمین، خۆشناو عەزیز و ئەحمەد، مەحموود فەتخوڵڵا (٢٠١٩). کارە ئەسپێکتییەکان لە زمانی کوردیدا، گۆڤاری زانکۆی گەرمیان، Vol. (6)، No. (3)، زانکۆی گەرمیان، کەلار.
عەبوزێد، سانیا جەبار (٢٠١٢). ئەسپێکتن کاری ــ د کوردیا سەریدا، چاپا ئێکێ، چاپخانا خانی، سپیرێز، دهۆک.
قادر، ئەبوبەکر عومەر (٢٠٠٣). بەراودرێکی مۆرفۆسینتاکسی لە نێوان زمانی کوردی و فارسیدا، نامەی دکتۆرا، کۆلێژی زمان، زانکۆی سلێمانی، سلێمانی.
میراودەلی، کەمال (٢٠٠٧). فەرهەنگی ڕێزمانی کوردی، چاپی یەکەم، لە بڵاوکراوەکانی مەڵبەندی کوردۆلۆجی، چاپخانە (؟)، سلێمانی.
Asher, R. E. (1994). The Encyclpedia of Language and Lingustics, VI. Oxford: Pergamon Press.
Bache, C. (1982). Aspect and Akctionsart: Towards a SWmantic Distinction. Hornal of Linguistic 18, 57-72.
Bache, C. (1997). Thre Study of Aspect, Tense, and action. Peter Lang.
Comrie, B. (1976). Aspect: An Introduction to the Study of Verbal Aspect and Related Problem. Cambridge. Combridge Univesity Press.
Dahil, O. (1985). Tense and Aspect System. Oxfoerd and New Yor, Blackwell.
Forsyth. J. (1970). A Grammar of Aspect: Usage and Meaning in the Russian verb. Cambridge University Press, pp. xiii, 386.
Freed, A. F. (1979) The Semantics of English Aspectual Complementation. D. Rediel publishing Company, London : England.
Holt, J. (1943). Etudes d 'aspect, Universite d' Aarhus. Acta Jutlandia 15. Holvoet A. pp. 1 – 9.
Khomutova, Tamara N. (2014), Mood and Modality in Modern English, Docial and Behavioral Sciences 154.
Leech, G. (2006), A Glossary of English Grammar, Edinburgh University press.
Lyons, J. (1968). Introduction to Theoretical Linguistics. Cambridge: Cambridge Univesity.
Lyons, J. (1977). Semantics I-II. London, Cambridge & New Yourk: Cambridge Univesity Press.
Palmer F. R. (1986). Mood and Madality. Cambridge: Cambridge University Press.
Porzig, W. (1927). Zur Aktionsart indogermanischer prasensbildungen in indogermanische Forschungen. 45s. 152 ff.
Ross, John R. (1969). Auxiliaries as main verbs. In W. Todd (Ed.), Studies in philosophical linguistics (Series 1). Evanston, IL: Great Expectations Press.
Smith, C. S. (1983). A theory of Aspectual choice. Linguistic Society of America. Vol. 59, NO. S. pp. 479 – 501.
Downloads
بڵاو کرایەوە
چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
ژمارە
بەش
License
Copyright (c) 2025 Khoshnaw A. Hama Ameen

This work is licensed under a Creative Commons Attribution-NonCommercial-NoDerivatives 4.0 International License.