چه‌مكی ڕه‌خنه‌ی پراكیتكی له‌ ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیدا

##plugins.themes.bootstrap3.article.main##

كارزان كریم أمین
فوئاد ڕشید محمد

پوختە

پانتاییه‌كی فراوانی توێژینه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ییه‌كان، به‌ جێكردنه‌وه‌ و بانگه‌شه‌كردن بۆ ئه‌نجامدان و كاركردن له‌ چوارچێوه‌ی چه‌مكی ڕه‌خنه‌ی پراكتیكی ڕه‌نگرێژ كراون، به‌ڵام ئه‌م زاره‌وه‌یه‌، یه‌ك چه‌مك و بنه‌ما و مۆدێلی كارپێكراوی نییه‌، به‌ڵكو فۆرمی جیاواز، زه‌مینه‌سازی تیۆری، بونیاتی مه‌عریفی جودای هه‌یه‌، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌،خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌ییه‌ بۆ چۆنیه‌تی تێگه‌یشتن و ئاماده‌بوونی زاراوه‌ی ڕه‌خنه‌ی پراكتیكی له‌ گوتاری ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیدا، له‌م ڕووه‌وه‌، شرۆڤه‌ی جۆری چه‌مك و ناساندنی زاراوه‌كه‌ له‌ ناو ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی جیهانیدا ده‌كات، جه‌خت له‌ سه‌ر تیۆره‌ ڕه‌خنه‌ییه‌كه‌ی ی. ا، ڕیچاردز له‌ باره‌ی چه‌مك و ئامانج و بنه‌ماكانی ڕه‌خنه‌ی پراكتیكی ده‌كاته‌وه‌. له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه‌وه‌، شیكردنه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ چۆنیه‌تی ناونان و سازكردنی فۆرمی زاراوه‌كه‌ و چۆنه‌یتی تێگه‌یشتن و به‌كارهێنان و پراكتیزه‌كردنی له‌ هه‌ندێك له‌و كاره‌ ڕه‌خنه‌ییانه‌ی ناو ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیدا ده‌كات، كه‌ بانگه‌شه‌ی به‌كارهێنان و كاركردن به‌م چه‌مكه‌یان كردووه‌. له‌م ڕووه‌شه‌وه‌، له‌ سنوور و چوارچێوه‌ی ڕه‌خنه‌ی ڕه‌خنه‌وه‌، ساغكردنه‌وه و به‌دواداچوون‌ بۆ چۆنیه‌تی ئاماده‌بووون و كارپێكردنی زاراوه‌ی ڕه‌خنه‌ی پراكتیكی له‌ ناو كاره‌ ڕه‌خنه‌ییه‌كانی ڕه‌خنه‌گرانی كورددا ده‌كات. هۆكاری پشت تێگه‌یشتن و شێوازی كارپێكردنی زاراوه‌كه‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، هه‌موو ئه‌و فۆرم و ناونانانه‌ی به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌‌، كه‌ له‌ گوتاری ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیدا به‌ هاوواتای ڕه‌خنه‌ی پراكتیكی به‌كارهێنراون. له‌ پاڵ ئه‌م به‌كارهێنانانه‌‌شدا، زاڵی تێگه‌شتن و چه‌مكه‌ گشتییه‌كه‌ی ڕه‌خنه‌ی پراكتیكی، كه‌می بوونی تێگه‌یشتن و كاركردن له‌ چوارچێوه‌ی چه‌مكه‌ تایبه‌تییه‌كه‌ی ڕه‌خنه‌ی پراكتیكی به‌ تیۆر و ئارگومێنێكی تایبه‌ت شرۆڤه‌ی بۆ كراوه‌.

##plugins.generic.usageStats.downloads##

##plugins.generic.usageStats.noStats##

##plugins.themes.bootstrap3.article.details##

بەش
Articles
زانیاریی کەسیی نوسەر

كارزان كریم أمین , به‌شی زمانی كوردی، كۆلیژی زمان، زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین-هه‌ولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق

- له‌ سأڵانی 2003-2007دا، به‌كالۆریۆس له‌ زمان ئه‌ده‌بی كوردی به‌ پله‌ی یه‌كه‌م.

- له‌ ساڵانی 2007-2009دا، ماسته‌ر له‌ ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی به‌ پله‌ی نایاب.

- له‌ سألی 2022 دكتۆرا به‌ پله‌ی نایاب له‌ ڕه‌خنه‌ی كولتووری به‌راوردكاری له‌ په‌یمانگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست.

- له‌ ساڵی 2010اه‌وه‌ تاكو مامۆستایه‌ له‌ كۆلیژی زمانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر

فوئاد ڕشید محمد, بەشی زمانی کوردی، كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی، زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین-هه‌ولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق

پ.د.فواد رشید محمد -دكتۆرا ه‌ ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی-مامۆستای بابه‌تی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی (تیۆرو پراكتیك) له‌ زانكۆی سه‌لاحه‌دین -كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ره‌تی -له‌ زانكۆكانی هه‌ریمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی قوتابیانی خویندنی بالای كردووه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی هه‌ریمی كوردستان به‌شداری چه‌ندان كۆنگره‌ی زانستی زانكۆكانی كردووه‌ .

سەرچاوەکان

البصیر، كامل حسن عزيز (د.) (1983). ڕه‌خنه‌سازی، مێژوو و په‌یڕه‌وی كردن. به‌غدا: كۆری زانیاری عیراق.

حسێن، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر(پ. ی. د). (2022). ئه‌ده‌بیاتناسیی كاره‌كی. چاپی یه‌كه‌م. سلێمانی:_____.

سلیوه، هاوژین (پ. ی. د.). (2019). ڕه‌خنه‌ی پراكتیكی. چ2 ، ____: چاپخانه‌ی چوارچرا.

سه‌جادی، به‌ختیار (د.). (2022). فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی ڕه‌خنه‌یی (ئینگلیزی- كوردی – فارسی). چاپی سێیه‌م. هه‌ولێر: بڵاوكراوه‌كانی ماڵی وه‌فایی.

سه‌جادی، به‌ختیار و مه‌حموودی، محه‌مه‌د. (2002). فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی. سلێمانی: ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م.

عوسمان ره‌ئوف (د.). (2011). ئاسۆیه‌ك بۆڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی. به‌غدا: ده‌زگای رۆشنبیری و بلاوكردنه‌وه‌ی كوردی.

قه‌رداغی، عه‌تا. (2020). گه‌ڕان به‌دوای جوانییه‌كان له ‌رووبه‌ره‌ فه‌رامۆشكراوه‌كاندا. هه‌ولێر: به‌ڕێوه‌به‌راێتی ڕاگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ ولێر.

میراوده‌لی، كه‌مال (د.). (2021). شیعرناسیی به‌ شیعر. چاپی یه‌كه‌م. سۆران كتێبخانه‌ی مێخه‌ك و ئه‌كادیمیای فانی.

عبدالحمید، شاكر(د.). (2001). التفضیل الجمالى. الکویت: سلسلة عالم المعرفة.

عبدالله ،عدنان خالد. (1986). النقدالتطبيقي التحليلي، ط1. ،بغداد: دار الشؤون الثقافية.

وهبة ، مجدي. (1974). معجم مصطلحات الادب. بیروت: مكتبة لبنان.

Baldick, C. (2001).The Concise Oxford Dictionary of Literary Terms. Second edition. New York: Oxford University Press.

Barry, P. (2009). Beginning Theory: An Introduction to Literary and Cultural Theory. Manchester university press.

Bredin, H. (1986). IA Richards and The Philosophy of Practical criticism. Philosophy and literature, 10(1), 26-37.

Hartman, G. H. (1979). A Short History of Practical Criticism. New Literary History, 10(3), 495-509.

North, J. (2013). What’s “New Critical” about “Close Reading”?: I. A. Richards and His New Critical Reception. New Literary History, 44, 141 - 157.

Peck, J. & Coyle, M. (1995). Practical Criticism: How to Write A Critical Appreciation. New York: Palgrave Publishers.

Richards, I.A. (1930). Practical Criticism: a Study of Literary Judgment. London: Kegan Paul, Trench, Trubner & Co. Ltd.

West, D. (2017). Practical Criticism: An Early Experiment in Reader Response. Language and Literature, 26(2), 88-98.