A پێڕه‌وی ناوه‌وه‌ی بڕگه له زمانی كوردیدا
ده‌نگسازی
##semicolon##
https://doi.org/10.14500/kujhss.v8n2y2025.pp86-96##semicolon##
ده‌نگ##common.commaListSeparator## بزوێن##common.commaListSeparator## بڕگه##common.commaListSeparator## كورتیی##common.commaListSeparator## درێژییپوختە
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (پێڕەوی ناوەوەی بڕگە لە زمانی كوردیدا) یە، سنووری توێژینەوەكە لە چوارچێوەی دیالێكتی كرمانجی ناوەڕاست-شێوه‌زاری سلێمانیدایە، بۆیە نمونەی پێویست بە گوێرەی تەوەرەكانی بابەتەكە لە چوارچێوەی شێوه‌زاره‌كانی تری ئەم دیالێكتەدا، بەپێی ڕێبازی (سینكڕۆنی- شیكاریی) شرۆڤەكراوە، بە شێوەیەكی گشتی ئەوە دەخاتەڕوو، پێڕەوی ناوەوەی بڕگە ڕۆڵێكی گرنگ لە دەستنیشانكردنی ڕێژەی كورتی و درێژیی دەنگە ڤاوڵەكاندا دەبینێت، له نێوان گریمانه‌ی ڕۆڵی هێز و كاریگه‌ریی ده‌نگه كۆنسنانته‌كان، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە دەنگە ڤاوڵەكان لە ناوەوەی ده‌وروبه‌ر و دەرەوەی ده‌وروبه‌ردا تاقیبكرێنەوە، تاوەكو جیاوازی لە ڕێژەی كورتیی و درێژییاندا دەربكەوێت، بەمەش جیاوازی لە نێوان بچوكترین یەكەی دەنگی لە ناوەوەی ده‌وروبه‌ر و دەرەوەی ده‌وروبه‌ردا لە ئاستی فۆنۆلۆژیدا دەردەكەوێت، هه‌روه‌ها خستنه‌ڕووی ئاماری كورتی و درێژیی ده‌نگه ڤاوڵه‌كانی زمانی كوردی، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر شێوازی چاره‌سه‌ركردنی زۆربه‌ی كێشه ڕێنوسییه‌كانی زمانه‌كه‌مان ده‌بێت، لەم ڕووەوە توێژینەوەكە گرنگیی بەوە دەدات، ڕێژەی كورتی و درێژیی دەنگە ڤاوڵەكان، بە هۆی بەكارهێنانی بەرنامەی (praat)بخاتەڕوو، گرینگ‌ترین ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه بریتین له دەستنیشانكردنی ڕێژەی كورتی و درێژیی دەنگە ڤاوڵەكان، كه ڕۆلێكی گرنگ لە چارەسەركردنی كێشەی ڕێنوس لە زمانەكەماندا دەبینێت، بە تایبەتیش لە نوسینی یەك <و> و دوو <وو> و نوسینی یەك <یـ> و دوو <ییـ>دا، كە تەنیا بە گوێرەی فۆنۆتاكتیكی زمانەكەمان ئەم بابەتە یەكلایی دەكرێتەوە . له ناوه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ردا فۆنیم بچوكترین یه‌كه‌ی ده‌نگییه، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وروبه‌ردا بڕگه بچوكترین یه‌كه‌ی ده‌نگییه. به شێوه‌یه‌كی پله‌به‌ندیی ده‌نگه ڤاوڵه‌كانی[وو، ێ، ا، ۆ] ماوه‌ی خایه‌ندراویان درێژتره و فۆڕمانتیان به هێزتره له‌چاو ده‌نگه ڤاوڵه‌كانی [ و، ی، ە، بزرۆكه].
##plugins.generic.usageStats.downloads##
سەرچاوەکان
ئه‌مین، وریا عومه‌ر(2009) ئاسۆیه‌كی تری زمانه‌وانی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی ئاراس-هه‌ولێر.
ئیسماعیل، هەژار قادر(2013) ڕۆنانی بڕگە و گۆڕانی سنووری بڕگە لە شێوەزاری باڵەكییاندا، لە بڵاوكراوەكانی ئەكادیمیای كوردی، چاپخانەی حاجی هاشم-هەولێر.
بابان، شێركۆ (2005) ده‌نگسازی و بڕگه‌سازی له زمانی كوردیدا، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده-هه‌ولێر.
حسن، ڕەحمان ئیسماعیل (1991) بڕگە و ئاسانبوونی بڕگە لە زمانی كوردیدا، نامەی ماستەر،كۆلێژی ئاداب، زانكۆی سەلاحەدین/ هەولێر.
خضر، ڕێبین خالد (2020) دەنگی هەمزە لە زمانی كوردیدا،گۆڤاری زانكۆی ڕاپەڕین،بەرگی 7 - ژمارە 1.
دزه‌یی،عبدولواحید موشیر و محمد،دانا تحسین و ساڵح، دەروون عەبدولڕەحمان (2013) فۆنەتیك و فۆنۆلۆژی، چاپی یەكەم، لەبڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە - هەولێر.
ڕه‌سووڵ، عەبدوڵڵا حوسێن (2015) چەند باسێكی وردی زمانەوانی – كوردی، بەرگی یەكەم، چاپخانەی هێڤی- هەولێر.
علی، تاڵیب حوسێن (2005) فەرهەنگی زاراوەكانی دەنگسازی، لە زنجیرەبڵاوكراوەكانی گۆڤاری ئاسۆی پەروەردەیی، چاپی یەكەم – هەولێر.
فه‌تاح، محەمەد مەعروف ( 2010) ، لێكۆڵینەوە زمانەوانییەكان، كۆكردنەوە و ئامادەكردنی : شێروان حسێن خۆشناو و شێروان میرزا قادر، چاپی یەكەم ، چاپخانەی ڕۆژهەڵات – هەولێر .
فه‌خری، نه‌سرین محه‌مه‌د (1978) ڕێنوسی كوردی، به‌غدا.
فه‌قێ ئیبراهیم، هاوسەر نەوزاد (2022) دەنگسازی بەرهەمهێنان لە نێوان دەنگسازیی كێشناسی و دەنگسازیی كەرتە دەنگییە خودكارییەكاندا، تێزی دكتۆرا، كۆلێژی پەروەرردە - زانكۆی ڕاپەڕین.
محمد، شنۆ قادر (2008) یاسا فۆنۆلۆژییەكانی زمانی كوردی شێوەزاری كەركوك، نامەی ماستەر، زانكۆی سەلاحەدین-هەولێر.
محمد، مەسعوود (2011) هەندێ بایەتی زمان و ڕێنوسی كوردی، چاپی یەكەم ، چاپخانەی ئاراس- هەولێر.
محویی، محەمەدی - بەرگی دووەم (2008) ، فۆنەتیك و فۆنۆلۆژی (فۆنۆلۆژی) بەرگی دووەم، چاپی یەكەم، زانكۆی سلێمانی .
وه‌یس، غازی فاتح (1984) فۆنەتیك، چاپی یەكەم، چاپخانەی ئەدیب -بەغدا .
بشر، كمال محمد (1975) علم اللغة العام –الاصوات، الطبعة الرابعة، دار المعارف بمصر.
خلوصی، صفاء (1966) فن التقطيع الشعرى و القافية، الطبعة الثالثة - بيروت.
عمر، احمد مختار (2004) دراسات صوت اللغوي، جامعة القاهره.
Crystal, D. (2003) A Dictionary of Linguistics & Phonetics, Blackwell Publishing.
Hyman , L ,M. (1975) phonology theory and analysis, printed in the Universities of America. University of Southey California.
Jones, Danial .(1962) The Phoneme: it is nature and Use,Cambridge Press.
Ladefoged, P., & Bladon, A, Attempts by human speakers to reproduce Fant's nomograms. Speech Communication, (1982).
Matthews P. H. (2007) Concise Dictionary Linguistics, Oxford University Press.
##submission.downloads##
بڵاو کرایەوە
چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
ژمارە
بەش
##submission.license##
##submission.copyrightStatement##
##submission.license.cc.by-nc-nd4.footer##

