ڕۆڵی موزیك و گۆرانی لە بۆنە كلتورییەكانی شاری كۆیەدا

توێژەران

  • ئیدریس حەکیم عەبدول ڕەحمان بەشی میوزیک، کۆلێژی هونەرەجوانەکان، زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق https://orcid.org/0009-0007-2559-0800
  • ڕێکار عوسمان ڕەشید بەشی میوزیک، کۆلێژی هونەرەجوانەکان، زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق https://orcid.org/0009-0005-5460-5974

##semicolon##

https://doi.org/10.14500/kujhss.v9n2y2026.pp268-276

##semicolon##

موزیك##common.commaListSeparator## گۆرانی##common.commaListSeparator## ئەنتڕۆپۆلۆجی##common.commaListSeparator## كلتور##common.commaListSeparator## شاری کۆیە

پوختە

لەم توێژینەوەیەدا، باس لە بۆنە كلتورییەكان دەكەین، كە زۆر باون و موزیك و گۆرانی ڕۆڵیان تێیاندا هەیە. مەبەستمانە بڵێین كە هونەری موزیك و گۆرانی، ڕۆڵی بەرچاوی لەسەر لایەنی كلتوریی ئەم ناوچەیە هەیە. ئامانجمانە ڕەفتارە كلتورییەكان بەدیاربخەین و كاریگەریی موزیك و گۆرانی لەسەر بۆنە كلتورییەكان بخەینەڕو. لە ڕوی میتۆدۆلۆجییەوە، (ڕێبازی چۆنایەتی)مان بەکارهێناوە. هەروەها نمونەی کۆمەڵگەی توێژینەوەکەمان تایبەتە بە ناوچەی شاری کۆیە. ئەم توێژینەوەیە هەنگاوێكی زانستیی گرنگی بواری توێژینەوەی ئەنتڕۆپۆلۆجیای موزیکە و خوێندنەوەیەكی هونەرییانەیە. پێشنیازدەکەین کە جگە لە كۆلێژ و پەیمانگاكان وانەی (ئەنتڕۆپۆلۆجیی موزیک)، ئەگەر بەشێوەیەكی كەمیش بێت، پێویستە لە ناوەندەكانی خوێندنی بنەڕەتی و دواناوەندی بخوێنرێت، بۆ ئەوەی هەستی پاراستنی كلتوری نەتەوەیی لە هزر و بیریاندا بمێنێتەوە. پرسیاری توێژینەوە ئەمەیە: ئایا ئەم بۆنە كلتورییانە، كە موزیك و گۆرانی كاریگەرییان لەسەریان هەیە كامانەن؟ بۆنەکان لە نێوان موسڵمانان و مەسیحییەکاندا جیاوازییان هەیە؟ ئایا بۆچی بۆنە كلتورییەكان ئێستا ڕو لە لەناوچونن؟ لە وەڵامی ئەو پرسیارانە دەڵێین: بەڵێ زۆر لە بۆنە كلتورییەكان لەم ناوچەیە جیاوازی لە نێوان بۆنە كلتورییە ئاینییەكانی نێوان ئیسلام و مەسیحیدا هەیە، بۆنە كلتورییەكان ئێستا، بەداخەوە، ڕو لە لەناوچونن، ئەمەش لەبەر دو هۆكار: یەكەم، بەرەوپێشچونی تەكنەلۆژیا، دووەم، هاتنی ڤایرۆسی (كۆڕۆنا) لە ساڵی (٢٠١٩)، وای كردووە ئەنجامدانی ئەم بۆنە كلتورییانە ئێستا بەشێوەیەکی بەرچاو کاڵ ببنەوە. لە ئەنجامی توێژینەوەکەمان بەوە گەیشتین کە موزیك و گۆرانی ڕۆڵی بەرچاویان لە بۆنە كلتورییەكانی ناوچەکەدا هەیە. کۆیە، خاوەنی پێگەیەكی بەهێزە لە ڕوی كلتوری، هونەری موزیک، گۆرانی، ڕۆشنبیری، كۆمەڵایەتی، ئاینی، سیاسی، ئابوری و ...

##plugins.generic.usageStats.downloads##

##plugins.generic.usageStats.noStats##

سەرچاوەکان

باقی، محەمەد حمە، (٢٠٠٢)، مێژووی مۆسیقای كوردی، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، هەولێر.

باقی، محەمەد حمە، (٢٠١١)، موزیك و گۆرانی كوردی، چاپخانەی هێڤی، هەولێر.

برایم، ڕەهبەر سەید، (٢٠١٤)، پڕشنگەكانی كەكۆن، چاپخانەی شەهاب، هەولێر.

تۆفیق، زرار صدیق، (٢٠١٤)، كۆمەڵگەی كوردەواری لە سەدەكانی ناوەڕاست، چاپخانە ڕۆژهەڵات، هەولێر.

جەمال، عەدنان، گۆڤاری ڕامان، ژ١٤٢، (٢٠٠٩)، هەولێر.

حەسەن، سەمیر ئیبراهیم، (٢٠١١)، كولتوور و كۆمەڵگا، وەرگێڕان: عەبدوڵڵا زەنگەنە، چاپخانەی ئازاد، كەركوك.

حەوێزی، تاهیر ئەحمەد، (١٩٨٤)، مێژووی كۆیە، چاپخانەی نمیر، بەغداد.

زەكی، محەمەد ئەمین، (٢٠٠٠)، خوڵاسەیەكی مێژوویی كورد و كوردستان، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی.

سعدی، کریم علی، (٢٠١٥)، گۆڕانی بونیادی کۆمەڵایەتی لە شاری کۆیە، چاپخانەی شەهاب، هەولێر.

سەعدی، ئالان صلاح، (٢٠١٥)، گۆڕانی بونیادی كۆمەڵایەتی لە شاری كۆیە، چاپخانەی شەهاب، هەولێر

صڵێوە، هاوژین، (٢٠١٣)، مێژووی هەرمۆتە، چاپخانەی زانا، سلێمانی.

غەفور، عەبدوڵڵا، (٢٠٠٢)، فەرهەنگی جوگرافی كوردستان، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی.

كەریم، عادل محمد، (٢٠١١)، چۆن چێژ لە مۆسیقا وەربگرین، چاپخانەی هێڤی، هەولێر.

ئومێد، تۆڵە، (٢٠١١)، جوان ناسی هونەر و سەربەخۆبوونی، چاپخانەی شەهاب، هەولێر.

ئەحمەد، وریا، (٢٠٢٠)، مێژووی گۆرانی و موزیكی ناوچەی كۆیە، چاپخانەی زانكۆی صەڵاحەددین، هەولێر.

رجب، هاشم محمد، (١٩٨٣)، مقام العراقی، منشورات مكتبة المثنی، بغداد.

بلاك، فرد، (٢٠٠٠)، انسانشناسی فرهنگی، محسن پلائی، چاپ چهارم، نشرنی تهران.

مەردۆخ رۆحانی، ماجد، (١٣٩٧)، فەرهەنگی زانستگای کوردستان، پەخشنگای زانستگای کوردستان، سنە.

چاوپێکەوتنەکان:

عەزیز، سلێمان، چاوپێکەوتن، لە ڕێکەوتی (١٨/٣/٢٠٢٥) کتێبخانە گشتییەکانی کۆیە، کات ٥:٠٠ ئێوارە.

خۆزیف، لانس، چاوپێکەوتن، لە ڕێکەوتی (٢٠/٣/٢٠٢٥) کۆلێژی هونەرە جوانەکان، هەولێر، کات ١١:٣٠: بەیانی.

archive.xelk.org

Kurdipedia. Org

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2026-07-28

توێژینەوە هاوشێوەکان

1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 > >> 

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.