شێوازی شیعریی (عاصی) لە ئاستی دەنگیدا
##semicolon##
https://doi.org/10.14500/kujhss.v9n2y2026.pp60-70##semicolon##
شێواز##common.commaListSeparator## کێش##common.commaListSeparator## سەروا##common.commaListSeparator## دوبارەکردنەوە##common.commaListSeparator## فۆڕمی شیعریپوختە
ئهم توێژینەوەیە، بە ناونیشانی "شێوازی شیعری (عاصی) لە ئاستی دەنگیدا"، شرۆڤەیەکی شێوازناسییانەی تایبەتمەندییە دەنگییەکانی شیعری شاعیری كورد (عاسی) دەکات. لە ڕێگەی شیکردنەوەی نموونە شیعرییەکانەوە، توێژینەوەکە تیشک دەخاتە سەر چۆنییەتیی سوودوەرگرتنی شاعیر لە کێشی شیعری، سەروا و هونەرە ڕەوانبێژییەکان بۆ نهخشاندن و پێكهێنانی ئەزموونێکی شیعریی دانسقە. توێژینەوەکە هەوڵ دەدات وەڵامی ئەو پرسیارە بنەڕەتییە بداتەوە، کە ئایا عاصی تا چەند توانیویەتی لە ڕێگەی ئەم تەکنیکە دەنگییانەوە، شێوازێکی شیعریی تایبەت بە خۆی دابهێنێت، یان شێوازێكی شیعری تایبهت به خۆی ههبێت، کە ببێتە مایهی بوونی ناسنامەی شیعریی و لە شاعیرانی دیکەی هاوسەردەمی خۆی جیابکاتەوە، ئەنجامە سەرەکییەکانی توێژینەوەکە دەریدەخەن، کە عاصی شاعیر خاوەنی مۆرکێکی دەنگیی تایبەت و ئاشکرایە، کە لە سێکوچکە پتەوەدا خۆی دەبینێتەوە: یەکەم، زاڵبوونی ڕەهای کێشی هەزەج، کە مۆسیقایەتی و ڕیتمێکی زیندوو و سەرنجڕاکێش بە شیعرەکانی دەبەخشێت؛ دووەم، بەکارهێنانی بەرفراوانی تەکنیکی دووبارەکردنەوە لە ئاستی ستوونیدا، بۆ چڕکردنەوەی مانا و قوڵکردنەوەی کاریگەریی دەروونی، سێیەم، پەنابردنی زیرەکانە بۆ دیاردەی قرتاندنی دەنگ بە مەبەستی پاراستنی وردی و جوانیی کێشی شیعر. ئەم سێ تایبەتمەندییە پێکەوە، شێوازێکی دەنگیی هەرە تایبەتیان بۆ شیعری عاصی دروستکردووە و بوونەتە هێمای ناسینەوەی. توێژینەوەکە لە دوو بەش پێکهاتووە، بەشی یەکەم بەسەر چەند تەوەرەیەک دابەشکراوە، باسمان لە چەمک و واتای شێواز و ئاستی دەنگ و دەنگ لە مۆسیقای دەرەوەی شیعری شاعیرمان کردووە، لە تەوەرەکانی تریش باسمان دەنگ لە مۆسیقای ناوەوەی شیعری شاعیر و ئەو فۆڕمە شیعرییانەی پەیوەستن بەو ئاستەوە، لە کۆتایی ئەنجام و لیستی سەرچاوە و پوختە بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی خستۆتەڕوو.
##plugins.generic.usageStats.downloads##
سەرچاوەکان
ئاشنا، ئومێد (٢٠٠٢)، گۆران نووسین و پەخشان و وەرگێردراوەکانی، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، هەولێر.
ئەحمەد، پەخشان عەلی (٢٠٠٩)، شێوازی شیعری گۆران، چاپخانەی ڕەنج، سلێمانی.
ئەحمەد، صافیە محەمەد (٢٠١٤)، شێوازی شیعرە کوردییەکانی پیرباڵ مەحموود، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، چاپی یەکەم، هەولێر.
بیمار، عبدالرزاق (١٩٩٢)، کێش و مۆسیقای هەڵبەستی کوردی، چاپی یەکەم، چاپخانەی دار الحریە، بەغداد.
(بێدار)، جمال حبیب اللە (٢٠١٣)، دەروازی شیعر ناسین، دەزگای نارین، چاپی یەکەم، هەولێر.
حسێن، جەبار ئەحمەد (٢٠٠٨)، ئیستاتیکای دەقی شیعریی کوردی کوردستانی عیراق (١٩٥٠-١٩٧٠)، دەزگگای چاپ و پەخشی سەردەم، چاپی یەکەم، سلێمانی.
خەزنەدار، معروف (١٩٦٢)، کێش و قافیە لە شیعری کوردیدا، چاپخانەی الوفاء، بەغداد.
خەزنەدار، مارف (١٩٨٤)، لە بابەت مێژوی ئەدەبی کوردییەوە، المؤسسە العراقیە للدعایە و الطباعە، چاپی١، بەغدا.
کاکی، حەمە نوری عومەر(٢٠٠٨)، شێواز لە شیعری کلاسیکی کوردیدا، بڵاوکراوەکانی مەڵبەندی کوردۆلۆجی، چاپخانەی تیشک، چاپی یەکەم، سلێمانی.
گەردی، عەزیز(١٩٧٥)، ڕەوانبێژی لە ئەدەبی کوردیدا (جوانکاری)، چاپخانەی شارەوانی، بەرگی دووەم، هەولێر.
گەردی، عەزیز(٢٠٠٠)، کێشی شیعری کلاسیکی کوردی و بەراوردکردنی لەگەگڵ عەروزی عەرەبی و کێشی فارسیدا، وەزارەتی ڕۆشنبیری، هەولێر.
گەردی، عەزیز(٢٠٠٠)، سەروا (توێژینەوەیەکی شیکاریی بەراوردە لە شیعری کوردیدا)، دەزگای ئاراس، هەولێر.
گەردی، عەزیز(٢٠٠٨)، دیوانی عاصی، بڵاوکراوەی تەفسیر، هەولێر.
عەبدولڵا، د.ئیدریس (٢٠١٠-٢٠١١)، شێواز و شێوازگەری، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، چاپی یەکەم، هەولێر.
عەبدولڵا، د.ئیدریس (٢٠١٢)، جوانکاریی شیعری نوێی کوردی، چاپخانەی هێڤی، چاپی یەکەم، هەولێر.
عەبدولڵا، د.ئیدریس (٢٠١٢)، جوانکاریی شیعری کلاسیکی کوردی، چاپخانەی هێڤی، چاپی یەکەم، هەولێر.
عەلی، د. دڵشاد (١٩٩٨)، بنیاتی هەڵبەست لە هۆنراوەی کوردی دا، چاپخانەی میر، سلێمانی.
حیلمی، ڕەفیق (١٩٨٨)، شیعر و ئەدەبیاتی کوردی، چاپخانەی فێرکردنی باڵا، هەولێر.
سجادی، علاءالدین (١٩٧٠)، نرخ شناسی، چاپخانەی مەعاریف، بەغداد.
مەحمود، فازیل مەجید (٢٠٠٨)، سروشت لە شیعری گوراندا، دەزگای سەردەم، سلێمانی.
مەحمود، فازیل مەجید (٢٠٠٧)، سروشت لە شیعری گۆراندا، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چاپی یەکەم، سلێمانی.
م. نوری (١٩٢٦)، ئەدەبیاتی کوردی، ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە ٢٧.
گیو موکریانی (٢٠٠٠)، فەڕهەنگی کوردستان، (کوردی - کوردی)، دەزگای ئاراس، هەولێر.
هەژار (١٣٢٩)، هەمبانە بۆرینە، فەڕهەنگی (کوردی)، تەهڕان.
مستەفا، نەزیرە سابیر (٢٠١٨)، پڕاگماتیک و شێوازگەری، نامەی دکتۆرا، زانکۆی کۆیە.
Fattah, R. U. (2019). Lexical Beautification Badi’ in Sami Audal’s Poem: A Descriptive and Analytical Study. KOYA UNIVERSITY JOURNAL OF HUMANITIES AND SOCIAL SCIENCES, 2(1), 13–19. https://doi.org/10.14500/kujhss.v2n1y2019.pp13-19
##submission.downloads##
بڵاو کرایەوە
چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
ژمارە
بەش
##submission.license##
##submission.copyrightStatement##
##submission.license.cc.by-nc-nd4.footer##

