پێگه‌ی ئایینی شێخ حه‌سه‌ن له‌ سه‌رچاوه‌ مێژویی و یاده‌وه‌ری ئێزیدییه‌كاندا توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌راوردكارییه‌

محتوى المقالة الرئيسي

سعید مولود نادر

الملخص

له‌ هه‌ر كۆمه‌ڵێكی باوه‌ڕدار،چه‌ندین پیرۆز كراو به‌رهه‌مهێنراون، كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی تێگه‌یشتنی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌دا ڕاستییه‌كی مێژویی له‌خۆگرتووه‌ و شایسته‌ی قسه‌ له‌سه‌ركردن و ڕه‌خنه‌گرتن نییه‌، چونكه‌ به‌رهه‌می تێگه‌یشتنی ده‌سته‌جه‌معی كۆی كۆمه‌ڵه‌كه‌ ئه‌و پیرۆزییه‌ی به‌رهه‌مهێناوه‌.
شێخ حه‌سه‌ن وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سۆفی، له‌ تێڕوانینی ئێزیدییه‌كان پێگه‌یه‌كی به‌رزی ئایینی هه‌یه‌ و به‌ هه‌وێنی باوه‌ڕی ئێزیدییاتی داده‌نرێت، ئه‌گه‌رچی به‌رهه‌می خه‌یاڵكردی خۆیانه‌ و سروشتی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌وان ده‌خوازێت ڕابه‌ر و پیاوچاكانییان پیرۆز بكه‌ن، به‌ڵام نابێت نكوڵی له‌و تێگه‌یشتنه‌ مێژوییه‌ بكرێت و خه‌یاڵی ده‌سته‌جه‌معی كۆی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ په‌راوێز بخرێت، به‌ڵكو پێویسته‌ وه‌ك به‌شێك له‌ مێژووی خه‌یاڵكرد مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و هه‌ڵبسه‌نگێنرێت. چونكه‌ ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ بووه‌ته‌ به‌شێك له‌ ڕاستی مێژویی و له‌ باوه‌ڕی ئایینی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌دا له‌ فۆرمی مرۆڤ ده‌رچووه‌ و پێگه‌یه‌كی خودایی هه‌یه.
له‌و تێڕوانینه‌وه‌، هه‌وڵدراوه‌ كه‌سایه‌تیی‌ ڕاسته‌قینه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ مێژوییه‌كان بخرێته‌ڕوو، پاشان وێنا خه‌یاڵكرده‌كه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌، له‌ تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵی باوه‌ڕدارانی ڕوونبكرێته‌وه‌. خستنه‌ڕووی ئه‌و دوو وێنا جیاوازه‌، ڕێبازێكه‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌ به‌رهه‌می خه‌یاڵییانه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ مرۆییه‌، به‌و پێیه‌ی مێژووی ژیانی كه‌سایه‌تی شێخ حه‌سه‌ن باسكراوه‌، پاشان تێگه‌یشتنی ئێزیدییه‌كان ڕوونكراوه‌ته‌وه‌. ئامانجی سه‌ره‌كی له‌و كاره‌دا، ده‌رخستنی وێنای خه‌یاڵی باوه‌ڕدارانی سه‌رجه‌م ئایینه‌كانه‌، چونكه‌ ئه‌و گوزارشته‌ له‌ پیرۆزكردنی كه‌سایه‌تییه‌ دیاره‌كانی ناو هه‌ر باوه‌ڕێكی ئایینی، هه‌مان مانا ده‌گه‌یه‌نێت. بۆیه‌ ده‌كرێت بڵێین، شێخ حه‌سه‌ن له‌ یاده‌وه‌ری ئێزیدی، گوزارشته‌ له‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌، كه‌ له‌ باوه‌ڕی ئایینه‌كانیتردا ئه‌و وێنا ئه‌فسانه‌ییه‌یان بۆ دروستكراوه‌ و پیرۆز كراون، به‌و مانایه‌ی له‌سه‌رووی مرۆڤ سه‌یر ده‌كرێن.

التنزيلات

بيانات التنزيل غير متوفرة بعد.

تفاصيل المقالة

كيفية الاقتباس
نادر س. م. (2024) "پێگه‌ی ئایینی شێخ حه‌سه‌ن له‌ سه‌رچاوه‌ مێژویی و یاده‌وه‌ری ئێزیدییه‌كاندا: توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌راوردكارییه‌ ", مجلة جامعة كويه للعلوم الإنسانية والاجتماعية, 7(1), ص 37-46. doi: 10.14500/kujhss.v7n1y2024.pp37-46.
القسم
Articles

المراجع

سه‌رچاوه‌

یه‌كه‌م: سه‌رچاوه‌ عه‌ره‌بییه‌كان

التادفي: محمد بن يحيى الحنبلي (1956), قلائد الجواهر، مطبعة مصطفى البابى الحلبى واولاده‌ بمصر.

ابن تيميه‌: أبو العباس تقي الدين (1972), مجموعة الرسائل الكبرى، دار احياء التراث العربي، بيروت.

الحسنی، عبدالرزاق (1987)، الیزیدیون فی حاضرهم وماضیهم، منشورات مكتبة الیقظة العربیة، بغداد.

الحفنی، عبدالمنعم (1987)، معجم المصطلحات الصوفیة، ط2، دار المسیرة، بیروت.

الحمد، محمد عبدالحمید (2001)، الدیانة الییدیة بین الاسلام و المانویة، د. م.

ابن خلكان، أبو العباس شمس الدين الإربلي (1977)، وفيات الأعيان وأنباء أبناء الزمان، تح: احسان عباس، دار صادر، بیروت.

الدملوجي، صديق (2010)، الیزیدیة، ط2، د. م.

دوسكی، انس محمد شریف (2010)، اتباع الشیخ عدی بن مسافر الهكاری – من العدویة الی الیزیدیة، مكتبة الاصالة والتراث، الامارات العربیة المتحدة.

الذهبي، شمس الدين أبو عبد الله بن قَايْماز (1995)، ميزان الاعتدال في نقد الرجال، تح: علي محمد معوض و عادل احمد عبدالموجود، دار الكتب العلمية، بيروت.

الذهبی، شمس الدين أبو عبد الله محمد (2003)، تاريخ الإسلام ووفيات المشاهير والأعلام، حققه وضبط نصه وعلق عليه: د بشار عوّاد معروف، دار الغرب الإسلامي، بيروت.

السخاوى، علي بن محمد (1986)، تحفة الاحباب وبغية الطلاب في الخطط والمزارات، تصحيح ومراجعة: لفيف من العلماء، مكتبة الكليات الازهرية، القاهرة.

سمار، سعد عبود (2019)، المقدس عند العرب قبل الإسلام، دار دیموزی للطباعة والنشر، دمشق.

سمو: ازاد سعيد (2001)، الیزیدیة من خلال نصوصها المقدسة، المكتب الاسلامی، یروت.

شرفخان البدلیسی، شرف الدين بن شمس الدين (2006)، شرفنامة فی تاریخ الدول والامارات الكردیة، ترجمة: محمد علی عونی، دار الزمان، دمشق.

الشعراني: أبو المواهب عبدالوهاب بن أحمد الشافعي (2005)، طبقات الكبرى المسماة بلواقح الانوار في طبقات الاخيار، تحقيق: سليمان صالح، دار المعرفة، بيروت.

صدیقی، محمد الناصر (2015)، تاریخ الیزیدیة النشأة الفكر والمعتقدات العادات والطقوس، دار الحوار، سوریة.

الصفدی، صلاح الدين خليل بن أيبك (2000)، الوافي بالوفيات، المحقق: أحمد الأرناؤوط وتركي مصطفى، دار إحياء التراث، بيروت.

عبیدالله‌ بن شبل، ابن ابی فراس الجبی التغلبی (د.ت)، الرد علی الرافضة والیزیدیة المخالفین للملة الاسلامیة المحمدیة، تحقیق: حمدی عبدالمجید السلفی و تحسین ابراهیم الدوسكی، د.م.

العسقلاني, نصر بن عبدالله بن نصر (2008), النور السافر في مناقب سيدي عدي بن مسافر, دار الكتب العلمية, بيروت.

الغساني: ابو العباس اسماعيل بن العباس بن علي (1975) : العسجد المسبوك والجوهر المحكوك في طبقات الخلفاء والملوك، تحقيق: شاكر محمود عبدالمنعم، دار التراث الاسلامي، بيروت.

القادری، برهان الدین ابراهیم بن علی الدیری (2008)، الروض الزاهر في مناقب الشيخ عبدالقادر, دار الكتب العلمية, بيروت.

الكتبی، محمد بن شاكر بن أحمد بن عبد الرحمن (1973)، فوات الوفيات، تحقیق: إحسان عباس، دار صادر، بيروت.

ابن كثیر، أبو الفداء إسماعيل بن عمر (1997)، البداية والنهاية، تحقيق: عبد الله بن عبد المحسن التركي، دار هجر للطباعة والنشر، القاهرة.

ليسكو، روجيه (2007)،‌ اليزيدية في سورية وجبل سنجار، ترجمة: أحمد حسن، دار مدى، دمشق.

بن مسافر، الشیخ عدی بن مسافر الاموی الهكاری (1998)، اعتقاد اهل السنة والجماعة، تحقیق: حمدی عبدالمجید السلفی و تحسین ابراهیم الدوسكی، مكتبة الغرباء الاثریة، مملكة العربیة السعودیة.

ابن المستوفي، شرف الدين ابو البركات الاربلي (2011)، تاريخ اربل المسمى نباهة البلد الخامل بذكر بمن ورده‌ من الاماثل، تح: محمد عثمان، دار الكتب العلمية، بيروت.

المقريزي، تقی الدین (1997)، السلوك لمعرفة دول الملوك، تح: محمد عبدالقادر عطا، دار الكتب العلمية، بيروت.

الموصلي، احمد بن الخياط (1966)، ترجمة الاولياء في الموصل الحدباء، حققه‌ ونشره‌: سعيد الديوجي، مطبعة الجمهورية، الموصل.

مؤلف مجهول (1964)، الحوادث الجامعة والتجارب النافعة في المائة السابعة، تح: بشار عواد معروف و عماد عبدالسلام رؤوف، انتشارات رشيد، قم.

نصر، جعفر نجم (2013)، الأنثروبولوجيا التاريخية؛ الأسس والمجالات في ضوء مدرسة الحوليات الفرنسية، مؤسسة الإنتشار العربي، لبنان.

دووه‌م: سه‌رچاوه‌ كوردییه‌كان

ئیدمۆندس، سیسیل جۆن (2004)، كورد تورك عه‌ره‌ب، و: حامید گه‌وهه‌ری، چ2، ده‌زگای چاپ و بڵاوكراوه‌ی ئاراس، هه‌ولێر.

له‌شكری، حه‌یده‌ر (2013)، له‌ شه‌ریعه‌ته‌وه‌ بۆ حه‌قیقه‌ت سه‌رهه‌ڵدانی سۆفیگه‌ری له‌ پانتاییی كوردیدا، خانه‌ی موكریانی بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌، هه‌ولێر.

فه‌تاح، شاكر (2004)، سه‌رجه‌م به‌رهه‌می شاكر فه‌تاح، ڕێكخستنی: ئه‌حمه‌د سه‌ید عه‌لی به‌رزنجی، ده‌زگای چاپ و بڵاوكراوه‌ی ئاراس، هه‌ولێر.

لێژێ، دانیال هێرڤیۆ (2008)، ئایین چییه‌؟، و: عادل باخه‌وان، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، سلێمانی.

وه‌ردی، عه‌لی (2019)، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌ سۆسیۆلۆژیای مه‌عریفه‌، و: نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د، ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی جه‌میل ڕۆژبه‌یانی، سلێمانی.

ڕه‌شۆ، خه‌لیل جندی (2013)، په‌ڕن ژ ئه‌ده‌بێ دینێ ئێزدیان، ده‌زگه‌ها سپیرێز یا چاپ و وه‌شانێ، دهۆك.

تۆفیق، زرار صدیق (2012)، كورد و كوردستان له‌ ڕۆژگاری خیلافه‌ی ئیسلامیدا، چ2، خانه‌ی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌، هه‌ولێر.

عه‌لی، جه‌عفه‌ر (2013)، سۆفیزم و كاریگه‌ری له‌ بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورددا (1880-1925)، ناوه‌ندی ئه‌ندێشه‌، سلێمانی.

كه‌رمه‌لی، ئه‌نستاس ماری (2012)، كتێبی پیرۆزی ئێزیدییه‌كان جیلوه‌ و مه‌سحه‌فا ڕه‌ش،

میران، ڕه‌شاد (2023)، ئایین ڕوانگه‌یه‌كی سۆسیۆئه‌نترۆپۆلۆگی، بڵاوكراوه‌ی ئه‌كادیمیای كوردی، هه‌ولێر.

به‌هار، ميهرداد (2015)، ئايينه‌ ئاسياييه‌كان، وه‌رگێڕانى: هادى عارفى، ناوه‌ندى مێژويى جه‌ميل ڕۆژبه‌يانى، سلێمانى.

برۆنسن، مارتن ڤان (2011)، ئاغا و شێخ و ده‌وڵه‌ت، وه‌رگێڕانی: كوردۆ عه‌لی، ئه‌كادیمیای هۆشیاری و پێگه‌یاندنی كادیران، سلێمانی.