وێنەی دۆزەخ لە ( كۆمیدیای ) دانتی و ( ئەڤین ئاوی ژیانەی ) مەهاباد قەرداغیدا
محتوى المقالة الرئيسي
الملخص
ئەم توێژینەوەیە لەژێر ناونیشانی (وێنەی دۆزەخ لە( كۆمیدیای ) دانتی و (ئەڤین ئاوی ژیانەی ) مەهاباد قەرداغی) دایە. هەوڵ دەدەین وێنەی دۆزەخ لای هەردوو نوسەر بخەینە ڕوو .
چەمكی دۆزەخ لەگەڵ ئاشنابوونمان بە ژیان لە هزری هەرتاكێكمان بوونی هەیە . هەریەك لە شارستانییەتە كۆنەكان و ئایینە ئاسمانییەكان و نائاسمانییەكان هەریەك بەپێیتێگەیشتن لە بنەما سەرەكییەكانی ئەم شارستانییە یان ئەو ئایینە وێنەی دۆزەخ لەهزرو بیریدا گەڵالە دەبێت . زۆربەی ئایینەكان زیاتر كار لەسەردوو بنەما گشتی دەكەن ، ئەویش (پاداشت وسزا)یە . وێنەی دۆزەخ و بەهەشت لەسەر ئەو بنەمایە بنیاتنراوە . كردەی چاك و باش بە بەهەشت پاداشت دەدرێتەوە ، بەپێچەوانەوەشەوە ئەوانەی كردەوەی خراپ و خراپەكاری ئەنجامدەدەن یان لەسەركردەوەی خراپە و خراپەكاری بەردەوامن ئەوا بەدۆزەخ سزا دەدرێنەوە . بیرۆكەی (بەهەشت ودۆزەخ ) لەناو شارستانییەتە كۆنەكان و ئایینە ئاسمانییەكان ونا ئاسمانییەكان تاڕادەیەك بیرۆكەكان لەیەكتریەوە نزیكن . ئەم وێنەیە پەریوەتەوە ناو ئەدەب بەتایبەتی لە شیعردا لە هەموو قوناغەكانی شیعردا بەرچاو دەكەوێت و لە دەقەكانی شاعیراندا ڕەنگی داوەتەوە . لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدەدەین وێنەی دۆزەخ لە(كۆمیدیا) ی دانتی و (ئەڤین ئاوی ژیانە)ی مەهاباد قەرەداخی روونبكەینەوە .
التنزيلات
تفاصيل المقالة
هذا العمل مرخص بموجب Creative Commons Attribution-NonCommercial-NoDerivatives 4.0 International License.
المراجع
سەرچاوەكان :
- قورئانی پیرۆز
- ڕۆژبەیانی ، زاهیر(2008) . شیعریەت لەدەرەوەی شیعر ، دەزگای چاپ وبڵاوكردنەوەی ئاراس ، هەولێر.
- حوسێن : مولود (2018). ژانرە ئەدەبییەكان ، ناوەندی ئاوێر ، هەولێر.
- حوسێن ، هیمداد (2014). ڕێبازە ئەدەبییەكان ، چ3، دەزگای چاپ وبڵاوكردنەوەی ڕۆژهەڵات ،هەولێر.
- شارەزووری ، مەحمەد مەلا فائق (2010). دۆزەخ لەقورئان وفەرموودە صەحيەكاندا ، بێ شوێنی چاپ.
- قەرەداغی ،مەهاباد (2005) .سالێك لەدۆزەخ ، دەزگای چاپ وبڵاوكراوەی ئاراس ، هەولێر.
- قەرەداغی ،مەهاباد (ب .س) . ئەڤین ئاوی ژیانە ،بێ رێكەوت و شوێنی چاپ .
- گەردی ، عەزیز (2015). كۆمیدیا ، دەزگای چاپ وپەخشی سەردەم ، سلێمانی .
- خەزنەدار ،مارف (2001) . میژووی ئەدەبی كوردی ، بەرگی یەكەم ،دەزگای چاپ و بڵاوكراوەی ئاراس ، هەولێر .
سەرچاوە عەرەبیییەكان :-
- بارندا، جغری (1993) . المعتقدات الدينيية لدى الشعوب ،ت. امام عبدافتاح ،عالم المعرفة (173)،كويت .
- بغدادى ، الدمشقى (1988). التخوف من النار ، ط2 ، بيروت.
- بنوا، جورج (1996).تاريخ جهنم ، ط1 ، بيروت .
- بوجناح ، مصطفى (2021) .عالم الجنة والخلود فى معتقدات بلاد الرافدين ومصر القديمة ، (د.م) .
- دونكز , ريتشارد (2009)،وهم الالة، ت.بسام بغدادى، منتدى الكتب العربية والمعربة،
- زيدان ، ابراهيم شعيب (د.س). الايمان باليوم الاخر بين الفرق - دراسة تطبيقية، قاهرة .
- سيدة ، ابو الحسن على بن اسماعيل (2000). المحكم والمحيط الاعظم ، دار الكتب العلمية ، بيروت.
- ميض ، سيرمحمد سعيد (1992). اليوم الاخر فى الاديان السماوية والديانات القديمة ، دارالثقافة
- اليجيرى ،دانتى (1955). الكوميديا الاليهية، ت. د. حسن عثمان (2)، دارالمعارف ، قاهيرة .