کۆمەڵە چیرۆکی ( پیرە پەپولەکانی ئێواران ) لە ڕوانگەی ڕەخنەی کۆمەڵایەتییەوە

توێژەران

  • شاگوڵ کامیل مەحمود بەشی زمانى کوردى، کۆلێژى پەروەردە، زانکۆی سەڵاحەددین- هەولێر، ھەرێمی کوردستان، عێراق https://orcid.org/0009-0003-4497-048X
  • سەلیم ڕەشید ساڵح بەشی زمانى کوردى، کۆلێژى پەروەردە، زانکۆی سەڵاحەددین- هەولێر، ھەرێمی کوردستان، عێراق https://orcid.org/0009-0000-9946-3512

##semicolon##

https://doi.org/10.14500/kujhss.v9n2y2026.pp51-59

##semicolon##

ڕەخنەی کۆمەڵایەتی##common.commaListSeparator## پیرە پەپولەکانی ئێواران##common.commaListSeparator## كه‌‌لتور##common.commaListSeparator## شوناس##common.commaListSeparator## دەسەڵات

پوختە

کۆمەڵە چیرۆکی "پیرە پەپولەکانی ئێواران" لە نوسینی شێرزاد حەسەن یەکێکە لەوچیرۆکانەی ، کە ڕەنگدانەوەی پرسە کۆمەڵایەتی و که‌لتوری و مێژوییەکانی کۆمەڵگەی کوردییە. ئەم کۆمەڵەیە لە ڕێگەی گێڕانەوەی فرەدەنگ و بەکارهێنانی هێما و مێتافۆری ئەدەبی، شوناس و ململانێی نێوان نەریت و مۆدێرنیتە و پرسی چەوساندنەوەی کۆمەڵایەتی شیدەکاتەوە. توێژینەوەی ئێستا بە سود وەرگرتن لە میتۆدى ڕەخنەى ئەدەبى کۆمەڵایەتی، هەوڵ دەدات بەدواداچون بۆ ئەو ڕێگایانە بکات کە واقیعە کۆمەڵایەتییەکان لەم چیرۆکەدا دەرکەوتون. لەم ڕووەوە چەمکەکانی وەک دەسەڵات، گوتاری باڵادەست، بەرخۆدان و قەیرانی شوناس وەک چوارچێوەی شیکاریی بەکارهێنراون. دەرەنجامەکانی توێژینەوەکە،دەریدەخەن کە شێرزاد حەسەن بە کەڵک وەرگرتن لە تەکنیکەکانی گێڕانەوەی ژینگەیەکی کۆمەڵایەتی تایبەت نیشاندەدات، کە کارەکتەرەکان تێیدا بەشدارن لە دژایەتییە که‌لتوری و مێژوییەکان. ئەم کۆمەڵە چیرۆکە تەنیا ئاوێنەیەکی دۆخی کۆمەڵگا نییە، بەڵکو سەکۆیەک بۆ بیرکردنەوە لە پێکهاتەکانی دەسەڵات و ئەو شێوازانەی کە ئایدۆلۆژیای باڵادەست بەرهەم دەهێننەوە، دەڕەخسێنێت. شیکاری ئەم بەرهەمە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە خەیاڵ جگە لە ڕەهەندە جوانکارییەکەی، دەتوانێت وەک ئامرازێک بۆ تێگەیشتن لە دۆخی کۆمەڵایەتی و ڕەخنەگرتن لە پێکهاتە که‌لتورییەکان خزمەت بکات. شێرزاد حەسەن وەک یەکێک لە نوسەرە دیارەکانی ئەدەبی کوردی، لە بەرهەمەکانیدا بە شێوەیەکی داهێنەرانە مامەڵەی لەگەڵ پرسە کۆمەڵایەتییەکان کردووە و توانی وێنەیەکی واقیعی لە ئاستەنگە که‌لتوری و کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگەی کوردی بخاتەڕو. ئەم توێژینەوەیە هەوڵدەدات لێکۆڵینەوە لەوە بکات، کە چۆن ئەم چیرۆکانە لە کۆمەڵگایەکدا کە لەگەڵ پرسە ئاڵۆزەکانی وەک هەڵاواردنی چینایەتی، پرسی جێندەری و نایەکسانی کۆمەڵایەتیدا خەبات دەکات.

##plugins.generic.usageStats.downloads##

##plugins.generic.usageStats.noStats##

سەرچاوەکان

حسێن، هیمداد (٢٠٠٧). دەروازەیەک بۆ ڕەخنەی ئەدەبیی نوێی کوردی. دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی، هەولێر

حەسەن،شێرزاد (٢٠١٧). پیرە پەپوولەکانی ئێواران ،چاپ غەزەل نوس،چاپخانەی تاران، سلێمانی

الرحمانی، ئەحمەد (٢٠٢١). تیۆرەکانی ڕەخنەی ئەدەبی و پراکتیزەکردنیان. ئاوێر، هەولێر.

ڕەسووڵ، ڕەسووڵ حەمەد (٢٠١٣). جیهانبینی لە ڕۆمانی کوردیدا کورمانجی خواروو ساڵی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠١٠، چاپخانەی کەمال، چاپی یەکەم، سلێمانی

قادر، کارزا موحسین، ئیبراهیم ، سەمیر ئەحمەد (٢٠٢٣). سێیانەی ئایین و ژن و مەرگدۆستی لە ڕۆمانی (دواشەوی دابەزینی عیسا)ی شێرزاد حەسەن لە ڕوانگەی تیۆری ڕەخنەی کولتوورییەوە. گۆڤاری ئاکادیمیای کوردی، ژمارە (٥٧)

مەعرووف، کەمال (٢٠١٢). تیۆرە نوێیەکانی ڕەخنەی ئەدەبی. بەڕێوەبەرێتی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی، چابخانەی لەریا، سلێمانی

مەنتیک، حەمە (٢٠١٨). مێتۆدەکانی ڕەخنەی ئەدەبی. چاپخانەی تەفسیر، هەولێر. یاسین حسەین، هەرسین (٢٠٢٣). ڕەهەندی کۆمەڵایەتی لە شێعرەکانی (سەلام سەعید مەولوود)دا. نامەی ماستەری کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سلێمانی: سلێمانی

ئیمامی، نەسروڵڵا (٢٠١٨). بنەما و مێتۆدەکانی ڕەخنەی ئەدەبی. وەرگێڕانی لە فارسییەوە، سەنگەر نازم و هیمداد حوسێن. ناوەندی بڵاوکردنەوەی ئاودێر،چاپی یەکەم، هەولێر

ئەسەد، فواد (٢٠٠٣). ڕەخنەی ئاینی ، فەلسەفەی ڕەخنە و پەیوەندی دانی تایبەتیەکان، هەولێر

أمين، أحمد. (٢٠١٢). النقد الأدبي. القاهرة: دار النهضة العربية.

ضیف، شوقی (١٩٥٤). النقد. الدار المعارف

فوکو، میشل (١٩٧٧). نظم و نظارت،باقرپرهام، پاریس: انتشارات سوربون.

کانت، ایمانوئل. (1788). نقد عقل محض (ترجمه: محمد رضا صفا). تهران: انتشارات امیرکبیر.

گرامشی، آنتونی (١٩٧١). هژمونی و فرهنگ، نیویورک: انتشارات بین‌المللی.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2026-07-02

توێژینەوە هاوشێوەکان

1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 > >> 

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.