گوتاری فیمینیزم وپرسی دایکایەتی توێژینەوەیەکی تیۆریی شیکارییە
##plugins.themes.bootstrap3.article.main##
پوختە
ئەم توێژینەوەیە تاوتوێی پرسی دایکایەتی دەکات لە گوتاری شەپۆلەکانی فیمینیزمدا، بە بڕوای ئەوان دایکایەتی یەکێکە لە دیارترین فاکتەرەکانی چەوسانەوەی ژن وبە کۆیلایەتی دەیشوبهێنێ، بوون وکەیانی لە منداڵبوون وبەخێوکردنیان کورت دەکاتەوە. شەپۆلی یەکەم وازهێنان لە دایکایەتی خستەڕوو وەک جێگرەوەیەک بۆ ئەو چەوسانەوەیەی کە ئازادییەکانی زەوت دەکات بە هۆی دایکایەتییەوە، شەپۆلی دووەم بانگەشەی بۆ منداڵ لەباربردن دەکات وەک مافێکی یاسایی لە جیاتی دایکایەتی کە ئازادییە کۆمەڵایەتی وپیشەییەکانی سنووردار دەکات. شەپۆلی رادیکال باس لە مافی هەڵبژاردنی دایکایەتی دەکات ئەگەر بە ویستی خۆی بێت، و بۆ ئەوەی لە فشارەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی دایکایەتی دوور بێت، دەکرێت پەنا بۆ تەکنەلوجیا ببات، بەمەش دەبێتە بەدایک بە بێ پەیوەندی هاوسەرگیری کە ئازادییە کۆمەڵایەتی وپیشەییەکانی سنووردار دەکات. ئامانجی ئەم توێژینەوەیە زانینی هەڵوێستی شەپۆلەکانی فیمینیزمە بەرامبەر دایکایەتی وکاریگەری لەسەر ژنی کورد، ئایدیۆلۆجیای بزوتنەوەی فیمینیزم رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە هۆشیارکردنەوەیی ژنان لە سەرانسەری جیهان، ژنی کوردش پشکی لەم پێشکەوتنەدا هەبوو و تێڕوانینی بۆ دایکایەتی گۆڕاو بەرەو بینینی وەکو گرفتێک کە پیویستی بە چارەسەری لۆژیکییە. ئەنجامەکانی توێژینەوە دەریدەخەن کە کاریگەری شەپۆلەکانی فیمینیزم لەسەر ژنی کورد دەگۆڕێت بە پێی هەلومەرجی کۆمەڵایەتی وتوانای هەڵبژاردنی گونجاوترین جێگرەوە. بەتایبەت کە بەشێکیان گونجاونین لەگەل کلتووری کۆمەڵایەتی وئایینی کۆمەڵگەی کوردی. ئەمەش پاڵنەرە بۆ هەڵبژاردنی ئەو چارەسەرانەی کە گونجاون لەگەڵ بەها ونەریتە کۆمەڵایەتییە باوەکان، وەک ڕیکخستنی وەچەنانەوە ومنداڵ لەباربردن بە نهێنی، یاخود پشتگوێ خستنی هەموو بژاردەکان بە هۆی چەند پاڵنەرێکی دەروونی وکۆمەڵایەتی و ئایینی. سەرباری سەختیی دایکایەتی وەک رۆڵێکی کۆمەڵایەتی و جێندەری، بەڵام هێشتا بەهایەکی باڵایە بەرز دەنرخێنرێت وبە بپێگەیەکی کۆمەڵایەتی باڵا دادەنرێت لە کۆمەڵگەی کوردیدا.
##plugins.generic.usageStats.downloads##
##plugins.themes.bootstrap3.article.details##
سەرچاوەکان
بن غنيسة، نصر الدين و بن غنيسة، أيمان(2020) إشكالية الأمومة في الخطاب النسوي، مجلة التواصل الدبي، جامعة باجي مختار الجزائر ، الجلد 09، العدد 02
شريف، سعيدة (2022)، المرأة بين الأمومة والأنوثة ومتغيرات العصر، آخر قراءة 24/9/2023 | مجلة الفيصل (alfaisalmag.com)
فريدان، بيتي(2014)، اللغز الأنثوي، ت: عبدالله بديع فاضل، سوريا، الرحبة للنشر والتوزيع
كرستيفا، جوليا(1994)، الهوية في الاختلاف، حوار قام به جوناثان ري، ت: أزراج عمر، مجلة الكاتبة، العدد 2 ص 53 الأرشيف: الكاتبة العدد 2 تاريخ الإصدار 1 يناير 1994 مقالة الهوية الإختلاف (alsharekh.org)
Alice B. Lloyd (2018), Did Second wave Feminism Really Leave Motherhood Behind? https://www.washingtonexaminer.com/weekly-standard/did-secon
Amstrong, Elisabeth (2000), Marxist and Socialist Feminism, Smith college, massachusetts USA
Bhaumik, Sanjukta & Sahu, Sudhansubala (2021), My Motherhood, My way: A Sociological Study of Contemporary Employed Mothers in Kolkata, Journal of International women Studies, Bridgewater State University
Cameron, Deborah(2018), Feminism, Profile books LTD, Great Britain
De Beauvoir, Simone (1953), The Second Sex, Translated and edited by H.M. Parshley, Jonathan Cape Thirty Bedford Square London
Dean, Jonathan(2009), Who”s Afraid of Third wave feminism? Third wave in British Feminism Politics,Routledge
Fernandez, Kelly, Patricia (2000), The Economics of Gender Twenty Five years Later, https://www.researchgate.net/publication/249108152
Fraser, nancy (2013), Fortunes of Feminism: From State- Managed Capitalism to Neoliberal Crisis, New York, Verosa
Grawford, Bridget J. (2011), Third Wave Feminism, Motherhood the future of feminist legal theory, Routledge, USA
Holms, Mary(2000), Second wave Feminism and the politics of Relationships, USA, Pergamon
Menig, Larisa (2018), Marry Wollstonecroft – First Philosopher of Feminism , (PDF) Mary Wollstonecraft - first philosopher of feminism (researchgate.net)
Mohajan, Haradhan(2022), Four Waves of feminism,: Ablessing of Global Humanit, Premier University, Bangladesh
Neyer, Gerda& Bernardi, Lura(2011), Feminism Perspectives on Motherhood and Reproduction, Historical Social Research, www.ssoar.info
Petchesky, Rosalind(1995), The body as property: A Feminist re-vision In conceiving the new world order, University of California
Rowland, Robyn( 1987), Technology and motherhood: Reproductive Choice Considered, Science Journal of women in culture and society
Saxena,Govind Kumar,Sharma, Maj. Gen.P.K, & Pathak, Pranshul (2018), Metoo Movement, Creative Connect International Publisher Group file:///D:/Mega%20Cloud/CCI%20Publishers/Asia%20Pacific%20Law%20&%20Policy%20Review/Vol.%203/Papers/Paid/asiapacific.ccinternational.in
Tong, Rosemarie (2017), Feminist Thoughts, Routledge, New York- London
Valcarcel, Amelia (2002), The Collective Memory and Challenges of Feminism, United Nations, Santiago
Weedon, Chris(1987), Feminism Practice and Poststructuralist Theory, Oxford: Blackwell.