پێکهاتە و بنەماکانی گەشەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندن توێژینەوەیەکی تیۆری- شیکارییە
##plugins.themes.bootstrap3.article.main##
پوختە
پڕۆگرامەکانی خوێندن ئاماژەن بۆ كۆمەڵێك زانیاری، ڕاستی، چەمك و بیرۆكە، كە فێرخوازان بە ئامانجێکی دیاریکراو دەیخوێنن، یاخود كۆی ئەو بابەتانەی خوێندنە كە قوتابخانە پێشكەشی فێرخوازەكانی دەكات بەو ئامانجەی لە کۆتاییی پرۆسەکەدا هەڵگری جۆرێک لە تایبەتمەندی بن. لە سەرەتاكانی سەدەی بیستەم و لەگەڵ دەركەوتنی بیركردنەوەی نوێی پەروەردەیی، ڕەخنەیەكی زۆر ئاراستەی تێروانینی كۆن كرا، لەبارەی كەرەستە و پێویستییەكانی خوێندنەوە كە خواست، ئارەزو، گرنگیدان و پێویستییەكانی فێرخوازی پشتگوێ خستبو، پێیانوابو پرۆگرامە کۆنەکە لایەنەكانی مەعریفە لێكجیادەكاتەوە و ئامانجە پەروەدەیییەکان بەدیناهێنێت، بۆیە تێڕوانینەكان بۆ ڕۆڵی قوتابخانە، فێرخواز و مامۆستا گۆڕانكارییان بەسەرداهات و تێڕوانینێكی نوێ سەری هەڵدا، پێکهاتەی پڕۆگرامەكانی خوێندن لە كۆی شارەزایییەكاندا دەبینێت كە فێرخواز لەڕێگای چالاكییە فێركارییەكانەوە بەدەستی دەهێنێت. لێرەوە پێناسەی پڕۆگرامەکانی خوێندنیش گۆڕانی بەسەردا هات؛ بە هەمو ئەو ئەزمون و شارەزاییانەی فێرخوازان دانرا، کە بە ڕێنماییی مامۆستایان بەدەستیان دەهێنن. ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (پێکهاتە و بنەماکانی گەشەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندن)، ئامانجی ڕونکردنەوەی ئەو پێکهاتە و بنەمایانەیە کە پسپۆرانی بواری پەروەردە و ڕابەرانی پەروەردەیی دەیگرنەبەر، بۆ گەشەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندن. بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی؛ توێژینەوەکە لەڕێگای میتۆدی پەسنی (وەسفی) شیکارییەوە بەو بابەتانەدا چۆتەوە کە کاریان لەسەر پڕۆگرامەکانی خوێندن، پێکهاتە و بنەماکانی گەشەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندن کردووە. لە کۆتاییدا توێژینەوەکە بەو ئەنجامە گەیشت کە هەریەکە لە ئامانجی فێرکاری، ناوەرۆک، چالاکییەکان و هەڵسەنگاندن گرنگترین پێکهاتەکانی پڕۆگرامەکانی خوێندنن، هەروەکو دەبێت گەشەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندن لەسەر بنەمای خواستێکی دیاریکراو بێت و پشت بە فەلسەفەیەکی پەروەردەیی و پلانێکی ورد ببەستێت و ڕەچاوی بنەمای دهرونی و كۆمهڵایهتی و ئاراستەیەکی تهواوكاری و گشتگیر بكات و بەرژەوەندییە باڵاکانی کۆمەڵگاکە لەبەرچاو بگرێت.
##plugins.generic.usageStats.downloads##
##plugins.themes.bootstrap3.article.details##
سەرچاوەکان
ابراهیم، فاضل خلیل، (٢٠١١)، اساسیات في المناهج الدراسیة، دار ابن لأثیر للطباعة والنشر، جامعة الموصل.
ابراهیم، محمود ابو زید، (١٩٩١)، المنهج الدراسی بین التبیعة والتطور،مرکز الکتاب للنشر، ط١.
بحري، منی یونس، (٢٠١٢)، المنهج التربوي (اسسە وتحلیلە)، دار صفاء للنشر والتوزیع، ط١، عمان.
تمام، اسماعیل تمام، (٢٠٠٠)، افاق جدیدة في تطویر مناهج التعلیم في ضوء تحدیات القرن الحادي والعشرین، دار الهدی للنشر والتوزیع.
السر، خالد خمیس، (٢٠١٨)، اساسیات المناهج التعلیمیة، غزة. https://www.researchgate.net/publication/337389504_ktab_asasyat_almnahj_2019
سعادة، جودت احمد و ابراهیم، عبداللە محمد (٢٠١٤)، المنهج المدرسي المعاصر، دار الفکر ناشرون وموزعون، ط٧، عمان.
السید، ماجدة مصطفی، واخرون، (٢٠١١)، المناهج ومهارات التدریس، الدار العربية للنشر والتوزیع، القاهرة.
شحاتة، حسن، (٢٠٠٣)، المناهج الدراسیة بین النظرین والتطبیق، مکتبة الدار العربیة للکتاب، القاهرة، ط٣.
صالح، مصلح احمد (١٩٩٩)، الشامل قاموس مصطلحات العلوم الاجتماعية، الریاض، دار عالم الکتب للطباعة والنشر والتوزیع.
صبيح، ماجد حسني و ابو حلو، مسلم فايز (٢٠١٠)، مدخل إلی التخطيط والتنمية الإجتماعية، القاهرة، الشرکة العربية المتحدة للتسویق والتوريدات.
عطیة، محسن علي، (٢٠٠٩)، المناهج الحدیثة وطرائق التدریس، دار المناهج للنشر والتوزیع، عمان.
عطیة، محسن علي، (٢٠١٣)، المناهج الحدیثة وطرائق التدریس، دار المناهج للنشر والتوزیع، عمان.
فرحاوي، کمال، (٢٠١٧)، تصمیم المناهج التعلیمیة، منشورات دار الخلدونیة، الجزائر.
قادر، مهدی عباس (٢٠١٦)، السیاسة الاجتماعیة، عمان، دار الحامد للنشر والتوزیع.
قندیل، احمد ابراهیم، (٢٠٠٨)، المناهج الدراسیة الواقع والمستقبل، مصر العربیة للنشر والتوزیع، القاهرة.
لبیب، علي و اخرون (٢٠٠٤)، قاموس الجغرافيا، بیروت، الدار العربية للعلوم.
محمد، قزقوز، (٢٠١٩)، محاضرات تصمیم وبناء المنهج التربوي، بدون طباعة ومکان طبع.
محمود، شوقی حسانی، (٢٠٠٩)، تطویر المناهج رؤیة محاصرة، المجموعة العربیة للتدریب والنشر، القاهرة.
مدکور، علي احمد، (٢٠٠١)، مناهج التربية: اسسها وتطبیقاتها، دار الفکر العربي، القاهرة.
مصطفی، صلاح عبدالحمید، (٢٠٠٠)، المناهج الدراسیة عناصرها و اسسها وتطبیقاتها، دار المریخ للنشر، الریاض.
موسی، فؤاد محمد، (٢٠٠٢)، المناهج (مفهومها، اسسها، عناصرها، تنظیماتها)، جامعة المنصورة.
Alberty, H. B. (1953). Reorganizing the High School Curriculum. New York, The Macmilan Co. Available from: https://naaee.org/.../environmental-education-materials {Accessed: 6th February 2024}.
Allan, C. Ornstein and Daniel, U. Levine, (2008). Foundations of Education, 10th ed. (Boston: Houghton Mifflin), p. 325.
Caswell, Hollis, and Doak, Campell. (1935). Curriculum Development. New York. American Book Co.
Dewey, John, (1916). Democracy and Education (New York: Macmillan), pp. 186, 383–384.
Dewey, John, (1938). Experience and Education (New York: Macmillan), pp. 39–40.
Hunkins, F.P. and Ornstein, A.C., (2016). Curriculum: Foundations, principles, and issues. Pearson Education.
Kattington, L.E., (2010). Handbook of curriculum development. Nova Science Publishers, Inc.New York. P465)
Saylor, J. Galen, William M. Alexander, and Arthur J. Lewis, (1981). Curriculum Planning for Better Teaching and Learning, 4th ed. (New York: Holt, Rinehart and Winston), p. 10.
Tyler, Ralph W., (1949). Basic Principles of Curriculum and Instruction (Chicago: University of Chicago Press, pp. 33–34.
Tyler, Ralph W., (1981). Basic Principles of Curriculum and Instruction. Chicago. The University of Chicago Press.
Van Til, William, (1965). “In a Climate of Change,” in R. R. Leeper, ed., Role of Supervisor and Curriculum Director in a Climate of Change (Washington, DC: ASCD.), p. 18.