هاوكاریی كۆمەڵایەتی لە نێوان پێكهاتە ئایینیەكانی هەرێمی کوردستان

توێژینەوەیەكی مەیدانییە لە پارێزگای هەولێر

توێژەران

  • ئاریان سەلاحەدین ئەسعەد بەشی کۆمەڵناسی، کۆلێژی ئاداب، زانکۆی سەلاحەدین، هەرێمی کوردستان، عێراق
  • زانا ئەحمەد پیرداوود بەشی کۆمەڵناسی، کۆلێژی ئاداب، زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق https://orcid.org/0009-0003-5574-6758

:

https://doi.org/10.14500/kujhss.v8n2y2025.pp1-15

:

هاوکاری کۆمەڵایەتی،" ; (هێڵکە پێکهاتە ئاینییەکان،" ; (هێڵکە ئایین،" ; (هێڵکە فرە ئایینی،" ; (هێڵکە هەرێمی کوردستان

پوختە

ئەم توێژینەوەیە تاوتوێی هاوكاریی كۆمەڵایەتی لە نێوان پێكهاتە ئایینییەكانی هەرێم کوردستان دەکات، کە کۆمەڵێک ڕەهەند لە خۆ دەگرێت وەکو(متمانە، پەیوەندی و گونجان، لایەنی کۆمەڵایەتی، که‌لتوری و ئابوری). میتۆدی بە کارهاتوو لەم توێژینەوەیە، میتۆدی وەسفی بە ڕێگای ڕوپێوی کۆمەڵایەتی بە نمونەیە. کۆمەڵگای توێژینەوەکە لە سەرجەم پێکهاتە ئایینییە جیاوازەکانی دانیشتوی پارێزگای هەولێر پێکهاتووە وەکو (ئیسلام، مەسێحی، کاکەیی، جولەکە، زەردەشتی، بەهائی، صائبە و ئێزدی)، کە (٣٨٤) کەس بە جۆرێک (٢٠٤) کەس لە ڕەگەزی نێر و (١٨٠) کەس لە ڕەگەزی مێ. بە هۆی جیاوازی لە خەسڵەت و تایبەتمەندییەکانی نمونەی توێژینەوەکە، توێژەران پشتیان بە نمونەی نائەگەری لە شێوازی نمونەی پشکی بەستووە. ئامانجەکانی توێژینەوەکە بریتین لە: زانینی ئاستی متمانەی نێوان پێکهاتە ئایینییەکان، تاوتوێکردنی لایەنی کۆمەڵایەتی و که‌لتوری هاوکاری نێوان پێکهاتە ئایینییەکان، زانینی لایەنی پەیوەندی و گونجانی نێوان پێکهاتە ئایینییەکان و خستنەڕوی ئاستی هاوکاری ئابوری لە نێوان پێکهاتە ئایینیەکان لای بەشدارانی نمونەی توێژینەوەکە. گرینگترین ئەو دەرئەنجامانەی توێژەران پێیگەیشتون بریتیە لە: ئاستێکی باش لە متمانە لە نێوان پێکهاتە ئایینییە جیاوازەکان لە پارێزگای هەولێر بونی هەیە، بە جۆرێک سەرجەم پێکهاتەکان لە بابەتەکانی وەک باسکردنی کێشە و نهێنییەکانی ژیان و بەستنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی، بە کەمترین شێوە ڕەچاوی جیاوازی ئایینی دەکەن. لە ڕوی کۆمەڵایەتی و کەلتورییەوە، پێکهاتە ئایینیەکان پەیوەندییەکی باش لە نێوانیان بونی هەیە. گیانی یەکتر قبوڵکردن لە نێوان پێکهاتە ئایینیەکان لە ئاستێکی باشدایە و ڕێز لە نەریت و بنەما و ڕێوڕەسم و پیرۆزییەکانی یەکتر دەگرن. ئەمەش ئاماژەیە بۆ بونی که‌لتورێکی جوان یەکتر قبوڵکردن لە نێوان پێکهاتەکان لە کوردستان. هەروەها گونجانێکی کۆمەڵایەتی باش لە نێوان پێکهاتە ئایینیەکان بونی هەیە و لە ڕوی ئابوریشەوە هاوکاری باش لە نێوانیان بونی هەیە.

Downloads

Download data is not yet available.

ژیاننامەی توێژەر

زانا ئەحمەد پیرداوود, بەشی کۆمەڵناسی، کۆلێژی ئاداب، زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق

Zana Ahmad Pirdawd, he is a lecturer in the Department of Sociology. He graduated from the Department of Sociology, Fculty of Arts at Salahaddin University in1999-2000 . He obtained his master's degree in 2007, and his PhD in 2017. His acadimic degree ia an assistant proffesor, which he got it in 2021.He is a member of the scientific committee in the Department of Sociology. He has participated in several local and international conferences, workshops and seminars with supervision and discussion of master's and doctoral theses.He has also published several papers in the field of criminology in local and Arab journals.

سەرچاوەکان

احمد، عباس شریف (2024)، پەيوەنديى پەروەردە بە پێكەوەژيان و نێوەندگيرى شوناسى كۆمەڵايەتى و شێوازى ژيان (توێژينەوەيەكى مەيدانييە لە شارى هەولێر)، تێزی دکتۆرا، بڵاو نەکراوە، پێشكەشى بەشى زانكۆى سەلاحەدين، كۆلێژى ئاداب.

شوانی، محمد (٢٠١٥)،، سەرەتایەک بۆ نوسینی توێژینەوە لە کۆمەڵناسیدا، چاپی یەکەم، هەولێر: چاپخانەی ‏هێڤی.

میران، رەشاد (٢٠٠٠) ره‌وشی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له‌كوردستان، چ2، كوردستان – سه‌نته‌ری برایه‌تی.

ياساى ژمارە ٥ ى ساڵى ٢٠١٥.

اسلامى، سيد حسن (2000)، نگرش جامعەشناسى بە دين با تأكيد بر نظریه دورکهایم، پژوهش و حوزە، سال هفتم، شمارە بيست و ششم.

پور احمدى، حسين و كريمى الوار، كيوان (2006)، بررسى تطبيقى جامعەشناسى دين كارل ماركس و ماكس وبر با تاكيد بر جنبش بابك خرمدين، مطالعات تاريخ فرهنگى؛ پژوهشنامەى انجمن ايرانى تاريخ، سال هفتم، شمارە بيست وهشتم.

عبدالرضا، عليزاده و ديگران(٢٠١١ )، جامعهشناسي معرفت، قم: پژوهشگاه حوزه و دانشگاه.

گيدنز، آنتونى (2007)، جامعەشناسى، ترجمه حسين چاوشيان، تهران، نشر نى.

شهیب، عادل، ٢٠٢٣، التضامن الاجتماعي: مقاربة مفاهيمية، مجلە انثروبولوجیا، مجلد ٩، عدد ٠١.

cournil N, (2001) (Les Solidarites dumagius: Approcv anthropologique des forms d,entraide, In: GUILLAUME p. (sous la direction), Les Solidarites: Le lien dans tous sese tats, Maison des Sciences de I homme d,entraide, France.

Durkheim, E., 2023. The division of labour in society. In Social Theory Re-Wired (pp. 15-34). Routledge.

Giddens, Anthony and Duneier, Mithchell and Appelbaum, Richard (2005), Introduction to Sociology, Fifth Edition, New York, Norton. ISBN: 0-393-92553-6.

Himonga, C., Taylor, M. and Pope, A., 2013. Reflections on judicial views of ubuntu. Potchefstroom Electronic Law Journal, 16(5), pp.369-427.

James, William, 1902, The varieties of Religious Experience, New York, London, Green.

Mahmood, D. O. . and Anwar, B. H. . (2024) “The Relationship Between Frustration and Forms of Violence Among Young People: From the Perspective Frustration Theories "Albert Cohen" And ‘John Dollard’”, KOYA UNIVERSITY JOURNAL OF HUMANITIES AND SOCIAL SCIENCES, 7(2), pp. 58–72. doi: https://doi.org/10.14500/kujhss.v7n2y2024.pp58-72

Moxley, R.L., 1973. Social solidarity, ethnic rigidity, and differentiation in Latin American communities. Rural Sociology, 38(4), p.439.

Scott, M. Barbara and Schwartz, A. Mary (2000), Sociology, London, Allyn and Bacon.

Young, F., Spencer, B. and Flora, J., 1968. Differentiation and solidarity in agricultural communities. Human Organization, 27(4), pp.344-351.

بڵاو کرایەوە

2025-07-04

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

ئەسعەد ئ. س. and پیرداوود ز. ئ. (2025) “هاوكاریی كۆمەڵایەتی لە نێوان پێكهاتە ئایینیەكانی هەرێمی کوردستان: توێژینەوەیەكی مەیدانییە لە پارێزگای هەولێر”, گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان, 8(2), pp. 1–15. doi: 10.14500/kujhss.v8n2y2025.pp1-15.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 > >> 

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.