شیعرییەتی بەشە سەرەکییەکانی ئاخاوتن لە رۆمانەکانی (شێرزاد حەسەن)ـدا
##semicolon##
https://doi.org/10.14500/kujhss.v9n1y2026.pp181-192##semicolon##
شیعرییەت##common.commaListSeparator## بەشە سەرەکییەکانی ئاخاوتن##common.commaListSeparator## لادان##common.commaListSeparator## تەوەری هەڵبژادن##common.commaListSeparator## تەوەری دانانپوختە
شیعرییەت چەمکێکی تازەیە لە نێو بواری ڕەخنەی ئەدەبیدا بە بەراورد بە چەمکەکانی دیکە، هەرچەندە ڕەگو ڕیشەکەی زۆر کۆنە و بۆ ئەدەبیاتی گریکی بە تایبەتی بۆ کتێبەکەی (ئەرستۆ) (شعرییەت – Poetics) دەگەڕێتەوە, بەڵام بەمشێوە فراوانەی ئێستا نەبووە، شیعرییەت بۆ سەردەمانێکی دور و درێژ تایبەت و وابەستەی تاکە ژانرێکی ئەدەبی بو، کە ئەویش ژانری شیعرە، بەڵام لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەم توێژەران و زانایانی بواری ڕەخنەی ئەدەبی گرنگیێکی زۆریان بە شیعرییەت داو بووە جێگەی چەندان توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی زانستی، جگە لەوەی زاراوەکە پەلی هاویشت بۆ نێو چەندین کایەی دیکە وەک (مۆسیقا ،وێنەکێشان و هونەری بیناسازی...هتد)، هەروەها لەنێو بواری ڕەخنەی ئەدەبیشدا زاراوەکە دابڕێنرا بەسەر زۆربەی زۆری ژانرە ئەدەبییەکان، یەکێک لەو لایەنە گرنگانەی ، کە ڕۆڵ لە شیعرییەت بونی هەر دەقێکی ئەدەبیدا دەگێڕن بریتییە لە زمانی شیعری و لە نێو ئەویشدا بەشە سەرەکییەکانی ئاخاوتنن وەک (ناو، هاوەڵناو، کار)، کە کاریگەریێکی ئێجگار زۆریان لەسەر ڕەنگڕێژکردنی شیعرییەتی دەقی ئەدەبی هەیە ، لەم سۆنگەیەوە زمانی ڕۆمانەکانی نوسەری دیاری کورد (شێرزاد حەسەن) تژین لە شیعرییەت و بە زمانێکی شیعرییانە دەدوێ، زۆر هونەریانە مامەڵە لەگەڵ بەکاربردنی بەشە سەرەکییەکانی ئاخاوتن دەکات لە بونیادنانی جۆرەها وێنەی هونەری و ڕەوانبێژی، کە یەکێک لەو جۆرە وێنە پڕ ئیحایانەی کە ئاسۆی چاوەڕوانی خوێنەر یاخود وەرگر دەشکێنێت، وێنە هاودژەکانن (الصور التنافریة – Oxymoronic Images)، کە لە بەکارهێنانی هونەریانەی بەشە سەرەکییەکانی ئاخاوتن دەکەنەوە، جگە لەوەی ئەم تەرزە وێنانە وێنەی واتاگۆڕن و جۆرێک لە لەیەکتردورکەوتنەوە لە نێوان هەردو جەمسەری وێنەکاندا بەدیدەکرێت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی درووستکردنی نەگونجانی واتایی و بۆ دەستخستنەوەی گونجان پێویستە دەلالەتی دیکەبخوازینەوە، کە هاوبەش بێت لە نێوانیاندا.
##plugins.generic.usageStats.downloads##
سەرچاوەکان
حەسەن، شێرزاد، ٢٠٠٣، تەمی سەر خەرەند، چ١، دەزگای ئاراس، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە.
حەسەن، شێرزاد، ٢٠١١، ژنێک بەسەر منارەوە، چ١، دەزگای رەنج، سلێمانی.
حەسەن، شێرزاد، ٢٠١٥، دوا شەوی دابەزینی عیسا، چ١، ناوەندی غەزەلنوس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، سلێمانی.
حەسەن، شێرزاد، ٢٠١٧، پێدەشتی کارمامزە کوژراوەکان، ناوەندی غەزەلنوس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، سلێمانی.
حسێن، جەبار ئەحمەد، ٢٠٠٨، ئیستاتیکای دەقی شیعری کوردی کوردستانی عێراق (١٩٥٠ – ١٩٧٠)، چ١، دەزگای چاپ وپەخشی سەردەم، سلێمانی.
خۆشناو، هێمن عومەر، ٢٠١٠، شیعرییەتی دەقی چیرۆکی کوردی، چ١، چاپخانەی ڕۆشنبیری، هەولێر.
محمد، د.محمد بکر، ٢٠٠٧، دژە دەق دوالیزمی (ڕێڕەو) لە دەقی شیعریدا – دەقی (دەردێمە)ی (ئەحمەدی خانی) وەک نمونە، گۆڤاری زانکۆ، ژ(٣٤).
مستەفا، خەلیل ئیبڕاهیم، ٢٠٠٩، شیعرییەتی دەق بە نمونەی شیعرە کوردییەکانی (مەحوی)، نامەی ماستەر، کۆلێژی زمان، زانکۆی سەڵاحەددین.
مەلا، مەهدی محەممەد، ٢٠٢١، شیعرییەت لە (کارێزە مەرجان)ی موحسین ئاوارەدا، نامەی ماستەر، کۆلیژی پەروەردە، زانکۆی سەڵاحەددین.
ابو دیب، کمال، ١٩٨٧، في الشعریة، ط١، مؤسسة الأبحاث العربیة، بیروت، لبنان.
برکة، فاطمة الطبال، ١٩٩٣، النظریة الألسنیة عند رومان جاکبسون – دراسة ونصوص، ط١، المؤسسة الجامعیة للدراسات والنشر والتوزیع، بیروت، لبنان.
بوحوش، د.رابح، ٢٠٠٧، اللسانیات وتحلیل الخطاب، ط١،
الرواشدة، أمیمة عبدالسلام، ٢٠٠٤، شعریة الأنزیاح – دراسة في تجربة محمد علي شمس الدین الشعریة، أمانة عمان، عمان.
علیمات، د.یوسف، ٢٠٠٤، جمالیات التحلیل الثقافي – الشعر الجاهلي نموذجا، ط١، دار الفارض للنشر والتوزیح، عمان، الاردن.
عیاشي، د.منذر، ١٩٩٠، مقالات في الأسلوبیة، منشورات اتحاد الکتاب العرب، دمشق.
کورک، جاکوب، ١٩٨٩، اللغة في الأدب الحدیث – الحداثة والتجریب، تر: لیون یوسف وعزیز عمانوئیل، دار المأمون للترجمة والنشر، بغداد.
کوهن، جان، ١٩٨٦، بنیة اللغة الشعریة، تر: محمد الولي ومحمد العمري، ط١، دار طوبقال للنشر، الدار البیضاء، المغرب.
کوین، جون، ١٩٩٠، بناء لغة الشعر، تر: د.احمد درویش، ط١، الهیئة العامة لقصور الثقافة، القاهرة.
کوین، چون، ٢٠٠٠، النظریة الشعریة – بناء لغة الشعر واللغة العلیا، تر: د.احمد درویش، دار غریب للطباعة والنشر والتوزیع، القاهرة.
ناظم، حسن، ١٩٩٤، مفاهیم الشعریة (دراسة مقارنة في الاصول والمنهج والمفاهیم)، ط١، المرکز الثقافي العربي، بیروت.
وغلیسي، د.یوسف، ٢٠٠٨، اشکالیة المسطلح في الخطاب النقدي العربي الجدید، ط١، منشورات الأختلاف، الجزائر.
ویس، د.احمد محمد، ٢٠٠٢، ثنائیة الشعر والنثر في الفکر النقدي – بحث في المشاکلة والأختلاف، منشورات وزارة الثقافة، دمشق.
یاکبسون، رومان، ١٩٩٨، قضایا الشعریة، تر: محمد الولي ومبارک حنون، ط١، دار طوبقال للنشر، الدار البیضاء، المغرب.
قطوس وربابعة، بسام وموسی، ١٩٩٤، الأستعارة التنافریة في نماذج من الشعر الحدیث، مجلة مؤتة للبحوث والدراسات، المجلد ٩، العدد ١، الأردن.
Guddon, J.A, 1982, A Dictionary Of Literary Terms, Penguin Books.
##submission.downloads##
بڵاو کرایەوە
چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
ژمارە
بەش
##submission.license##
##submission.copyrightStatement##
##submission.license.cc.by-nc-nd4.footer##

