ڕۆمانى مێردمنداڵانى کورد توێژینەوەیەکى (مێژویى - وەسفی - پراکتیکى )یە

توێژەران

  • هونەر احمد عەبدوڵا بەشی زمانى کوردى ، کۆلێژى پەروەردە ، زانکۆی ڕاپەڕین، ھەرێمی کوردستان، عێراق https://orcid.org/0009-0003-7318-5966
  • سافیە محمد ئەحمەد بەشی زمانى کوردى ، کۆلێژی پەروەردەى بنەڕەت ، زانکۆی ڕاپەڕین ، ھەرێمی کوردستان، عێراق https://orcid.org/0000-0001-5496-4575

##semicolon##

https://doi.org/10.14500/kujhss.v9n2y2026.pp13-24

##semicolon##

ئەدەبى منداڵان##common.commaListSeparator## ڕۆمان##common.commaListSeparator## مێردمنداڵ##common.commaListSeparator## پەروەردە##common.commaListSeparator## تەکنیک

پوختە

ڕۆمان لە سەرەتاى سەرهەڵدانیەوە تاوەکو ئەم قۆناغە ئەدەبییەى ئێستاش وەک ژانرێکى بەرزى ئەدەبى مانەوەى خۆى پاراستووە، بەڵام لە ڕەوتى گەشەکردنیدا گۆڕانى بەسەردا دێت، ئەم گۆڕانەش هەم لایەنى تەکنیک و شێوازى نوسینى دەگرێتەوە، هەم لایەنى ناوەڕۆک و ئەو بابەتانەى هەڵیگرتووە؛ هەربۆیە جۆر و شێوازەکانى ڕۆمان بەپێى سەردەمەکان کەم تا زۆر ئەم گۆڕانە دەیانگرێتەوە؛ بۆیە دەبینین کە ڕۆمانى مێردمنداڵان وەکو ژانرێکى ئەدەبى منداڵان، بەرهەمى فراوانى بوارى ئەم ژانرە و گەشەکردنەکەیەتى. ئەو ڕۆمانانەى کە بۆ مێردمنداڵان دەنووسرێن، بنەما و تایبەتمەندى خۆیان هەیە، دەبێت لەگەڵ تایبەتمەندییەکانى ئەو قۆناغەى تەمەنى مێردمنداڵ کۆکبێت، چونکە ئاراستەى مێردمنداڵان دەکرێت، لە ڕێگەى پێشکەشکردنى بابەت و بیرۆکەى سەرنجڕاکێش کاریگەرىى پەروەردەییان لەسەر دروستدەکات و چێژ و خۆشییان پێ دەبەخشێت. ئەو شێوەزمانەى تیایدا بەکاردێت دەبێتە هۆى فراوانکردنى خەیاڵ و گەشەکردنى بیرکردنەوەى داهێنەرانە، زۆرجاریش ڕوداو و کارەکتەر گەلێک لەخۆ دەگرن، کە مێردمنداڵان بەها ئەرێنییەکانى لێوە فێردەبن، تیشک دەخاتەسەر ئەو پرسانەى کە لەگەڵ بەرژەوەندى و ئاستى تێگەیشتنى مێردمنداڵان دەگونجێت. نوسینى هەر بابەتێکى ئەدەبى ئامانج و مەبەستێکى دیاریکراوى لەپشتەوەیە، ڕۆمانیش وەکو یەکێک لە ژانرە گرنگەکانى ئەدەبى منداڵان چەندین پەیامى جیاوازى پەروەردەیى و ئاکارى و بەهاى بەرزى دەرونى و کۆمەڵایەتى ...هتد گرتووەتە خۆى، کە ڕۆماننوس دەیەوێت بە مێردمنداڵانیان بگەیەنێت و لەڕێگەى ئەم پەیامانەوە مێردمنداڵان ئاراستە بکات بەرەو داهاتویەکى باشتر و گەشاوەتر، چونکە ئەم ژانرە کاریگەرىى لەسەر مێردمنداڵان زۆرە و دەتوانێت گۆڕانکارى ڕیشەییان تێدا دروست بکات و ڕێڕەوى ژیانیان بگۆڕیت بەرەو ئاراستەیەکى ئەرێنى و داهاتویەکى باشتر .

##plugins.generic.usageStats.downloads##

##plugins.generic.usageStats.noStats##

ژیاننامەی توێژەر

سافیە محمد ئەحمەد, بەشی زمانى کوردى ، کۆلێژی پەروەردەى بنەڕەت ، زانکۆی ڕاپەڕین ، ھەرێمی کوردستان، عێراق

Professor Safya Muhammad Ahmad is a faculty member at the University of Raparin. She holds a Master’s degree specializing in the style of Kurdish poetry and a PhD in Stylistics. Her research interests lie in the fields of Kurdish folklore, poetic stylistics, children's literature, and literary criticism.

سەرچاوەکان

باجەلان، رۆستەم(٢٠٠٤). دەریاى منداڵ، چاپى یەکەم، بەڕێوەبەرایەتیى چاپخانەى رۆشنبیرى/هەولێر.

حسێن، عطا رشید و عەزیز، بێستوون عارف(٢٠٢١). سیما و خەسڵەتى کارەکتەر لە بونیادى دەقى مۆنۆدراماى(قەفەز)ى (عەبدوڵڵا سەڕاج)دا، گۆڤارى دەستەى کوردستانیى بۆ لێکۆڵینەوەى ستراتیجیى، ژمارە(١١).

حسین، هێرۆ عبداللە(٢٠٢٣). کاریگەریى چیرۆک لە گەشەپێدانى بەها ئاکارییەکان لاى منداڵانى باخچە، نامەى ماستەر، کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەت، زانکۆى سلێمانى.

حسەینى، سەید مەهدى و مێهرەبان، ئارش(٢٠٢٢). ئەزمونى داڕشتنەنەوەى فۆلکلۆر بۆ چیرۆکى منداڵان: لێکۆڵینەوەى پێوەرەکان، گۆڤارا زانستێن مرۆڤایەتى یا زانکۆیا زاخۆ، بەرگى ١٠، ژمارە ٢ .

حەسەن، محەمەد فەریق(٢٠١٦). ئەوسا و ئێستاى چیرۆکى منداڵان، چاپى یەکەم، چاپخانەى تاران، دەزگاى ڕۆشنبیریى جەمال عیرفان، سلێمانى.

حەمە،ئەڤین ئاسۆس و خدر،عوسمان حەمەد(٢٠٢٣). تەکنیک و ڕەگەزەکانى دراما لە شیعرەکانى( شێرکۆ بێکەس)دا، گۆڤارى ئەکادیمیاى کوردى، ژمارە ٥٧ .

ڕەشید، سابیر(٢٠١٩). دڵشاد مەریوانى نوێکارى چیرۆکى کوردى، چاپى یەکەم، چاپخانەى تاران،؟.

رەئووف، لوقمان(٢٠١٧). سیمیۆلۆژیاى ڕەنگ لە شیعرى شێرکۆ بێکەسدا: دیوانى ڕەنگدان بە نموونە، گۆڤارى زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى، بەرگى ٣، ژمارە ٣ .

سابیر، ئاکۆ محەمەد (٢٠٢٤). زێـبرایەک لە دارستانەکانى سویددا، ڕۆمان، چاپى یەکەم، چاپەمەنى ڕێگا، بانە.

سڵیوە، هاوژین و خامۆش،ڕۆستەم(٢٠٢٢). ئەدەب و هونەرى منداڵان، چاپى یەکەم، سەنتەرى لێکۆڵینەوەى پەخشى کۆیە(٤)، کۆیە.

شافعى زادە، جەبار(٢٠٢٤). من کازیوەم سپیدەنیم، چاپى یەکەم، چاپەمەنى ڕێگا، بانە.

صالح، دیمەن عبداللە (٢٠٢٢). شێوازەکانى گێڕانەوە لە ڕۆمانى( داگیرکردنى تاریکى )ى بەختیار عەلیدا، نامەى ماستەر، کۆلێژى زمان، بەشى زمانى کوردى، زانکۆى سلێمانى.

صبرى، ڕازاو ڕەشید(٢٠١٠). چیرۆکى منداڵان لە ئەدەبى کوردیدا١٩٩١-٢٠٠٥، چاپخانەى حاجى هاشم، هەولێر.

عارف، ئاشتى حسین(٢٠٢٣). کارەکتەرسازیى لە ڕۆمانى(شەوانى ئادەم)ى (بەیان سەلمان)دا، تێزى دکتۆرا، بەشى زمانى کوردى، زانکۆى سلێمانى.

عزیز، ڕەنجدەر ازاد(٢٠١٩). هەنگاوەکانى نوسینى ئەدەبى منداڵان کازم کۆیى بە نمونە، گۆڤارى زانکۆى کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتى و کۆمەڵایەتییەکان، بەرگى ٢، ژمارە ٢. https://doi.org/10.14500/kujhss.v2n2y2019.pp9-21

عزیز، ژوان عبدالسلام(٢٠٢٣). تەکنیکى دیالۆگ لەڕۆمانى (ئاگرى بن کا)ى سەعید ناکامدا، جامعة بغداد، گۆڤارى کۆلێژى زمانەکان، ژمارە ٤٨ .

على، ئارام عمر(٢٠٢٣). ڕەگەزەکانى دراما لە شیعرى نوێى کوردیدا(١٩٢٠-١٩٧٠)، تێزى دکتۆرا، کۆلێژى زمان، زانکۆى سلێمانى.

عوسمان،سالار و عومەر، پەیمان محەمەد(٢٠٢٢). ئیستاتیکاى شوێن لە سترانا فۆلکلۆرى کوردیدا( سترانا تێلى ) وەک نموونە، گۆڤارا زانستێن مرۆڤایەتى یا زانکۆیا زاخۆ، ژمارە ٢ .

عومەر، عەونى ئەمین(٢٠١٥). بنیاتى کارەکتەر لەدوو ڕۆمانى (فەرهاد پیرباڵ)دا بەنموونەى (مولازم تەحسین و شتى تریش) و (هۆتێل ئەوروپا)، نامەى ماستەر، کۆلێژى پەروەردە، زانکۆى سەڵاحەدین.

فەتاح، کاروان محەمەد(٢٠٢٢). کارەکتەر لەڕۆمانى( ئەو هاوڕێیەى منداڵیم ببینمەوە؟)ى (کاروان عومەر کاکەسوور)دا، نامەى ماستەر، کۆلێژى پەروەردە و زمان، زانکۆى چەرمۆ، چەمچەماڵ.

فەرەج، سنور قادر(٢٠١٢). تەکنیک لە کۆمەڵە چیرۆکى(( گوڵى ڕەش))ى شێرزاد حەسەن دا، نامەى ماستەر، سکوڵى زمان، بەشى زمانى کوردى، زانکۆى سلێمانى.

قادر، شۆخان رمضان(٢٠٢٣). بنیاتى هونەرى داستانە شیعرى سوڵتان ئیبراهیم و نۆش ئافەرینى خاناى قوبادى، نامەى ماستەر، کۆلێژى زمان، بەشى زمانى کوردى، زانکۆى سلێمانى.

کاکەسوور، کاروان عومەر(٢٠١٥). ڕیبەنێکى سوور و ملپێچێکى ڕەش، چاپى یەکەم، ناوەندى غەوەلنووس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، چاپخانەى تاران.

مستەفا، کەمال سەعدى(٢٠٢٤). ڕۆمان و نهێنییەکانى ڕۆماننووسین، چاپى یەکەم، چاپخانەى هێڤى، هەولێر.

مەجید، دیار فایەق و مەجید، سالار فایەق(٢٠١٧). بونیادى زمان لە گێڕانەوەى مەرگەساتى ئەنفال لەڕۆمانى (هێلانە)ى (حسێن عارف)دا، گۆڤارى زانکۆى گەرمیان، خول ٤، Genocid Conference، ژمارەیەکى تایبەتە بەیەکەم کۆنفرانسى زانکۆى گەرمیان.

مەجید، سەرباز(٢٠١٩). سیمیۆلۆژیاى ناونیشان لە شیعرەکانى(نەوزاد ڕەفعەت)دا، چاپى یەکەم، نوسینگەى تەفسیر، هەولێر.

مەلاى ڕەش، عەزیز(١٩٨٩). گورگ و بزن، مدیریة مطبعة والشباب، أربيل.

مەنتک، حەمە(٢٠٢١). ئارکیۆلۆژیاى پۆلێنى ڕۆمانى کوردى، چاپى یەکەم، چاپخانەى سەردەم، سلێمانى.

مەنمى، فەوزییە صاڵع(٢٠٢٣). بەرنامەکەى شەمێران، چاپى دووەم، چاپخانەى چوارچرا، سلێمانى.

مەنمى، فەوزیە ساڵح(٢٠٢٣). نهێنى ئەشکەوتى کونەبا، چاپى یەکەم، چاپخانەى حەمدى، سلێمانى.

نیسارى،سەلاح(٢٠٢٣)،کۆلارەکانى سپى سەنگ، چاپى یەکەم، چاپەمەنى ئامیار، سنە.

نەدار، سۆران (٢٠١٣). ڕەنگەکانى ژیان، دیوانە شیعرى منداڵان، بەرگى دووەم، چاپخانەى کوردستان،؟.

ئیبراهیم،پەیام(٢٠٢٣). نازیلێى مانگ و شازادەى خۆر، چاپى یەکەم،؟،سلێمانى.

ئەحمەد، کەیفى(٢٠١٥). بنیاتى وەسف لە ڕۆمانى (هێلانە)دا، گۆڤارى زانکۆى ڕاپەڕین، ژمارە ٥ .

ئەحمەد، کەیفى(٢٠٢١). ئەدەب و چیرۆکى منداڵان، چاپى یەکەم، چاپخانەى زانکۆى سەلاحەددین، هەولێر.

ئەڵوەنى، نەجم(٢٠١١). لێکۆڵینەوەى ڕەخنەییى شیکارى لەبارەى ڕۆمانى کوردییەوە، چاپى یەکەم، دەزگاى چاپ و بڵاوکردنەوەى ئاراس، هەولێر.

صرفى،حسین(١٣٩٠). تعریف رمان نوجوان، آینەى صدا، ٢٨/١.

http://ayeneyeseda.blogfa.com/post/ 42

حەمە ڕەشید، عەلى(٢٠٢٣). ڕۆمانى (کچى دورگە بچکۆلەکە) و چەند سەرنجێک،سایتى دەنگەکان، ٧ى شوبات.

https://dengekan.info/archives/40356

محەمەد، ئەمین(٢٠٢٤). خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانى ئەفسانەى کەلى ناوگردان، سایتى گەلى کوردستان،٢٢/٣.

https://www.gksat.tv/details.aspx?jimare=156459&fbclid=IwY2xjawF430sBHeRyZKA44ZV8nFBquF2hI7bWKxvILgAAXHs8f87H-KTGOv9aNagnM-nF9Q&sfnsn=mo

شوان، ڕەزا (٢٠٢٣). پەیام ئیبراهیم و ڕۆمانى نازیلێى مانگ و شازادەى خۆر، کوردیپێدیا، ١٠/٢ .

https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=20230210215815465683&lng=01

شافعى زادە، جەبار(٢٠٢٤). ڕۆمانى من کازیوەم سپیدە نیم، ماڵپەڕى چراوۆک.

https://chrawok.com/ku/post/195

خامۆش، ڕۆستەم(٢٠٢٤). ئەمین محەمەد: ملوانکەى ئەفسوناوى دەقێکى فەنتازییە، ڕۆژنامەى کوردستانى نوێ، ژمارە(٩١٣٠)،١٤/٣ . https://knwe.org/KU/Details/16357

صياد، جميلة (٢٠٢٢). الخيال العلمي في أدب الطفل قصة(( الوحش الرهيب )) لعبد الله عوض أنموذجا، رسالة الماجستير، جامعة مولود معمري – تيزى وزو، كلية الاداب و اللغات، قسم اللغة العربية و آدابها .

زوایمیة، إيمان(٢٠١٩). تقنيات و أساليب بناء الزمن في رواية((مروان)) ((لبن يحيى محمد سفيان))، رسالة الماجستير، جامعة 8 ماي 1945 قالمة، كلية الآداب واللغات، قسم اللغة والأدب العربي .

السعدون، نبهان حسون(٢٠١٣). الوصف في رواية قصر على النيل الثروت أباظة، مجلة أبحاث كلية التربية الأساسية، المجلد ١٢، العدد ٣.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2026-06-30

توێژینەوە هاوشێوەکان

1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 > >> 

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.