koya university هەڵوێستى ئیمپڕاتۆریاى بێزەنتى بۆ قورئان لە نێوان سەدەى ٧-١٢ز/١-٦ ک
شیکارییەکی ڕەخنەگرانە بۆ دیالێکتیکی تیۆلۆژی و سیاسی
##semicolon##
ئیمپڕاتۆریاى بێزەنتى، قورئان، ئیلاهیاتی بەراوردکاری، مشتومڕی ئایینی، ستراتیژی ئایدیۆلۆژی##common.commaListSeparator## ئیمپڕاتۆریاى بێزەنتى##common.commaListSeparator## قورئان##common.commaListSeparator## ئیلاهیاتی بەراوردکاری##common.commaListSeparator## مشتومڕی ئایینی##common.commaListSeparator## ستراتیژی ئایدیۆلۆژیپوختە
دواى بڵاوبونەوەى ئایینى ئیسلام و دەستبەسەرداگرتنى بەشێک لە زەوییەکانى ئیمپڕاتۆریاى بێزەنتى، ململانێیەکى توندى سەربازى و سیاسى و ئایینى کەوتە نێوان موسڵمانان و ئیمپڕاتۆریاى بێزەنتى، مەسیحییەکانى ئیمپڕاتۆریاش هەر زو هەستیان بەوە کرد، کە گرنگە زانیارییان لەبارەى ئەم ئایینە نوێیە هەبێت، لەنێو ئایینەکەشدا بە پێویستیان زانیوە لەبارەى قورئانەوە بزانن، چونکە بنەماى سەرەکیى باوەڕ و کردارى موسڵمانانە. ئەم توێژینەوەیەش لەبارەى تێڕوانینى ئیمپڕاتۆریاى بێزەنییە بۆ قورئان، هەوڵدەدات تێڕوانینى مەسیحییەکانى سنورى ئیمپراتۆریاى بێزەنتى بەرانبەر بە قورئان بەدیاربخات، لەڕێگەى ڕەتکردنەوەى قورئان وەک وتەى خودایی و ئینکاریکردن لە ڕاستیى پەیامبەرى ئایینى ئیسلام و هێنانەوەى بەڵگە لە پەیمانى کۆن و نوێ بۆ سەلماندنى بۆچونەکانیان. پرسیارە سەرەکییەکانى ئەم توێژینەوەیە ئەوەیە، چ هۆکارێک وایکردووە مەسیحییەکانى ئیمپڕاتۆریاى بێزەنتى قورئان وەربگێڕنە سەر زمانى یۆنانى؟ ئایا لەم وەرگێڕانەدا سەرکەوتو بوون؟ ئایا وێناکانیان بۆ قورئان، لەژێر کاریگەریى مەسیحییەکانى ڕۆژهەڵات بووە یان خۆیان وێنایەکى سەربەخۆیان هەبووە بۆى؟ ئەنجامى ئەم توێژینەوەیە ئەوە دەخاتەڕو، مەسیحییەکانى ئیمپڕاتۆریاى بێزەنتى بە ئامانجى تێگەیشتن لە باوەڕى موسڵمانان و بەکارهێنانى لە گفتوگۆ و مشتومڕەکاندا و بۆ پارێزگارى لە باوەڕى ئایینى مەسیحى، هەوڵى وەرگێڕانى قورئانیان داوە بۆ زمانى یۆنانى. هەروەها دەگەینە ئەو ئەنجامەى ئەم وەرگێڕانە تاڕادەیەکى زۆر سەرکەوتو نەبو و چەندین گرفتى گەورەى هەبوە، تا ئاستى شێواندنى ماناى ئایەتەکان و زۆرێک لە وێناکانیان لەژێر کاریگەریى مەسیحییەکانى ڕۆژهەڵاتدا بووە.
##plugins.generic.usageStats.downloads##
سەرچاوەکان
قورئانى پیرۆز وەرگێڕانى هەژار موکریانى.
عمر، چیا جوهر(٢٠٢٢)، ئیسلام لەدیدى مارتن لۆتەر، گۆڤارى زنکۆى کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتى و کۆمەڵایەتییەکان، بەرگى پێنجەم، ژمارە ٢. https://jhss.koyauniversity.org/index.php/jhss/article/view/685/192
إبن تيمية، شيخ الاسلام(1995)، الفرقان بين الحق والباطل، تعليق: محمد ابو وفا عيد، قاهرة.
زكايا، أنجليكى غريغوري (2010)، الاسلام في كتابات العصر البيزنطي بين الحوار و المناظرة ، التسامح، عدد: 29، ترجمة: ميخالى جورج سولومونيدس.
العسكري، أبا أحمد الحسن بن عبدالله بن سعيد(1943)، شرح ما يقع فيه من التصحيف والتحريف، تحقيق: عبد العزيز أحمد، القاهرة.
Brownworth, Lars (2009) Lost to the West: The Forgotten Byzantine Empire That Rescued Western Civilization, Crown.
Brzozowska, Zofia and Leszka, Miroslaw (2022), The Quran in Medieval Slavic writings, Vox Patrum, No:83.
Caesarea, Arethas (2018), Lettre à l'émir de Damas sur la religion des sarrasins, Traduction d'Abel.
Griffith, Sidney (1987), Anastasios of Sinai, the Hodegos, and the Muslims, Greek Orthdox theological,Vol 32,No.4.
Hagemann, Ludwig (2009), Schriften zum Islam von Arethas und Euthymios Zigabenos und Fragmente der griechischen Koranübersetzung, Harrassowitz Verlag, Wiesbaden.
Hansen, Benjamin (2023), Moking Christians in the Umayyad Levent, Anastasius of Sinai and Christian Rites of maintenance, studes in church history, Vol.60, Cambridge university press.
Hoyland, Robert (1994), THE CORRESPONDENCE OF LEO III (717-41) AND ‘UMAR II (717—20), ARAM, 6.
Hogel, Christian (2012), The Greek Qur’an: Scholarship and evaluations, University of Southern Denmark.
Hogel, Christian (2010), An early anonymous Greek translation of the Qur’ān The fragments from Niketas Byzantios, University of Southern Denmark.
Jeffery, Arthure (1944), Ghevond's Text of the Correspondence between 'Umar II and Leo III, The Harvard Theological Review, Vol. 37, No. 4.
Kazhdan, A. and Epstein, Ann Wharton (1985), Change in Byzanine Culture in The Eleventh and Twelfith Centures, University of Califoria Press, Los Angeles.
LEE, Benjamin de (2019), Niketas Byzantios, Islam, and the Aristotelian Shift in ninth-century Byzantium, Mainz: Verlag des Römisch-Germanischen Zentralmuseums.
Meyndorf, John (1963), Bezyntine views of Islam, Domberton Oaks.
Nikolau, Stefano, (2007) A survey of byzantine responses to Islam.
Palombo, Cecilia (2015)The “correspondence” of Leo III and ‘Umar II: traces of an early Christian Arabic apologetic work, Millennium, Volume 12 Issue 1.
Sanai, Anastasios (2011), Qustions and Answers,Tr: Joseph A. Munitiz, Brepols Publishers, Belgium.
Schdler, Peter, (2018), John of Damascus and Islam, Leiden and Boston, Bril.
Theophanes, Confessor (1997), The Chronicle of Theophanes Confessor, Oxford University Press, Great Clarendon Street,
Oxford New York.
Theophilus, Edessas (2011), chronicle, Translate: Robert Hoyland, Liverpole University press.
Ulbricht, Manolis (1941) The Authorship of the Early Greek Translation of the quran, Dumbarton Oask papers, N.77.
versteegh, kess (1984), Greek Translation of the second confaerance on Greco- Arab relation at Delphi.
بڵاو کرایەوە
چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە
ژمارە
بەش
##submission.license##
##submission.copyrightStatement##
##submission.license.cc.by-nc-nd4.footer##

